رۆژی چوارشەممە ئەمڕۆ١٤ی خەرمانان کەسێکی خەڵکی ئاوایی گەوەلانی سەردەشت بەناوی ناسر ئێبراهیمزادە کوڕی خدر، بەدەستی هێزەکانی سپای پاسداران لە دارەمەرجان کوژراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە دەشتی کەپران، هەڵکەوتوو لە نیوانی جادەی بێوران بۆ سەردەشت کە پایگایەکی سپای لێیە، هێرشیان کردووتە سەر خەڵک و، شەڕ و تێکهەڵچوون رووداوەو، دەگوترێ ئەو کەسە بە دەستی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەستداوەو هەر ئەوەش بووتە هۆی تووڕەی خەڵکی ناوچەکەو، جادەی “بێوران بۆ سەردەشت”یان گرتووە.
٦/٩/٢٠١٨