فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە درێژەی دەسبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنیی، سیاسی، فەرهەنگی و ژینگەپارێزی، هێزە ئیتلاعاتییەکان ژنە چالاکێکی ژینگەپارێزیان لە شاری سنە دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەرمانان، هاجەر سەعیدی، چالاکی بواری مافی ژنان و ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هەتا ئێستە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو ژنە چالاکەی ژینگەپارێزە ناڕوونە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی دەزگا قەزایی ئەو ژنە چالاکە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

لەو پەیوەندییەدا پێشتریش، پێنجشەممە ١٨ی پووشپەڕ، چالاکێکی مەدەنیی کورد، بە ناوی "سەحەر کازمی" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێڕشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

6/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان