رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی بەرامبەر بە ٧ی ئاپرێلی ٢٠١٨ی زایینی شاندێکی باڵای پارتی دێموکراتی گەلان ''HDP'' بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان و هەروەها پارلمانتاری کورد عوسمان بایدەمیر بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی ئاشتەوایی وەک رێگاچارەی گونجاو و سەردەم بۆ دۆزی گەلان و بەتایبەتی کورد، هەروەها هەوڵدان بۆ یەکریزی نیشتمانی و یەک گوتاری ناوماڵی کورد سەردانی هەرێمی باشووری کوردستانیان کرد، بۆ ئەم مەبەستەش سمینارێکیان لە هۆتێل دیدمانی شاری هەولێری پایتەخت بۆ نوێنەرایەتی سەرجەم پارتە سیاسیەکانی چوار بەشی کوردستان رێکخست و کە شاندی بزووتنەویە کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو لە بەریزان ئازاد محەممەدزادە، و ژیلوان شەمامی ئەندامانی شۆرای هاوئاهەنگی بزووتنەوە بە فەرمی بانگهێشت و بەشداری چالاکانەیان لەو سمینارەدا کرد.
لە دەستپێکی ئەم سمینارەدا پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە بۆ بەشداربووان هاتە ئاخاوتن و وێڕای بەخیرهێنانی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی چواربەشی کوردستان، تیشکی خستە سەر کۆمەلێک باس و تەوەری گرینگی سیاسی رۆژ لە چوار بەشی کوردستان، بوڵدان پێداگری لە سەر کۆدەنگی سەرجەم لایەنەکان و هەوڵدانی خێرا بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کرد، داوای کۆتایی هاتن بە شەری عەفرینو گەڕاندنەوەی
ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی 12/11/1396بەرانبەر بە 1/2/2018ی زایینی شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئازادیی کوردستان – سوریە ، پێکهاتوو لە بەڕێزان مامۆستا سلێمان گەڕۆ و دوکتور تارق خێرکی سەردانی بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی کۆمارتخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و لە لایەن شاندی بزووتنەوەوە بە یاوەری هەریەک لە هاوڕییان هێماسۆفی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بزووتنەوە و ئازاد محمد زادە، ئەنوەر عزیزی و ژیلوان شەمامی ئەندامانی شۆڕانی هەماهەنگی بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا هەر دوو لایەنی بزووتنەوە و Pak-s خۆشحالی خۆیان دەربڕێ وپاشان لە درێژەی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی وگرینگی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە....
بەشێکی گرینگی ئەم دانیشتنە پرسی عەفرین و ڕؤژئاوای کوردستان
ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی بەرانبەر بە ٣٠ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی وەفدێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپرشتی هێما سۆفی ئەندامی شووڕای هەماهەنگی و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان با یاوەری هاوڕێیان ئازاد محمدزادە و ژیلوان شەمامی ئەندامانی شووڕای هەماهەنگی سەردانی بارەگای پارتی یەکێتی دێموکراتیکی کورد لە سوریەیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن ئەندامانی ڕیبەری pydks هەریەک لە بەڕێزان محمد مێهمەت { بەرپرسی پەیوەندییەکان} هەروەها ساڵح بۆزان ، ئیسماعیل سامۆ، محمد عەبدی و وەیسی مستەفا بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دەستپێکی ئەم دانیشتنەدا تیشک خرایە سەر دوایین بارودۆخی عەفرین و هەردوولایەن ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیەیان شەرمەزار کرد و جەخت و پێداگرییان لە سەر یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی نەتەوەیی لە پێناو ڕێگری و کۆتایی هێنان بە پیلان و گەلەکۆمەێی داگیرکەرانی
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 29/11/2017 وەفدێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرشتی هاوڕێ هێما سۆفی ئەندامی شووڕای ڕێبەری و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بزووتنەوە لە کوردستان بە یاوەری ئەندامانی ڕێبەری ژیلوان شەمامی و ئازاد محمدزادە ،سەردانی HDPیان کرد و لەلایەن بەڕێزان موزەین گوێنێش و عابد ئیکە هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی HDP لە هەولێربە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
ئەم چاوپێکەوتنە لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و بە تیشک خستنە سەر بارودۆخی سیاسی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی مژاری سەرەکی دەست پێکی ئەم دیدارە بوو . هەر لە درێژەی باسەکاندا هاوڕێ هێما سۆفی باسی لە پڕۆژەگەلی بزووتنەوە و زەرورەتی سەرخستنی بە هاوکاری و هاوفکری هەموو لایەک کرد ...حکومەتی دیفاکتۆی تەوافۆقی ،ئینتقالی و پارڵەمانی تاراوەگە ، کۆنفرانسی ئاشتی و کۆنگرەی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوێنی سەرەکی باس و لێدوانەکان بوو..هەروەها باس لە پرۆسەی ئاشتی و ئەزموونی HDP و بەرز نرخاندنی ڕۆلی سەرۆک بارزانی لە بەرەو پێش بردن و هاخەمی
رۆژی پێنجشەممه رێکەۆتی ٢٣/١١/٢٠١٧ بەرپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان لە هەولێر کاک هێما سۆفی، بە یاوەری شاندێک لە ئەندامانی شوورای هەماهەنگی و کارگێری پەیوەندییەکان کە پێکهاتبوون لە ( کاک ئەنوەر مینەزادە، گەلارێس نیشتمان ئەسەدی، ژیلوان شەمامی ) سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان لە شاری هەۆلێر کرد، کە لەلایەن بەریزان کاک سالح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکان،و کاک سامان ریشە ساحێب جیگری پەیوەندییەکان بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
له سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەرێز کاک سالح شەریفی دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، خوشحالی خۆی سەبارەت بەم دیداره دەربڕی.
شایانی باسە لهو دیدار و دانیشتنە دووقولییەیەدا، زۆر باسو بابهتگەلی پێوهندیدار به رەۆتی روداۆگەلی جیهانی،و ناوچەیی، وە کوردستانی بە گشتی،و هەروەها پرسی کورد له رۆژهەلاتی کوردستان به تایبەتی، تاۆتوێکران، و تێشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی/ کۆمەلایەتی کوردستانی رۆژهەلات،و لەم پەیوەندییەشدا ئاماژە بە شێوازگەلی
دوا نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە ٥ی جولای ٢٠١٧ بەرامبەر بە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی شاندێکی بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان بە سەرپەرشتی وەلید محەممەد سکرتێر و محەممەد سوورچی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و شاندی پارتی کۆماری کوردستان بە سەرپرشتی شیخ تەحسین نانەکەلی سەردانی بارەگای رەسمی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد لە لایەن ئازاد محەممەدزادە ئەندامی شۆڕای هەماهەنگی بزووتنەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لەو دیدارە دۆستانە دا کۆمەلێک باس و بابەتی رۆژ و لەوانە پرسی ئەمڕۆی کورد لە چوار بەشی کوردستان و کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، بەڕیوەچوونی پرۆسەی گشت پرسی {رێفراندۆم} بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان، دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان و پرسی کورد لەو بەشە و ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران دا تاوتوێ کران.
لە پێوەندی لە گەڵ هەرکام لە بەشەکانی کوردستانی گەورەدا هەر سێ لایەنی بزووتنەوەی کۆماریخوازان و بزووتنەوەی نوێ بوونی کوردستان و پارتی کۆماری کوردستان سرنج و تێبینەکانی خۆیان هێنایە بەرباس بە تایبەتی مژاری گەرمی پرۆسەی رێفراندۆمی باشووری کوردستان کە لە ٢٥ی سێپتامبەر دا بەرێوە دەچێ، هەر سێ لایەن جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێوسیتە زیاتر ئامادەکاری بۆ بکرێت و هەموو لایەک بە گەشی بینییەوە بڕواننە ئاکامەکانی و هەروەها بە هەستیاریەوە مامەڵەی لە گەل دا بکەن، چۆنکە باشووری کوردستان لە رووی ژێئۆپۆلتیک و ئابووری و شەڕی دژ بە تیرۆردا پێگەیەکی بەهێزی لە ئاستی جیهانی و ناچەیی دا هەیە و هەروەها بۆ پارچەکانی تری کوردستان پاڵپشت و رووناکییە و کورد لە باشوور نابێ ئەو دەرفەتە مێژوویە کە دامەزراندنی دەوڵەتێکی میللی-دێموکراتیکی کوردستانیە و ئامانجی هەرە بەرز و ئیستراتیژیک و هیوای لە مێژینەی هەموو کوردە لە دەست بدات.
بەشێکی گرینگی ئەم دانێشتنە سێ قۆڵیە تایبەت کرابوو بە رۆژهەلاتی کوردستانRead Moreو تێیدا شاندی بزووتنەوەی بە وردی ئاماژەی بە رەوشی ئاڵۆزی ئەم بەشی کوردستان کرد کە لە ناخۆشترین دەورانی ژیانی سیاسی خۆی دایە و قۆناغی کپ بوون و سەرکوت و ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی و کەشی ئەمنیەتی زاڵ و لە پەراوێز خستنی کورد لە لایەن ریژیمی حاکم بە سەر ئێراندا وا دەخوازێت کە کوردی رۆژهەڵات کارتە گوشارەکانی بەهێزتر و ناو مالی خۆی زیاتر رێک بخات، هەر بۆیەش دەبێ زیاتر زووم بکڕیتە سەرپرسی کورد لە رۆژهەڵات و ئەو پارچەیە پێویستی بە ئاڵوگۆڕیەکی بنەرەتی و ریشەییی و خەسارناسی جیدی لە ڕووی شیوازی خەباتی وتاکتیکی رۆژ و گوتاری نەتەوەییە وە هەیە، هەر وەک لە مەنشووری بزووتنەوەش دا ئاماژەی پکراوە و نەخشە رێگایەک بۆ خێراتر کاراکردن و بەروەپێش بردنی بزووتنەوەی رزگاری و ئازادی خوازی و میللی-دێموکراتیکی ئەو بەشە خراوەتە روو.
نەخشە ریگای بزووتنەوەی کۆماری خوازانی رۆژهەلاتی کوردستان کە تێیدا ئاماژە بە دیالۆگ و ریگای حەلی ئاشتیانە دەکات لە نێوان هیزە شۆرشگێر و نیشتمانی و بەرەڵستکارەکانی کورد و دەوڵەتی ناوەندی تاران و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانووستاندن کە کۆتایی هەموو شەڕیک هەر ئاشتی و سازانە.
پاشان پرۆگرامی بزووتنەوە ئاماژە بە گەڕانەوەی سەرەوەری سیاسی کورد لە رۆژهەلات و پێکهێنانی کۆنفرانسی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی رۆژهەلاتی کوردستان دەکات و بزووتنەوە چێ کردنی دەوڵەتێکی دیفاکتۆ لە تاراوگە بە زەروور وەسف دەکات، بە بڕوای بزووتنەوە ئەم دەوڵەتە لە تەبعید دا دەتوانێ لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ساختاری و ئیداریەوە کەیسی کورد لە رۆژهەڵات بە هێزو بەرجەستە بکات، هەروەها ریگا لە پڕش و بلاوی پۆتانسێل و هێزی دینامیکی رۆژهەلات دەگرێت و تێکرای لە ڕاستای خزمەت بە بردنە پێشی پرسە کورد دەکەونە کار و چالاکی چر و پڕ. بۆیە مەنشووری بزووتنەوە بە شێوازێکی زانستی دارێژراوە و گونجاوە لە گەل واقعیتی رۆژی رۆژهەڵات و تەواو هاوتەریبە ، بە پیویستە دەزانرێت تێکڕای حیزب و لایەنەکانی رۆژهەلات بە کۆدەنگی کاری لە سەر بکەن.
سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان هەر سی لایەن خوازیار بوون کە دیسان بکەوێتە رۆژەڤ و هەموو لایەنەکان قەبوولی یەکتر بکەن و کەشی ئەمنیەتی و پۆلیسی دەوڵەتی تورک کۆتایی پێ بهێندرێت و چی تر چالاکانی سیڤیل و ئازادیخوازان بە بیانۆی جۆراوجۆر نەکەونە ژێر زەحت و گوشار و ئەشکەنجە ودەبێ دەوڵەتی تورکیە نیازپاکی خۆی بە رامبەر بە کورد نیشان بدات.
هەروەها سەربارەت بە رۆژئاوای کوردستان بەرخۆدانی ئەو پارچەیە بە گرنگ وە سف کرا و خۆراگری کۆبانی و حزووری پێشمەرگە و شەرڤانان لە پەنا یەک لە جبهەیەک دا و بەدژی تیرۆریسمی داعش و پاراستنی خاکی رۆژئاوا و ئەو دەسەڵاتە خۆجێیە کە هەموو شانازی گەورەن، بۆیە هەرسی لایەن خوزیار بوو کە کۆی لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان بگەنە ئیتفاقێکی نیشتمانی و هێزی چەکداری ببێت هێزێکی گشتی و هەرچی زووتر کورد لەو بەشە بگاتە ئامانجە کانی.
لە کۆتایی ئەم دانیشتنە سێ قۆلی و دۆستانەیەدا هەر سێ لایەن پێداگر بوون لە سەر بەردەوامی پەیوەندیەکان و دیدار و سەردان و کاری هاوبەش لە پرۆژەیەی گەورەتر دا.
"نەقشەی رێگا لەپێناۆ ساغکردنەوەی حکومەتێکی دیفاکتۆ، تەوافووقی، ئینتیقالی، وە لە تەبعید دا"
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/2256-2016-05-26-09-37-32
رۆژی پێنجشەممه رێکەۆتی ٢٦/١/٢٠١٧ بەرپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان لە هەولێر، کاک هێما سۆفی، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری هەۆلێری کرد، کە لەلایەن رێزدار کاک ئارام مودەرەسی ئەندامی رێبەرایەتی و نوێنەری کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەۆلێر، پێشوازی گەرمیان لێکرا.
له سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەرێز کاک ئارام مودەرەسی دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، خوشحالی خۆی سەبارەت بەم دیداره دەربڕی.
لهۆ دیدار و دانیشتنەیەدا، زۆر باسو بابهتگەلی پێوهندیدار به رەۆتی روداۆگەلی جیهانی،و ناۆچەیی، وە کوردستانی بە گشتی،وە هەروەها پرسی کورد له رۆژهەلاتی کوردستان به تایبەتی، تاۆتوێکران.
لەتەورەێکی دیکەی باس و ئاخفتنەکاندا، تێشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی/ کۆمەلایەتی کوردستانی رۆژهەلات،و لەم پەیوەندییەشدا ئاماژە بە شێوازگەلی جۆراۆجۆری خەبات و هەروەها ویست و داوخوازییەکانی چین و توێژگەلی کۆمەلگا بە گشتی و لاوان بە تایبەت کرا، کە لەئەنجامدا دوولایەن لەسەر رێکخستنی چالاکییەکانی ناۆخۆی وەلات،و بایەخدان بە ناۆچەکانی باشوری رۆژهەلاتی کوردستان واتە کرماشان و ئیلام،و تەرخانکردنی کاری چر و پری رێکخراوەیی لەۆناوچانەدا، کۆک و هاۆدەنگ بوون.
لەدرێژەی باسەکاندا، دوولایەن سەبارەت بە رێکارەکانی گوونجاۆ بۆ گەشەپێدان بە خەباتی مەدەنی/ سیاسی، هاۆشان و هاۆتەریب دەگەل شێوازگەلی دیکەی خەبات ئالوگۆری بیرورایان کرد،و سەبارەت بە پێویستی کاری هاۆبەشی نێوانحیزبی،و چۆنییەتی دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی مکانیزمگەلی هەرە کارا لەپێناۆ رەخساندنی زەمینەی گوونجاۆ بۆ لێکنێزیکبوونەوەی حیزبەکانی رۆژهەلات، هاۆرا بوون، هەر لەمپەیوەندییەشدا شاندی دوولایەن بروایان وابووە، کە تەنیا ساغکرنەوەی هەماهەنگی گشترەهەندی گووتاری و کرداری، وە مێدیاتیکی نێوان حیزبەکانە، کە دەتوانێت لەراستای دەستنیشانکردنی چەشنی تەعاموول، وە یان تەقابوولی گشتگیرانە روو لەتاران، رۆلی ئیجابی و کارساز و چارەنووسساز، بۆ ئێستا و داهاتووی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان، بگێرێت.
لەکۆتاییدا، شاندی دوولایهن لهۆ پێوهندییهدا یهک ههڵوێستی،و یهک گووتاریی کوردو چۆنیهتیی لێکگرێدانی چالاکییهکانی گشت رەهەندی هێزهکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهەلاتیان، بەتەنیا رێگای گەیشتن بە ئاشتی و ئازادی، و سەرئەنجام دەستەبەرکردنی مافی مشارەکەتی سیاسی و خۆبەرێوەبەری خۆجەیی، دەستنیشان کرد.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
27/1/2017
سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممه ١٥/١١/٢٠١٦ رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان د.مستەفا شەمامی، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی لە شاری هەۆلێر کرد، کە لەلایەن بەرێز کاک ئیبراهیم زێوەیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە هەۆلێر، پێشوازی گەرمیان لێکرا.
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممه 09/06/2014 شانذێک له چالاکوانانی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی دوکتور مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزوتنەوه، بەیاوەری چالاکوانان: کاک هیوا مەۆلانایی نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەهەۆلێر، کاک ئازاد رەزایی، کاک ژیلوان شەمامی، و کاک شەهرام میرزایی کارگێرانی بەشی پەیوەندییەکان و مێدیا، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان لە کۆشکی سەۆز لە هەۆلێرکرد، و لە لایەن بەرێزان کاک سەعدی ئەحمەد پیرە، کاک ئازاد جۆلا و کاک ووریا زەنگەنه لە مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان، پێشوازی گەرمیان لێکرا.
له سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەرێز کاک سەعدی ئەحمەد پیره دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزووتنەوە، خوشحالی خۆی سەبارەت بەم دیداره دەربڕی و ئاماژەی به پەیوەندیەکانی دوور و درێژێ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەل پارته سیاسیەکانی کوردستانی بەگشتی و پارتە رۆژهەلاتییەکانی بەتایبەت کرد، و لەمپەیوەندییەدا یەکێتی نیشتیمانی به پارتێکی خاوەن ئیستراتژی نەتەوەیی وەسف کرد که تووانیویەتی لەرەۆتی مێژووی خەباتی رزگارخوازی کوردستاندا، وەک پشتیوانێکی گووتاری و کرداری ئەرکی نەتەوایەتی خۆی روو لە گشت لایەک بنوێنێ، و له پێناۆ دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد دا، بەپێ قوولایی ئیستراتیژی نەتەوەیی هەلسوکەوت بکات وئەرکی مێژوویی و نەتەوەیی خۆی به جێبگەیەنێت.
هەروەها بەرێز کاک سەعدی ئەحمەد پیره جەختی له سەر بووژانەوە و بەرۆژکردنەوەی پارتە سیاسیەکان له سەردەمی هەنووکەییدا کرد و گوتی: بۆ ئەوەی حیزبەکان بتوانن وەلامدەری نەوەی ئەمرۆ و داهاتووبن، پێویستە وە دەبێ خۆیان دەگەل رەۆتی گۆرانکاری و ئالووگۆڕە گشت رەهەندییەکانی رۆژدا، تەیار و هاۆئاهەنگ بکەن.
لە درێژەی ئەم دیدار و دانیشتنەیەدا، بەرێز دوکتور مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، بەبۆنەی ٣٩هەمین سالرۆژی دامەزرانی یەکییەتی نیشتیمانی کوردستان، و هەروەها سەرکەۆتنەکانی یەکییەتی لە پرۆسێسی هەلبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کوردستان و پەرلەمانی عێراقیدا، پیرۆزبایی ئاراستەی شاندی خانەخوێ کرد و سەبارەت بە پەیرەۆکردنی سیاسەتی پشتگیرانەی یەکییەتی نیشتیمانی لە رەۆتی ئاشتەوایی چ لەناۆخۆی هەرێم و چ لە بەشەکانی دیکەی کوردستاندا، خۆشحالی خۆی دەربری،و هێوای خواست کە یەکییەتی، هەنووکەش هەر وهک رابردووی درەۆشاوەی له گرتنهبهری ئیستراتێژی هاۆپەیمانی و بهجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایستە و گوونجاۆ، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی گهل و نیشتیماندا خاوەن ئیبتیکار بێت،و سهربهرزانە و سهرکهوتووانە رێگای گەێشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانی ببرێ.
رێکخەری گشتی کۆماریخوازان لەدرێژەی باس و ئاخفتنەکاندا، سەبارەت بە ئیستراتێژی بزووتنەوە و شێواز و مێتۆدی خەبات بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکی کۆماریخوازان و، هەروەها مکانیزمەکانی گوونجاۆ بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوە و ههۆلدان بۆ دهخیلکردنی لایەنەکانی باشووری له پرۆسێسی ئاشتهوایی کەیسی کورد له رۆژههلاتی کوردستاندا، روو لە شاندی یەکییەتی نیشتیمانی روونکردنەوەی پێویستی ئاراستەکرد، کە لەم پەیوەندیەدا شاندی خانهخوێ، ئیستراتێژی و پەیامی ئاشتەوانی و مێتۆدی خەبات و مکانیزمەکانی پێرەۆکراۆ لەلایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستانی، زۆر گوونجاۆ و ئیجابی و سەردەمیانە، وە پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی، لهمهر به ئاشتیکردنی پرسی کورد له رێگای دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتهوانی له رۆژههلاتی کوردستاندا، شایانی پشتگیری و هاریکاری گشت رهههندی نرخاند.
له کوتایی دیدارهکەدا کاک سەعدی ئەحمەد پیره پشتگیری سیاسی – مەعنەویی یەکێەتی نیشتمانی کوردستانی، له خەباتی سیاسی و پروژەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی کۆماریخوازی روژهەلاتی کوردستان دووپاتکردە،و دوولایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و قایمکردنی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.
10/6/2014
ڕۆژی 27/5/2014 بەرانبەر بە 6ی جۆزەردانی2714ی کوردی، شاندی بزوتنەوەی گۆڕان کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان: کاک دوکتور محەممەد حاجی ڕێکخەری ژووری پێوەندییە سیاسیەکان، کاک زەردەشت مەلاحەسەن ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسیەکان، بەشێوەیی فەرمی سەردانی بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە شاری هەۆلێرکرد، شاندی میوان لە لایەن شاندی بزوتنەوەی کۆماریخوازان پێکهاتوو لە چالاکوانان: کاک دوکتور مستەفا شەمامی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوە، کاک هێوا مەولانایی نوێنەری بزوتنەوە لە هەولێر، کاک شەمال بۆکانی، کاک شەهرام میرزایی، و کاک ژیلوان شەمامی، بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لەم دیدار و دانیشتنەیەدا، سەرەتا بەڕێز کاک دوکتور مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی میوانانی کرد و سەبارەت بەوەی کە بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجامی سەرکەۆتنەکانی لە پرۆسێسی هەلبژاردنەکانی پارلەمانیدا کە بوو بەهۆی گۆرینی نەقشەی سیاسی هەرێم، توانیویەتی لە ئاستی ئۆپۆزیسیۆنەوە بەرەۆ ئاستی دەسەلات و خاوەنداربوون لە ٥ پۆستی وەزارەتی لەناۆ کابینەی هەشتەمدا هەلکشێت، خۆشحالی خۆی دەربری، و هەر لەۆپەیوەندییەشدا بەبۆنەی دەستخستنی دەنگی باشیان، کە لە هەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراقیش دا بەدەستیان هێناوە، پیرۆزبایی لێکردن،و بە بەرز نرخاندنی سیاسەت و پرۆگرامی داهاتووی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە هەمبەر کوردستان و عێراقیشدا، باسەکەی بەرەو ئاشتەوایی ودیالۆگ لە پێناو چارەسەری هەموو کێشەکان کردە خاڵی ئیجابی،و لەسەر ئەسڵی پێکەوە ژیان و هاۆژینی بەئاشتی، چەند خاڵی سەرەکی لە مەنشوری بزوتنەووەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ وێنە هێنایەوە.
لەدرێژەی باس و ئاخفتنەکاندا، بەرێز دوکتور محەمەد حاجی لە ئاخاڤتنێکی تایبەتدا، رەۆتی هەڵبژارنەکانی ئەم دوایانەی هەرێم وبە گشتی عێراقی هێنایە بەرباس و سەبارەت بە ساز و کار و چەند وچۆنی و شێوەی بەڕێوەچوون و هەروەها پرۆگرام وسیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەشێوەیەکی زانستیانە دووا،و لەسەر شێوەی پەیوەندییەکانیشیان لە گەڵ لایەنەکانی تری کوردستانیدا، بۆچونی تایبەتی خۆی وسیاسەتەکانی بزووتنەوەی گۆرانی روو لە بەشەکانی دیکەی کوردستان، زۆر بە ئیجابی و دلخۆشکەرانە خستەڕو، و رایگەیاند کە بزووتنەوەی گۆران روو لە بەشەکانی دیکەی کوردستانی، دەگەل رەچاۆکردنی ئەسلی پشتگیری، سیاسەتی تەداخوول لەکاروباری ئەم بەشانە پەیرەۆ ناکات و خوازیاری ئەوەیە کە کوردەکان بە پێشگرتنی سیاسەتی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتی روو لە دەسەلاتی ناوەندییان، داخواز و مافەکانیان دەستەبەر، بکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی باسەکەدا، شاندی میوان بە هیوایەکی بەرزەوە سەبارەت بە باوەڕ ومەنشوری کۆماریخوازان و گەشبینی زیاترەوە، هیوایان خواست پێوەندییەکانی دووقۆلیمان پەرەبستێنێ و ببێتە هۆکارێک بۆ دانیشتنی هەمولایەنەکانی تری رۆژهەلاتی، و هەروەها ڕێککەوتن وپێکگەیشتنی ئەحزابی ڕۆژهەڵاتی و دیاریکرنی ستراتیژێکی هاوبەش بۆداهاتوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لەم پەیوەندییەدا کاک دوکتور مستەفای شەمامی ئاماژەی بەوەدا، کە ئامانجی سەرەکی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەر ئەوەیە، و بە ووتار،گووتار، کردار، و بەڵگەش سەلماندویەتی.
لەتەوەرێکی تردا دوو شاندی میوان و خانەخوێ، بە ئاراستەکردنی چەند پرسیارێکی تایبەتی سەبارەت بە هەل ومەرج و رەوشی هەستیاری ناوچەیی، و ئێستا و داهاتووی ئێران، و تاووتوێکردنی فاکتەر و ئەگەرەکانی دەخیل لە رەۆتی گۆرنکارییەکانی هەنووکەیی و داهاتووی گشت ناۆچە و کوردستانی، کۆتاییان بە دیدارەکە هێنا، و شاندی بزووتنەوەی گۆران، پشتگیری سیاسی و مەعنەویی خۆیان لە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دووپات کردوە و دوو لایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ دیداری زیاتر و قایمراگرتننی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد، و سەرئەنجام شاندی میوان بە ئەۆپەڕی ڕێز و حورمەتەوە بەڕێ کران.
28/5/2014
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 13/5/2014 بەرانبەر بە 23ی بانەمەری 2714 کوردی لە بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر بە ئامادەبونی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەڕێزکاک دوکتور مستەفای شەمامی، و بەیاوەری نوێنەری بزوتنەوە کاک هیوا کوردستانی، و دەستەی کارگێرانی بەشی پەیوەندییەکان و مێدیا و رێکخستنی بزووتنەوە، بەرێزان کاک شەمال بۆکانی، کاک ژیلوان، و کاک شەهرام میرزایی، بە شێوەی فەرمی پێشوازیان لە کاک غازی فەیسەڵ بەرپرسی کومیتەی دارەتوویی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و هەروەها شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا کاک دوکتورمستەفای شەمامی تیشکی خستە سەر پێوەندییەکانی پێشووتری بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و پەیوەندییەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی، و هەروەها پێویستی پەرەپێدانی زیاتری ئەم دیدارانە لە هەولێر، لەپێناۆ پتەۆترکردنی هەرچی زیاتری دۆستایەتی و دەستەبەرکردنی پشتگیری بواری سیاسی ومەعنەوی بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوایی و دیالۆگ، کە ئامانجی سەرەکی بزوتنەوەیەو وەک خەباتێکی سەردەمیانە و مۆدێڕن کاری بۆ دەکا، ولەم باوەڕەدایە بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵات و ناوچەکەدا بەرەو ئاقارێکی نوێ ئاراستە دەکا.
دوابەدوای ووتەکانی بەڕێزیان، کاک غازی فەیسەڵ بە دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەم چاۆپێکەوتنە، پشتگیری خۆی و حیزبەکەی سەبارە بە پرۆسەی ئاشتەوایی و سیاسەتەکانی بزوتنەوەی کۆماریخوازان دەربری،و بە شیکردنەوەو لێکدانەوەی خاڵەکانی پرۆسەکە و وێنە هێنانەوە لە سەر سەرکەوتنی ئەم دواییانەی یەکیەتی نیشتمانی، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ ئەم دیدارانە لە پلەکانی سەروتردا پەرەیان پێ بدرێن و دیالۆگ و ئاشتەوایی بکرێتە کەلتورێک بۆ بەرەیی داهاتوو لە کوردستان . دواتر بە لێکدانەوەیەکی ووردتر لە لایەن هەردو بەڕێزەوە سەبارەت بە ئاڵ وگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەم قۆناغەی ئێستای خەباتی کوردەواری کۆتایی بە دیدارەکە هات، و شاندی میوان بەڕێزی تایبەتەوە بەڕێکران.
14/5/2014
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: رۆژی سێشەمه 13 مەی2014، شاندێک له حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پێکهاتوو له بەرێزان: کاک عەبدولا ئەندامی دەستەی کارگێری و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان، کاک جعفر هاشم ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان، کاکه ڕەش رەسول ئەندامی مەکتەبی پەیوندیەکان ، پێشوازیان کرد له شاندی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، که بریتی بوون له چالاکوانان: کاک هیوا کوردستانی نوێنەری بزوتنەوه لە هەۆلێر، کاک شارام میرزائی کارگێری بەشی رێکخستن و مێدیا، کاک ژیلوان شەمامی کارگێری بەشی پەیوەنییەکان.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، بەرێز عەبدولا بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان، دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزوتنەوەی کۆماریخوازان، خۆشحالی خۆی سەبارەت بە دیدارەکە دەربڕی و خوازیاری ئەوە بوو که ئەم دانیشتنانه ببن به هۆی پتەۆکردن و قایمراگرتنی پەیوەندییەکانی دووقۆلیان.
لەدەستپێکی ئەم دانیشتنەدا، هیوا کوردستانی باس له ئامانج و بنەما فکری و فەلسەفییەکانی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی کرد، و هەر لەم پەیوەندیەدا ئاماژەی بەوەدا که هەنگاۆنان بەرو رەۆتی ئاشتی و دیالوگ سەرەکیتەرین ئامانجی بزوتنەوەیە و لەم رێگایەدا دەتوانین له کومەلگای مەدەنی و پوتانسیەلەکانی وەکوو مکانیزمێکی کارا بۆ گەیشتن بەم ئامانجه، کەلک وەربگرین. لە درێژەدا بۆ ئاگاداری زۆرتر، کاک هیوا ئاماژەی به هەلوێستەکانی بزوتنەوه بەرانبەر به بارودوخی ئەمڕۆی کوردستان بە تایبەت روژهەڵاتی کوردستانی کرد.
له درێژەی ئەم دانیشتنەدا، هەڤال عەبدولا سەبارەت به کارایی خەباتی سیاسی و سەردەمیانه که له گەل هەل ومەرجی هەنووکەیی دونیادا سازگار و هاۆتەریب بێت قسەی کرد و ئاماژەی به رێبازی نۆێ و پرۆژەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی کوماریخوازی روژهەلاتی کوردستان کرد، و رێباز و پرۆژەی بزووتنەوەی وەک رێگایەکی گوونجاۆ و پرۆژەیەکی ئیجابی لەراستای چارەسەرکردنی کێشەی کورد له رۆژهەلاتی کوردستان، بەرز نرخاند.
لە تەوەرێکی دیکەی باس و ئاخەفتنەکاندا، هەر دوو شاند سەبارەت بە یەکگرتنی پارته ڕۆژهەلاتییەکان پێداگریان کرد، و لەم پەیوەندییەدا شاندی خانەخوێ لەسەر رۆلی ئیجابی بزووتنەوە، که دەتوانێت وەک جەریانێکی ئاشتیخواز کارگەری ئیجابی هەبێت سوور بوو.
لە کۆتایی دیدارەکەدا شاندی خانەخوێ، پشتگیری سیاسی و مەعنەویی خۆیان لە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان دووپات کردوە و لەسەر درێژەی دیدارەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ دیدار لە ئاستی رێبەرایەتی و قایمراگرتننی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.
13/5/2014
رۆژی سێ شەممە ڕێکەۆتی 2014/04/22 بەرانبەربە 2ی بانەمەڕی1393 هەتاویی شاندێکی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد.
شاندی بزووتنەوە کە پێکهاتبون لە چالاکوانان: کاک هیوا کوردستانی نوێنەری بزوتنەوە لە شاری هەولێر، چالاکوانان هیوا غونچەگوڵان، شەهرام میرزایی، ژیلوان شەمامی، رێژوان مامزادە و شەماڵ بۆکانی، لەبەشی پێوەندییەکان و بەشی ڕاگەیاندن و رێکخستنی بزووتنەوە، دوانیوەرۆی ئەورۆژە بەمەبەستی ئاراستەکردنی پرسەوسەرەخۆشی سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن بەرێز کاک ئیبراهیم زێوەیی نوێنەری ئەو حیزبە و شاندی یاوەری بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لەم دیدارەدا شاندی بزووتنەوە نامەی پرسەو سەرەخۆشی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێز دوکتور مستەفا شەمامی سەبارەت بە مەرگی ناوادەی خوالێخۆشبوو سەعید عەزیزی برای بەرێزی کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی، رادەستی نوێنەرایەتی ئەو حیزبە . کرد
لەدرێژەی ئەم دیدار وچاوپێکەوتنەدا باس لە ئاڵ وگۆڕە جیهانی، ناوچەیی و کوردستانیەکان، و هەروەها هەل و مەرجەکانی یەکگرتنەوەی هەردوباڵی دێموکراتەکان هاتە ئاراوە،و لێکدانەوەیەکی وردیش سەبارەت بە چارەنووس و رەوشی هەنوکەیی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و دووارۆژی بابەتەکان ئاراستە کرا، سەرئەنجام بە دووپات کردنەوە و پێداگری لەسەر پتەۆکردنی پێوەندییەکانی هەر دولا کۆتایی بەدانیشتنەکە هات، و شاندی میوان بەرێزەوە بەرێ کرا
23/04/2014
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر
شاندێکی نوێنهرایهتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ههولێر لهگهڵ بزووتنهوهی کۆماریخوازی ڕۆژههڵاتی کوردستان کۆبۆوه.
رۆژی سێ شهممه، 30 ی بانهمهری 93 ههیئهتێکی دهفتهری نوێنهرایهتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له ههولێر پێکهاتوو له ئیبراهیم زێوهییو حسن کاکیلی سهردانی نوێنهرایهتیی بزووتتنهوهی کۆماریخوازی رۆژههڵاتی کوردستان له ههولێریان کردو له لایهن شاندێکی بزووتنهوه به سهرپرستیی مستهفا شهمامی، بهرپرسی شورای ههماههنگی بزووتنهوه پێشوازییان لێ کرا .
لهو دانیشتنهدا باسو بابهتهکانی پێوهندیدار به پرسی کورد له کوردستان به گشتیو ههر وهها ڕووداوهکانی ناوچهو به تایبهت سوریهو ئهو ریزبهندییهی له ئاستی ههرێمیو جیهانیو له نێوان هێزهکوردییه کان دا دروستی کردوه، هاتنه بهر باسو ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لهسهر کرا.
بابهتێکی دیکهی جێی سرنج له باسهکانی ئهو کۆبوونهوهیهدا پرسی ئێرانو رۆژههڵاتی کوردستانو لهوانهش مهسهلهی چهندوچۆنیو هاوکاریو لێک نێزیکتربوونهوهی هێزهکانی رۆژههڵات بوو. لهو کۆبوونهوهیهدا چۆنیهتی چالاکتر کردنی جۆرهکانی خهباتی سیاسی، فهرههنگیو مهدهنی کۆمهڵگهی رۆژههڵاتو دۆزینهوهی مهخرهجێکی هاوبهشی هێزهکان له پێناو چڕکردنهوهی وزهو تواناکانی کورد بۆ خۆدهرباز کردن له دۆخی مهوجودی زاڵ به سهر رۆژههڵاتی کوردستان هاتنه بهرباسو تاوتوێ کران.
شاندی دوولایهن لهو پێوهندییهدا یهک ههڵوێستیو یهک گوتاریی کوردو چۆنیهتیی لێکگرێدانی چالاکییهکانی نێوخۆو هێزهکانی ئۆپۆزیسیۆنی دهرهوهیان به رێگا چارهیهکی باشو گونجاو لێک دایهوه .
سەرچاوە:
http://kurdistanukurd.com/ku/hewal_dreja.php?id=8353
20/05/2014