فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی 12/11/1396بەرانبەر بە 1/2/2018ی زایینی شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئازادیی کوردستان – سوریە ، پێکهاتوو لە بەڕێزان مامۆستا سلێمان گەڕۆ و دوکتور تارق خێرکی سەردانی بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی کۆمارتخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و لە لایەن شاندی بزووتنەوەوە بە یاوەری هەریەک لە هاوڕییان هێماسۆفی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بزووتنەوە و ئازاد محمد زادە، ئەنوەر عزیزی و ژیلوان شەمامی ئەندامانی شۆڕانی هەماهەنگی بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا هەر دوو لایەنی بزووتنەوە و Pak-s خۆشحالی خۆیان دەربڕێ وپاشان لە درێژەی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی وگرینگی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە....
بەشێکی گرینگی ئەم دانیشتنە پرسی عەفرین و ڕؤژئاوای کوردستان بوو، لەم نێوەندەش دا جەختکردنەوە لە سەر یەکریزی و هاوهەڵوێستی نەتەوەیی کرایەوە ، هەروەها دوولایەن وێرای شەرمەزار کردن و هەوڵ دان بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنەکان و ڕێگریکردن لە کۆمەڵ کوژی خەڵکی سڤیل پێداگربوون ، پاشان وەفدی میوان باسی لە دۆخی سیاسی ڕۆژئاوای کوردستان و زەرورەتی گوتاری هاوبەشی نەتەوەیی و یەکریزی نیشتمانی بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکانی چواربەشی کوردستان کرد.
تەوەرێکی تری ئەم دیدارە ئاوردانەوە بوو لە سەر ڕەوشی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و پرس گەلی مافی مرۆڤ لە ئێراندا کە لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازان خرایە بەر باس و لێکدانەوە.
جێگای ئاماژەیە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی ئەم زنجیرە سەردان و دیدارانەدا لە گەڵ هێز و لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەر بنەمای پرسە چارەنووس سازە نەتەوەیی و سیاسییەکان بزووتنەوەی کۆماریخوازان وێرای جەخت کردنەوە لە سەەر درێژەدان بەم دیدارانەدا بەفەرمی هەڵوێستی نەتەوەیی خۆی لەسەر شەرمەزار کردنی ئۆپراسیۆنی سەر عەفرین و پاراستنی کیانی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی باشووری کوردستان راگەیاند .
لە کۆتاییدا هەر دوولایەن پێداگریان لە سەر بەردەوامی دیدار و کاری هاوبەش و لێک نزیک بوونەوەی زیاتری هەموو هیز و لایەنەکان کردەوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان