کورتەیەک لە مەنشووری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، له‌پێناوی گرینگی پێدان و چه‌سپاندنی مانا و هه‌وێنی کۆماریخوازیی لە نێو بزووتنەوەدا، پێویستی بە ئیستڕاتیژی ئاشكرا و كارگه‌ره. مه‌رجی گەێشتن بەئامانجی دڵخواز و خوازراو ئه‌وه‌یه، كه ئیستڕاتیژی ئاماژهپێكراۆ زۆربه‌ی چێنو توویژهكانی كۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه. له‌به‌ر گرینگی ئه‌ۆ هۆكاره‌یه، كه دروشمی ئیستڕاتیژیكی بزوتنەوەكه‌مان پێویسته دەنگ ورەنگی پراكتیزه‌كردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێ. بزوتنەوەی کۆماریخوازان، هه‌وڵده‌دا كورده ره‌خنه‌گر و ناڕازییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌دۆخی ئه‌مڕۆ له‌ده‌وری سیاسه‌ته‌كانی خۆێ كۆكاته‌وه. بزوتنەوەكه‌مان دەتوانێ بۆ سه‌رجه‌م روانگهفیكری و باوه‌ڕه سیاسییه‌كانی نێوكۆمه‌ڵگای موزاییکی کوردستان ببێته چوارچێوه‌یه‌كی گونجاۆ، و پێگه‌یه‌كی جێگای باوه‌ڕ و بگرە مەکۆی خۆ حەوانەوەیەکی پر لەمەدارا بۆ تێگەێشتن و پێکگەیشتنی ئاشتیخوازانە بێت.
بزوتنەوە تێده‌كۆشێ و ههوڵدهدها، كه ببێته مه‌كۆی كۆكردهنەوهی باوه‌ڕ و ده‌نگ و رهنگهجیاوازهكانی كۆمه‌ڵگا. ئه‌ركی بزوتنەوەكهمانه، كه له‌گۆڕه‌پانی پێكگه‌یاندن و تێكۆشاندا، قه‌ناعه‌ت به‌لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی پڕۆسه‌ی خه‌بات له‌كوردستاندا( له‌چه‌پ و راست و نێوه‌نده‌وه) بێنێ، كه مسۆگه‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری سیاسیی به‌خاڵی وه‌رچه‌رخان بناسێنن. ئه‌ۆ هه‌نگاوه ئامانجداره دەتوانێ به‌ستێنی گونجاۆ بۆ به‌شداریكردنی هه‌مه‌لایه‌نه له‌چوارچێوه‌ی نۆڕمه دێموكڕاتییهكاندا مسۆگه‌ر بكا. مه‌به‌ست له‌به‌شداریكردنی گشتیی و هه‌مه‌لایه‌نه، ئاماده‌بوون و به‌شداری چالاكانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه له‌ره‌وت و پڕۆسه‌ی داڕشتنی هێڵه سیاسییه‌كاندا، كهپێوهندیان به‌چاره‌نووسی ئه‌مڕۆ و دواڕۆژی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌وه هه‌یه. دیارە ئه‌وه‌ی له‌ۆ نێوه‌دا زیاتر زه‌قده‌بێته‌وه چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی به‌كرده‌وه‌و گه‌یشتن به‌یه‌كده‌نگی و كه‌وتنه‌سه‌ر هێڵی خه‌بات بۆ ئه‌ستاندنی مافی چارەنووس و ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه. بۆ وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌ۆ پڕۆژه‌یه پێویستمان به‌داڕشتنی هه‌یكه‌ل و چوارچێوهیەکی دێموكڕاتیكه، كه یه‌ك ده‌نگیی و یه‌ك ئامانجی به‌رهه‌م دێنێ. كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ و ئاڵوگۆڕكردنی روانگه‌و باوه‌ڕه جیاوازه‌كان به‌مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی ده‌زانین، كه له‌درێژخایه‌ندا مۆدیلێكی گونجاۆ بۆ داڕشتنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌خوڵقێنێ. به‌باوه‌ڕی ئێمه بۆ گه‌یشتن بهۆ ئامانجانه پێویسته لەسه‌ر ئه‌ۆ خاڵانه‌ی خواره‌وه هاۆدهنگ و هاۆڕا بین:
.١/ ئۆرگانیزه‌كردنی خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناوی گه‌یاندنی ده‌نگ و په‌یامی گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو بهستێنهكاندا. لەم بوارەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەبێ بەرامبەر بە بارودۆخی دژوار و ژانهێنهری كورده‌كان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌ڵوێست وه‌رگرێ. پێویسته ده‌نگی هاوار و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر بهههڵسوكهۆتی نیزامی زاڵ ده‌رببڕین و بۆ به‌رفراوان كردن و بە نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌ۆ بێزاریی و نارەزایەتی و ئیعترازانە، به‌كرده‌وه و هەموو پێکەوە هه‌نگاۆ هه‌ڵگرین.
٢/ كار كردن بۆ ساغبوونه‌وه له‌سه‌ر جۆری "چاره‌سه‌ركردنی مافی چاره‌ی خۆنووسیندا". بۆ گه‌یشتن بهۆ شێواز و مۆدیله له‌چاره‌سه‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێویستمان بەمەێدان و سەکۆیەکی ئازاد‌و پر لەمدارا، لەپێناو دەسپیکی پرۆسەی دانووستاندن و دیالۆگی كارساز و چارەنووسسازدا هەیە. ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رج بۆ دیالۆگی نێوان ده‌نگ و فیكرهجیاوازهكان و تاوتوێ كردنی رێكاره‌كانی ساغبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسهگرینگه، به‌مانای به‌شداربوونی هه‌رچی زیاتری نه‌ته‌وه، له‌باسه چاره‌نووس سازه‌كان دایه. پاش گه‌یشتن به‌هاوده‌نگی له‌سه‌ر جۆری "دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین" بۆ كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌كرێ باس له نه‌خشه‌ی رێگا و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژەیە بكرێ. بۆیە بزوتنه‌وه بەهاۆکاری لایەنە سیاسییەکانی گۆرەپانی خەبات، له‌و پێناوه‌دا ئه‌و ئه‌ركانه‌ی خووارەوە لەچوارچێوەی نەقشەی رێگادا به‌ڕێوه‌ده‌بەن:
نەقشەی رێگا لە پێناۆ دەستبەرکردنی سەروەری سیاسی بۆ کوردی رۆژهەلاتی کوردستان
قۆناغی یه‌كه‌م
کۆنفڕانسی ئاشتی نەتەوەیی/ رۆژهەلاتی کوردستان
له‌قۆناخی یه‌كه‌مدا، بزوتنەوە هێز و تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی "کۆنفڕانسی ئاشتی نەتەوەیی" بۆ رۆژهەلاتی کوردستان بكرێ. ئەم کۆنفڕانسە پێکهاتەیەکی به‌رین دەبێت، كه‌زۆرترین ده‌نگ و ره‌نگی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌خۆ ده‌گرێ. ئەم پێکهاتەیە بە بەشداری نوێنەرانی گشت حیزب‌و رێکخراوە جۆراوجۆره‌كان و هه‌روه‌ها به‌شداربوونی کەسایەتیه سیاسی، ئایینی و کۆمەلایە تیەکان پێک دێت. ئەرکی ئەم کۆنفڕانسە بریتی ده‌بن لە:
١/ رەخساندنی كهشو هەوا و به‌ستێنی تەبایی نێوان لایەنە ناکۆک و ناتەباكان له‌پڕۆسه‌ی داڕشتن و خوڵقاندنی ئیستڕاتیژی یه‌ك ده‌نگیسازی و هاوده‌نگی گشتگیر
٢/ تێكۆشان و هەۆلدان بۆ رەخساندنی کەش وهەوای گونجاو بۆ چەسپاندنی ئەسلی یه‌كترقبوڵكردن ، كه‌به سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ژمێردرێ. ره‌وتی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و سه‌روه‌ریسازی نه‌ته‌وەیی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا پێویستی بەو به‌ستێن و پاشخانی كولتوری هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر پرسه‌گرینگه‌كان ده‌سته‌به‌ر بێ، كراوه‌یی و شه‌فافییه‌ت، یەکترتەحموول و تەقەبوول کردن له دارشتنی پێوه‌ندی نێوان لایه‌ن و حیزب و له‌سه‌ر یه‌ك كۆی ئه‌کتەرگەلی سیاسی ناۆ کۆمەلگای سیاسی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک پێویستیەکانی هەرە گرینگ و ئیستێراتیژیک خۆدەنوێنن، بۆیە بزووتنەوە بۆدەستەبەرکردنی ئەم ئامانجانە پێویستی بەهاریکاری سەمیمانەی گشت لایەک هەیە.
٣/ ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆنفڕانسه، پاش دهستهبهركرانی لێك تێگه‌یشتن و هاوده‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا، كاركردن بۆ دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه. به‌رێككه‌وتن و تێگه‌یشتنی هه‌مه‌لایه‌نه، كۆنفڕانس كۆمیته‌یه‌كی كارناس و شاره‌زا هه‌ڵده‌بژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا و مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ئاماده‌بكه‌ن. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه رۆڵ و نه‌خشی پارله‌مانیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له قۆناخی تێپه‌ڕدا به‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
قۆناغی دووهەم
دامه‌زراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی ( پارله‌مانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە)
بزوتنه‌وه و لایەنە سیاسییەکان، به هاوكاری كۆمیته‌ی ئاماده‌كار كه‌له‌لایه‌ن كۆنفڕانسه‌وه هه‌ڵبژێردراوه به‌ستێنه‌كانی سازدانی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" ئاماده ده‌كەن. كۆنگره‌ی ئاماژه‌پێكراو له‌نوێنه‌رانی هه‌موو حیزب و رێكخراوه‌كان (سیاسی، ئایینی، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی) و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كه‌سایه‌تییه دیار و به‌رچاوه‌كانی زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان پێكدێ. كۆنگره له‌پێناوی په‌سه‌ندكردنی جۆری مافی دیاریكردنی چاره‌ی خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێده‌كۆشێ. له‌و پێوه‌ندییه‌دا گرینگه، كه جۆری په‌سه‌ندكراوی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناوچه‌و كوردستان بگونجێ.
پاش په‌سه‌ندكرانی ئه‌و مۆدیله له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره، سروشتی دامه‌زراندنی حكومه‌تی دیفاكتۆی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات دیاری ده‌كرێ. وە هەر لەم راستایەشدا له‌سه‌ر بناخه‌ی دێموكڕاسی رێككه‌وتن و كۆنسێنسواڵ، ئه‌ندامانی كۆنگره بەتەوافووق، كابینه‌ی حكومه‌تی دیفاكتۆ و ئێتلافی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دیاری ده‌كه‌ن.
قۆناغی سێهه‌م
دامەزراندن و راگه‌یاندنی حکومەتێکی دیفاکتۆ بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
لە فاز و هه‌نگاوی سێهەمدا، بزووتنەوەی كۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە هاۆکاری گشت لایەنە سیاسیەکان، كهشو هەوا و به‌ستێنی پێویست‌و لەبار بۆ جێبه‌جێكردنی پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی ده‌ڕه‌خسێنێت. له‌و پێوه‌ندییه‌دا بە سوودوەرگرتن لە بڕیارنامەی 1( ١٥١٤ و ٢٦٢٥)ی مەنشووری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و، له‌چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی، هەۆلدەدات بۆ رهوایهتو شەرعییەتدان به‌پێگه‌و جێگه‌ی حكومه‌تی دێفاكتۆی كوردیی كاری پێویست و یاسەمەند بكات. روونه كه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كورده‌كانی ئه‌و پارچه‌یه بێ ویستی خۆیان كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به‌درێژایی مێژوو له‌مافه ره‌واكان بێبه‌شكراوه. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته له‌چوارچێوه‌ی بڕیارنامه‌ی ٢(٢٦٢٥)ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا ره‌وایه‌تی و مافی مەشروعبوونی حكومه‌تی دێفاكتۆ بدۆزرێته‌وه. به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌و هه‌روه‌ها به‌سه‌رنجدان به‌چوارچێوه‌ی مافی نێونه‌ته‌وه‌یی،” بڕیاری دێموكڕاتیكی گه‌لان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان جێگای رێزه‌و به‌فه‌رمی ده‌ناسرێ”. هه‌ر بۆیه بزوتنه‌وه بە هاۆئاهەنگی دەگەل لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەلاتی کوردستان، و به‌سوودوه‌رگرتن لهخاڵهگرینگ و خاوه‌ن بایه‌خه‌كانی ئاماژه‌پێكراودا، حكومه‌تی دیفاكتۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌گه‌یه‌نن.
ئەرک و به‌رپرسایه‌تی ئەم حکومەتە:
١/ رێكخستن و رێبەری كردنی بزووتنەوەیەکی ئاشتیخوازانه، له‌سه‌ر بناخه‌ی خه‌باتی نه‌رێنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ بهزوولم و زۆر، وە سیاسەتی داپلۆسینی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا.
٢/ نیشاندان و خستنه‌ڕووی توانا و لێهاتوویی حکومەتی دیفاکتۆ له‌گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كرده‌وه‌دا. ئه‌و تووانایه ئه‌گه‌ری گونجاۆ ده‌خوڵقێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی دیفاكتۆ وه‌ك جێگره‌وه‌ی سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ۆڵه‌ت لە رۆژهەلاتی کوردستان بنرخێندرێ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حکوومەتی دیفاکتۆ هەۆلدەدات بۆ رەخساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاۆ بۆ كرده‌ی دیپلۆماسی و میكانیزمی هێنانەگۆڕی كهشو هەوا و به‌ستێنی گوونجاۆ بۆ دەستپێکی دیالۆگ و دانووستان لەگەل دەسەلاتی ناوەندی ئێران له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. جێگای باسه، كه‌حكومه‌تی ئاماژهپێكراۆ بێجگه له‌ۆ ئه‌ركانه، له‌پێناو چه‌سپاندنی ماف و ره‌وایه‌تی ویستی كورده‌كان له‌مه‌یدانی به‌رین و لەناۆ نیهادگەلی خاوەن بریاردا، تێده‌كۆشێ.
٣/ سوودوەرگرتن و بەکارهێنانی هه‌موو میکانیزم و ماف و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ره‌وایه‌تی ناوچه‌یی و جیهانی. دیارە خۆشكردنی به‌ستێنی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ردن و ره‌وایه‌ت به‌خشین به‌و مافه له‌ئاسته جیاوازه‌كاندا، یارمه‌تیده‌ری جێبه‌جێ بوون و ماتریاڵیزهكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
٤/ كاركردن و تێكۆشان له ئاستی كۆمه‌ڵگای جیهانی، به‌مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی جیهانی ده‌ره‌وه بۆ پرسی كورد و ره‌وایه‌تدان به‌حكومه‌تی دیفاكتۆ. له‌و رێگایه‌وه ده‌كرێ سوود له‌هه‌موو بواره‌كان وه‌ربگیرێ و پاڵپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر بكرێ. له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دیالۆگی نێوان لایه‌نەکان و دەسەلاتی ناوەندی بو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه ئاڵۆزه له‌رێگای دیالۆگ و نه‌خشه‌رێگای ئاشتیه‌وه، حكومه‌تی تێپهڕو ئینتیقالی، وە لە تەبعید دا، دوای تەوافووق لەگەل ئێران و گواستنەوە و جێگیربوون لەناۆخۆی وەلاتدا، ده‌توانێ ئه‌ركی ئیداره‌كردنی جۆغڕافیای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ده‌سته‌وه‌بگرێ. حكومه‌تی دیفاكتۆ له ره‌وتی وتوێژ و دیالۆگی ئاشتیدا خۆی به‌به‌رپرس دەزانێ، وەلەم راستایەدا له‌پێناۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردی رۆژهەلات بێ‌وچان تێدەکۆشێ و لەم پەیوەندییەدا خۆی بەخاوهن به‌ڵێن دەزانێ.
.٥/ به‌شداریكردن لهرێفراندۆم، وه‌ك درێژه‌ی تێپه‌ڕكردنی قۆناخی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، واتە نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆهه‌ڵاتی كوردستاندا: نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا ده‌توانێ له‌سه‌ر بناخه‌ی مافی ره‌وا، له‌پڕۆسه‌ی رێفراندۆمدا به‌شدار بێ. نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ۆ رێفراندۆمه‌دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و شێوازی مانه‌وه له‌نێو چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی ئێران‌دا بڕیار ده‌دا.
٦/ دوای تێپه‌ڕكردنی هه‌نگاو و قۆناخهباسكراوهكان لەپێناوی جێبه‌جێكردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکڵ و شێوازی بڕیار لهسهردراۆ دا، کە کۆمارێکی دێمۆکڕاتیکه، پرسی ئاڵوگۆڕ له‌حكومه‌تی دیفاكتۆ دێته‌گۆڕێ. له‌ئاكامی گه‌یشتن به‌رێگایه‌كی چاره‌سه‌ر و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی له‌ئێراندا، حكومه‌تی دیفاكتۆ لهدیاسپۆڕاوه به‌ره‌و كوردستان ده‌گواسترێته‌وه. له‌و قۆناخه‌دا به‌سوودوه‌رگرتن لە میكانیزمی دێموكڕاتیك و تێپه‌ڕبوون له پڕۆسەیەکی دێمۆکڕاتیک و به‌بوونی سیستمێكی فره‌حیزبی، به‌ستێنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێنه‌رایه‌تی بۆ خۆبەرێوەبەری خۆجەیی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌ده‌كرێ.