ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 29/11/2017 وەفدێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرشتی هاوڕێ هێما سۆفی ئەندامی شووڕای ڕێبەری و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بزووتنەوە لە کوردستان بە یاوەری ئەندامانی ڕێبەری ژیلوان شەمامی و ئازاد محمدزادە ،سەردانی HDPیان کرد و لەلایەن بەڕێزان موزەین گوێنێش و عابد ئیکە هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی HDP لە هەولێربە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
ئەم چاوپێکەوتنە لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و بە تیشک خستنە سەر بارودۆخی سیاسی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی مژاری سەرەکی دەست پێکی ئەم دیدارە بوو . هەر لە درێژەی باسەکاندا هاوڕێ هێما سۆفی باسی لە پڕۆژەگەلی بزووتنەوە و زەرورەتی سەرخستنی بە هاوکاری و هاوفکری هەموو لایەک کرد ...حکومەتی دیفاکتۆی تەوافۆقی ،ئینتقالی و پارڵەمانی تاراوەگە ، کۆنفرانسی ئاشتی و کۆنگرەی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوێنی سەرەکی باس و لێدوانەکان بوو..هەروەها باس لە پرۆسەی ئاشتی و ئەزموونی HDP و بەرز نرخاندنی ڕۆلی سەرۆک بارزانی لە بەرەو پێش بردن و هاخەمی خۆی لەم پرۆسەیدا کراو و هەردوو لایەن لەسەر ئەمری واقیعی سیاسەتی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی یەکریزی و یەکگوتاری سیاسی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیان لەم بارودۆخە هەستیارە دا بە گرینگ و پێویستیەکەی مێژوویی پێناسە کرد ..
لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا هەر دوولایەن سوور بوون لە سەر هاوکاری و پتەو کردنی پەیوەندییەکان و دەربڕینی هاو خەمی بە بۆنەی دەستبەسەرکرانی چالاکانی HDP و لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕێزدار دمیرتاش.