رۆژی پێنجشەممه رێکەۆتی ٢٣/١١/٢٠١٧ بەرپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان لە هەولێر کاک هێما سۆفی، بە یاوەری شاندێک لە ئەندامانی شوورای هەماهەنگی و کارگێری پەیوەندییەکان کە پێکهاتبوون لە ( کاک ئەنوەر مینەزادە، گەلارێس نیشتمان ئەسەدی، ژیلوان شەمامی ) سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان لە شاری هەۆلێر کرد، کە لەلایەن بەریزان کاک سالح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکان،و کاک سامان ریشە ساحێب جیگری پەیوەندییەکان بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
له سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەرێز کاک سالح شەریفی دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، خوشحالی خۆی سەبارەت بەم دیداره دەربڕی.
شایانی باسە لهو دیدار و دانیشتنە دووقولییەیەدا، زۆر باسو بابهتگەلی پێوهندیدار به رەۆتی روداۆگەلی جیهانی،و ناوچەیی، وە کوردستانی بە گشتی،و هەروەها پرسی کورد له رۆژهەلاتی کوردستان به تایبەتی، تاۆتوێکران، و تێشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی/ کۆمەلایەتی کوردستانی رۆژهەلات،و لەم پەیوەندییەشدا ئاماژە بە شێوازگەلی جۆراۆجۆری خەبات لەپێناۆ دابینکردنی ویست و داخوازییەکانی چین و توێژگەلی کۆمەلگای کوردی بە گشتی کرا، کە لەئەنجامدا دوولایەن لەسەر رێکخستنی چالاکییەکانی ناۆخۆی وەلات، کۆک و هاۆدەنگ بوون.
لە دریژەی دیدار و دانێشتنەکەدا، شاندی بزووتنهوهی کۆماریخوازان کورتەباسێکی سهبارهت به ئیستراتێژی، پرۆژهی ئاشتهوایی، نەقشەی رێگا بۆ ساغکردنەوەی حکومەتێکی دیفاکتۆ، تەوافووقی، ئینتیقالی، وە لە تەبعیددا کرد،و سەبارەت بە سیاسەتەکانی بزووتنەوە، و ههروهها مێتۆد و شێوازگەلی خهبات، لهگهل مکانیزمهکانی گوونجا و کارا بۆ دهستهبهرکردنی ئامانجی ئیستراتێژێکی بزووتنهوه، بەرچاۆروونی پێویستی روو لهشاندی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشان ئاراسته کرد، که لهم پهیوهندییهدا شاندی خانەخوێ، لهگهل به ئیجابی و سەردەمیانە نرخاندنی پرۆژهی ئاشتهوایی بزووتنهوه، هێواخوازبوون کە گشت لایهنهکانی کوردستانی بە گەرمی پێشوازی و پشتگیری لە پرۆژهی ئاشتەوایی بزووتنەوە بکهن.
لەدرێژەی ئاخەفتنی دووقۆلیدا، دوولایەن سەبارەت بە رێکارەکانی گوونجاۆ بۆ گەشەپێدان بە خەباتی مەدەنی/ سیاسی، هاۆشان و هاۆتەریب دەگەل شێوازگەلی دیکەی خەبات ئالوگۆری بیرورایان کرد،و سەبارەت بە پێویستی کاری هاۆبەشی نێوانحیزبی،و چۆنییەتی دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی مکانیزمگەلی هەرە کارا لەپێناۆ رەخساندنی زەمینەی گوونجاۆ بۆ لێکنێزیکبوونەوەی حیزبەکانی رۆژهەلات، هاۆرا بوون، هەر لەمپەیوەندییەشدا شاندی دوولایەن بروایان وابوو، کە تەنیا ساغکرنەوەی هەماهەنگی گشترەهەندی گووتاری و کرداری، وە مێدیاتیکی نێوان حیزبەکانە، کە دەتوانێت لەراستای دەستنیشانکردنی چەشنی تەعاموول، وە یان تەقابوولی گشتگیرانە روو لەتاران، رۆلی ئیجابی و کارساز و چارەنووسساز، بۆ ئێستا و داهاتووی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان، بگێرێت.
لەکۆتاییدا دوولایەن هێوایان خواست کە بتوانن ئاستی هاۆکاری و پیوەندییە دێپلۆماسی و دووقۆلیەکانیان پەرە پێبەدن، و بەم مەبەستەش دیدار و سەردانی بەردەوامیان وەک مکانیزمگەلی هەرە گوونجاۆ و کارا بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندی دووقۆلی، بە پێویست و ئیجابی دەستنیشان کرد.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
٢٦/١١/٢٠١٧