رۆژی چوارشەممە٣١ی جۆزەردان بەرامبەر بە ٢١ی حوزەیران لە بارەگای رەسمی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن ئازاد محەممەد زادە ئەندامی شۆڕای هەمانگی بزووتنەوە بە گەرمی پێشوازی کرا لە هەر یەک لە بەرێزان ژیلوان هەلەدنی مامۆستای زانکۆ و رابەر سیوەیلی توێژەر لە زانکۆی سلیمانی.
لەو دیدارە دۆستانەیە وێڕای بەخێر هاتن و دەربڕینی خۆشحالی لە لایەن خانەخۆی ، کۆمەلێک مژاری و بابەتی رۆژی تایبەت بە ئەنجامدانی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان کە گەرمترین مژاری رۆژە و پاشان پرسە سیاسی و کۆمەلایەتیە کانی هەرکام لە بەشەکانی کوردستان تاوتوێ کران.
لە دەستپێکدا زووم کرایە سەر بابەتی بەرێوەچوونی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کە بە پێی بڕیار و کۆدەنگی لایەنە سیاسیەکان و ئامادەبوونی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی ٢٥ی سپتامبەر بەرێوە دەچێت و تێدا خاڵە ئەرێنیەکان و ئاکامەکان و دەستکەوتەکانی دوای ئەوقۆناغە شی کرانەوە و ئەوەش وەک دەرفەتێک بۆ کورد لە باشووری کوردستان و بووژاندنەوە و رووناکاییەکی زیاتر بۆ پارچەکانی تری کوردستان دێتە ئەژمارە کە لەو دانیشتنەدا خویندنەوەیەکی تیر و تەسەلی بە کۆمەلیک تیبینیەوە بۆ کرا.
لە دەستپێکدا زووم کرایە سەر بابەتی بەرێوەچوونی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کە بە پێی بڕیار و کۆدەنگی لایەنە سیاسیەکان و ئامادەبوونی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی ٢٥ی سپتامبەر بەرێوە دەچێت و تێدا خاڵە ئەرێنیەکان و ئاکامەکان و دەستکەوتەکانی دوای ئەوقۆناغە شی کرانەوە و ئەوەش وەک دەرفەتێک بۆ کورد لە باشووری کوردستان و بووژاندنەوە و رووناکاییەکی زیاتر بۆ پارچەکانی تری کوردستان دێتە ئەژمارە کە لەو دانیشتنەدا خویندنەوەیەکی تیر و تەسەلی بە کۆمەلیک تیبینیەوە بۆ کرا.
شایانی باسە یەکێک لە گرنگترین باسەکانی ئەم دیدارەیە پرسی هێزە کوردیەکانی رۆژهەلات و گوتاری سەرتاسەری لە سەر ئاستی ئەو پارچەیە بوو کە دوو لایەن پێداگر بوون کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ نزیکی حیزب و رێکخراوەکان و هەرچی زیاتر رێکخستنی ناو ماڵی کورد لەم پارچەیەی کوردستان. هەروەها بە ئاماژەدان بە کەیسی سیاسی کورد لەو بەشە و ناروونی چارەنووس و ئاڵۆزی و دابرانی حیزب و جەریانە رۆژهەلاتیەکان کە ئێستا پێویستی بە خەسارناسی ورد و زانستی هەیە هەلویستەی لەسەر کرا، بۆیە دوولایەن کۆک بوون لەمەڕ پرسی کوردستانی رۆژهەلات کە پێویستی بە گۆڕانکاری سیاسی و شۆرشێکی کۆمەڵایەتی و کولتوور ئافراندێکی نوێی کاری ریکخراوەیی هەیە کە ئەوش بە شیوەی هەوڵدان بۆ دروست کردنی کەشی ئەکتیو و بەستێن سازی و ئاشتی نەتەوەیی زیاتر بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی و کۆدەنگی نەتەوەیی لە ناوخۆ و دەرەوە ی رۆژهەلاتی کوردستان وەک زەروورەتێک هاتە بەرباس و لێکدانەوە.
هەر لە درێژەی ئەم باسەدا لە لایەن شاندی خانەخوێ باس لە بەهێز کردنی مێحوەریەتی بزووتنەوەی نەتەوەیی و دێموکراتیکی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان کرا و ئاستەنگەکان و دەرفەتەکان و رێکارەکانی بەردەم ئاڵوگۆری گەورە و بەرجەستە کردنی پرسی کورد لەو پارچەیە شی کرانەوە، لەم روویەشە وە نەخشە رێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک یەکەم هەنگاو و تەواو گونجاو لە گەڵ دۆخی شپرزی ئێستای رۆژهەڵات بۆ جارێکی تر خرایە بەر پێشنیار بۆ لایەنەکان، نەخشە رێگای بزووتنەوە وەک تاکتیکی رۆژ و بۆ قۆناغی هەنووکەیی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بتواینن بە سازدانی کۆنفرانس و کۆنگرەیی نەتەوەیی بە هاوکاری و هەماهەنگی هەموو حیزبە و رێکخراوەکان، بۆ ئەوەی بتوانرێ هێزێ دینامیکی ناو و خۆ و دەرەوە هاو ئاراستە بکەن بۆ زیاتر برەودان بە خەباتی سەرتاسەری و ئەمەش باشترین بیرۆکە و بە کردەیی کردنی رێگری لە پڕش و بڵاویی و بێ هیوای خەڵک لە رۆژهەلات دەگرێت، هەر بۆیە هاوپەیوەندی و ئاشتەوایی خواستێکی گشتیە و ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی تاکی کورد بتوانی خۆی لە چوارچێوەی بەرپرسیارەتی بە نیسبەت پرسەکانیدا بدۆزێتەوە، دەرەنجام هیوا و ئۆگری کۆمەلگای کوردی بە نیسبەت پرسە گشتیە نەتەوەییەکان و دیموکراتیکەکان زیاتر دەکات. هەروەها ئاماژەش بەوە کرا کە بزووتنەوە وەک ناوەندێکی نەتەوەیی بۆ رۆژهەلات ئەو رۆڵە دەگێریت کە کۆی پێکهاتە سیاسی و مەدەنیەکانی دەرەوە و ناوخۆی لە دەوری بازنەیەک کۆبکاتەوە و بۆیە لەپ پەیوەندیەدا داواکاری بزووتنەوە ئەوەیە کە هەموو لایەنەکان پیشوازی لەو پێواژۆیەی بکەن و چیتر نەهێلن پەرتەوازەیی و سستی و کپ بوون باڵ بە سەر هەیکەلی ساختاری حیزبی و ناوخۆی کۆمەلگای کوردستانی رۆژهەڵات دا بکێشێت و کوردی ئەم بەشەش وەرچەرخانیکی نوێ بەخۆیەوە ببینی لە رووی گۆڕان لە ژیانی سیاسی و بزووتنەوەی نەتەوەییدا.
"نەقشەی رێگا لەپێناۆ ساغکردنەوەی حکومەتێکی دیفاکتۆ، تەوافووقی، ئینتیقالی، وە لە تەبعید دا"
دوا کاتی ئەم دیدارە ئەو ەبوو کە بە سوور بوون لە سەر کۆی ئەم باسانە و زیاتر کردنی دیدارکان و کاری هاوبەش لە ئاستی بەربەرین .