رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی بەرامبەر بە ٧ی ئاپرێلی ٢٠١٨ی زایینی شاندێکی باڵای پارتی دێموکراتی گەلان ''HDP'' بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان و هەروەها پارلمانتاری کورد عوسمان بایدەمیر بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی ئاشتەوایی وەک رێگاچارەی گونجاو و سەردەم بۆ دۆزی گەلان و بەتایبەتی کورد، هەروەها هەوڵدان بۆ یەکریزی نیشتمانی و یەک گوتاری ناوماڵی کورد سەردانی هەرێمی باشووری کوردستانیان کرد، بۆ ئەم مەبەستەش سمینارێکیان لە هۆتێل دیدمانی شاری هەولێری پایتەخت بۆ نوێنەرایەتی سەرجەم پارتە سیاسیەکانی چوار بەشی کوردستان رێکخست و کە شاندی بزووتنەویە کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو لە بەریزان ئازاد محەممەدزادە، و ژیلوان شەمامی ئەندامانی شۆرای هاوئاهەنگی بزووتنەوە بە فەرمی بانگهێشت و بەشداری چالاکانەیان لەو سمینارەدا کرد.
لە دەستپێکی ئەم سمینارەدا پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە بۆ بەشداربووان هاتە ئاخاوتن و وێڕای بەخیرهێنانی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی چواربەشی کوردستان، تیشکی خستە سەر کۆمەلێک باس و تەوەری گرینگی سیاسی رۆژ لە چوار بەشی کوردستان، بوڵدان پێداگری لە سەر کۆدەنگی سەرجەم لایەنەکان و هەوڵدانی خێرا بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کرد، داوای کۆتایی هاتن بە شەری عەفرینو گەڕاندنەوەی کەرکووک و وەستاندنی رەشبگیری چالاکانی هەدەپە لە باکووری کوردستان و لابردنی روانگەی ئەمنیەتی تاران لەسەر کورد و رێگری لەدەست تێوەردانی و هەڵگرتنی گەمارۆ سیاسی لە سەر دۆزی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان کردەوە.
پاشان دا چەندێك لە نوینەرایەنی هێزە سیاسییەکان لە سەر ئەو مژارانە راو و سرنجی خۆیان سەبارەت بە کورد و ناوچەکە خستەروو.
شایانی باسە هاورێ ئازاد محەممەدزادە بە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای بەخیڕهێنانی گەرم و دەربڕینی خۆشحالی بۆ هاتنی شاندی هەدەپە بۆ هەرێمی کوردستان، لەلایەن بزووتنەوەوە بە دڵفراوانیەوە پێشوازی لە پێواژۆی ئاشتیانە و سازان و دیالۆگ لە نیوان کورد و حکومەتەکانی دەسەڵاتدار بە سەر هەرچواربەشی کوردستان کرد و تەرکیزی کردەوە کە ئیدی قۆناغی ئینکار و سەرکوت، ئاسمیلاسیۆن و گرتن کۆتایی پێهاتووە و بۆیە دەبێ دەوڵەتانی دەرگیر لە گەڵ پرسی سیاسی و نەتەوەیی کورد تەواو ئەرینیانە و بە جدی نیازپاکی و هەنگاونانی بە بەکردەوەی خۆیان بۆ دەرباز بوون لەو قۆناغە هەڵبگرن.
هەروەها جێگای ئاماژە پێدانە کە هاورێ ئازاد محەممەدزادە سەبارەت بە پرسی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان بۆ بەشدارانی سمینارەکە دوا و بۆ ئەم مەبەستەش پرۆژەی دیالۆگ بۆ ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستانی هاوتەراز لە گەڵ پێواژۆی ئاشتیانەی هەدەپە بۆ ئاماددەبووان هێنایە بەرباس، ناوبراو تێیدا بە کورتی و پوختی ئاماژەی بە ناوەرۆکی گوفتمانی ئاشتیخوازانەی بزووتنەوەی کۆماریخوازان کردوو و روانگەی بزووتنەوەی بەم جۆرە هێنایە ئاراوە کە دەبێ کۆی لایەنەکانی دەخیل لە دۆسیەی کورد لە چوارچیوەی گوتارێکی یەکدەنگ و یەکتر قەبووڵ کردن، بە تعاموول و بەرپرسیارانەوە مامەلە لە گەڵ پرسی کورد لە ئێراندا بەکەن، لەم نێوەندادا بە ئاماژەدان بە پەیامی نەورۆزی بزووتەوەی کۆماری خوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە سالی نوێی بە سالی ''دیالۆگ ودانووستاندن لە پێناو ئاشتی دا'' ناودیر کردووە، بەم هۆیەوە بە نیسبەت ئەوەی کە کورد لەم ساڵەدا دوو بژرادە ''گزینە''ی لە بەردەستە کە ئەویش یان دیالۆگی تووند هەمان چەکداری و بەرپەرچدانەوەیە واتە'' دیالوگ مقاومتی و قهر آمیز'' یان دیالۆگی نەرم بە شیوەی بە تەفاهووم گەیشتن واتە'' دیالوگ مسالمت آمیز و تعامول''ه و ئەوەش بە شێوەیەکی تیر و کورت بۆ سەرجەم ئامادەبووان شی کرایەوە.
پێویستە ئەوەش بوترێ کە هێنانەوە ئارای نەخشەریگای بزووتنەوەی کۆماریخوازان بۆ حەلی کەیسی سیاسی و نەتەوەیی کورد، واتە پێکهێنانی کۆنفرانسی ئاشتی و بەستنی کۆنگرەیی نەتەوەیی لە سەرئاستی ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان و چی کردنی حکومەتێکی کاتی دیفاکتۆی ئینتقالی لە تاراوگە ''تبعید'' دا یەکێکی تر بوو کە لە لایەن هاورێ ئازاد محەممەدزادەوە خرایە بر دیدی هێز و لایەنەکانی بەشدار لە سمیناری پارتی دیموکڕاتی گەلان هەدەپەدا.
دوا بە دوای ئەم باس و بابەتانە، پارلمانتار و کەسایەتی خۆشناوی باکووری کوردستان عوسمان بایدەمیر وەک کۆبەندێکی گشتی تێکڕای باس و مژارەکانی ئەم سمینارە، بۆ وڵامی رەخنە و تێبینی و راو سرنجی بەشداران هاتە گۆ و ئەوەشی وەک دەوڵەمەندی ناوەرۆک و کاکڵی ئەو سمینارە بۆ خزمەت بە دۆزی رەوا و ئاشتیانەی کورد بەرز نرخاند.
لە کۆتایی ئەم سمینارەدا شاندی بزووتنەوە لە گەل کۆمەلێک کەسایەتی سیاسی هێزە کوردیەکانی چوار بەشی کوردستان دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا و تێیدا هاوهەڵوێستی و ئاماددەی بزووتنەوەی کۆمارخوازانیان بۆ هەر چالاکیەک لە راستای دابین کردنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی و نیشـتمانی ناو مالی کوردا نیشان دا.
٨/٤/٢٠١٨