فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-03-08-12-36-33نەتەوەی کورد بەرز و گرنگ نرخاند. دواتر بەرێز مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان سەرەرای دەربڕینی خۆشحالی خۆیان سەبارەت بەو سەردانە، بەرێزیان رۆڵی بزووتنەوەی...
2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی بەرانبەر بە ٣٠ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی وەفدێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپرشتی هێما سۆفی ئەندامی شووڕای هەماهەنگی و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان با یاوەری هاوڕێیان ئازاد محمدزادە و ژیلوان شەمامی ئەندامانی شووڕای هەماهەنگی سەردانی بارەگای پارتی یەکێتی دێموکراتیکی کورد لە سوریەیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن ئەندامانی ڕیبەری pydks هەریەک لە بەڕێزان محمد مێهمەت { بەرپرسی پەیوەندییەکان} هەروەها ساڵح بۆزان ، ئیسماعیل سامۆ، محمد عەبدی و وەیسی مستەفا بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دەستپێکی ئەم دانیشتنەدا تیشک خرایە سەر دوایین بارودۆخی عەفرین و هەردوولایەن ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیەیان شەرمەزار کرد و جەخت و پێداگرییان لە سەر یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی نەتەوەیی لە پێناو ڕێگری و کۆتایی هێنان بە پیلان و گەلەکۆمەێی داگیرکەرانی کوردستان کرد..
لە درێژەی ئەم دیدارەدا ڕەوشی سیاسی ناوچەکە و هەر کام لە بەشەکانی کوردستان بە چەشنی خواروو خرایە بەرباس و تاوتوێ کردن :
پرسی باشووری کوردستان دوای بەڕیوەچوونی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و تێک چوونی ڕەوشی ئاسایی هەرێمی کوردستان و داگیرکردنی کەرکوک بە گەلەکۆمەی داگیرکەرانی کوردستان
باکووری کوردستان و ڕەوتی ڕەشبگیری چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە لایەن دەوڵەتی تورکییەوە و بە بۆنبەست گەییشتنی پێواژۆی ئاشتی
بانگەوازێک کە هەڵگری پەیام و گوتاری نەتەوەیی بێت لە هەمبەر کۆتایی هێنان بە گەمارۆ و هێرشەکانی سەر عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان ڕوو بە کۆمـەڵگای نێو نەتەوەیی
ڕوانگەی بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی نێو خۆیی ئێران کە تێیدا پێداگری لە سەر زەرورەتی یەکریزی نەتەوەیی سەرجەم هێز و لایەنەکانی ئەم بەشەی کوردستان بۆ گرێدانی کۆنفرانسی ئاشتی و کۆنگرەی نەتەوەیی و ئاکامەکەی گەییشتن بە قەوارەیەکی سیاسی ،ئیداری کوردستانی لە شکلی حکومەتێکی دیفاکتۆی ئینتقالی لە تاراوگە بە پێوست و گرینگ وەسف کرا .
لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا هەر دوولایەنی کۆماریخوازان و pydks خۆشحالی خۆیان لەم دیدارەدا دەربڕی و جەختیان لە سەردرێژەی پەیوەندی و سەردانەکان و هاو هەڵوێستی وکاری هاوبەش و گوتاری نەتەوەیی کردەوە .

31/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان