سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممه ١٥/١١/٢٠١٦ رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان د.مستەفا شەمامی، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی لە شاری هەۆلێر کرد، کە لەلایەن بەرێز کاک ئیبراهیم زێوەیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە هەۆلێر، پێشوازی گەرمیان لێکرا.
له سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەرێز کاک برایم زێوەیی دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزووتنەوە، خوشحالی خۆی سەبارەت بەم دیداره دەربڕی.
لهۆ دیدار و دانیشتنەیەدا، زۆر باسو بابهتگەلی پێوهندیدار به رەۆتی روداۆگەلی جیهانی،و ناۆچەیی، وە کوردستانی بە گشتی،و هەروەها پرسی کورد له رۆژهەلاتی کوردستان به تایبەتی، تاۆتوێکران، ههر لەمپەیوەندییەدا ئهو ریزبهندییهی له ئاستی ههرێمی،و له نێوان هێزهکوردییەکان دا، دیزاینی نەقشەی سیاسی رازاندۆتەوە، هاتنه بهر باس.
لەتەوەرێکی دیکەی ئاخفتنەکەدا، د.مستەفا شەمامی سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی بەرێز کاک خالید عەزیزی لە پۆستی سکێرتێری حیزب، نیگەرانی خۆی دەربری،و رایگەیاند کە دەگەل ئەوەش کە لە ناۆ حیزبی دیمۆکراتدا، بە دەیان کەسایەتی خاوەن دانشی ئاکادێمیک و ئازموونی کاری مەیدانی هەن کە تەوانایی پرکردنەوەی ئەم بۆشاییە و بگرە مودیرییەت و ئیدارەی نەک حیزب بەلکوو حکومەتیشیان هەیە، بەلام لەم کات و ساتە هەستیارەدا، رەنگە مانەوەی کاک خالید تا کۆنگرەی داهاتوو، بتوانێ باشتر بەرژەوەندی زەمەنی حیزب و گەل، وە هەروەها خێرایی بەخشین بە رەوتی یەکگرتنەوەی دوو بالی بنەمالەی گەۆرەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان مسەۆگەرتر بکات،و بەم چشنە بیرورای گشتیش لە تووشهاتن بە قەیرانی گووتاری، بپارێزێت.
بابەتێکی دیکەی جێگای سرنج، پێشنیاری رێکخەری گشتی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، روو لە حیزبەکان بوو، سەبارەت بە پێویستی زەمەنی بۆ **گۆرانکاری لە گووتاری ئیستراتێژیکی "خەبات لەپێناۆیی دەسخستنی ماف"، بۆ گووتاری ئیستراتێژیکی "خەبات لەپێناۆیی پاراستنی ماف و ئەمری واقیع"دا**، کە لەم پەیوەندییەدا د.مستەفا شەمامی رایگەیاند لە ئەگەری ئامادەنەبوونی ئێران بۆ دابینکردنی ماف و ویستی خەلکی کوردستان لەرێگای دیالۆگی ئاشتەواییدا، پێویستە حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەلات بە سوودوەرگرتن لە نەقشەی رێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازان، بە نیسبەت ساغکرنەوەی سازانی نیشتیمانی،و دامەزراندن و راگەیاندنی حکومەتێکی دیفاکتۆ، تەوافووقی، ئینتیقالی، وە لە تەبعید دا، ئیقدام بکەن، و ئەگەریش پێویست بە شەر و دانی شەهید بێت، دەگەل رێزمان بۆ هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری وەلات، بەدلنیاییەوە شەر و شەهیدبوون لەپێناۆ پاراستنی ئەمری واقیع و حکومەتێکی دیفاکتۆدا، ئازاری کەمتر، و رەوایی و شەرعییەتی ناۆخۆیی و دەرەکی، پتر و زیاترە.
"نەقشەی رێگا لەپێناۆ ساغکردنەوەی حکومەتێکی دیفاکتۆ، تەوافووقی، ئینتیقالی، وە لە تەبعید دا"
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/2256-2016-05-26-09-37-32
لەکۆتاییدا، شاندی دوولایهن لهۆ پێوهندییهدا یهک ههڵوێستی،و یهک گوتاریی کوردو چۆنیهتیی لێکگرێدانی چالاکییهکانی گشت رەهەندی هێزهکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردیان، بەتەنیا رێگا چارهیهکی باشو گونجاۆ، لێکدایهوه.
17/11/2016