فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عادل باخەوان

ئێمە یەكێك لە بەڵگەنەویستەكان دووبارە ‌دەكەینەوە كاتێك باس لە هەژموونی سەرتاسەریی پارتی داد و گەشەپێدان بەسەر كێڵگەی سیاسیدا دەكەین، بەڵام كاتێك پرسیارەكە دێتە سەر كۆمەڵگای توركی و داهاتووی دەوڵەت لەم وڵاتەدا، ئیدی پەیوەندییەكانی هێز دەگۆڕێن و گومان لەسەر پرسی هەژموونی داد و گەشەپێدان دروست دەبێت. لە ئێستا و ئێرەدا، زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە، نەك هەر بەتەنها كۆمەڵگای توركی، بەڵكو یەكێتیی خاكی توركیاش لەبەردەم چەندین هەڕەشەدایە: هەڕەشەی سیاسی، هەڕەشەی ئاینی و هەڕەشەی شوناسگەرایی .

هەڕەشەی سیاسی، چونكە دڕانی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی داد و گەشەپێدان و‌ تەواوی حیزبەكانی دیكە‌، هەروەها دڕانی پەیوەندیی نێوان خودی حیزبەكانی ئۆپۆزیسیۆن لە ئاستێكی مەترسیداردایە. هەر یەكێك لەم دڕانانە لەنێو مێژوویەكی قووڵ و درێژدا دروستبوون. بەدرێژایی سەدەی بیستەم، كۆی ئەو ئەكتەرانەی كە لە دەوری پرۆژەی پارتی داد و گەشەپێدان كۆبوونەتەوە، هەستیان بەوە كردووە كە هەمیشە لە ژێر گورزی بێڕەحمانەی كەمالیستەكان و ژەنەراڵەكانی سوپادا بوون، كاتێك لە سەدەی نوێدا دەگەنە دەسەڵات، ئیدی هەستی تۆڵەكردنەوە لە جەلادەكانی دوێنێیان بەجێیان ناهێڵێت. لەقووڵایی ئەندامان و لایەنگرانی پارتی داد و گەشەپێداندا، شتێك هەیە بەناوی نوێنەرایەتیكردن. ئەوان خۆیان وەك نوێنەری زۆرینەی ڕەهای موسوڵمانە سوننیەكانی توركیا دەزانن و پێیانوایە بەتەنها ئەوان دەتوانن گوزارشت لە خەون، بەرژەوەندی، خواست، ئارەزوو و گرەوەكانی موسوڵمانە سوننیەكانی توركیا بكەن. كاتێك پارتی داد و گەشەپێدان زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستدێنێ، ئیدی هەمان میكانیزمی دوورخستنەوە و پەراوێزخستنی هەژمووندارانی دوێنێ دەخاتە كار و یەك لە دوای یەك هەوڵ دەدات، وەك چۆن لە رابردوودا ئەوان بەردەوام ئەمیان بە بێدەنگی دەسپارد، ئەمیش لە ئێستادا ئەوان بە بێدەنگی بسپێرێت. چەكی هەرە بەهێزی پارتی داد و گەشەپێدان لەم جەنگەدا بریتییە لە شەرعیەتی هەڵبژاردن : ئەوێك كە زۆرینەی ڕەهای پەرلەمانی لەدەستدایە، ئیدی هەر ڕەخنەیەك، هەر دەنگێكی ناڕەزایی لە بەرامبەر داد و گەشەپێدان یاخود ئەردۆگانی سەرۆك كۆماردا، یەكسان دەكات بە ڕەخنەگرتن و دەنگی ناڕەزایی لە بەرامبەر شەرعیەتی دیمۆكراسی و شەرعیەتی پەرلەمانیدا !

هەڕەشەی ئاینی، چونكە چەندین نوخبەی توركی، بەتایبەتی كەمالیستە كلاسیكەكان، بەتایبەتیتریش نەوەی نوێی پەروەردەكراوی نێو سەنتەری شارە گەورەكان، ئەو نەوەیەی كە دەستی لە پەروەردە و كولتوری "باڵا" گیر بووە، پارتی داد و گەشەپێدان وەك هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆ لەسەر عەلمانیەتی توركی دەبینێت و پێیوایە ئەم حیزبە هەڵگری پرۆژەیەكی ئاینی "كۆنسێرڤاتۆرە" و ئامانجی تێكدان و هەڵوەشانەوەی هەموو ئەو بنەمایانەیە كە لە سەدەی رابردوودا جمهوریەتی توركی دروستی كردوون. ڕێگادان بە سەرپۆشی ژنان لە زانكۆكاندا لە 2008ەوە، هەروەها ڕێگادان بە هەمان سەرپۆش لە قوتابخانەی ئامادەییدا لە 2014 ەوە، كردنەوەی قوتابخانەی ئاینی بە لێشاو لە 2010ەوە، تەسككردنەوەی ڕووبەری فرۆشتنی شەراب، گەیشتنی پەرلەمانتاری سەرپۆشبەسەر بە پەرلەمان لە 2013 ەوە، كۆمەڵێك لەو ئاماژانەن كە ئەكتەرەكانی دژ بە پارتی داد و گەشەپێدان وەك هەوڵدان بۆ "بەئیسلامیكردنی دەوڵەت" بەكاریاندەهێنن. لەخەیاڵدانی ئەم ئەكتەرانەدا، ئەردۆغان ئەو خومەینیە نوێیەیە كە دەیەوێت جمهوریەتی عەلمانی توركی بكات، نەك هەر بە جمهوریەتێكی ئیسلامی، بەڵكو بە ئیمپراتۆریەتێكی ئیسلامی. پرۆژەیەكی لەم جۆرە بەتەنها كەمالیستەكان ناترسێنێ، بەڵكو كۆی عەلەویەكانی توركیاش دەترسێنێ كە بەهیچ شێوەیەك نایانەوێت، وەك كەمینەیەكی ئاینی، بڕۆنە ژێر هەژموونی زۆرینەیەكی ئاینیی سوننییەوە. ئەوان پێیانوایە هەر بەدیلێكی جمهوریەتی عەلمانی، لەكۆتاییدا سەری لە تراژیدیای جەنگی ئاینییەوە دەردەچێت، جەنگێك كە ئێستا لە چەندین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەیەوە و گەر ڕێگای لێنەگیرێت دوورنییە لە داهاتوویەكی نزیكدا توركیاش بسووتێنێ.

هەروەها هەڕەشەی شوناس، چونكە بەلای كەمەوە لە سەرەتای هەشتاكانەوە تا ئێستا، ململانێیەكی توند لەنێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و دەوڵەتی توركیدا لەسەر پرسی شوناس لەئارادایە. كورد كە نزیكەی 25%ی دانیشتووانی توركیا پێكدێنێ، لە دروستبوونی جمهوریەتەوە تا ئەم چركەساتەش، لەنێو پرۆسێسی دوورخستنەوە و ڕەتكردنەوە و پەراوێزخستندان. سیاسەتی كردنەوەی دەرگا لەسەر كورد، لە سەرەتای دوو هەزارەكانەوە، لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدانەوە و پاشان دانوستاندن لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان لە 2012 دا، بەخێرایی سنوورەكانیان دەركەوتن، بەو مانایەی كە كۆمەڵێك هێڵی سووری مێژوویی هەن، بەبێ خواستێكی پۆڵایین دەستكاریكردنیان ئەستەمە. تا پرسی كورد لە توركیادا چارەسەر نەكرێت، مەترسیی شوناس هەمیشە وەك مۆتەكەیەك لەسەر سنگی كۆمەڵگا و دەوڵەتی توركی دەمێنێتەوە.

هەموو ئەم هۆكارانە وادەكەن كە ئێمە باس لە دڕانە قووڵەكانی كۆمەڵگا و دەوڵەت لە توركیادا بكەین، بەڵام ئایا لە هەلومەرجێكی ئاوادا، ڕێگایەك هەیە بۆ ڕزگاربوون لەم دڕانە گەورانە؟

12/5/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان