فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئیبراھیم حاجی ساڵح

لە سەردەمی میدیا و تەکنۆلۆژیای میدیادا، ئەرکێکی تازە دەکەوێتەوە سەر شانی میدیاکاران، بەتایبەتیش نەوەی نوێ کە بریتییە لە دەستەبژێرێک لە کارامەیی نوێ و توانستی نوێ و دەستڕەنگینی نوێ. جیھانی میدیا و میدیاسازی جا چ ماس میدیا بێ یان سوشیاڵ میدیا، وەک زۆربەی زانستەکانی سەردەم کە تەکنۆلۆژیا و ئامرازەکانی نوێگەرایی ڕۆڵی گرنگی تێدا دەبینن، پێویستی بە خۆ نوێکردنەوەی بەردەوام ھەیە.

لە بیست و پێنج ساڵی رابردووی دوای راپەڕیندا، میدیای کوردی بە چەند وێستەگەیەکدا تێپەڕی، ھەنگاو بە ھەنگاو پێداویستییەکانی کارامەیی زیاتر بوون، ئەوەی تەنھا دوێنێ دەتزانی ڕەنگە بە کەڵکی ئەمڕۆ نەیەت، یان بە لای کەم لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمی تازەی میدیادا ناگونجێ، لە بیرمە کەسانێکی زۆر لەناو میدیا کاریان دەکرد، بەشێکیان نەیانتوانی تا سەر بەردەوام بن چونکە توانای خۆ نوێکردنەوەیان نەبوو، یان لەسەر میراتیی ئەو شارەزاییە کەمە دەژیان کە پێشتر فێری بووبوون، ئەوانەش کە پشوویان درێژتر بوو بەردەوام بوون، ھەندێکیان توانیان سوود لە گۆڕانکارییەکان وەربگرن و پەرە بە توانستەکانی خۆیان بدەن، لەولاش بەشێکی تر مانەوە بەڵام لاوازییەکی زۆر بە کارەکانیان دیارە و ئەوانیش خەریکە بەرەو ئاوابوون دەچن.

ئەوەی لێرە مەبەستمە و لەم نووسینە کورتە پەیامەکەی ئاراستە بکەم، نەوەی نوێیە، سەرنجێکم لەسەر نەوەی نوێ بۆ دروست بووە و ھیوادارم ھەڵە بم، سەرنجەکەش ئەوەیە کە نەوەی نوێ ھێشتا لەسەر ئەو کولتوورە دەژین کە ئەوەندەی تا ئێستا بەدەستمان ھێناوە زۆرە و چ پێویست دەکات خۆ بە فێربوونی شتی ترەوە خەریک بکەین، یان ئەمڕۆ میدیای کوردی پێویستی بە ئەوەندەیە کە بۆی دەکەین و کارەکانیشمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە دەچێت، یان ئەو کارامەییە تازانەی کە داوامان لێ دەکرێ فێری بین بۆ ئێمە قورسە، چونکە پێشتر فێر نەکراوین، یان ئەوەتا ئەوە ئەرکی ئێمە نییە خۆمان فێر بکەین، بەڵکو ئەرکی دەزگا و زانکۆکانمانە فێرمان بکەن.
لە راستیدا لەگەڵ زۆربەی ئەو بۆچوونانە نیم ، من پێم وایە پرۆسەی فێربوونی مرۆڤ یەکەم جار لە خۆیەوە دەست پێدەکات، بە مانای ئەوەی دەبێ یەکەم جار خۆت بڕیار بدەی کە فێر ببی نەک پاساو بۆ ئەوە بێنیەوە کە فێر نابی، بۆ نموونە زمان فێربوون یان بەکارھێنانێکی شارەزامەندیی تەکنۆلۆژیای تازە، یان کارامەییەکانی میدیاکارێکی گلۆباڵ.

بیست ساڵ یان پازدە ساڵ پێش ئێستا رەنگە تەنھا زانینی زمانی کوردی کە (زمانی دایکە و پێویستە بەجوانی بیزانین) بەس بوو تا لەناو رۆژنامەیەک یان تەلەڤزیۆنێکی کوردیدا رۆڵی پەیامنێرێک یان بێژەرێک ببینی، خۆ ئەمڕۆش دەتوانی ھەر وابیت، بەڵام تواناکانت لەناو چوار دیواردا قەتیس دەمێنێ، کە تۆ پەیامنێری و کەسایەتییەکی سیاسیی عەرەبی یان بیانی دێتە وڵات رەنگە نەتوانی بە زمانی خۆی دیمانەیەکی لەگەڵ بکەی یان ھەتا نەتوانی پرسیارێکیشی بە زمانی خۆی ئاراستە بکەی، یا ئەوەتا زۆربەی سەرچاوەکانی ھەواڵ و زانیاری و فێربوون بە زمانی ترە، لە رووی تەکنۆلۆژیاشەوە، بۆ نموون، ئەمڕۆ خۆشبەختانە زۆربەمان شارەزاییە سەرەتاکانی بەکارھێنای ئامێرەکانی تەکنۆلۆژیای گەیاندنمان ھەیە، بەڵام ئایا ئەو ئامێرانە ھەر ئەوەندە شتەی تێدایە کە دەیزانین بەکاری بھێنین ... بێگومان نەخێر، خۆ تەکنۆلۆژیای میدیا و گەیاندن رۆژانە لە پێشکەوتن و پەرەسەندندایە و ڤێرژن و مۆدێلی تازە بە پرۆگرامی تازە دێتە بەر دەستمان و بەشێکی دیاری ئەم پرۆگرامەنەش رەنگە گرفتی گەورەمان بۆ چارەسەر بکەن لە بواری کاری میدیا یان ھەتا کاری رۆژانەی ژیانی ئاساییمان بۆ چارەسەر بکا یان ئاسانکاری بۆ چارەسەرکردنی بکات، لە لایەکی تریشەوە ئایا ھیچ میدیاکارێکی کورد بیری لەوە کردووەتەوە کە رەنگە رۆژێک لە رۆژان لە دەزگایەکی میدیای جیھانی ناودار وەک میدیاوانێکی دیار و سەرکەوتوو کار بکات، باشە بۆ نا؟ بۆ دەبێ خەونەکانی نەوەی نوێ بچووک و چوارچێوەدار بن؟ ھیچ میدیاکارێکی گەنج بیری لەوە نەکردووەتەوە کە رۆژێک خۆی وەک میدیاکارێکی دیاری جیھانی بێتە بەرچاو، لە راستیدا ھیچ شتێک مەحاڵ نییە، بەڵام بڕیار و ئیرادە و کارامەیی و توانست و ھەوڵ و کۆشش و شکاندنی بەربەستەکانی دەوێت، کە بڕیارت دا شتێک بکەی دەتوانی بیکەی، کە بڕیاریشت دا شتێک فێر بی دەتوانی فێری بی، قسەیەکی ناوداریش ھەیە دەڵێ: “بۆ ئەوەی خەونەکانت بێنە دی، دەبێ پێش ھەموو شتێک لە خەو ھەستی و رۆژ بکەی بە نموونەی خۆت کە ھەموو بەیانیان و بێ وەستان ھەڵدێت و زەوی رووناک دەکاتەوە ..... .

* مامۆستای میدیا
بەشی تەکنیکی میدیا - کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی ھەولێر
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر

basnews

2/5/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان