فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

مه‌سروور بارزانی

له‌درێژایی مێژووی نوێی عێراقدا، گه‌لی كورد كه‌ چوار یەكی عێراق پێكده‌هێنێت، له‌ دۆخێكی نكۆڵیكرد له‌ مافه‌كانیدا ژیاوه‌. ئێمه‌ و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی عێراق و دۆسته‌كانمان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌میشه‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ بووین، رۆژێك له‌ رۆژان عێراقێكی فره‌لایه‌ن و دیموكراتیك بێته‌ ئاراوه .

عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو، له‌پاشماوه‌ی داڕماوی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هاته‌ئاراوه‌، له‌كاتێكدا خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شیان به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌بوو، بەزۆر ئاخنرانه‌ نێو وڵاتێكه‌وه‌ و رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی نادیار كرانه‌وه. ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه‌ دان به‌وه‌دا بنێین كه‌ ئه‌زموونه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، عێراق ده‌وڵه‌تێكی فاشیل و شكستخواردووه‌ و، مانه‌وه‌شمان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌رده‌وام مه‌حكوممان ده‌كات به‌ به‌رده‌وامبوونی ناكۆكیی و دوژمنایه‌تی .

ئاڵۆزیی وپشێوی ده‌وریان داوین، له‌ هاوینی 2014 عێراق تووشی مه‌ترسیی و شه‌ر‌مه‌زاری هات، كاتێك گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ستی به‌ سه‌ر یه‌ك له‌ سه‌ر سێی وڵاتدا گرت، كه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی له‌ سنووری عێراق و سووریا بوو. سوپای عێراق كه‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان بوو، نه‌یتوانی وڵاته‌كه‌ بپارێزێت. لێره‌وه‌ ده‌توانین بڵێین 11 ساڵ دوای رووخانی رژێمی دیكتاتۆری سه‌ددام حوسێن، عێراق دووچاری شه‌رمه‌زاری بوو، چونكه‌ وڵاته‌كه‌ نه‌یتوانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت و داكۆكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات.

پێكه‌وه‌ژیانی زۆره‌ملێیانه‌ سه‌ركه‌وتوونه‌بوو، بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق گشتپرسیی ئه‌نجامده‌دات، كه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و میكانیزمێكیشه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ به‌غدا و دابینكردنی ئاساییشی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌دان، كه‌ نیشتمانی گه‌لی كورده‌. 

ئه‌م هه‌نگاوه‌ نه‌ك ته‌نیا ئومێد و هیوا به‌ گه‌لی كورد ده‌به‌خشێت، به‌ڵكو سه‌قامگیرییش له‌و ناوچه‌ دابه‌شكراوه‌دا دێنێتەدی. ئێمه‌ سه‌لماندوومانه‌ كه‌ ده‌كرێ هاوپه‌یمانی جێی متمانه‌ی زۆرێك له‌ وڵاته‌ دراوسێیكانمان بین. ئێمه‌ به‌ردی بناخه‌ و هێزی سه‌ره‌كی شه‌ڕ دژی داعشین و میوانداری هێزی سه‌ربازیی لانیكه‌م 12 وڵاتیش ده‌كه‌ین. ده‌یان قوربانیشمان داوه‌ له‌ رزگاركردنی ناوچه‌ عه‌ره‌بنشینه‌كان له‌ژێر ده‌ستی هێزی زه‌به‌لاحی داعش، كه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ هه‌موومان. 

ئێمه‌ ئێستا له‌ ده‌روازه‌كانی موسڵین و ئاماده‌ین بۆ گێڕانی رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌ ده‌رپه‌ڕاندنی داعش له‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق. له‌ دوو ساڵی رابردووشدا پێشوازیمان له‌ سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ كردووه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ له‌كاتی رۆژه‌ ره‌شه‌كانی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری له‌ سه‌نته‌ر و باشووری عێراقیش هه‌مان كارمانكرد. هه‌رێمی كوردستان ئێستا باوه‌شی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری مه‌سیحی كردووه‌ته‌وه،‌ كه‌ له‌ موسڵ و به‌غدا رایانكردووه‌ و حكومه‌تی به‌غداش نه‌یتوانی بیانپارێزێت. 

به‌كورتی هه‌وڵمانداوه‌ هاوكاری هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ین و به‌ سنگێكی فراوانه‌وه‌ پێشوازیان لێ بكه‌ین. ئێمه‌ زۆر سه‌بر و ئاراممان گرت، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌ ئابوورییه‌كانمان كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێوی ئێمه‌ بوون، رێزیان لێنه‌گیرا . له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌دا ئێمه‌ وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی عێراق، ئه‌ركمان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام رێز له‌ مافه‌كانمان نه‌گیرا. 

هه‌ر كه‌سێك له‌ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بووبێت له‌ عێراق، له‌ به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر كورد په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌ و ئیلتیزاماته‌ ده‌ستوورییه‌كانیان پشتگوێخستووه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی عیراقیش هاتبێت كه‌ باشتر مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ كردبێت، به‌ڵام نیازپاكییه‌كه‌ی نه‌یتوانیوه‌ به‌سه‌ر سیسته‌می نكوڵیكردن له‌ مافه‌كانمان زاڵ بێت. وەك هاووڵاتی نا، به‌ڵكو وه‌كو تابیع و ملكه‌چ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كردووه . به‌كورتی هیچ متمانه‌یه‌ك له‌ نێوان ئێمه‌ و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا نییه‌  و په‌یوه‌ندییه‌كانمان زۆر دژبه‌یه‌ك و له‌ یه‌كدی دوورن. 

چاره‌سه‌ره‌كه‌ له‌به‌غدایه. ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێكمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی داوه‌ و هیچیان سه‌ریان نه‌گرتووه‌، تاكه‌ چاره‌سه‌ر جیابووه‌نه‌وه‌یه ، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێ گشتپرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین. به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تادا پێویسته‌ گفتوگۆ و كار له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین بۆ رێگه‌خۆشكردن بۆ جیابوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌ و هێمنانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولاماندایه‌. پرۆسه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و و چین و توێژێكی به‌رفراوانی كورد پشتگیریی لێده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ توركیا وئێرانیش قسه‌ ده‌كه‌ین بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئاساییش و سه‌قامگیریی سنووره‌كان تێكنادات. ئێمه‌ بە رەهایی له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌ خزمه‌تی دۆسته‌كانمان ده‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌دا .

ئێمه‌ ده‌بێ گه‌یشتبینه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ رزگاربوونی به‌غدا له‌و كۆت و به‌ندانه‌ی ناوی ناوه‌ " كێشه‌ی كورد" هه‌ردوولامان ئازاد ده‌كات و پشتنه‌به‌ستن به‌یه‌كدی،  وامان لێده‌كات كه‌ هه‌ریه‌كه‌مان شوێنپێی ئابووریی خۆمان جێگیر بكه‌ین.

 كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ كه‌ خاوه‌نی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بێت بۆ به‌رگریی له‌ خۆكردن، زیاتر ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كانی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بپارێزێت. په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسته‌نگی بۆ ئێمه‌ دروستكردووه‌ له‌ ده‌ستگه‌یشتن به‌ چه‌ك. ئێمه‌ چه‌كی پێشكه‌وتوومان به‌ ده‌ست ناگات، چونكه‌ ده‌بێ له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی به‌غداوه‌ بێت. سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان یارمه‌تیمان ده‌دات كه‌ قه‌رزی ماوه‌ درێژ وه‌ربگرین و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بازاڕی جیهانی بكه‌ین و نه‌وت و گاز، به‌ نرخێكی كێب‌ڕكێكار بفرۆشین بۆ سووككردنی قه‌یرانی داراییمان.

كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ دان به‌وه‌دا بنرێت مانه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو، كارێكی ده‌به‌نگانه‌یه‌.  بەهۆی دڵسۆزیی و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بنه‌مای ده‌وڵه‌تێكی گه‌شه‌سه‌ندوو و سه‌ركه‌توو بنیاتنراوه. ئێمه‌ مافی بڕیاردانی چاره‌نووسمان هه‌یه‌ و سه‌لماندوومانه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیشمان هه‌بێت. پێكهاته‌یه‌كی گرنگ و به‌هادار بووین بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانیێكی زۆر جێی متمانه‌بووین له‌ ناوچه‌یه‌كدا كه‌ جێگیربوونی تێدا كه‌مه‌. ئێمه‌ ئاماده‌ین وه‌كو ده‌وڵه‌تێك ببینه‌ به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی.  

* راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان 
سه‌رچاوه‌‌ رۆژنامه‌ی (واشنتن پۆست)

10/5/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان