کارزان گلی
بڕیاره له به‌رواری 16ی ئایاردا لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری په‌رله‌مانی توركیا بۆ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانان كۆ ببێته‌وه و، ئه‌و پڕۆژه‌یش بخه‌نه ده‌نگدانه‌وه. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه له كۆی 550 ئه‌ندام په‌رله‌مان توانی 367 ده‌نگ بهێنێت، یه‌كسه‌ر هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی دۆسیه‌یان هه‌یه كه بچنه به‌رده‌م دادگه له ماوه‌ی 15 رۆژدا دادوه‌ر بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان ده‌دات، كه 129 ئه‌ندام په‌رله‌مانن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌و رێژه ده‌نگه بهێنێت و خوار 367ی هێنا، واته له 330 ده‌نگ بۆ 365 ده‌نگ، ئه‌وكات پڕۆژه‌كه‌كه ده‌چێته ریفراندۆمه‌وه.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ربڕیوه كه ئاكپارتی پێشكه‌شی كردوه، ره‌نگه ریفراندۆمی پێویست نه‌بێت و، ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه هه‌ڵبگیرێت، كه ئاشكرایه ئامانج لێی كۆتایی هێنانی ژیانی سیاسی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په‌یه، دیارترینیان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش.
ئه‌و پڕۆژه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته ناو چوارچێوه‌یه‌كی یاساییه‌وه، به‌ڵكو ته‌واو چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی وه‌رگرتوه. ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی یاسادا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه بكردایه ده‌بوایه ماده‌ی 83 ی ده‌ستووری توركیا بگۆڕن، به‌ڵام له پڕۆژه‌كه‌دا ته‌نیا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه هه‌ڵده‌گیرێت، كه داوای یاساییان له‌سه‌ر هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی دادگایی كران ئیدی ئه‌و پارێزبه‌ندییه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانان وه‌كو خۆی لێ دێته‌وه. كه‌واته ناكرێت به نه‌فامییه‌وه بڕوانینه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئاكپارتی، كه مه‌به‌ستی ته‌نیا ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی هه‌ده‌په‌یه كه تۆمه‌تبار كراون به‌وه‌ی هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، كه په‌كه‌كه‌یش له ده‌ستووری توركیادا وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆرست ناوزه‌ند كراوه، بۆیه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په به تۆمه‌تی هاوكاری تیرۆر دادگایی ده‌كرێن كه ره‌نگه 10 ساڵ بخرێنه زیندانه‌وه.
كاتێك هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس جان دوندار و ئێرده‌م گویل له‌سه‌ر داوایه‌كی ئه‌ردۆگان بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ ده‌ستگیر كران و، پاشان دادگه‌ی ده‌ستووری توركیا ئازادی كردن، ئه‌ردۆگان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی هیچ رێزێكم بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگه نییه و دادگه عادیلانه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردوه. باشه ئه‌گه‌ر دادگه سه‌روه‌ر و عادیل نه‌بێت له توركیا، ئه‌ی چۆن ئه‌ندام په‌رله‌مانانی هه‌ده‌په متمانه به دادگه بكه‌ن كاتێك دۆسیه‌كه‌یان ده‌چێته به‌رده‌م دادوه‌ر، خۆ سه‌رۆك كۆمار خۆی ده‌ڵێت دادگه سه‌روه‌ر نییه. ترسه‌كه له‌وه‌دایه كه دادوه‌ر به شێوه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانانی هه‌ده‌په بكات.
ئه‌گه‌ر چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په ده‌ستگیر بكرێت كه دیارترینیان ده‌میرتاشه، ئه‌وكات توركیا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ریسكێكی گه‌وره‌ی له ده‌ستدانی كورد له توركیا، چونكه 6 ملیۆن هاووڵاتی ده‌نگی به هه‌ده‌په داوه، كه‌چی تۆیش ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه به هیچ ده‌زانیت و ده‌یانخه‌یته زیندانه‌وه. توركیا به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باكوور ده‌كات وه‌كو بڵێی سنووری باكوور هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و سنووره‌ی له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌یه‌تی، به گۆمانه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه و چاویلكه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌موو كوردێك به په‌كه‌كه ده‌بینێت، بۆیه ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی كورد له توركیا به هێزه.
سه‌رۆكی پێشووی جه‌هه‌په له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێنی توركی، له باره‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه‌وه پێی وابوو ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه بكرێت، توركیا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه. ئه‌و باسی له شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا كرد و به 3 خاڵ گرنگی هاووڵاتیانی توركیای شی كرده‌وه. یه‌كه‌م هاووڵاتیانی باكوور به هه‌موو ره‌نگه‌كانییه‌وه به په‌كه‌كه‌ی گوت ئیدی ئێمه خه‌نده‌قمان ناوێت و دژی خه‌نده‌قین. دووه‌م هاووڵاتیانی تورك ئه‌گه‌رچی رۆژانه سه‌ربازی تورك به ده‌ستی په‌كه‌كه ده‌كوژرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا ته‌ماشای تابلۆی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانویستوه رق به‌رامبه‌ر به كورد دروست بكه‌ن و شه‌ڕی كورد بكه‌ن. سێیه‌میش هێزه ئه‌منییه‌كانن تا بۆیان بكرێت له باكوور هاووڵاتی سڤیل ناكه‌نه قوربانی.
ئه‌م گوتانه‌ی بایكال راستن وه‌لێ به ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په، ئیدی كورد به ته‌واوه‌تی هه‌ست به جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات له توركیا، چونكه ئه‌گه‌ر كورده‌كان به په‌كه‌كه‌یان گوتبێت خه‌نده‌قمان ناوێت و بوه‌ستن، به‌ڵام به ده‌وڵه‌تی توركیایش ده‌ڵێن ئێمه له بری خه‌نده‌ق، هه‌ده‌په‌مان هه‌ڵبژارد بۆ په‌رله‌مان نه‌ك بۆ زیندان.
5/5/2016