مسته‌فا شه‌مامی (دیاکۆ)
پرسی ده‌سه‌لات و شێوازگەلی دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات، هه‌مووکاتێک وه‌ک پرسێکی هەرە گرینگ له تهعاموولات وههلسووکهۆتو پهیوهندییەکانی نێوانگروپی و لایه‌نه‌کانی دژبه‌ر وخاوه‌ن مسالح وبه‌رژه‌وه‌ندی جێواز، مه‌تره‌ح بووه. ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئیدیعا بکه‌یین که به‌شی زۆری فه‌لسه‌فه وزانستی سیاسی و کۆمه‌لناسی، خۆی ته‌رخانی دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره بۆ ئه‌م پرسه گرینگە کردووه، ئیغراقمان نه‌کردبێت. بۆیه ئێمه‌ی کوورد مادام تووشگری ئه‌م گرفته لایهنحهله هاتوویین که به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی تۆۆشگریمان به‌م ئافه‌ته، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌ۆله‌ت له هه‌زاره‌ی سێهه‌م دا سه‌رمان بێکلاۆ و هه‌بوونمان بێ پشتوو په‌نا ماوه‌ته‌وه،( دیاره ئه‌م وه‌زعه‌ی کوورد تێدا چه‌قیوه ئاکامی هۆکارگه‌لێکی دیاری ناۆخۆییو ده‌ره‌کیین، که له‌ئه‌نجامیدا کوورد تووشی چه‌شنێک قه‌ێرانی شووناس‌و هوویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هاتووه وه له ئاکامدا نه‌بوونی که‌سایه‌تی حقووقی‌و سیاسی له نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا لێکهۆتۆتهوه)، پێویسته سه‌ره‌رای هه‌ۆل‌و تێکۆشان بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌کانی ده‌خیل له سازدانی ئه‌م وه‌زع و بارودۆخه‌ی تووشی هاتوویین، قۆلی خه‌باتی فیکری بۆ کوولتورسازیی لێههلملاین، و بێ راوه‌ستان وه لهۆپهری ئیعتیمادبهنهفسیمان دا، له پێناۆ ئاراسته‌کردنی ئیستێراتێژیهکی نه‌ته‌وه‌یی کارامه کاری فیکری وتوێژینه‌وه‌ی کارسازانهمان سه‌دچه‌ندان بکه‌یین، دیاره پرسی ساغکردنه‌وه‌ی ئیستێراتێژی نه‌ته‌وه‌یی ره‌نگه له عاله‌می خه‌یال وشیعاردا کارێکی ئاسان بێت، به‌لام ئه‌م پرسه له عاله‌می واقیع وتێفکراندنی په‌ێوه‌ندیدار به دوونیای مادی دا، پێویستی به کۆمه‌لێک خوێندنه‌وه‌ی رێئالیستی و تێرامانی نه‌ک شاعیرانهورومانتیکی، به‌لکوو ته‌واۆ واقیگهرایانهو هه‌نووکه‌یی هه‌یه، بۆیه له‌م راستایه‌دا پێویستمان به بهستێنسازی گوونجاۆ،و وه‌رێخستنی ره‌ۆتی تازه‌کاری له‌بوارگه‌لی کۆنسێپتوال و کوولتوورسازی، وه سه‌رله‌نوێ تاریف کردنه‌وه‌ی گشت ئه‌م چهمکو مفاهیمه سیاسیانه هه‌یه که به شێوه‌ی نادرووست یان که‌مو نامه‌فهووم به په‌ێکه‌ری کوولتووری سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تیمان ته‌زریق کراوون.
دیاره ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌م باسه سه‌ره‌رای ئه‌وه که ده‌توانرێت وه‌ک باسێکی گرینگ‌و هه‌نووکه‌یی، چاویی لێبکردرێت که پێویستی به دهراسهتو لێکۆلینه‌وه‌ی زۆر‌و زانستیانه هه‌یه، به‌لکوو له‌مه‌ر ئه‌وه‌ش که باسێکی گشتی‌و کۆموون، وه په‌ێوه‌ندیدار به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه و به‌شداری و مشارکه‌تی فیکری هه‌موولایه‌ک ده‌خوازه، ره‌نگه باسی له‌م ووتاره دا ئاسته‌نگی بابه‌تیانه درووست بکات، که‌وایه پێویسته بۆ کاتێک و زه‌مه‌نێکی دیکه‌ی ههلبگیردرێت. ئێستاش له‌م راستایه‌دا به پێویستم زانی ئه‌گه‌ر به کوورتیش بێت باسی دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات جا چ له بوواری ئیداری و حیزبی بێت، یان ئه‌رزی و سیاسی ئاماده و ئاراسته‌ی بەردەستی خوێنەران بکه‌م.
له بوواری تێئۆری و پراکتیکی سیاسیه‌وه، معیارگهلی په‌ێوه‌ندیدار به شێوازی دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات و دیاریکردنی راده‌ی سه‌لاحییه‌ت وه ئیختیاراتی لایه‌نه‌کان، له سێ3 معیار دا خوولاسه و سوودیانلێوهرگیراوه:
1/ Hierarchy دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات به شێوه‌ی عه‌موودی واته سلسلهمراتیبی، ئه‌م شێوازه له دابه‌شکردن، وه‌ک تێکنیکێکی گوونجاۆ بۆ دابه‌شکردنی فوونکسێۆنو ئه‌رکگه‌لی حیزبی و ئیداری سوودی لێوه‌رگیراوه، هێرارشی تکنیکی به ئۆرگانیزهکردنه له‌سه‌ر ئاستی پێکهاته‌یه‌کی پێژهیی واته پلیکانی، دیاره ئه‌م پێکهاته پێژهییه مه‌عمووله‌ن خاوه‌ن ساختارێکی هێرهمییه(پیرامیدیال) که له‌سه‌ر ئاستی چه‌ندین ئۆرگانی جۆراۆجۆر سازده‌کرێت که له نووکی هێرێمدا ئۆرگانی ناوه‌ندی ئۆتۆریته‌ی خۆی به شێوه‌ی بوورۆکراسی ئیداری ده‌سه‌پێنێ، ئاشکرایه له‌م په‌ێوه‌ندیه نا دێمۆکراتکییهدا ئۆرگانی خوواروو به‌ناچار ملکه‌چی بریاراتی ئۆرگانی سه‌روویه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش ده‌گه‌لی موافیق نه‌بێت مه‌حکووم به ئیجراکردنی بێ ئهملاۆئەۆلایهتی، بۆ وێنه ئهحزابو رێکخراوه‌گه‌لی سیاسی به سودوه‌رگرتن له‌م شێوازه له دارشتن‌و دابه‌شکردنی ئه‌رکه‌کان به شێوه‌ی عه‌موودی، چه‌شنێک سانترالیزمی نا دێمۆکراتیکیان له پراکتێکو رووکهردی ساختاری رێکخراوه‌یی دا ره‌خساندووه، وه ئۆرگانگه‌لی خواروویان له هه‌ر چه‌شنه ئینیسیاتیوێکی ئۆرگانیکی ده‌ستکوورت کردوه، ئه‌م پرینسیپی هێرارشی له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی حیزبی و کۆمەلگای سیاسی کوردستانی، واته له وەلاتانی خاوەن سیستەمی خۆبەرێوەبەری دێمۆکراتیانە، ده‌مێکه له‌ئه‌نجامی ئاشکرابوونی کاراکتێری ئۆتۆریتاریستی و ئیراده‌گه‌رایانه‌ی تووشی ره‌ۆتی ناکارامهییبوون هاتووه، بۆیه ئه‌مرۆ گشت رێکخراوهگهل و ئهحزابگهلی سیاسی له‌مه‌ر تایبه‌تمه‌ندی نادێمۆکراتیانه‌ی ئه‌م تێکنیکه له به‌کارهێنانی پاشگهردبوونهتهوه، وه له جێگای دا له پرینسیپگهلێکی وه‌ک کۆئۆردیناسیۆن(ئه‌سلی هاۆئاههنگی)، کۆئۆپێراسیۆن(ئه‌سلی هاریکاری)، وه کۆنسێنسوال واته ئه‌سلی ته‌وافووقی دێمۆکراتیک، یان به واتهیهکیتر دێمۆکراسی ته‌وافووقی سوودوه‌رده‌گرن، بۆئه‌وه که ئه‌گریش باس له پێویستی هه‌بوونی سانترالیزم وه‌ک پێویستیکی حاشاهه‌لنه‌گر له راستای ئیداره‌ی ئمووری ئیداری وه یان حیزبی بێته ئاراوه، پێویسته وه ده‌بێ ئه‌م سانترالیزمه، "سانترالیزمێکی دێمکراتیک" بێت، واته ناوه‌ندی رێبه‌ری و پێکهاته‌ی رێکخراوه‌یی، وه ته‌رکیبی ئۆرگانگه‌لی جۆراۆجۆری حیزبی‌و سازمانی، "ئاوێنه‌ی تهواۆنمای گشت تهنهووعات ناۆچه‌ییو جۆراۆجۆریهتی فیکری ناۆ حیزب و ناۆ کۆمه‌لگادا بێت"، مادام ئه‌م حیزبه ئیدعای رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ناسیۆنالیستی ده‌کات،( چۆن حیزبێکی ناسیۆنالیستی حیزبێکی خاوه‌ن ئیدیۆلۆژی چینیایه‌تی نییه، به‌لکوو حیزبێکه که له‌سه‌ر ئاستی ئیتحادێکی سیاسی پێکهاتووه که گشت گه‌رایشاتی فیکری‌و هزری وه سیاسی ناۆ کۆمه‌لگای، له پێناۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی سه‌روه‌ری سازی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناۆ خۆدا ئۆرگانیزه کردۆوه، که‌وایه ئه‌م تهنهوعاته ناۆچه‌ییو فکرییانه مادام بۆ بهرژهوهندیو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زه‌ره‌مه‌ند نین پێویسته جێگاومکانهت و گرینگی تایبه‌تی خۆیان پێبدرێت )، نه‌ک ئه‌وه‌ی له سیستمی حیزبی کوردی دا باوه، هه‌ر که‌س له ئه‌نجامی ده‌سته‌بازی توانی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک حه‌دی نیسابێک له ده‌نگه‌کان بۆ یاری دێمۆکراسی زۆرینه/که‌مینه، وه‌ک گارانتی سه‌رکه‌ۆتنی له‌م یاریی هه‌لبژاردنه‌دا ته‌یار بکات، ده‌توانێ خاوه‌ندارییه‌تی شه‌رعییه‌تی دێمۆکراتیک بۆ رێبه‌ری ده‌سته‌به‌ر بکات، و دوایی له‌ژێر ناویی نوێنه‌رایه‌تی دێمۆکراتیک دا، به‌سوودوه‌رگرتن له تاریکایی فه‌زای سیاسی پر له قهێرانو ئالۆزی کووردستاندا، وه‌ک شه‌وه خۆی به‌سه‌ر شانی خه‌لک دا شۆربکاته‌وه و خه‌لک تووشی مۆتهۆ وه‌ک فارس گووته‌نی خه‌فه خوێن بکات.
له‌سه‌رێک ده‌توانین ئاوه کوورتی بکه‌ێنه‌وه که دێمۆکراسی مۆدێلگه‌لێکی جۆراۆجۆری هه‌یه، وه‌ک ته‌جرووبه ئیسباتی کردووه مۆدێلی زۆرینه/که‌مینه، فۆرموولێک له سیسته‌می هه‌لبژاردنی دێمۆکراتیکه واته مێکانیزمی دیاریکردنی نوێنه‌رانی دەستگای بەرێوەبەرییە، ئه‌م مێکانیزمه زۆر جار خه‌راپ سوودی دیمۆکراتیانه‌ی لێوەرگیراوە، هەربۆیهشه هه‌نووکه له وهلاتگهلی ئازاد‌و دێمۆکراتیکدا ته‌نیا بۆ هه‌لبژارده‌کانی سه‌رۆککۆماری سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، ده‌نا ئه‌گه‌ر سرنج بده‌یین ده‌بینین که زیاتر بۆ هه‌لبژاردنی ئۆرگانگهلیتر له فۆرموولی نیسبی سوودوه‌رده‌گیرێت، بەلام فۆرموولی زۆرینە/کەمینە له هه‌لبژاردنی سیسته‌می دێمۆکراتیکدا، مکانیزمێکی قه‌یرانساز و فاجیعهخوولقێنهر بۆ کۆمه‌لگای سیاسی وه سیستمی حیزبی کوردی به درێژایی مێژووی مۆدێرنی کۆمه‌لگای کوردستان بووه، ئینشیعاباتی یه‌ک له‌دوای یه‌کی حیزبه‌کان ئاکامی ئه‌م شێوازه له سوودوه‌رگرتن له دێمۆکرسی بووه، به‌واته‌یه‌کی دیکه هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌ۆ هه‌موو له‌تبوون و دابرانانه به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای لایه‌نه‌کانی ده‌خیل، هۆکاری فیکری و سیاسی وه یان ئیدیۆلۆژیکی و ئیستێراتیژیکی نه‌بوون، هۆکاری سه‌رکی فه‌قر و هه‌ژاری کوولتۆری دێمۆکراتیک بووه، که ئه‌م کوولتووره توانایی و کاپاسیته‌ی ره‌خساندنی ئه‌ۆ زه‌مینه‌یه گوونجاوهی نه‌بووه، بۆ ئه‌وه که لایه‌نه‌کانی ره‌قیب له‌ۆ په‌ری تۆلێرانس و تهفاهووم دا بتوانن مانۆری دێمۆکراتانه‌ی تێدابده‌ن،و له په‌نای یه‌کتر وه به هاریکاری گشت لایه‌ک، ئه‌سلی مشارکه‌تی دێمۆکراتیک و سەرئەنجام ئەسلی رەزایەت بچه‌سپێنن.
له بیرمان نه‌چێت زۆر له ئیدیۆلۆژیهکان وه‌ک ئالتێرناتیوو بۆ یه‌کتر تێئۆریزهکراوون، وه له‌ئه‌نجامی ئه‌م رهۆتهدا، سه‌ده‌ی رابردوو وه‌ک سه‌ده‌ی ململانی نێوان ئیدیۆلۆژیکی پێناسه‌کراوه، به‌لام ره‌ۆتی مێژوو نیشانی‌دا که دێمۆکراسی وه‌ک ئه‌بزارێک بۆمسهۆگهرکردنی پرینسیپی مشارەکهتی گشتی، توانی له پراکتیکدا وه‌ک ئالترناتیویی هه‌موو مکاتب و ئیدیۆلۆژییه‌کان ئاراسته‌یه‌کی جیهانی به‌خۆی بگرێت، فووکوویاما ده‌لێ: "ئالترناتیۆ بۆ دێمۆکراسی ته‌نیا دێمۆکراسی زۆر و زیاتره". بۆیه پێشنیاری من بۆ ئه‌حزابی کوردی ئه‌وه‌یه که تاکوو بۆیان ده‌کرێ خۆیان له‌م مۆدێله بپارێزن، ره‌نگا ئه‌م مۆدێله بۆ شوێنگهلێکیتر کارسازو کارا بێت به‌لام بۆ کورد قهیرانسازبووه، له ره‌وانگه‌ی منه‌وه باشترین مۆدێل که ده‌گه‌ل سایکۆلۆژی و کوولتوور، وه تهنهووعاتی کۆمه‌لگای سیاسی‌و که‌شووهه‌وای هه‌نووکه‌یی کوردستانیمان سازگاره، مۆدێلی "دێمۆکراسیی کۆنسێنسوال واته تهوافووقییه"، ئه‌مه‌ش به‌م مانایه نییه که دێمۆکراسی زۆرینه/که‌مینه لهباۆ کهۆتبێت، به‌لکوو مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه که ده‌گه‌ل کوولتووری هه‌نووکه‌یی کوورد سازگارنییه،بۆیه پێویسته خۆمانی لێ بپارێزین، بۆ ته‌فهیمی ئه‌م ئیدعایه ئه‌گه‌ر سرنج بده‌یین ده‌رمانگاکان پرن له ده‌رمان و ده‌وای جۆراجۆر که هه‌رکامیان چاره‌سه‌ری ده‌ردێک ده‌که‌ن، یانی هه‌موویان له ئاست نه‌خۆشیه‌ک شوێندانه‌رن، به‌لام که‌سێکی نه‌خۆش که دووکتۆرێک دوای معاینه نووسخه‌ی بۆ ده‌نووسێ ته‌نیا وه‌شوێن ئه‌م ده‌رمانی ناۆ نووسخهکه ده‌گه‌رێ بۆ ئه‌وه‌که دوای پهێداکردنی بیخواۆ چاره‌سه‌ری ده‌رده‌که‌ی بکات، بهۆمانایه که ئه‌گه‌ریش هه‌موو ده‌رمانه‌کان تهداویبهخشی نه‌خۆشیه‌کانن، به‌لام بۆ ده‌ردی مووشه‌خه‌سی ئه‌م نه‌خۆشه ئه‌گه‌ر بیان خوات نه‌ک چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی ناکه‌ن، به‌لکوو ره‌نگه تووشی حاله‌تی قه‌یران و بگره مه‌رگیشی بکه‌ن، بهۆهیوایه که رێبه‌رانی ئه‌حزابی کوردی پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ره‌ۆتی مه‌رگی ته‌دریجی به‌خۆوه بگرێت به‌رامبه‌ر به‌م پرسه، به‌رپرسانه سیاسهتگووزاری بکه‌ن. با لێره ئه‌م باسه کوورت که‌ینه‌وه و بچینه‌وه سه‌ربابه‌تی ووتار.
2/ دابه‌شکرنی ده‌سه‌لات به شێوه‌ی ئۆفووقی، دیاره ئه‌م شێوازه له دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات، زیاتر بۆ ته‌حدید حدوودی ئه‌رزی واته خاکی وه‌لاتێک سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، وه به‌م چه‌شنه خاکی وه‌لات به لهبهرچاۆگرتنی ئێلیمێنتگهلی وه‌ک: پرسی ئیداری، ئێتنیکی، زمانی، کوولتوور و مێژوویی نه‌ته‌وه‌کانی جێوازی وه‌لاتێکی فره‌نه‌ته‌وه دابه‌شده‌کرێت، دیاره ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م دابه‌شکردنه ته‌نیا خۆشکردنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ دێسانترالیزاسیۆنی ئیداری وه فوونسیۆنال بێت، ده‌ۆله‌ت بۆ هیچکام له فاکتۆرگه‌لێک که هه‌لگری مافگه‌لێکی نه‌ته‌وه‌خوازی بن رێز دانانێ و ئەگەر بۆشی بکرێ هه‌ۆلی شێواندن‌و بگره سرینه‌وه‌یان ده‌دات، بۆ وێنه ئێران، توورکییه، سووریه ،،،، له‌م جۆره وه‌لاتانه خاکی وه‌لات له‌سه‌ر ئاستی: به‌خش، شار، ئۆستان دابه‌ش ده‌کرێت، به‌لام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م دابه‌شکردنه به فێدرالیزهکردن وه یان خوود ساغکردنه‌وه‌ی ده‌ۆله‌تی ئۆتۆنۆمیک و ناوچه‌یی بێت، لێره‌دا هه‌موو ئه‌ۆ فاکتۆرگهله ئێتنیکی، زمانی، کوولتووری و مێژوویی نه‌ته‌وه‌کانی جێوازی وه‌لاتێکی فره‌نه‌ته‌وه، وه یان یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن تهنهووعاتی ناۆچه‌یی، ئایینی، بۆ دابه‌شکردنی نه‌ک ههرخاکی وه‌لات به‌لکوو بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌لاتی سیاسی وه‌لاتی فره‌نه‌ته‌وه لهبهرچاۆ ده‌گیرێن.
3/ دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات و سه‌لاحییه‌تی ماتریال و مهۆزووعی، ئه‌م شێوازه له دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات زیاتر بۆ دیاریکردنی ئاستی ئیختیاراتی ئۆرگانگه‌لی ئیداری، وه یان ناۆچه‌یی سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، بهۆمانایه که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ده‌ست نیشانکردنی سنووری ئیختیاراتی مهۆزووعی لایه‌نه‌کانی خاوه‌ن ده‌سه‌لاته، که به‌شێوه‌ی ئاشکرا چوارچێوه‌ی ماتریال و مهۆزووعگهلێک که ئۆرگانێک وه یان حکوومه‌تی ناوه‌ندی، وه یان حکوومه‌تی ناۆچه‌یی مافی ده‌ست تێوه‌ردانی تێداهه‌یه دیاری دەکات، و پشتئه‌ستوور به یاسا گارانتی حیمایه‌تی وه ئیجرایی بۆ درووست دەکات.
ده‌ۆله‌ت و چۆنیه‌تی گه‌یاندنی کارگه‌ری ئاکسیۆنگهلی سیاسی و ئیداری و خدمهتگووزاریی ده‌ۆله‌تی بۆ ناۆچهکان
ده‌ۆله‌ت به‌مه‌به‌ستی گهیاندنو راگهێشتنی ئاستی خێروبه‌ره‌که‌تی ئاکسیۆنگهلی سیاسی و ئیداری و خدمهتگووزاری ده‌ۆله‌تی بۆ ناۆچه دوورده‌سته‌کانی که له پێته‌ختی وه‌لات دوورن، پێویستی به ئۆرگانگه‌لێکی لۆکالی هه‌یه، که له‌چوارچێوه‌ی ئیختیاراتێکی مه‌حدوود و له ژێر چاوه‌دێری ئۆرگانی ناوه‌ندی دا به‌م ئه‌رکانه هه‌لده‌ستن، به‌م شێوه‌یه وه‌لات به حهۆزهگهلێکی لۆکالی جۆراۆجۆر و جێواز له‌بواری وسعهت و پانوبه‌رینی دابه‌ش ده‌کرێت، وه ئۆرگانگه‌لی لۆکالی به‌لام به‌ستراوه به سیسته‌می لێکبهستراۆ و سانترالیزهکراویی ئهدمینیستراسێۆنی ده‌ۆله‌تی، بارگای خۆیان له‌م شوێنانه و روو له خه‌لک به مه‌به‌ستی خدمهتگووزاری ده‌که‌نه‌وه، دیاره له چوارچێوەی ئه‌م دابه‌شکردنانه‌دا، لە مۆدێلگه‌لێکی جۆراجۆر و هاۆخان ده‌گه‌ل سیاسه‌تی ره‌سمی ده‌ۆله‌تان له راستای چه‌سپاندنی چه‌شنی خۆازراۆیی پرینسیپی دێسسێنترالیزاسیۆندا سوودوهرگیراه، بۆیه ئه‌گه‌ر سرنج بده‌یین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که چۆن له پرۆسێسی دابه‌شکردنی خاکی وه‌لاتدا وه‌ک به‌ستێنێکی مادی بۆ سه‌قامگیرکردنی ئۆرگانگه‌لی سیستمی ئیداری ده‌ۆله‌تی نه‌ته‌وه‌یی، له ئه‌سلی دێسکۆنسانترلیزاسیۆن(Desconcentralizsasion وه دێسانترالیزاسیۆنی فوونسیۆنال سوودوه‌رگیراوه، ئێمه ئه‌گه‌ر بخوازین سیستمی سیاسی ئیداری ئێران پێناسه بکه‌یین، ده‌توانین ئێران وه‌ک سیستمێکی فێدرالی ئیداری که له چوارچێوه‌ی پرینسیپی دێسانترالیزاسیۆنی فوونسیۆنالدا، جووغرافیای پلوورال و پر له تهنهوهعاتی ئێتنیکی، زمانی، کوولتووری خۆی شێواندوه و له هه‌مبه‌ر پرسی دابه‌شکردنی خاکی وه‌لات وده‌سه‌لاتی سیاسی که ده‌بوو له‌سه‌ر ئاستی ئلێمێنتگهلی پێوه‌ندیدار به شووناسی نه‌ته‌وه‌یی ئاراستهکرابایه، چۆن جووغرافیای وه‌لاتی به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ئه‌سلی تهمهرکووزگهرایی له سه‌رئاستی واحیدگهلێکی خاکی به‌ناویی ئووستان دابه‌شکردووه که ئه‌م شێوه لهدابهشکردنهی خاکی وه‌لات ته‌نیا له چواچێوه‌ی ئه‌سلی دێسانترالیزاسیۆنی فوونسیۆنالدا قابیلی پێناسه‌کردنه، واته سیستمی ئیداری ده‌وله‌تی مه‌رکه‌زی له هه‌موو ئووستانهکانی وه‌لاتی ئێران دا ئۆرگانگه‌لی خۆی داناوه، وه خه‌لک به‌بێ ئه‌وه که له حهۆزه ئیستحفازی ئووستانی ده‌رباز بن، گشت کاروباری ئیداری خۆیان له‌ۆ ئووستانه جێبه‌جێ ده‌که‌ن که به ره‌سمی لێی نیشته‌جێیه. که‌وایه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی وه‌ک کوورد و ئازه‌ری وه،،،،،،، ههتهد، نه‌ک هه‌ر به‌ته‌نیا کێشه‌ی دابه‌شکردنی ده‌سه‌لاتی سیاسییه به‌لکوو گرینگترو ئالۆزتر له‌مه، پرسی سه‌رله‌نوێ دابهشکرنهوهی قه‌واره‌ی جووغرافیای ئیداری ئێران و ته‌حدید حدوودی هه‌موو ئهۆناۆچهیانهیه که وه‌ک خاکی ناوچه‌گه‌لی خاوه‌ن ستاتووتی فێدرالی وه یان خوود ستاتووتی ئۆتۆنۆمی پێناسه‌ده‌کرێن.
ره‌نگه له‌جێی خۆیدابێت که بۆ ته‌فهیمی ئه‌م باسه ئه‌گه‌ر به کوورتیش بێت پێناسه‌ی هێندێک کۆنسێپت و چه‌مکگه‌لی په‌ێوه‌ندیدار به پرسی دابه‌شکردنی ده‌سه‌لاتی ئه‌رزی و سیاسی ئاراسته بکه‌یین، به‌لکوو بتوانرێن له‌پرۆسه هه‌لسانگاندنی رێئالیتیهی وهلاتگهلێکی وه‌ک ئێران که مه‌به‌ستی دهراسهتی ئه‌م ووتارهن، وه‌ک پێوانه‌ی تێئۆریکی سوودیان لێوربگیرێت.
له‌بیرمان نه‌چێت که هۆکاری سه‌ره‌کی گشت کێشهۆ گرفتگه‌لی سه‌رتۆپی ئه‌م ئه‌رزه، یان به‌واته‌یه‌کی دیکه مووسهبیبی هه‌موویی ئه‌م شه‌رو لێدان‌و پێکدادانانه‌ی که مێژوویی کۆمه‌لگای به‌شه‌رییه‌تیان به شێوه‌یه‌کی دراماتیک رازاندۆته‌وه، وه به خوێندنه‌وه‌ی بیرمه‌ندانی بوواری زانستی سیاسی و کۆمه‌لناسی وه‌ک دینامیزم بۆ جووله‌ی روو له گه‌شه‌ی مێژوو رۆلیان گێراوه و سه‌یری حه‌ره‌که‌تی مێژووییان بهرهۆپێش هیدایه‌ت کردووه، سه‌رچاوه‌ی هۆکارانه‌یان بۆ ئه‌ۆ نابه‌رابه‌ری و نایه‌کسانیه ده‌ستکردانه‌یه ده‌گه‌رێنه‌وه که له‌ئه‌نجامی ماتریالیزهبوونی بالانسی ئیراده‌گه‌رایانه‌ی ده‌سه‌لاتی زالی نێوانگرووپی، نێوانقهۆمی، نێوانچینیایهتی، وه نێوانئیتنیکی هاتوونه‌ته‌ئاراوه که ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌بینین به‌داخه‌وه نیزامگهلی یه‌ک له‌دوایی یه‌کی جیهانیان، به‌ئێستاشه‌وه، پێ ته‌نزیم و ئاراسته‌کراوه. که‌وایه دیسانیش له‌بیرمان نه‌چێت که هه‌موویی ئه‌م کۆنسێپتو چه‌مکگه‌له که نه‌ک هه‌ر وه‌ک زمان بۆ به‌یانی مافه‌کان، ته‌نانه‌ت وه‌ک زمانی زانستی بۆ دیالۆگ و دانووستاندنی هه‌مه‌لایه‌نه و بگره وه‌ک مۆدێل و ئه‌بزاری پێویست بۆ دارشتنی ساختاری ئهدمینیستراسیۆنی ده‌وله‌تی وه سیستمگه‌لی سیاسی جۆراۆجۆر سوودییان لێوه‌رگیراوه، گشتیان هه‌لگری په‌یامی هه‌بوونی نابه‌رابه‌ری له ساختاری په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوانمرۆفی و نێواننهتهوهیین و راده‌گه‌یه‌نن که ره‌ۆتی مێژوو له دژی ئیدهئالگهلی یه‌کسانیخوازی، وه به زه‌ره‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زۆرینه‌ی خه‌لکی جیهان حه‌ره‌که‌تی کردووه و دوونیا به درێژایی مێژوویی کۆن، مۆدێرن، هاۆچهرخو هه‌نووکه‌یی پره له کێشه‌گه‌لی لایهنحهلو چارهسهرنهکراۆیی مرۆفایه‌تی، بۆیه ئه‌گه‌ر تێفکرین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که گشت چه‌مکه‌کان له پێناۆ سرینه‌وه‌ی ئه‌م کهموکۆریانه فۆرمووله کراوون که کۆمهلگاگهلی جیهانی ده‌گه‌لیان دهستهۆیهخهیه، بۆ وێنه وه‌ختێک باسی دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات ده‌کرێ و بۆ چێ کردنی ئه‌م پرسه له چه‌مکی دێسانترالیزاسیۆن سوودوهردهگیردرێت، خۆیلهخۆیدا هه‌بوونی چه‌شنێک مۆنۆپۆلبوونی ده‌سه‌لات له ده‌ستی تاقمێکی تایبه‌تیدا ده‌گه‌یه‌نێ، که رهوابیتێکی ناشه‌رعی و نابه‌رابه‌ری ره‌خساندووه، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی پێویست بۆ درووستبوونی بزوتنه‌وه‌گه‌لێکی مافخوازی، که له ئه‌نجامیدا ره‌ۆتی ململانی بۆ دهستخستنو پاراستنی ده‌سه‌لات له نێوان لایه‌نه‌کانی دژبه‌ردا دێنێتهوهئارا، که ئه‌وه‌ش سه‌رئه‌نجام به تهسیروهرگرتن له لۆژیکی مێژوو شکلی نابه‌رابه‌ریه‌کان له سوودی لایه‌نی خاوه‌ن هێزو قوورساییدا دێنێته گۆراندن، و دیسانیش سهناریۆیهکی نوێی ململانی به‌لام له فۆرمێکیتردا رووخساری مێژوو ئاراسته ده‌کات، که‌وایه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که مێژوو واته ره‌وایه‌تی ململانی لهپساننههاتوویی نێوانچینیایهتی، نێوانقهۆمی و نێواننه‌ته‌وه‌یی. ئێستا لێره ئه‌م باسه راده‌گرم و ته‌وه‌ری باسمان بهرهۆ کرانه‌وه‌ی مهۆزووعی وشیکردنه‌وه‌ی بابه‌تیانه له راستای پێناسه‌کردنی کۆنسێپتگهلی وه‌ک: سانترالیزاسیۆن، دێسانترالیزاسیۆن، دێسانترالیزاسیۆنی فوونسیۆنال، دێسکۆنسانترالیزاسیۆن، جهههتداردهکهم.
1/ سانترالیزاسیۆن: سانترالیزاسیۆن ئه‌ۆ شێوازه له ئۆرگانیزاسیۆنی گشتییه، که ته‌نیا یه‌ک ئهدمینیستراسیۆن واته هی ده‌وله‌ت، به‌رپرسایه‌تی دابینکردنی گشت پێداویستیه‌کانی په‌ێوه‌ندیدار به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌لات له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، وه هه‌موو ده‌سه‌لات و رهسالهتگهلی پێویست بۆ ئه‌م رۆله له مۆنۆپۆلی ده‌سه‌لاتی موه‌حه‌دی دهوهلهتیدا راده‌گرێ. سانترالیزاسیۆن هه‌بوونی کۆلێکتیۆگهلی لۆکالی وه‌ک: شار، به‌خش وه ئووستان تهقهبوول ده‌کات، به‌لام ئه‌وه ده‌ۆله‌ت و ئهدمینیستراسیۆنی دهۆلهتیه که گشت نیاز و پێداویستیه‌کانیان تاریف و ته‌فسیر ده‌کات، وه ئه‌ۆه ده‌ۆله‌ته که هه‌موو کاروباری پێوه‌ندیدار به خزمه‌تگووزاری رێبه‌ری و وه‌ک کۆمه‌لێک خەدهماتی ده‌ۆله‌تی چاوەدێریان ده‌کات. سانترالیزاسیۆن له سه‌ده‌ی 19دا وه‌ک تێکنیکێک له راستای به یهکجووریهتی و یهکفۆرمی کردنی هه‌موویی خه‌لک وخاکی وه‌لات و چه‌سپاندنی پرینسیپی به‌رابه‌ری شاروومه‌ندان بۆ سوودوه‌رگرتن له خزمه‌تگووزاریه‌کانی عموومی و گشتی به‌کار هاتووه. هه‌لبه‌ت ره‌ۆتی ناوه‌ندگه‌رایی واته سانترالیزاسیۆن ده‌توانرێت وه‌ک به‌رهه‌می مۆدێرنیزاسیۆنی یه‌که‌م بنرخێندرێت، دیاره پرۆسێسی مۆدێرنیزاسیۆن خاوه‌نی پرۆژه‌ی چه‌سپاندنی تهمهرکۆزی ده‌سه‌لاتی سیاسیوساغکرنهوهی ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه‌ی یهکدهستو یه‌کره‌نگی خاوه‌ن یه‌ک خاک، یه‌ک نه‌ته‌وه، یه‌ک ئالا وه یه‌ک ده‌وله‌ت بوو، مۆدێرنیزاسیۆن پارالێلی ره‌خساندنی تهمهرکووزی ده‌سه‌لاتی سیاسی، زه‌مینه‌ی تهمهرکووز و گه‌شه‌ی ده‌سه‌لاتی ئابووری، وه سه‌رئه‌نجام کرانه‌وه‌ی سیاسی و دێمۆکراسی وه کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ره‌خساند. له ناوچه‌ی ئێمه‌دا واته له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا وهلاتگهلێکی وه‌ک ئێران، توورکییه، سووریه، ئێراق و ،،،، له‌ۆ چه‌شنه لهوهلاتانە بوون که له مۆدێرنیزاسیۆن وه‌ک مێکانیزمێکی گوونجاۆ و کارا بۆ ساغکردنه‌وه‌ی "ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه‌ی" موه‌حه‌د سوودیان وه‌رگرتوه، بۆیه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش که مۆدێرنیته ده‌گه‌ل کوولتووری ئه‌م وه‌لاتانه سازگار نه‌بوو، به‌لام بهۆ حاله‌ش ئه‌م مێکانیزمه به کرده‌وه تووانی ئیده‌ئالی شووینیزمی نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رده‌ست ماتریالیزه بکات، وه به‌م چه‌شنه به بێ رێزگرتن له ته‌نه‌وعاتی ئێتنیکی، زمانی، کوولتووری، وه تایبه‌تمه‌ندی زه‌قی پلوورالیزمی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وه‌لاتانه، ئیده‌ی "ده‌ۆله‌ت/نه‌ته‌وه‌ی" یه‌کده‌ستی خاوه‌ن یه‌ک خاک و یه‌ک ئالا، ویه‌ک زمان، وه‌ک ئه‌مرێکی واقیع مسۆگه‌ربکات.
2/ دێسانترالیزاسیۆن: ئه‌م کۆنسێپته ده‌توانرێت وه‌ک یه‌ک پرۆسه‌ی مێژوویی به‌لام به سیگنالێکی جێوازو دژی سانترالیزاسیۆن پێناسه ده‌کرێت و عه‌مه‌له‌ن کاتێک ره‌ۆتی خۆچه‌سپاندنی ده‌ستپێده‌کات که پرۆسه‌ی سانترالیزاسیۆن واته تهمهرکووزگهرایی ته‌کمیل و چێ کرابێت، دیاره وه‌ک لایه‌نه ئهریهنیهکانی ئه‌م ره‌ۆته ده‌توانین ئاماژه به نێزیکبوونه‌وه‌ی ئۆرگانگه‌لی خاوه‌ن بریار و سیاسهتگووزار له شارۆمه‌ندان بکه‌یین، وه وه‌ک لایه‌نی سه‌لبی وفاکتۆرگهلی نێگاتیڤ که وه‌ک ئاکامی دێفاکتۆبوونی ئه‌م ره‌ۆته خۆنیشاندهدهن، ده‌توانین ئاماژه به دووفاقەو دووانه‌بوونی ده‌سه‌لات، زیادبوونی ئاستی هه‌زینه‌ی به‌شی پابلیک، کانتۆنالیزم، وه گرفتگه‌لی په‌ێوه‌ندیدار به پرسی فینانسیاسیۆن و مالی بکه‌یین.
پرۆسێسی دێسانترالیزاسیۆن له گۆره‌پانی پراکتیکدا ئه‌م خالانه‌ی خواروو ده‌چه‌سپێنێت:
ا/ هه‌ر نیهاد و یهکانێکی ئه‌رزی ته‌حدیدی حدوودکراۆ، ئاستی ده‌سه‌لات و ئێختیاراتی به ره‌سمی ده‌ناسرێت، وه گارانتی یاسهمهندی بۆ رهچاۆدهگیردرێت.
ب/ هه‌رکام له واحیدگهلی ئه‌رزی، له چه‌شنێک که‌سایه‌تی حقووقی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن.
س/ به‌رپرسانی ئۆرگانگه‌لی حکوومه‌تی ناووچهکان، له هه‌مبه‌ر سیستەمی ئهدمینیستراسیۆنی ده‌ۆله‌ت دا، سه‌ربه‌خۆن واته پابەند و پهێرهویی نیزامی بوورۆکراتیزمی ده‌ۆله‌تی نین، به‌لکوو له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنێکی دێمۆکراتیکدا له لایه‌ن خه‌لکانی ناۆچه‌که هه‌لده‌بژێردرێن.
د/ ده‌ۆله‌ت وه حکوومه‌تگه‌لی ناۆچه‌یی، بۆیاننییە نیهادگه‌لی لۆکالی واته شار‌و به‌خشه‌کان چاوه‌دێری بکه‌ن، به‌لکوو ئه‌م چاوه‌دێرییه له ئه‌ستۆی تریبوونالهکان دایه. هه‌لبه‌ت له پراکتیکدا سیستمی کۆنترۆلی ده‌ۆله‌تی ئه‌وه‌نده خۆی بلاۆ ده‌کاته‌وه، که عه‌مه‌له‌ن ئه‌م خاله پێشیل ده‌کات، دیاره بۆ ئیسباتی ئه‌م ئیدعایه وێنه زۆرن به‌لام جێگای ئه‌م باسه نین.
3/ دێسانترالیزاسیۆنی فوونسیۆنال: ئه‌م کۆنسێپته وه‌ک مکانیزمێکی عه‌مه‌لی بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات، هیچ مه‌وادێکی سیاسی وه یان ئه‌رزی بۆ دابه‌شکردن مه‌به‌ست نییه، به‌لکوو هه‌ده‌فی سه‌ره‌کی دانی ئازادی عهمهلو فوونکسیۆنی زیاتره به به‌رپرسانی سیستەمی ئهدمینیستراسیۆنی دهۆلهتییه، بۆ ئه‌وه که له بووارگه‌لی ئمووری ئیدارییدا ده‌ستیان زیاتر ئاوهله بێت. دیاره هه‌روه‌ک له‌سه‌رتای ئه‌م ووتاره‌دا، وه له کورته‌باسی په‌ێوه‌ندیدار به سیستەمی ئهدمینیستراسیۆنی ئێران‌دا ئاماژه‌مان به‌وه‌کرد که له ته‌قسیماتی کیشوه‌ری ئێران‌دا هیچ چه‌شنه ئلێمێنتگهلێکی شووناشبهخشو هووییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک: ئێتنیک، زمان، کوولتور، لهبهرچاۆ نه‌گیراوه، به‌لکوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م دارشتنهی ساختاری ته‌قسیماتی کیشوه‌ریی ته‌نیا وه ته‌نیا سه‌رخستنی ئیده‌ی: یه‌ک مییله‌ت، یه‌ک خاک، یه‌ک زمان و یه‌ک ده‌ۆله‌ت بووه، وه‌ئه‌گه‌ریش له‌م دابه‌شکردنه‌دا له دێسانترالیزاسیۆنی فوونسیۆنال وه‌ک مێکانیزمێکی کارا سوودوه‌رگیراوه، ته‌نیا به‌م مه‌به‌سته بووه که ئاستی ده‌سه‌لاتی ده‌ۆله‌تی ناوه‌ندی بۆ چاوه‌دێری و چاۆترساندن، وه راۆ و رووتکردنی خه‌لک له ناۆچه جۆراۆجۆره‌کانی وه‌لاتی فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێران‌دا زیاتر بکات، وه پرۆژه مۆدێرنیزاسیۆنی وه‌لات به قیمه‌تی سرینه‌وه‌ی گشت تایبهتمهندگهل و ته‌نه‌وعاتی نه‌ته‌وه‌یی، ناۆچه‌یی، وه زمانی، مووزایکی ئیرانی ره‌نگین وفرهنهتهوه مسه‌ۆگه‌ر بکات.
4/ دێسکۆنسێنترالیزاسیۆن: ئه‌م کۆنسێپته‌ش کاری به دابه‌شکرنی ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئه‌رزی نییه، به‌لکوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له به‌کارهێنانی ئه‌م چه‌مکه وه‌ک مێکانیزمیکی گوونجاۆ بۆ دابه‌شکردن، ته‌نیا گواستنه‌وه و ئینتیقالی سه‌لاحییه‌تی ئیدارییه، له ئۆرگانێکی ناوهندیوسهروو بۆ ئۆرگانگه‌لێکی خواروویه، دیاره ئه‌م گواستنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌ت به شێوه‌ی عه‌موودییه واته له یه‌ک نیهادی پابلیک دا، له ئۆرگانی سه‌ره‌وه بۆ ئۆرگانی خوارتر ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ده‌فی سه‌ره‌کی له‌م گواستنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی ئۆرگانییکی له سه‌ره‌وه بۆ خوارێ، که‌م کردنه‌وه‌ی قوورسایی و حه‌جمی ئه‌ۆ ئیش‌و کاروبارانه‌یه که له‌سه‌ر شانی ئۆرگانی سه‌روو قوورسایی ده‌که‌ن.
دێژه‌ی هه‌یه
20/4/2016