فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

wenai xom u kak xalat barazi u jilwan1

 

رۆژی یەکشەمبە رێکەۆتی ١/٥/٢٠١٦ی زایینی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دوکتور مستەفا شەمامی بە یاوەری شاندێک، بەمەبەستی رێزلێنان لە مێژووی خەباتی پر لەشانازی،و هەروەها تازەکردنەوەی عەهد و پەیمان و وەفاداری بە رێبازی نەتەوەخوازی نەمر بارزانی یار و هاۆبیروهزری راستەقینەی پێشەوا قازی مەحەمەد، سەردانی مەزاری نەمری نەمران و باۆکی روحی نەتەوەیی کوردان لە بارزانیان کرد، شاندەکە زۆر بە گەرمی لەلایەن بەرێز کاک خەلات بارزانی و شاندی یاوەری پێشوازی لێکرا.

شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان دوابەدوای ئەنجامدانی ر‌ێورەسمی باۆ، و دانانی تاجەگوولینە و فاتیحاخوانی لەسەر مەزاری شەریفی نەمران، لەلایەن بەرێز کاک خەلات بارزانی بەرەۆ مۆنوومێنتی مەزاری نەمران کە حیکایەت لە نمادی هاۆژینی بەئاشتی سێ ئەدیانی مەکتووبەی جیهانی، واتە ئیسلام، مەسیحیەت،و یەهوودی، دەکات رێنوێنی‌کرا.

 بەرێز کاک خەلات بارزانی هاۆکات دەگەل نیشاندانی مۆنوومێنتی مەزاری نەمران، زۆر بە ووردی لەسەر نمادی رێز لێنان لە هاۆژینی بەئاشتی و ژینگەپارێزی و هەروەها حەۆزی نمادینی نەخشەی کوردستان دووا، و دواتر لە میوانخانەی مەزاری نەمران بەرێزەوە میواندارییەتی لە شاندەکە کرد.

 شایانی باسە لە میوانخانە دوای سەعاتیک ئاخفتن و گۆرینەوەی بیرورا لەسەر مێژوویی پر لەشانازی باۆکی روحی نەتەویی کورد نەمر مەلا مستەفا بارزانی و نەمر کاک ئیدریس بارزانی، وە هەروەها بارودۆخی هەستیاری هەنووکەیی کە کوردستان پێدا تێپەردەبێ، شاندی بزووتنەوە بەۆپەری رێزەوە بەرێ کران.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

٣/٥/٢٠١٦

                                                                                                                                     wena la mzari namran la barzan33      

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان