فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 حوسێن نازدارhusain-nazdar

مێژووی مرۆڤایەتی گەواهی دەدا كە لە گەڵ سەرهەڵدانی كۆمەڵە سەرەتایییەكان‌و بەردەوامبوونی شارستانیەتدا، بە گوێرەی پێویستی ژیان‌و لە پێناوی ئاڵوگوڕی بیرورا‌و وەدەستهێنانی زانیاریدا، پێوەندی نێوان مرۆڤەكان بە شێوازی جیاواز بەردەوام بووە. مرۆڤ هەر لە سەرەتای پەیدا بوونیەوە‌و لەو رۆژەیەوە كە قسەی زانیوە پابەند بووە بە راگەیاندنەوە‌و، ئامرازەكانی پێوەندی جەماوەری دەوری كاریگەر‌و گرینگیان بووە لە ژیانی تاك‌و كۆمەڵدا‌و، لە هەموو قوژبنێكی ئەم دنیایەدا شان بە شانی مرۆڤ ئامرازەكانی پەیوەندی كردنیش لە هەموو روویەكەوە پەرەیان سەندووە .لە كۆمەڵە دێرینەكاندا بە هۆی باروودۆخی جوگرافیایی‌و ئەو ژینگەیەی كە مرۆڤ تێیدا پەروەردە بووە مەودای پێوەندی كردن‌و زانیاری گەیاندن‌و ئامادەكردنی ڕای گشتی بەرتەسك بووە‌و تایبەت بووە بە چەند بابەتێكەوە‌و زۆر نەچۆتە قووڵایی بابەتەكانەوە، لە هێندێك بوارەوە تێروانینی میتافیزیكیانەی بووە.

لە سەدەكانی دێریندا مرۆڤ بۆ گواستنەوەی پەیامێك یان ئاشكرا كردنی رووداوێك پەنای بردۆتە بەر هاوار كردن‌و دەنگ‌و دەهۆڵ كوتان‌و بۆِِریەژەنی ‌و ئاگر‌و دوكەڵ‌و تیشك و تیشكدانەوە، بەڵام لە چاخی نوێدا پێشكەوتنی راستەقینەیی ئامرازەكانی پێوەندی‌و راگەیاندنی زانیاری لە گەڵ داهێنانی"پیت" و سەرهەڵدانی "چاپ" ‌و"تلگراف" دەست پێدەكات تا دەگاتە بڵاو بوونەوەی كتێب‌و گوڤار‌و رۆژنامە‌و وەگەڕكەوتنی رادیو ‌و سینەما‌و تەلەفزیون‌و مانگە دەسكردەكان( ماهوارە) ‌و ئینتێرنێت. لە راستیدا هەر لەو سەردەمەوە كە"پیت" سەری هەڵداوە‌و نووسین لە سەر پێستی ئاژەڵ‌و خشتی سوور دەستی پێكردوە تا ئەمڕۆ، تێكنۆلوژیی زانیاری‌و پێوەندییەكان كاریگەرییەكی چارەنووسسازی هەیە.

راگەیاندن، لە پەیام‌و پەیامنێر‌و ناوەند‌و شێواز‌و وەرگر‌و كاردانەوە پێك دێ‌، كەسایەتی راگەیاندن و هۆكاری راگەیاندن‌و ڕای گشتی پێكەوە پەیامی راگەیاندن تەواو دەكەن، پێوەندیكردن رەوتێكە كە راگەیاندن بە جۆر‌و ناوەند‌و وەرگرەوە بە كار دێنێ‌، راگەیاندنی كارا‌و كاریگەر ئەوەیە كە دەبێتە هۆی پێوەندیكردن.

راگەیەنە گشتییەكان، ئەو دەستەیە لە راگەیاندنەكانن كە بە مەبەستی گەیاندنی دەنگ‌و باس‌و زانیاری‌و دابینكردنی سەر گەرمی بۆ ژمارەیەكی زۆری خەڵك بە كار دەهێنرێن، وەكو رۆژنامەكان، گوڤارەكان، رادیو، تەلەفزیون، سینەما، ویدئو سیدی و ئینترنێت، كە پیت و دەنگ‌و وێنەیان دەگەنە لای زۆرێك لە مرۆڤەكان‌و كاریگەریەكی شوێندانەریان لە سەر ژیانی خەڵك هەیە.

راگەیاندنەكان، لە چاخ و قۆناغ‌و سیستمی جیاوازدا نێوەروك‌و مەبەستی جیاوازیان هەبووە، ئامانجی سەرەكی راگەیەنە گشتیەكان لە جیهانی ئەمرۆدا، بڵاو كردنەوە‌و ناساندنی شارستانیەتەكان، كولتوورەكان، شێوازەكانی ژیان، سیستمەكان، یاساكان، بەهاكان، ئەزموونەكان و گەیاندنی زانیارییە پێویستیەكان بە خەڵك و بەره‌وپێشبردنی مرۆڤایەتییە.

ئێمە لە هەزارەی سێهەم‌و لە سەردەمێكی تێكچرژاو پێكەوە بووندا دەژین كە لە ئاكامی بەنێو دەوڵەتی بوونی پێوەندییە مودێرنەكان، خەڵكی سەرانسەری دنیا لە سیستمی جیهانی زانیاریدا بەشدارن. تێكنولۆژی زانیاری و پێوەندییەكان و هاوگەرایی وەبەرهێنان و دابەش كردن‌و بەكارهێنەرانی كالا‌و شتومەكە زانیارییەكان بە شێوەیەكی بەرفراوان پەرەی سەندووە، پیشەسازی راگەیەنەكان بە شێوەیەكی خێرا تێكەڵ بە رەوتی جیهانگەرایی بووە، شیركەتە راگەیەنەكان بەرینتر‌و فراوانتر لە سنوور‌و چوارچێوە نەتەوەییەكان چالاكی دەكەن، تێكەڵ كردنی كومپانیا راگەیەنەكان پەرەی سەندووە‌و چالاكییەكانی خۆیان فرەچەشن‌و فرەلایەن‌و جۆراوجۆر كردونەتەوە، پیشەی راگەیەنە جیهانییەكان لە ژێر دەسەڵات و ركێفی رێژەیەكی بەرچاو لە شیركەتە فرەنەتەوەییەكاندایە. رۆژنامە، رادیو، تەلەفزیون و تەلەفونە جۆراوجۆرەكان لە ئەنجامی پێشكەوتنی تێكنۆلوژی و پەرەسەندنی خێرایی ئینتێرنێت رووبەڕووی گۆرانكارییەكی قووڵ و سەر سورهێنەر بوونەتەوە‌و شێوازەكانی رێكخستن و پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان لە گۆرانی بەردەوامدان، ئینترنێت ئیمكانات و پێداویستی نوێ‌‌و ورووژینەوە دەخولقێنی‌و رێژەی بە كارهینەرانی لە سەرانسەری دنیا بە خێرایی روو لە زیاد بوون كردوە، كاركردی موبایلەكان لە حاڵی گەشە‌و پەرەسەندن دایە، دەكرێ‌  رۆژنامەكان لە سەر تۆڕە ئێلێكترۆنیەكان بخوێنرینەوە.

لە سەردەمی بە جیهانی بوونی زانیاریدا، راگەیەنە گشتیەكان پێشكەوتن‌و گەشە كردنیان كردۆتە بە مەلەكەی زەینی مرۆڤ‌و بەردەوام بە جیهانی زەینی مرۆڤ فۆرم‌و شێوازی نوێ‌ دەدەن، كات‌و شوێنیان چڕ كردونەتەوە، جیهانیان كردۆتە بە گوندێكی بچووك، بوونەتە بە چاوو گوێی كۆمەڵگا‌و دەنگ و باس ‌وزانیاری بە هەر كەس‌و هەموو لایەنێك دەگەیەنن، وریاكەرە‌و هاندەری خەڵكن، رێگا خوش دەكەن بۆ وتووێژ‌و لێك تێگەیشتن و یەكتر قبووڵ كردن‌و پێكەوە گونجانی مرۆڤەكان، نەخشیان هەیە لە رێكخستنی هاوڵاتیان لە پێناوی گەیشتن بە ئامانجەكانیان، بیروڕای گشتی رێكدەخەن‌و ئاراستەی پێ‌ دەبەخشن، كەش‌و هەوای لەبار‌و گونجاو دەڕەخسێنن بۆ وەگەڕخستنی سەرمایە‌و بازاری ئازاد‌و ڕكابەری ئابووری.

 لە چاخی زانیارییدا، راگەیەنە گشتییەكان شێوازێكی مودێرنیان لە پێوەندییە كۆمەڵایەتی‌و كولتوورییەكاندا ساز كردوە، لە گۆرینی كولتووری نەریتی و باوكسالارانە بۆ كولتوور سازی نوێ‌‌و سەردەمیانە‌و داڕشتنەوەی سیستمی پەروەردە و بیچم گرتنی كەسایەتی مرۆڤی نوێ‌ بە تایبەت منداڵان و مێر منداڵاندا ڕۆڵی كاریگەر‌و شوێندانەریان هەیە.

 میدیا جیهانییەكان، سنووری نەتەوەیی دەوڵەتەكانیان بەزاندوە‌و بە تێكشكاندنی سانسۆری جۆراوجۆر دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكانیان خستونەتە ژێر گوشار‌و، ئەو دەرفەتەیان بۆ كەمایەتییە نەتەوەیی‌و سیاسیەكان ڕەخساندوە كە پەرە بە كولتووری خۆیان بدەن‌و بۆ دابین كردن و دەستەبەر كردنی ئاسایشی نەتەوەیی‌و سیاسی خۆیان‌و گەیشتن بە ئاوات‌و ئامانجەكانیان بە شێوازی جۆراوجۆر خەبات دەكەن.

لە كۆمەڵگای مەدەنی‌و ئازاد‌و دێموكراتیكدا، راگەیەنە گشتیەكان دەبنە ئاڵقەی پێوەندی نێوان دەسەڵات‌و هاووڵاتیانو مەوادی نێوان خەڵكو حكوومەت كەم دەكەنەوە، لە سەر چۆنیەتی بەرێوەبردنی وڵات لە لایەن دەسەڵاتەوە زانیاری دەدەن بە هاووڵاتیان ‌و دەسەڵاتیش لە ویست‌و خواستی خەڵك ئاگادار دەكەنەوە، باروودۆخی گونجاو دەڕەخسێنن بۆ بەشداریكردن‌و راهێنانی هاووڵاتیان لە سەر بریارە سیاسیەكان، بە شێوەیەك مەسەلەكان سادە دەكەنەوە كە هاووڵاتیان ئاسانتر سەر لە كێشە سیاسییەكان دەركەن، پرسە سیاسییەكان دەخەنە بەر رەخنە‌و هەڵسەنگاندن، رووناكی دەخەنە سەر كردار‌و ئاكاری دەسەڵاتدارن و شێوازی بەرێوەبەریان دەخەنە ژێر پرسیار، بە فۆڕمدان بە سیاسەت و دەوڵەتی یاسا باندۆری كاریگەر لە سەر چۆنیەتی بەرێوەبردنی وڵات دادەنێن‌و دەسەڵات پابەند دەكەن بە وەڵامدانەوە بەرامبەر بە هاووڵاتیان، لە رێگای چاوەدێری كردن‌و لە قاودانەوە پێشگیری لە گەندەڵی ئیداری‌و سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمەڵایەتی دەكەن.

                                                                              

22/4/2014

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان