وشیار كرماشانی
١-ئایا پێتانوایە مالکی بۆ جاری سووەمیش ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران؟
ههڕوهك ده‌زانن له سه‌ره‌تای پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی نووی عیراقه‌وه(عیراقی فێدرال)، بڕیار درا كه سه‌رۆك كۆمار له كورده‌كان، سه‌رۆكوه‌زیران له شیعه‌كان و پۆستی سه‌رۆكی پارله‌مان بۆ سۆنه‌كان بێت. پێڕه‌وی ئه‌و بڕیاره گومانێك له‌وه‌دا نیه كه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مجاره‌ش له شیعه‌كان ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆ جاری سێهه‌م مالیكی له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه دابنیشێت یان نا، خۆی پێوه‌ندی به هه‌ندێك شته‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه:
1- وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر به كورسی دانیشتنی سێ جاره‌ی مالیكی، له به‌ر ئه‌وه‌ی مالیكی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووه هه‌ندێك هه‌ڵویستی دژ به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا نوواند كه تۆڕه‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكای به‌دوواوه بوو.
2- وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی شیعه له عیراق دا، وه‌ك "مه‌واتن" و به تایبه‌ت "ره‌وتی سه‌در" كه له ساڵانی ڕابردوو خۆی وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن پێگه و جێگه سه‌پاند و كاریگه‌ری خۆی له سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی عیراق پێشان دا.
3- وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سۆنه‌كان، وه‌ك: متحدون، الوطنیه و العربیه.
4- ڕهزامهدی كورده‌كان، كه بێگومان گه‌وره ترین كێشه‌ن له به‌رده‌م به سه‌رۆكوه‌زیران بوونی مالیكی بۆ جاری سێهه‌م، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه لانێكهم له دوو ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌نده ناكۆكییان له نێوان ساز بووه كه به ئاسانی چاوپۆشی لێ ناكرێت، له هه‌ردوو لاوه.
جۆدا له‌مانه چه‌ند فاكتۆریكی تری گرینگ هه‌ن كه نابێ له به‌رچاو نه‌گیردرێت.
یه‌ك له‌وانه ئێرانه كه وه‌ك ئه‌كته‌ریكی خاوه‌ن پێگه له ناوچه‌كه، به جاران پشتیوانی خۆی، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له مالیكی و سیاسه‌ته‌كانی نیشان داوه و له به‌رامبه‌ریش دا مالیكی توانیوه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی ڕه‌زامه‌ندی ئێران به ده‌ست بینێت.
فاكتۆریكی دی، ئه‌مه‌یه كه ئه‌مجاره كورد له گه‌ڵ كام لایه‌ن ڕێك ده‌كه‌وێت، چۆن جاری پێشوو كه له گه‌ڵ شیعه‌كان ڕێكه‌وتنی ساز كرد، وه‌ڵام و ئاكامیكی ئه‌رینیی لێ وه‌رنه‌گرت. هه‌رچه‌ند ئه‌مجاره جیاواز له جاری پێشوو، به پێنج لیستی جۆدا به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كان ده‌بیت.
٢-رێگەی گەڕانەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە چیدا دەبینن؟
بێ گومان باشترین ڕێگه، یاسایه و ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 ، كه به داخه‌وه دوای تێپه‌ڕینی 10 ساڵ به سه‌ر په‌سه‌ند كردنی له یاسای بنه‌ڕه‌تی عیراق هێشتا له به‌ر بوونی بیرووكهی شۆڤینی هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستان و سیاسه‌توانانی عیراقی و له لایه‌ك تریشه‌وه كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی حه‌ریمی باشووری كوردستان، چاوه‌ڕوان ناكرێ به‌م زوانه كاریكی له سه‌ر بكرێ و ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ بكرێت.
جۆدا له‌مانه "نه‌وت" وه‌ك فاكتهرهكی سه‌ره‌كی ڕۆڵ ده‌گیرێت له قووڵتر بوونی كێشهێ ناوچه دابڕێنداوهكانی كوردستان. له بار و دۆخێك دا كه حه‌رێم و به‌غدا هێشتا كێشه‌یان هه‌یه له سه‌ر هنارده كردنی نه‌وتی ناوخۆی حه‌ریم، پێناچێت ئه‌م كێشه‌یه به ئاسانی له‌م ناوچانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
به داخه‌وه كاره‌سات له‌مه‌دایه، سه‌ره‌ڕای ڕووخانی ڕژیمی "به‌عس" هێشتا سیاسه‌تی "تعریب" له‌م ناوچانه به چڕی په‌ێڕه‌و ده‌كرێ و له ناوچه‌كانی وه‌ك: سه‌عدیه، جه‌له‌ولا، تۆزخورماتۆ و ... هاووڵاتیانی كورد ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ته‌رۆر و ئاواره‌بوون ده‌بن و ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن. حكوومه‌تی حه‌ریمی باشوور به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی خۆی هیچ پێداگری و بهدوواداچوونێك ناكات بۆ پاراستنی گیانی كوردان و به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان. كه ئه‌م بێ ههڵویستیه له به‌رامبه‌ر ڕوودانی ئه‌م قه‌یرانه، ده‌بێته هۆی تۆند تر بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی پرۆسه‌ی ته‌عریب و لاواز بوونی هێزی باشوور له ناوچه دابڕێندراوه‌كان.
كۆی هه‌موو ئه‌م كێشه و هۆكارانه، پێشانده‌ری ئه‌مه‌ن كه كێشه یان باشتر بڵین قه‌یرانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌ریمی باشوور به‌م زووانه و به به‌رده‌وام بوونی ئه‌م سیاسه‌تانه له هه‌ردوو لاوه، چاره‌سه‌ر ناكرێت.
به ڕای من ئه‌م كێشه‌یه به سێ ڕێگای جۆدا جۆدا ده‌توانرێ چاره‌سه‌ر بكرێت:
1- پێداگری و هه‌وڵی ڕاسته‌قینه له لایه‌ن حكوومه‌تی حهرێمهوه بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕیندراوهكان له كه‌مترین ماوه و ئه‌گه‌ر پێویست بوو له ڕێگه‌ی دادگای فیدراله‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
2- دوای ئه‌مه، ئه‌گه‌ر به‌غدا ئاماده نه‌بوو بۆ هاوكاری، له هه‌نگاوی دووهه‌م بردنی ئه‌و دۆزه بۆ دادگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی و چاره‌سه‌ر كردنی له‌و ڕێگاوه.
3- ئه‌گه‌ر دیالۆگ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی نه‌كرد و هه‌ر دوو ڕێگه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی كورد نه‌بوون، وه‌ك مافیكی ڕه‌وا، له ڕێگه‌ی هێزی چه‌كداری و له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی كورد و به‌رگری له خاكی كوردستان هه‌وڵ بدرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان.
٣-بۆ هەر هەڕەشەی ئیعلانی دەوڵەتی کوردی دەکرێ بەڵام راناگەیەنرێت ئایا باشوور لە وەها دۆخێک‌دا هەیە کە بتوانێ ئیعلانی حکوومەتی کوردی بکات؟
بۆ خۆی هه‌ڕه‌شه كردن ئه‌وه‌نده نرخی نیه و تاوانێكی ئه‌وتۆیشی به دوواوه نیه، به‌ڵام له‌م باره‌وه ده‌توانێت چه‌ند هۆكارێكی هه‌بێت. بۆ نموونه فشار خستنه سه‌ر به‌غدا بۆ ده‌ست به‌ردان له ڕاگرتنی به‌شه بۆدجه‌ی حه‌رێم، یان ده‌توانێت پڕۆپاگهندهیهك بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌ڵام ئه‌مه‌ی كه ئایا حه‌رێم له ئاوه‌ها دۆخێك هه‌یه كه بتوانێت ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌ینرێت؟ له وه‌ڵام دا ده‌ڵێم: نه!!!
چۆن كه: پێش ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆیی، پێویسته حكوومه‌تی حه‌ریم و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربه‌خۆ بن. واتا: حه‌تا كاتێك حه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت و دیاری كردنی پۆسته‌كانی، سه‌ردانی وڵاتێك ده‌كه‌ن بۆ "ئه‌رێ" و "ڕه‌زا" وه‌رگرتن و هیچ باوهڕیكیان به هێزی گه‌لی خۆیانه‌وه نیه و چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌بن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، زۆر دووره له واقیع كه چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بین، له‌لاێه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه خۆیان هێشتا سه‌ربه‌خۆ نین.
جۆدا له‌م فاكتۆره سه‌ره‌كییه، چه‌ند فاكتۆری دیكه‌ش هه‌ن كه بێ ئه‌مانه نه‌ك ده‌وڵه‌تی كورد به‌ڵكوو هیچ ده‌وڵه‌تیكی دیكه پێك نایت.
1- سه‌ربه‌خۆیی ئابووری كه له سه‌ره‌كی ترین فاكتۆره‌كانی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ت. كاتێك كارمه‌ندانی حكوومه‌تی حه‌رێم و هێزی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه، مووچه‌كانیان له به‌غدا وه‌رده‌گرن و به نه‌ناردنی، حه‌رێم تووشی قه‌یرانی ئابووری ده‌بێت، قسه كردن له سه‌ر، سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ر له ئاستی قسه‌یه‌ك ده‌مینێت.
2- دیاری بوونی سنووره‌كانی جۆگرافیایی و هه‌بوونی هێزی ئیداره كردن و به‌رگری كردن و زاڵبوون به‌سه‌ریان دا، یه‌كێك تر له‌و فاكتۆرانهیه كه پێویستی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكه. ئه‌مه له كاتێك دایه كه حه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ك پێشتر باسم كرد تووشی قه‌یرانی ناوچه دابڕێندراوهكانهو توانای جێبه‌جێ كرنی ماده‌ی 140ی نه‌بووه.
3- هه‌بوونی پێوه‌ندییه‌كی باش له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، یه‌كێك تر له‌و فاكتۆرانهیه كه هه‌ر وڵاتێك پێویستی پێیه بۆ گۆزه‌رانی كار و باری ئابووری و پێوه‌ندیه دهرهوهیهكان. ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه حكوومه‌تی حه‌ریم پشتی خۆی به‌ستووه به توركیا، له دۆخێك دا توركیا بۆ خۆی تووشی قه‌یرانی پێوه‌ندیه دهرهوهیهكانه له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی دۆنیا به هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانیه‌وه. له‌م لاشه‌وه له گه‌ڵ ڕۆژئاوای كوردستان دژایه‌تی ده‌كات له حاڵێكدا كه بێ له به‌ر چاو گرتنی كورد بوونی خه‌ڵكی رۆژئاوا و ئه‌وه‌ی كه به‌شێكه له كوردستان، یه‌كێك ده‌بێت له دراوسیهكانی باشوور. (جێ ئاماژه‌یه، دژایه‌تی كردنی ڕۆژئاوا پێده‌چێت ته‌نیا هه‌لوێستی PDK بێت، نه‌ك حكوومه‌تی حه‌رێمی باشوور، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی پارته‌كانی باشوور پشتیوانی خۆیان له ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌ری دمۆكراتیك له سێ كانتۆنه‌كه‌ی رۆژئاوا راگه‌یاندووه).
كۆی ئه‌مانه و هه‌ندێك فاكتۆری دیكه وه‌ك بنه‌ماڵه‌یی بوون، میراتی بوونی، عه‌شیره‌تی بوونی و پاشكۆ بوونی پارتی و حكوومه‌ت له باشوور، حاله‌تێك ساز ده‌كات و دیمه‌نێك ده‌نوێنێت كه نه‌ك حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ پێك نایه به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتی باشوور وه‌ك ئامرازێك به ده‌ستی دۆژمنانی كورده‌وه ده‌مینێت و له دژی پارچه‌كانی تری كوردستان به كار دێت.
٤-لە رۆژئاوا کانتۆن بۆ خۆبەڕێوەبەری دامەزراوە و لە باکووریش پرسی کورد بەرەو چارەسەری ئاشتییانە دەڕوات، ئایا پێتانوایە بەپێی ئەو دوا قسەی جۆن کێری سەبارەت بە ئیران، پرسی رۆژهەڵاتیش بێتە رۆژەڤ؟
هه‌روه‌ك ده‌زانن گۆڕانكاریه‌كانی چه‌ن ساڵی ڕابردوو له ناوچه‌كه كاریگه‌ریكی یه‌كجار زۆری داناوه‌ته سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، بۆ دمۆكراتیزه كردنی وڵاته‌كانیان و هه‌ندێك گۆڕانكاری له یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان هاتووه‌ته ئاراوه.
له سێ چوار ساڵی ڕابردووش به ده‌ستپێكردنی به‌هاری گه‌لان (به‌هاری عه‌ره‌بی) و داواكاری ڕه‌وای گه‌لان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و مافه ڕه‌واكانیان، دیتمان كه ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند دیكتاتۆرێك ڕووخا و هه‌ندێك له دیكتاتۆره‌كان پێش ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بڕووخێت، ده‌ستیان كرد به گۆڕینی یاساكانیان كه دژ بوون به مافه سهرهتایییهكانی مرۆڤ و هه‌ندیكیشیان پێش ئه‌وه‌ی كه به ده‌ستی گه‌ل له ده‌سه‌ڵات دابكهون، ده‌سه‌ڵاتیان به جێ هێشت.
ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ن ساڵه‌ی ڕابردوو سه‌پاندی كه ئه‌و وڵاتانه‌ی به تهداخۆلی هێزی سه‌ربازی ده‌ره‌كی و به زۆری چه‌ك گۆڕابوون هێشتا هه‌ر له قه‌ێران دان و دمۆكراسی تێان دا جێگر نه‌بووه.
به‌ڵام ئه‌و بار و دۆخه كاریگه‌ریكی زۆری دانه‌ناوه له سه‌ر كورد له به‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد به‌هاری خۆی زووتر ده‌ستپێكردبوو. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی كه دۆخی كورد جیاواز بووه له دۆخی هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌نانه‌ت گه‌لانی دۆنیا، له كوردستان نه ده‌سه‌ڵاتێك ڕووخا، نه دهسهلاتدارێك گۆڕا و نه‌ش یاسایه‌ك بهقازاشتی كورد په‌سه‌ند كرا.
به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكاریانه له ناوچه‌كه ڕوویان دا، بوون به هێزیكی تازه بۆ په‌ڕه‌پێدان و به‌رده‌وام بوونی خه‌بات و تێكۆشانی كوردان له ڕێگه‌ی ئاشتیانه‌وه، به تایبه‌ت له باكوور و ڕۆژئاوای وڵات كه به هه‌ندێك له مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن، هه‌رچه‌ند هێشتا رێگه‌یه‌كی زۆری ماوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌موو مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان سه‌باره‌ت به پرسی ڕۆژهه‌لات و به ڕۆژه‌ڤ بوونی له ئاستی ئێران‌دا پێویسته بزانین كه ئێران وه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ك یا دوو نه‌ته‌وه‌ی كه‌مینه نیه، به‌ڵكوو ئێران وه‌ڵاتێكی فهرهنهتهوهیییه و به ڕۆژه‌ڤ كردنی پرسی هه‌ر كام له‌م نه‌ته‌وانه پرسی نه‌ته‌وه‌كانی تریش ده‌خاته ڕۆژه‌ڤ. كه بۆ خۆی قه‌یرانێكی یه‌كجار زۆره بۆ هه‌ر وه‌ڵاتێك.
له به‌ر ئه‌مه، پێویسته به مكانیزمیكی باش و گۆڕینی هه‌ندێك له یاساكان ئه‌و پرسه به‌ر له‌مه‌ی كه ببێته قه‌یرانێكی قووڵ چاره‌سه‌ر بكرێت.
به ڕای من ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی به باشی تێگه‌شتوون له گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه و باشیش ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر ساز نه‌بن له گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان، ئه‌وا تووشی گه‌لێك كێشه ده‌بن كه به ئاسانی چاره‌یان بۆ ناكرێت. ئه‌زموونی وڵاتانی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت سووریه وه‌ك هاوپه‌یمانێكی گرینگی ئێران له ناوچه‌كه، سه‌پاندوویه كه به‌رده‌وام بوون له سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی پێشوو كه ماوه‌یان به سه‌ر چووه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و ویستی گه‌لانی ئێران و چاوه‌روانیه‌كانی وڵاتانی دنیا نین.
٥-پارتەکانی رۆژهەڵات بەتایبەت بزووتنەوەی کۆماریخواز رایان وایە چاره‌سه‌ر كردنی پرسی کورد لەو پارچەیە بەئاشتییانە و دیالۆگ باشترین رێگەچارەیە بۆ گەیشتن بەمافەکان، بەڵام هەتا چەند بەو رابردووەی لە ئیران دەیزانن راتان وایە ئیران مل بۆ دانوستان شل بکات؟
پێویسته باش بزانین به‌رده‌وام كردنی سیاسه‌ته‌كانی ئێستای ئێران هیچ چه‌شنه گۆڕانیكی به دواوه نابێت. به‌ڵام هه‌روه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاری پێشووش ئاماژه‌م پێكرد، ئێران له گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه و له ژێر گوشاری زۆری كۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی بوو به خاوه‌نی هه‌ندێك ئه‌زموون، كه ئاكامی بوو به پاشه‌كشه‌ی له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی. هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی هه‌ندێك شت ده‌كات كه پێوه‌ندیدارن به مافی كه‌مینه‌كان، به‌تایبه‌ت خوێندن به زمانی زكماكی. (جێ به بیر هێنانه‌وه‌یه كه له‌م قسه و باسانه له سه‌رده‌می سه‌رۆككۆماری خاتمیش ده‌كرا به‌ڵام هیچ كامیان جێبه‌جێ نه‌كرا.)
به‌ڵام شتێك گرێنگتر بوونی هه‌یه و ئه‌وه‌ش په‌ڕه‌سه‌ندنی پرسی كورده له ناوچه‌كه، كه توانیوه سه‌ره‌نجێكی جیهانی بۆ لای خۆی ڕابكێشێت و ئێستا كه‌س نیه كه نكۆڵی لێ بكات. به بیر بێنینه‌وه كه تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر كورد بوون له وڵاتی توركیا تاوان بوو، له سووریا كورده‌كان ناسنامه‌یان نه‌بوو، قسه كردن له په‌روه‌رده به زمانی زكماكی له ئێران به واتای جۆدایی خوازی بوو و ... به‌ڵام ئێستا وای لێ هاتووه كه ئه‌مانه نه‌ماون هیچ، كورد له توركیا داوای به‌شی خۆی له سامانه سرووشتیه‌كانی ده‌كات، له سووریا سێ كانتۆنی دامه‌زراندووه، له باشوور خاوه‌نی نیمچه دهسهلاتێكه و له ڕۆژهه‌ڵاتیش باس له په‌روه‌رده به زمانی زكماكی ده‌كرێت.
خاڵی گرینگ ئه‌مه‌یه كه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه به تایبه‌ت له باكوور و ڕۆژئاوا، ئاكامی لۆتف و پێبه‌خشینی كه‌س نیه و ته‌نیا كورد بۆ خۆی له سێبه‌ری خه‌بات و تێكۆشانی به‌ده‌ستیان هێناوه. هه‌ر بۆ یه ئێرانیش ده‌بێ زۆر به قازانجی خۆی بزانێت كه ده‌سپێشخه‌ری پێكهێنانی دیالۆگ بێت له گه‌ڵ كورد دا، چۆن كه دۆخی كورد دیتر ناگهڕێتهو بۆ ساڵانی به‌رێ.
٦-ئایا ئەگەر کورد نەتوانێ دانوستان بێنێتە ئاراوە لەگەڵ ئیران رێگە چارەیەکی تر هەیە؟
ڕوون و ئاشكه‌رایه كه دیالۆگ یه‌ك لایه‌نه نابێت و ناكرێت و ئه‌گه‌ر دوو لایه‌نه نه‌بێت ناوی دیالۆگی له سه‌ر دانانرێت. ئه‌گه‌ر پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش هێزی ئه‌مه‌یان نه‌بێت كه ئێران بگه‌ینن به‌و قه‌ناعه‌ته كه كێشه‌كه به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت و ئێران ڕازی نه‌بێت كه له سه‌ر كورسی دیالۆگ دابنیشێت له گه‌ڵ كورد دا، ته‌نیا رێگه چاره‌ی ئاشتیانه كه ده‌مینێت بۆ كورد به‌هێز كردنی دام و ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كانه بۆ گوشار خستنه سه‌ر سیستم بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا.
٧-هەتا چەند دەکرێ خەباتی مەدەنی لە ئیران سەرکەوتن بەخۆیەوە ببینێ لە کاتێکدا دەسەڵاتی ئیران رەحم بە سەرۆکوەزیر و سەرۆک پەرلەمانی پێشووی خۆی واتە کروبی و موسوی ناکات؟
لێره پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌م كه باسی كه‌مینه‌كان و هاوبه‌شانی ده‌سه‌لات و شێوه‌ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه جیاوازیه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه. بگرن ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی كه له تاران و شاره‌كانی دیكه كرا ئه‌گه‌ر له ڕۆژهه‌ڵات ڕوویانبدایا، ئایا شێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سیسته‌م هه‌ر وا بوو كه له تاران كردی؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه مه‌نفییه.
جیاوازیه‌كه له‌وه‌دایه كه كورد داوای مافی ڕه‌وای خۆی ده‌كات، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئه‌و خۆپێشاندانه له تاران داوای به‌شی خۆیان ده‌كرد له ده‌سه‌ڵات و سامان و داهاته‌كانی. به‌م هۆكاره به لاوه‌نانی كه‌سێك كه هیچ به‌شێكی له ده‌سه‌ڵات دا نیه ئاسانتره له‌وه‌ی كه كه‌سێك به‌لاوه بنرێت كه خۆی هاوبه‌شه له ده‌سه‌ڵات.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، وای كه ئاماژه‌م پێكرد هه‌ل و مه‌رجی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا خراپتر نیه له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی كه كورد له‌باكوور تێدا بوو و خۆی گه‌یاند به‌و ئاسته كه ئێستا به‌شی خۆی ده‌خوازێت له ده‌سه‌ڵات و سامانی ئابووری.
دیمانی بزوتنەوی کوماریخوازانی رۆژهەلـاتی کوردستان
24/04/2014