قادر حەسەن
هه‌ندێك له میدیاكاران هاوشێوه‌ی مه‌فره‌زه تایبه‌ته‌كانی به‌عس ده‌بێ ڕۆژانه چالاكییان هه‌بێت
له سایه‌ی خوێن و خه‌باتی گه‌لی كوردستان و شۆڕشه ڕزگاریخوازه‌كانی، به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستان، گه‌لی كورد توانی بگاته قۆناغێكی له‌بار و گونجاو كه خاوه‌ن هه‌رێمێكی فیدڕال و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆیه‌تی و له‌سایه‌ی ئه‌مانه‌شدا، كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار ڕه‌خساوه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئازادی و دیموكراسی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و فره‌حزبی و…هتد. ئه‌وه‌ی كه له هه‌موانیش زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت، زۆر و بۆری و به‌رفراوانیی میدیایه به هه‌موو شێوه‌كانی، ڕاسته هۆكارێكی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شۆڕش و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا له هه‌موو جیهان كه وڵاتی ئێمه‌شی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه ئه‌وه نه‌زانن كه ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دونیا جیاوازیمان هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیش هه‌ست به‌م جیاوازییه بكه‌ن، به‌ڵام