رەزا شوان
پەڕلەمانی تورکیا لە دانیشتنی رۆژی هەینی ( ٢٧/٣ / ٢٠١٥) دا، بە زۆرینەی دەنگ بە ( ١٩٩) دەنگی ئەرێنی و (٢٣) دەنگی نەرێنی ئۆپۆزیسیۆن، کە زۆربەی دەنگە ئەرێنییەکان دەنگەکانی پەڕلەمانتارانی پارتەکەی ئۆردوگانن ( پارتی داد و گەشەکردن) ، بڕیار لەسەر پرۆژەی ( پاکێجی چاکسازیئاسایشی ناوخۆ ) درا، پرۆژە یاساییە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە داڕێژراوە، لە بەرواری (١٥ /١٠/ ٢٠١٤) دا بۆ پەڕلەمان نێردرابوو،کە بریتی بوو لە (١٣٢) ماددە .. ئەم بڕیارەش بە ئاسانی تێنەپەڕی،ئەندام پەڕلەمانتارانی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن، لە دژی بەشێکی زۆری ماددەکانی ئەم چەپکە یاساییە پێشنیارکراوانە وەستانەوە و زۆر بە توندی رەخنەیان لە حکومەتەکەی ئۆردوگان گرت، لە دوای رەخنە و ناڕەزاییەکی زۆر لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە، تەنانەت گەیشتە شەڕە قسە و بۆکسێنیش لە نێوان پەڕلەمان تاراندا (٦٣) ماددەیان لابرد و مایەوە( ٦٩) ماددە.. ناوەڕۆکی زۆربەی دژ بە ئازادی و مافەکانی مرۆڤن. بەڵام وەکو وتمان زۆبەی ئەندامانی