د.شۆڕش حاجی
د.شۆڕش حاجی
سەروەت هەڵەبجەیی
سهردانهکهی ئهحمهد داود ئوغلۆ دهتوانێت پیشاندهری گۆڕانکاری له سیاسهتی تورکیا له بهرامبهر داعش و دانوستانی جیدی له نێوان ههردوولا سهبارهت به چۆنیهتی بهرهنگاربوونهوهی تیرۆر و ڕاکێشانی هاوکاری زیاتری تورکیا له گهڵ ئیئتلافی نێودهوڵهتی دژ به گهورهترین ڕێکخراوی تیرۆریستی بێت. داود ئوغلۆ سهرۆک وهزیرانی تورکیا که لهسهر بانگهێشتی فهرمی حهیدهر عهبادی سهرۆک وهزیرانی عیراق و دوای تێپهڕبوونی زهمهنێکی پڕ له ئاڵۆزی له سهردهمی دهسهڵاتداری ئهردۆغان و نوری مالیکی، هاوڕێ له گهڵ شاندێکی پایهبهرز سهردانی بهغدای کرد له گهڵ کاربهدهستانی باڵای عێراق وهک فواد مهعسومی سهرۆک کۆمار و هاوتا عێراقییهکهی و ههروهها سهلیم جبوری سهرۆک پهرلهمانی ئهم وڵاته دیدار و چاوپێکهوتنی ساز کرد. ناوبراو ههروهها له گهڵ نوێنهرانی بهرهی تورکمانی له ئهنجومهنی نوێنهران که سهبارهت به دانانی وهزیری مافی مرۆڤی عێراق لهم پێکهاتهیه له لایهن عهبادییهوه خۆشحاڵی خۆیان دهربڕیبوو،
ئاریتما موحەممەدی
(ئەوانەی کە یاریی تەپاوتل کردنی سەرمایە دەستپێ دەکەن، هەر خۆیانیش ئارەستەکەی دەگۆڕن، وەک فۆرمۆلەکانی بیرکاری وایە کە دەتوانن بەچەند شێوەی جیاواز و بە ئارەستەگەلی نایەکساندا تێپەڕبن، بەڵام لە کۆتاییدا یەک ئەنجام و وڵام بەدەست دەهێنن. ئاریتما موحەممەدی) لە كۆی خوێندنهوهی بەشی یەک و دووی ئەم بابەتەدا بهو دهرئهنجامه گەییشتین کە ئهو ڕوانگهیه ههڵهیه کە هەمیشە لهناو گهلانی ڕۆژههڵاتی ناڤیندا لاوان و له هندێك دۆخ و قۆناغی تاییبهتشدا بە تەمەنەکان بە پێشەنگ و پێشڕەو پێناسە دهكهن، چونكه ئاڵۆزبوونی کێشەکان و هاتنه كایهی قهیران لە دەروازەی ڕوانگە و تێگەییشتنی ئەو مرۆڤانەوە سەرچاوە دەگرێت و ناوکی کێشەکانیش دەلاقەی بیروهزری هەردوو لایەنە و پێویستە کە مرۆڤەکان بەبێ ڕەچاوکردن و لەبەرچاو گرتنی تەمەن ڕوانگە و بۆچوونهكانیان هەڵسەنگێنن و لەو پێناوەدا ئارەستەی تێکۆشانیان لە کۆمەڵگادا بەرز بنرخێنن و باییخ به ڕۆڵیان بدهن. واتا لەهەر دوو چینی لاوان
بارزان جەوهەر سادق
ئەمەریكا و رۆژئاوا ئەلقاعیدەیان دروست كرد بۆ لێدانی یەكێتیی سۆڤیەت لە ئەفغانستان لە سەردەمی جەنگی سارددا، بەڵام دواتر ئەم رێكخراوە بوو بە بەڵایەكی نێودەوڵەتی و تا ئێستەش جیهان بەدەستیەوە دەناڵێنێت. پرسیار ی گەرم ئەوەیە ئەی كێ داعشی دروست كردووە و بۆچی و دژ بەكێ؟ لە گوزەرێكی درێژ بەنێو میدیای ناوخۆی و جیهانی، تووشی سەرلێشێواویەك دەبی، كەس نامێنێتەوە گومانی لێ نەكەی لە پشتی داعش نەبێت. بەگشتی دەشێ بۆچوونەكان بەسەر دوو گرووپی سەرەكی دابەش بكەین. لایەنگرانی بۆچوونی یەكەم، وای بۆ دەچن داعش دروستكراوی رژێمی سووریا بێت. بەگوتەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ بێت، بەشار ئەسەد بۆ مانەوەی خۆی و بەردەوامیدان بەبەڕێوەبردنی تەنگژە سیاسییەكە داعشی دروست كردووە. هەرچەندە هەندێك سەرچاوەی هەواڵگری رۆژئاوایش دووپات لەسەر هەمان پێوەندی نێوان ئەسەد و قاعیدە و داعش دەكەنەوە و باس لە پێدانی بیرە نەوتییەكان و مامەڵەی
دەیڤد رۆمانۆ
ئاكۆ محەممەد
تەقینەوەی رۆژی چوارشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2014 لە هەولێر، نرخی نەوتی برێنتی 66 سەنت بۆ بەرمیلێك لە بازاڕی جیهانیدا گرانكرد. ئەوە یەكەمجارە نرخی نەوت بەوشێوەیە دەكەوێتە ژێر كاریگەریی رووداوێكی هەولێر. ئەوەش مانایەكی زۆری بۆ كورد و خەڵكی جیهانیش هەبوو . ژمارەكانی وزە لە كوردستاندا، زۆر كاریگەرن لەسەر گۆڕانی هاوكێشەكان و نەخشەی وزە و نەخشەكانی گواستنەوەی وزە لە جیهاندا. ئەو ژمارانەی كوردستان هێشتا لەلایەن جیهانەوە بەتەواوی نەبینراون یان هەموو جیهان هێشتا باوەڕی پێنەكردوون، ئەگەرنا زۆر زیاتر لەوەی ئێستا بایەخی باشووری كوردستان دەكەوتە بەرچاوی جیهان . پێش پێنج ساڵ ، راوێژكارێكی سەرۆكی پێشووی ئەڵمانیا پێیگوتم ، ئەگەر كوردستان بتوانێ ئەو ژمارانەی خۆی لەبارەی بوونی ئەو یەدەگە نەوتی و غازییەی خۆی ، بۆ جیهان بسەلمێنێ یان جیهان بگاتە ئەو باوەڕەی كە ئەو ژمارانە راستن ، زۆر شت دەگۆڕێت لەبارەی مامەڵەی جیهان لەگەڵ كوردستاندا.
رەزا شوان
رۆژی پێنج شەممە ( ٢٠ ی / نۆڤەمبەر / ٢٠١٤) یادی پەنجا و پێنجەمین ساڵڕۆژی راگەیاندنی مافەکانی منداڵانە ..ئەوەبوو لە رۆژی (٢٠ ی / نۆڤەمبەری /١٩٥٩)دا،لە لایەن کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵان راگەیاندرا ..پێشتریش، کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ( ١٩٥٤) دا، داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە رۆژێک دیاری بکەنبە ناوی(رۆژی جیهانی منداڵان ) لەم رۆژەدا ئاهەنگ بگێڕن و .. ببێتە رۆژی برایەتی و لەیەکگەیشتن لە نێوان منداڵان لە هەموو جیهاندا .. هاوکات لەگەڵ رۆژی راگەیاندنی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان، لە رۆژی ( ٢٠ ی / نۆڤەمبەری / ١٩٨٩) دا، ( ١٩١) وڵاتی جیهان واژوویان لەسەر رێکەوتننامەی مافەکانی منداڵان کرد، ئەم جاڕنامەیە، لە رۆژی (٢ی /سێپتەمبەری / ١٩٩٠ ) دا، چووە بواری جێبەجێکردنەوە .. ئەو دەوڵەتانەی واژووی رێکەوتننامەی مافەکانی منداڵانیان کردبوو، دووبارەبەڵێنیان دا،کە پاپەندی رێکەوتننامەکە دەبن و،دەقی هەموو مادە و بڕگەکانی
بابەعلی بەرزنجی
ئایین و دامودەزگا ئایینییهكان به درێژایی مێژوو شان بهشانی شارستانیهته مرۆڤایهتیهكان بوونیان ههبووهو بهشێكی گرنگ بووننه لهۆ ژیارو كۆمهڵگانهدا، پێكهوه لهگهڵ دهسهلاَتهكانی سیاسی و ئابووری و كارگێڕی، ژیانی به كۆمهڵیان پێكهێناوهو بهڕێوهیان بردووه، بۆ وێنه له سهردهمی دهسهلاَتی ساسانیهكاندا ئایینی ڕهسمی دهوڵهت "زهردهشتیٍ"بووه . .ئایین ههرگیز دیاردهیهكی نامۆ نهبووه لهكۆمهڵگهكاندا ، بگره به پێچهوانهوه ، هۆكارێك بووه بۆ سهقامگیری و هاوسهنگی دهروونی مرۆڤ و مایهی ئارامی و ئۆقره گرتن بووه بۆ تاكهكان ، له بهرئهوه ئهگهر ههر ههوڵێك یاخوود ئهجیندایهكی سیاسی له ئارادابێت بۆ شێواندن و پهراوێز خستنی ئایین له ههرلایهكهوه بێت ، لهگهڵ سروشتی زۆرێك له مرۆڤهكاندا یهكناگرێتهوهو هاوشێوهی كودهتایهكه بهسهر ئایندا . ئهمهش نهك بهرگریكردن بێت لهئاین ، به مانای قۆرخكردن و به ئایینی كردنی كۆمهڵگا و سهرجهم جومگهو كایهكانی ژیان له لایهن دامودهزگای ئایینیهوه،
دەیڤد رۆمانۆ
هەفتەی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكکۆماری توركیا رەخنەی لە هەوڵەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ تەركیزخستنە سەر كۆبانی گرت و گوتی: ''بۆچی كۆبانی، بەڵام شارەكانی دیكەی وەك ئیدلب و حەما و حمس نا، ئەمە جگە لەوەی 40%ی خاكی عێراق لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە كۆنترۆڵ كراوە؟". ئەمە پرسیاری ئەردۆغان بوو كە گوتیشی ''تەنیا 2000 چەكدار لەناو كۆبانێیە، تێناگەم ئەم هەموو تەركیزە چییە. بۆچی هێزی هاوپەیمانەكان هەڵوێستیان نییە لەسەر ناوچەكانی دیكە؟". قسەكانی سەرۆكکۆمار رەنگدانەوەی هەڵوێستی كۆنی دژ بە كوردە لە توركیا. چەند ساڵێك لەمەوبەر كاتێك چەند چالاكڤانێكی نێودەوڵەتی ناوبەناو دەچوونە توركیا بۆ بەشداری لە بۆنەكانی وەك شەمەندەفەری ئاشتی موسا عەنتەر، پۆلیسی توركی پرسیاریان لێدەكردن: ''بۆچی دێن بۆ توركیا؟ بۆچی ناڕۆنە فەلەستین و چیچان و بۆسنە؟". پێیانوابوو كورد شایەنی هاوسۆزی و پشتگیری نین و هەر كەسێكیش لایەنگرییان بكات ئەوە لە
قەرەنی قادری
لەوانەیە بە زەبری هێزی نیزامی داعش لاواز و پارچە پارچە ببێت، بەڵام هزری داعشی بە شێوازی جۆراوجۆر هەر بە دۆڵپای کۆمەڵگە دەمێنێتەوە. داعش لە ژینگەی دواکەوتووی ئیسلامیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەری هەڵداوە و مێژووی ئەو دەڤەرەش پڕە لە داعش. داعش بە ئاڵای رەش و بانگی "الله اکبر"ەوە، روو لە هەر شوێنێک دەکات، تۆوی مەرگی لێ دەچێنێ. مێژووی زیاتر لە هەزار ساڵەی ئیسلام پڕە لە خوێندنەوە و هێڵی جۆراوجۆر. هەر کامەش لەوان، خۆی بە نوێنەری "ئیسلامی راستەقینە" دەزانێت. لە خەلیفەکانی راشیدینەوە بگرە تا دەگاتە ئەمەوی، عەبباسی، مێژووی پێنج سەد ساڵەی ئیسلامیی عوسمانییەکان، سەفەوییەکان، ئیخوان، کۆماری ئیسلامی، تالیبان، ئەلقاعیدە، زەرقاوی، بۆکۆ حەرام، ئەنساری ئیسلام، حیزبوڵڵا، حەماس و داعش، دەیان و سەدان خوێندنەوەی دیکەی ئیسلامی کە هەر یەکێک لەوان بەپێی خوێندنەوەیان بۆ سەرچاوە دینییەکە دەگەڕێنەوە و بە هزری ئیسلامییەوە گرێدراون.
نووسینی: پێڕ گارتۆن و جەبار ئەمین
وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: سالە كوردە
وەزیری دادی سوێد مۆرگان یوهانسۆن، لە دوا ئاخافتنی خۆیدا باسی ئەوەی كردبوو، دەیەوێت بە یاسا رێگا لەو كەسانە بگرێت كە دەچنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ریزی رێكخراوە تیرۆریستییەكاندا كە لە لایەن نەتەوە یەگرتووەكانەوە بە تیرۆریست ناویان براوە، بجەنگن. لەگەڵ ئەوەی كە بیركردنەوەیەكی وا دەكرێت پشتیوانی لێبكرێت، بەڵام دەكرێت دەرەنجامی نەخوازراوی لێبكەوێتەوە. با نموونەیەك بێنینەوە، ئەگەر كوردەكانی دانیشتووی سوێد، بیانەوێت بچنە ناو PKK، تا بەدژی تیرۆریستەكانی نێو داعش بجەنگن. ئایا دەكرێت ئەوانە سزا بدرێن؟ ئەمە شتێكی گونجاو نییە. رێگایەكی دیكە ئەوەیە كە جیاوازی بكرێت لە نێوان بزووتنەوەیەكی چەكداری كە بۆ ئازادی و دیموكراتی و یەكسانی خەبات دەكات، بە لایەكی دیكەدا ئەوانەی سیستێمێك بۆ چەوساندنەوەی ژنان دەئافرێنێن و دەیانكەنە چینێكی ژێردەستە. دیارە لێرەشدا دەكرێت رووبەرووی پێناسەكردنی كێشە ببینەوە
رەزا شوان
( دایکی سۆلاڤ ) ناوی تەواوی ( سەبریە نوری قادر ) ە، لە ساڵی ( ١٩٢٨) لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، ئاستی خوێندنی قۆناغی، قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردووە، هەر لە منداڵییەوە هۆگری خوێندنەوەی شیعر و وێنەکێشان بووە ..هەر لە تەمەنی منداڵیدا چەند شیعرێکی سادەی بۆ جوانی بەهار و شاخەکانی گۆیژە و ئەزمەر نووسیوە .. دایکی سۆلاڤ لە ساڵی ( ١٩٩٦) ەوە، وەکو پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی ( سوید) لە شاری ( ئۆپسالە) دەژی و، پاسپۆرتی هاوڵاتی سویدی هەیە .. دایکی سۆلاڤ شەش کچ و کوڕێکی هەیە، کە هەموویان لە هەندەرانن و، زانکۆ و پەیمانگایان تەواو کردووە .
دایکی سۆلاڤ لە ساڵی ( ١٩٥٦) دا بۆ یەکەمین جار لە رۆژنامەی ( ژین ) دابابەتێکی بە ناونیشانی ( ئافرەت و ژن و ماڵ ) بڵاوکردەوە، کە تێیدا داکۆکی لە سەربەستی ژنان کردووە .. لە ساڵی ( ١٩٥٧) تیشدا، هەر لە رۆژنامەی ( ژین ) دا، شیعرێکی بۆ لافاوە دڵتەزێنەکەی شاری سلێمانی لەو ساڵەدا بڵاوکردۆتەوە .. دوای
د.سەلمان نادر
عومەر شایان
رۆژی چوارشەممە 5 ی تشرینی دووەمی 2014، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرهەم ساڵح، سەركردەی دیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پانێڵی رۆژی دووەمی دیداری مێری بۆ ئاشتەوایی كە ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ توێژینەوە لە هەولێر سازیكردووە و تایبەتە بە گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، تێڕوانینی جیاوازیان بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان هەبوو. بەرهەم ساڵح لەدوای گوتارەكەی باسی سەربەخۆیی كوردستان و دەوڵەتی كوردی كرد و پێیوابوو سەربەخۆیی كورد مافێكی رەوایە و ئاواتی هەر كوردێك گەیشتن بە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردییە. بەرهەم گوتی:" كاتێك گفتوگۆ لەسەر دەوڵەتی كوردی دەكەین دوور لە دروشم و دوور لە موزایەدات كەس نییە لە كەسێكی دیكە زۆتر دەوڵەتی كوردی بوێت، لەوانەیە گفتوگۆكان لەسەر ئەوە بن ئایا لەم هەلومەرجەی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چی باشە بیكەین".
ئاریتما موحەممەدی (بەشی دوو)
”هەڵخستنی شۆڕشی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و ئابووریی لەنێو نەتەوەیەکی لەم چەشنەدا گەلێک ئاسانە، چونکە تۆی شۆڕش و تێکۆشان لەنێو لەش و خوێنی ئەم گەلەدا زیندووە و هەمیشە کورد هیوای مەزن لەخۆیدا دەپەروەرێنێت. ئاریتما موحەممەدی” لە كۆی خوێندنەوەی بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا بەو ئەنجامە گەییشتین کە مرۆڤی مەزن و تێکۆشەر، مرۆڤی بە هەست و لەخۆبردوو و خزمەتکەر، ڕێگر و بەربەستەکان تێک دەشکێنێت و تەمەن و پیری و لاوی ناتوانێ ببێتە بەربەستی سەرەکیی سەرەڕێی، کەواتا پیربوون و لاوبوون بەربەست و هۆکار نین، بەڵکوو تەنیا هۆیهك کە مرۆڤە زیندوو و مردووەکان یانخود تەنیا پرسێک کە مرۆڤە لێهاتوو و ههلپهرهستهكان لێک جیا دەکاتەوە، ڕۆڵ، ههوڵ و تێکۆشانی ئەو مرۆڤانەیە، ئاستی خزمەت و باییخ و گرینگیی ڕوانگە و دەلاقەی ڕوانینی هزریی ئەو مرۆڤانەیە بۆ کۆمەڵگا کە پێناسەی نوێ و گرینگ یانخود کز و لاوازیان پێ دەبەخشێت و کەسایەتییان هەڵدەخات و پێگەی