له راپرسییه‌كه‌دا كه له نێو هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌نسیدا ئه‌نجامدراوه، سه‌دا 57ی فه‌ڕه‌نسییه‌كان ته‌بان له‌گه‌ل بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام "دروودی خوای له‌سه‌ر بێت" و سه‌دا 42یشیان دژی بڵاوكردنه‌وه‌ین.
له راپرسییه‌كه‌دا كه هه‌فته‌نامه‌ی "لو ژورنال دو دیمانش"ی فه‌ڕه‌نسی، رۆژی یه‌ك شه‌ممه 18 ی كانوونی دووه‌م بڵاویكردووه‌ته‌وه، له یه‌كێك له بڕگه‌كانیدا ئه‌و پرسیاره له به‌شداربووان كراوه كه "موسوڵمانان وا هه‌ست ده‌كه‌ن هه‌ستیان برینداركراوه و هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌ر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام،" له وه‌ڵامیشدا "زۆرینه‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌كان كه ده‌كاته سه‌دا 57 ده‌ڵێن نابێت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان رێگربن له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كاریكاتێری"، هه‌ربۆیه ته‌بان له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌رچی ئه‌وانه‌یشه كه دژی بڵاوكردنه‌وه‌ین رێژه‌یان سه‌دا 42 و رێژه‌ی سه‌دا 1 هیچ رایه‌كیان نییه.
راپرسییه‌كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای "ئیفۆن"، له 16 و 17 ی كانوونی دووه‌م، ئه‌نجامدراوه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تری راپرسییه‌كه‌دا، سه‌دا 50ی به‌شداربووان رایانوایه كه "سنورێك بۆ ئازادی راده‌ربڕین دابنرێت له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان"، ئه‌مه له كاتێكدا سه‌دا 49یان ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و رێژه‌ی سه‌دا 1یش هیچ رایه‌كیان نییه.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان راپرسی، سه‌دا 81ی فه‌ڕه‌نسییه‌كان پشتیوانی له "سه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسی له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ن كه دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه-یه‌كێك فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ویتر بیانی- و تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیۆریستی له فه‌ڕه‌نسا".
له‌باره‌ی ئه‌و فه‌ڕه‌نسیانه‌ی كه ئێستا له‌ناو گرووپه جیهادییهكاندان، سه‌دا 68ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پشتیوانی له‌وه ده‌كه‌ن كه "رێگریی بكرێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ڕه‌نسیانه‌ی كه گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندیان كردبێت به گرووپه جیهادییه‌كانه‌وه".
له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی فه‌ڕه‌نساش له هه‌ندێ وڵات، سه‌دا 57ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پشتیوانی له ده‌ستوره‌دانی سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسا ناكه‌ن له سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا، هه‌روه‌ها سه‌دا 63پشتیوانی له چڕكردنه‌وه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له عیراق ناكه‌ن.
xendan
19/1/2015