فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

dadgai tawani newdawlati

 

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی وەڵامیان داونەتەوە و نووسینگەی داواکاری گشتی داوا و سکاڵاکەی بەهەند وەرگرتووە، لە نامەکەدا کە بۆیان ناردووین دەڵێن:" داواکەتانمان یاخود درەنگ بڕیاردانمان لەم جۆرە کەیسانە لەبەر ئەوەیە کە کەیسێکی گرنگە و تەنها پێویستمان بە کاتە بۆ دیراسەکردنی وردتری ئەو دۆکیۆمێنتانەی پێشکەشتان کردوون".

سۆران عومەر، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، هیچ تێبینییەکیان نەبووە، بەڵکو دادگاکە هاوسۆز و هاوڕان لەگەڵمان، بەپێی تایبەتمەندی ئەم دادگایە کە بنەمای سەرەکی نیزامی رۆمایە، تەواوی ئەو تاوانەی داعش ئەنجامیداون بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی دەچێتە خانەی کۆمەڵکوژی، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ و چەندین جۆری دیکە، تاوانێکن تەنها مەترسییان بۆسەر کوردانی ئێزدی نییە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش مەترسیان هەیە، بۆیە باوەڕی تەواومان هەیە، داواکاری گشتی داخڵی کەیسەکە دەبێت".

سۆران عومەر گوتیشی: "هۆکاری درەنگ وەڵامدانەوەیان، ئەندام نەبوونی عێراقە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بەڵام ئێمە ئەو رێگایەمان چارەسەرکردووە و ئەوەش بەوەی ئەو چەکدارانەی داعش کە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە یان دەزگا ئەمنییەکان گیراون یەک کەسیان کە هەڵگری رەگەزنامەی یەکێک لەو وڵاتانە بێت کە ئەندامن لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی داواکاری گشتی بێتە سەرخەت".

rudaw

2/2/2015

alai eran u dahash

 

سەرۆکی پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران داوای پاراستنی 1600کم سنووری خۆی دەکات لەگەڵ حکومەتی عێراق و رایدەگەیەنێت، داعش گۆڕ بۆخۆی هەڵدەکەنێ ئەگەر بیر لە بەزاندنی سنووری ئێران بکاتەوە.

قاسم رەزایی، سەرۆکی پاسەوانانی سنو,ری ئێران لەکاتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و ئاسایشی عێراق لە بەسرە، جەختی لە سەر پاراستنی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوە.

دوای تەواوبوونی کۆبو,نەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئێران داوای دڵنیایی پاراستنی سنووری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات بە درێژای 1600کم لە بەرامبەر هەر مەترسییەکی چەکدارانی داعش بۆ سەر سنووری هاوبەشی هەردوولا"

دەربارەی داعش رەزایی هەڕەشەی لە داعش کرد و گوتی "  داعش گۆڕ بۆ خۆی هەڵدەکەنێت، ئەگەر بیر لە بەزاندنی سنووری نێوان ئێران و عێراق بکاتەوە". ساڵی رابردووش بەرپرسانی ئێران هەڕەشەیان لە چەکدارانی داعش کرد، ئەگەر لە سنووری ئێران لە ناوچەی خانەقین نزیكببنەوە.

١/٢/٢٠١٥

logoi hdp

 

دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا  وادە و ژمارەی ئەو پارتە سیاسییانە ئاشکرادەکات کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەکەن و بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت. لەنێو ئەو ژمارەیەشدا تەنیا 2 پارتی سیاسی کوردین.

پەرلەمانی تورکیا لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەکو ئێستا 24 خولی تێپەڕاندووە و ئێستا خۆی بۆ خولی 25هەمین ئامادە دەکات. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە رۆژنامەی فەرمی دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، هەڵبژاردنەکە لە 10 ی مانگەوە دەستپێدەکات، کە لەو رێککەوتە هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران دەستپێدەکات.

بڕیاریش وایە 31 حیزبی سیاسی بەشداری هەڵبژاردن بکەن:

1-    پارتی داد و گەشەپێدان
2-    پارتی ئەلتەرناتیڤ
3-    پارتی ئەنادۆڵ
4-    پارتی سەربەخۆیی تورکیا
5-    پارتی یەکێتی مەزن
6-    پارتی گەلی کۆماری
7-    پارتی دیموکراتی
8-    پارتی گەشەپێدانی دیموکراسی
9-    پارتی چەپی دیموکراسی
10-    پارتی رێگای راست
11-    پارتی کار
12-    پارتی گەنج
13-    پارتی ماف و دادپەروەری
14-    پارتی ماف و یەکسانی
15-    پارتی ماف و ئازادییەکان
16-    پارتی رزگاری خەڵک
17-    پارتی سەرخستنی خەڵک
18-    پارتی دیموکراتی گەلان (کوردیە)
 19-    پارتی دۆزی ئازاد (كوردییە) 
20-    پارتی کرێکاران
21-    پارتی لیبرالی دیموکراتی
22-    پارتی ناوەندی
23-    پارتی میللەت
24-    پارتی میللەت و دادپەروەری
25-    پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی  تورکیا
26-    پارتی سەرخستنی پارێزکاری
27-    پارتی ئازادی و هاوکاری
28-    پارتی سەعادەت
29-    پارتی چاکسازی ئاشتەوایی و گەشەپێدان
30-    پارتی کۆمۆنیستی تورکیا
31-    پارتی نیشتمانی

1/2/2015

BAREZANEI

 

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەڵامی موژدەنامەكەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری دەداتەوە، كە تێیدا موژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی راگەیاندبوو.

رۆژی شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2015 كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، كە ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستانی كردووە ئاماژە بە سەركەوتن و پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە.

كۆسرەت رەسول عەلی دەڵێ‌:" پێم خۆشە مژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانتان پێ رابگەیەنم كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامماندا و بە خوێنی گەشی چەندەها فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان ئەم سەركەوتنە تۆماركرا".

بارزانی ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی شوباتی 2015 وەڵامیدایەوەو دەڵێ "موژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری كەركووك بەسەر تیرۆریستانی داعش هەموو كوردستانییەكی خۆشحاڵ كرد. سوپاس بۆ خوای مەزن، سوپاس بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانمان و دەستی هەموو لایەك خۆش بێت".

دەقی نامەكەی بارزانی:

برای بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
موژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری كەركووك بەسەر تیرۆریستانی داعش هەموو كوردستانییەكی خۆشحاڵ كرد. سوپاس بۆ خوای مەزن، سوپاس بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانمان و دەستی هەموو لایەك خۆش بێت.

سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدە قارەمانەكانمان كە بە خوێنی خۆیان بەرگرییان لە خاك و كەرامەتی كوردستان كرد. هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی شەڕەكانی میحوەری كەركووك و هەموو بەرەكانی جەنگی دژی تیرۆریستان دەخوازم.

سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ جەنابت و گشت فەرماندە و پێشمەرگە دلێرەكان بۆ ئەو هیمەتەی كردتان لە شكاندن و ڕاوەدونانی تیرۆریستان. دەستتان خۆش بێت.

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
1ـی 2ـی  2015

kusuli britanya hawler

 

ئەو وڵاتەی رۆژێک لە رۆژان خۆر تێیدا ئاوانەدەبوو، ئێستا دەیەوێت هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ پێشمەرگە بێسنوور بێت، کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر نیگەرانە کە نوێنەرانی کورد بە هەر هۆکارێک بێت بەشداریی کۆبوونەوەکەی لەندەنی نەکرد، کە تایبەت بوو بە رووبەڕبوونەوەی داعش.

گەرچی لەسەرەتادا حکومەتی هەرێمی کوردستان رەخنەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبوو، بەڵام ئیستا ئاراستەی رەخنەکانی روو لە بەغدان بەو پێیەی "بەشی خۆم بۆخۆم و بەشی تۆش دەخۆم" مامەڵەی کردووە. 

بەشدارنەبوونی کورد لە کۆبوونەوەی ٢٢ی ئەم مانگەی لەندەن، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی نیگەران کرد و رەخنەی تووندی لە رێکخەرانی کۆبوونەکە گرت و  پێیگوتن "ناکرێت قوربانیدان بەشی خەڵکی کوردستان بێت و ئیعتیبارەکەش بۆ خەڵکی دیکە بێت".

1/2/2015

kosrat rasul u roji shahid

 

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان مژدەی سەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لە سنووری كەركووك راگەیاند.

رۆژی شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2015 كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، كە ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستانی كردووە ئاماژە بە سەركەوتن و پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە.

كۆسرەت رەسول عەلی دەڵێ‌:" پێم خۆشە مژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانتان پێ رابگەیەنم كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامماندا و بە خوێنی گەشی چەندەها فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان ئەم سەركەوتنە تۆماركرا".

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات "كەركووك پاروویەكی ئاسان نییە بۆ قوڕگی دوژمنان و دەیانخنكێنێ". دەشڵێ‌:" پێویستە دوژمنان باش بزانن نزیكببنەوە لە كەركووك گڕی بە تینی باباگوڕگوڕ دەیانسووتێنێ".

دەقی راگەیێندراوەکە

بەڕێز/ جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان- كاك مەسعود بارزانی
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان

سڵاوێكی گەرم...
پێم خۆشە مژدەی سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانتان پێ رابگەیەنم كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو دژی تیرۆرستانی داعش ئەنجاممان دا و بە خوێنی گەشی چەندەها فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان ئەم سەركەوتنە تۆماركرا، لەوانە:
1- لیوا حسێن مەنسور- فەرماندەی هێزی پشتیوانی دوو
2- عەمید شێركۆ فاتیح- فەرماندەی لیوای یەك
3- عەقید نەریمان دۆشكە- فەرماندەی فەوج لە لیوای 3ی تایبەتی جێگری سەرۆكی هەرێم
4- عەقید شێرزاد زەنگەنە- جێگری لیوای 134ی هێزەكانی 70
هەر لەم نەبەردییەدا بە بەشداری و هەوڵ و ماندووبوون و تێكۆشانی چەندین فەرماندەی قارەمانی تر و پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەكان توانرا سەرجەم ئەو ناوچانە ئازاد بكرێنەوە كە لە ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش بوو.
بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و كەسوكاری شەهیدە نەمرەكان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و لێرەوە رایدەگەیەنین كە پێویستە دوژمنان باش بزانن نزیك ببنەوە لە كەركووك گڕی بە تینی باباگوڕگوڕ دەیانسووتێنێ، چونكە كەركووك پاروویەكی ئاسان نییە بۆ قوڕگی دوژمنان و دەیانخنكێنێ، پاراستنی بست بە بستی خاكی پیرۆزی كوردستان بە ئەركی خۆمان دەزانین، كوردستان جێگای تیرۆرستان و شەمشەمەكوێرەكانی تێدا نابێتەوە.

بژی كورد و كوردستان
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدان
رووڕەشی و نەمان بۆ تیرۆرستان

كۆسرەت رەسول عەلی
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان


krekari rojhalati la bashur

 

كرێكارانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە بۆ كاركردن روویان لە باشووری كوردستان كردووە لە چاوەڕوانی پەیداكردنی پاروویەك ناندان، بەڵام ئێستا كێشەیەكی دیكە بەرۆكی گرتوون، ئەویش پێدانی مۆڵەتی مانەوەیە، كە زیاتر لە 50 كرێكار بۆ وەرگرتنی ئەو مۆڵەتە لەلایەن كارگەیەكی ئاسنەوە لە سلێمانی پارەیان لێ وەرگیراوە بەبێ‌ ئەوەی مۆڵەتەکەیان بۆ كرابێت.

بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەو كەسەی كە پارەكەی لە كرێكارەكان وەرگرتووە دەستگیركراوەو بڕیاری دەستگیركردنیش بۆ كەسێكی دیكە بەهەمان تۆمەت دەركراوە، بڕیاریشدراوە پارەكە بۆ كرێكارەكان بگەڕێنرێتەوە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ رووداو گوتی: "دەستگیرکراوەکە دانی بەوەدا ناوە كە پاسپۆرتەكەی لێوەرگرتوون تا ئیقامەیان بۆ بكات، ئەو كەسە ئێستا لای ئێمە بەندە، فەرمانی گرتن بۆ كەسێكی دیكەش دەرچووە و نووسراویشمان بۆ ئێرانییەكان كردووە بۆئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".

ئەو كرێكارانەی لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتوونە باشوور تەنیا ماوەی 15 رۆژیان لەبەردەستدایە بۆ مانەوەو كاركردن، ئەگەر لەماوەی دیاریكراودا نەگەڕێنەوە بە بڕی 100 هەزار دینار سزا دەدرێن. وەك كرێكاران خۆیان دەڵێن ماوەی دوو مانگە بەهۆی بێكاری و وەرنەگرتنی مۆڵەتی مانەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.

31/1/2015

turkya u mangrtni krekaran

 

زیاتر لە ١٥ هەزار کرێکار لە کارگە کانزاییەکاندا لە تورکیا دەستیانکردووە بە مانگرتن و داوای کرێی زیاتر و یەکسانیی لە کرێ لەنێوان کرێکارەکاندا دەکەن، چونکە هەندێک لە کرێکارەکان کرێیەکی زیاتریان دەدرێتێ لەچاو کرێی هەندێک لە کرێکارەکانی دیکە. 

زیاتر لە ١٥ هەزار کرێکار لە ٢٠ کارگە لە نێوانیشیاندا ئەوانەی لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کار دەکەن، یەکەم مانگرتنی خۆیان دژ بە کەمیی کرێ و جیاوازیی لە کرێدا دەستپێکرد، بڕیار وایە مانگرتنی دووەمیش لە ١٩ی شووبات ئەنجام بدرێت، ئەم خۆپیشاندان و مانگرتنەش دەگەڕێتەوە بۆ شکستهێنانی دانوستانەکان لەنێوان ئەو دوو لایەنانە کە یەکیان نوێنەرایەتی کرێکار و یەکیان نوێنەرایەتی فەرمانبەرەکانی کردووە. 

ئەم مانگرتنە کاریگەری نەرێنی دەبێت نەک تەنها لەسەر ژمارەیەک لە کەرتە تایبەتەکان و ئابووری تورکیا، بەڵکو کاریگەری نەرێنیشی دەبێت لەسەر کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وەک دێلفی ، ئالستۆپم، ئەی بی بی و ژمارەیەکی دیکە لە کۆمپانیا جیهانییەکان . یەکێک لە پرۆفیسۆرەکان لە زانکۆی ئیستەنبوڵ کە مامۆستای ئابووریە دەڵێت ئەگەری هەیە ئەم مانگرتنە ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی شتومەک. 

بەپێی بانکی جیهانی پرۆسەی هەناردەکردن بەشداری لە زیاتر لە چارەکێکی داهاتی ساڵی ٢٠١٣ کردووە و تا ئێستاش باری ئابووری تورکیا لە بەردەوامە لە گەشەسەندن و لە ساڵی ٢٠١٥ گەشەی سەندووە بۆ 3.5% ، لە کاتێکدا کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا 3.1% بووە . 

31/1/2015

arduxxan

 

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت: "ئەگەر سیستەمی سەرۆکایەتیمان هەبوایە لە تورکیا، ئێستا زۆر پێشکەوتووتر دەبووین، زۆرجار بەو هۆیەوە ئاستەنگمان هاتووەتەپێش".

رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژنامەنووسانی تەلەفزیۆنە فەرمییەکانی حکومەتی وڵاتەکەی بانگهێشتی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری کرد بۆ ئەوەی قسە بکات. ئەردۆغان لەبارەی هەوڵی ئەرمەنییەکان بۆ داننانی تورکیا بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، کە لە نیسانی ساڵی 1915 روویداو ملیۆن و نیوێک ئەرمەنی تێدا کۆمەڵکوژکران، گوتی:" رەوەندی ئەرمەنی لە دیاسپۆرا ناوەستێ، ئەوان بەردەوامن لە یاریکردن و ئاڵۆزکارییەکانیان، دەیانەوێ لەم خاڵەدا لەگەڵ تورکیا لە جەدەلێکدا، بگرە لە شەڕێکدا ئەو پرۆسەیە درێژەپێبدەن، کە بەهیچ شێوەیەک قەبووڵی ناکەین".

هەروەها دەڵێ: "ئێمە ناچارنین بە فەرمانی هەندێک کەس ئەوەی کە پێی دەڵێن کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان دانی پێدابنێین، ئێمە پێیان دەڵێین ئەگەر راستگۆن وەرن ئەم پرس بۆ مێژوونووسەکان جێبهێڵین".

لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، هەڵوێستی پارتی دیموکراتی گەلان HDP و ئیمرالی و قەندیل سەرۆككۆماری توركیا گوتی: "من لە ماوەی پرۆسەی ئاشتیدا بەداخەوە هیچ کاتێک نەمبینی ئەو برادەرانە راستگۆبن، ئێستاش راستگۆنین. ئەگەر راستگۆبووان رووداوەکانی 6-7 ی تشرینی یەکەم و رووداوەكانی ئێستای جزیرە و سلۆپی روویان نەدەدا".

لەبارەی کۆبانێ و گرنگیپێدان و بەهەندوەرگرتنی ئەو شارە کوردییە لەلایەن کورد و وڵاتانی هاوپەیمانانی نێودەڵەتییەوە گوتی: "بۆچی کۆبانێ، چونکە دەیانەوێ لەوێ پێکهاتەیەکی نوێ دروستبکەن. بە ئۆبامام گوت؛ سەیرکە PYD، PKK یەک شتن پێدانی ئەو چەکانە هەڵەیە، ئەو چەکە قوڕسانەی بەوان دراوە بەرامبەر کێ بەکاردەهێنرێن؟".

هەروەها وەک تەنزێک پرسی: "ئایا وڵاتانی هاوپەیمانان دەچن ئەو شوێنانە نۆژەن دەکەنەوە کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکانیان خاپووریان کردوون؟ ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکارییە مرۆییەکان، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەشداری هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی کۆبانێ ناکەین".

30/1/2015

karkouok

 

مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە لە میحوەری باشووری كەركووك لە بەرەكانی شەڕە

بەپێی‌ زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە شەوی رابردوو لە دەستپێكی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر باشووری كەركووك، چووەتە یەكێك لە میحوەرەكان و راستەوخۆ سەرپەرشتی شەڕەكەی كردووە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە وێڕای پشتڕاستكدرنەوەی ئەو زانیارییانە، بۆ رووداو گوتی،" ئێستا رەوشی كەركووك و دەوروبەری ئارامە و بە تەواوی لە كۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە".

سەرچاوەكە راشیگەیاند هێزی پێشمەرگە هێرشە بەرفراوانەكەی داعشی تێكشكاند و ئێستا پێشمەرگە ئەو شوێنانەی بەدەستەوە كە پێشتر لەژێر كۆنترۆڵی دابوون، جگە لە گوندی مەلا عەبدوڵڵا نەبێت. جەختیشیكردەوە كە شەڕو پێكدادانەكە لە مەلا عەبدوڵڵا بەردەوامە و لە ماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی دەكەنەوە.

شەوی رابردوو بە سوودوەرگرتن لە دۆخی کەشوهەوای ناوچەکە كە تەمومژ بوو، لە میحوەرەكانی خازر، مەخموور و باشووری كەركووك داعش هێرشی كرد و لە هێرشەكانیشدا پشتی بە چەکداری خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بەست.

30/1/2015

mala krekar u abdula wrty

 

گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کاربکەن بۆ هینانەوەی مەلا کرێکار.

عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی بە ئازادکردنی مەلا کرێکار دەربڕیی و بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی:" مامۆستا كرێكار كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی كورده و له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ریی و ناوبانگی زۆری هه‌یه"‌ .

گوتەبیژی بزووتنەوەی ئیسلامی باسی لە پێویستی کورد بۆ مەلا کرێکار کرد و گوتی:'' كورد لەم قۆناخەدا زۆر پێویستی به‌ تواناو رۆڵی مامۆستا كرێكاره،‌ بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاسانكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن".

وەرتی داوای ئاشتبوونەوەی گشتی کرد و رایگەیاند، مامۆستا كرێكار و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ‌ كێشه‌یان هه‌یه‌ و به‌هه‌ر جۆرێك كوردستانیان جێهێشتووه‌ و له‌ تاراوگه‌ ده‌ژین پێویستە بگەڕێنەوە،" چونكه‌ ئه‌مڕۆ كورد له‌ هه‌موو رۆژێك زیاتر پێویستی به‌كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان و یه‌كڕیزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی هه‌یه''.

ئەو سەرکردە باڵایەی بزووتنەوە، هەندێ کەسی بەنموونە هێنایەوە کە بە گوتەی خۆی ده‌ستیان به‌ خوێنی رۆڵه‌ی كورد سووربووه ‌و ئێستا پله‌ی باڵاشیان هه‌یه‌ ، گوتیشی:" ئەوانە له‌و سه‌ر بۆ ئه‌م سه‌ری كوردستان ته‌راتێن ده‌كه‌ن و كه‌س پێیان ناڵێ پشتی چاوتان برۆیه،‌ بۆ ده‌بێ مامۆستا كرێكار له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بڤه‌تر بێت؟ ".

سەبارەت بە گرنگی گەڕانەوەی مەلا کرێکار، وەرتی زیاتر گوتی:" گەڕانەوەی مەلا کرێکار بۆ رابوونی ئیسلامی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی رۆڵ و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت و سوودی زۆریشی هه‌یه بۆ ئێستاو داهاتووی كوردستان".

rudaw

30/1/2015

artashe israil

 

لە نزیک گوندی غەجەر لە  کێڵگەکانی شەبعا، چەکدارانی حیزبوڵڵا هێرشیان کردە سەر مەفرەزەیەکی سوپای ئیسرائیل و لە ئاکامدا 9 سەرباز برینداربوون،  باڵی سەربازی حیزبوڵڵای لوبنانی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند.  

ئەفیخای ئادری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بە مووشەکی دژە تانک هێرشکراوەتە سەر سوپای ئیسرائیل و ئامانجیش رفاندنی سەربازەکانی بووە، هاوکات میدیاکانی لوبنان رایانگەیاند، کە سەربازێکی ئسیرائیل رفێندراوە، بەڵام لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە رەتکرایەوە. 

بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کە ئیسرائیل بە تووندی وەڵامی ئۆپەراسیۆنەکەی کێڵگەکانی شەبعا دەداتەوە.   دواتر سوپای ئیسرائیلی ژمارەیەک تۆپی ئاراستەی  باشووری لوبنان کردن و بەو هۆیەوە سەربازێکی هێزی ئاشتی پارێزی سەر بە کەتیبەی ئیسپانیا لە جۆلان کوژرا. 

29/1/2015

arduxan u dimertashh

 

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی گەلان HDP، بانگهێشتی ئەنقەرە دەکات بەشدار بێت لە دووبارە بنیاتنانەوەی کۆبانێ و، داوا لە سەرۆککۆماری تورکیاش دەکات ئەو هاوکارییەی پێشکەشی سۆماڵی دەکەن، بیدەنە کۆبانێیش.

رۆژی 28-1-2015 ، پارتی دیموکراسی گەلان HDP  کۆنگرەی ناوچەیی خۆی لە شاری ئامەدی  باکووری کوردستان رێکخست، لە کۆنگرەکەدا کە بە گوتنەوەی سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب دەستیپێکرد، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی ئەو پارتە وتارێکی پێشکەشکرد.

دەمیرتاش لە وتارەکەیدا سەرنجی ئامادەبووانی بۆ قۆناخی دوای جەنگ لە کۆبانێ راکێشاو گوتی: "پرۆسەی بنیاتنانەوەی کۆبانێ دەکرێت ببێتە هەوێنی هەماهەنگی و برایەتییەکی نوێ"   گوتیشی: مادام سەرۆکوەزیرانی تورکیا سڵاو بۆ کۆبانێ دەنێرێت، با بەفەرمی کیانی سیاسی رۆژئاوا بناسێت، سەرۆککۆمار چۆن چوو بۆ سۆماڵ و پەیمانی بنیاتنانی 10 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی پێدان، با بۆ کۆبانێیش بچێت".

لە کۆنگرە ناوچەییەکەی HDP دا کە ئێوارەی هەمان رۆژ کۆتایی پێهات، بێ لە گوتنەوەی سروودی ئەی رەقیب، وێنەی مەلا مستەفای بارزانیش لەگەڵ وێنەی سەرکردەکانی باکووری کوردستان هەڵواسرابوو.

29/1/2015

alai turkya rubarui kobani

 

دوای کۆنترۆڵکردنی کۆبانێ لە لایەن هێزە کوردییەکانەوە، حکومەتی تورکیا ئاڵایەکی گەورەی بە تاوەرێکدا بەرامبەر بەو شارە هەڵواسی.

رۆژی 28-1-2015 قایمقامییەتی شارۆچکەی پرسووس لە باکووری کوردستان، ئاڵایەکی تورکیای  بە تاوەرێکدا هەڵواسی کە بەرزییەکەی 40 مەترە. بە پێی لێدوانی قایمقامەکەی شارۆچکەکەیش ئاڵاکە 8 مەتر پان و 12 مەتر درێژە.

هەندێک لە دانیشتووانی ناوچەکە ناڕەزاییان بەرامبەر هەڵواسینی ئەو ئاڵایە  دەربڕیی و بە پەیامێکیان لەقەڵەمدا لە دژی دەستکەوتەکانی هێزە کوردییەکان لە کۆبانێ. لە بەرامبەردا عەبدوڵڵا چیفتچی، قایمقامی پرسووس رایگەیاند کە لە کاتی پێکدادانەکانی نێو کۆبانێ ئاڵای تورکیا لەسەر سنوورەکە لە ئەنجامی پێکانی کەوتووەتە خوارەوە و ویستوویانە لە بری ئەوە ئاڵایەکی گەورە هەڵبدەنەوە. دواجار ئاڵاکە لە لایەن سەربازانی سوپای تورکیاوە بەرزکرایەوە.

29/1/2015

maclisi eran-

 

ساڵی 2012 فراکسیۆنی سوننە مەزهەب لە لایەن کۆمەڵێک لە نوێنەرانی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارلەمانی ئێران دامەزرا. بە گشتی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئێران 32 کەسن،21 کەسیان شیعە و 11 کەسیشیان سوننەن.

20 کەس لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لە دامەزرانی ئەو فراکسیۆنەدا رۆڵیان هەبووە، لەو 20 کەسە، 9 کەسیان نوێنەرانی کوردی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پەرلەمانی ئێران بوون. ئەو فراکسیۆنە لە خولی حەوتەمی پەرلەماندا دامەزرا.

بە پێی مادەی 12ی یاسای بنەڕەتی ئێران، ئایینی فەرمی ئەو وڵاتە ئیسلام و مەزهەبی شیعەی ١٢ ئیمامییە و مەزهەبەکانی دیکەی ئایینی ئیسلام بۆ پەیڕەوان و بەڕێوەبردنی رێوڕەسمە تایبەتەکانیان ئازادن، لە دەزگای دادوەری ئەو وڵاتەشدا دەتوانن لە یاسای پەیوەندیدار بە مەزهەبەکانیان کاروباری ئایینی خۆیان لەو دەزگایەدا راپبەڕێنن.

rudaw

29/1/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان