فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

konsuli falastin

 

كونسوڵخانەی فەڵەستین وەك پشتیوانی و خۆشەویستی بۆ گەلی كورد رێز لە كۆمەڵێك نووسەر و رۆژنامەنووسی كورد دەگرێت.

نەزمی حزوری، كونسوڵی فەڵەستین لە هەولێر رێز لە ژمارەیەك رۆژنامەنووس و نووسەری كورد دەگرێت، یەكێك لەوانیش فەرمان هیدایەتە، كە دانیشتووی شاری كەركووكە.

هیدایەت لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی،" وەك كوردێك هەموو ئەو كەس و وڵاتانە بە دۆست و نزیكی خۆم دەزانم و رێزیان لێدەگرم كە دۆستی راستەقینەی گەلی كورد بێت و رێز لە ماف و داواكانی بگرێت".

ئەم نووسەرە هەروەها گوتی،" گەلی فەڵەستینیش وەك كورد گەلێكی تێكۆشەر و  زوڵم لێكراوە و هیوادارم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی بەرقەرار ببێت".

نووسەر و رۆژنامەنووس فەرمان ھیدایەت ماوەیەك پێش ئێستا لە نوێترین كاریدا هۆنراوەكانی لە دوو توێی  كتێبێكدا بە زمانی عەرەب چاپكردن. هیدایەت لە رابردوودا پێنج كتێبی بە زمانی كوردی لە بواری جیادا چاپكردووون. بەڵام دوایین كاری بە زمانی عەرەبی بوو و بەشێك لە هۆنراوەكانیشی بە عەرەبی نووسیون. 

پێشتر لە لێدوانێكدا بۆ رووداو گوتبووی، هۆنراوەكانی بە ھاندانی نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسە توونسی و فەڵەستینییەكان چاپكردوون، بۆ ئەوەی زۆرتر تێكەڵاویی و تێگەیشتن لە نێوان كورد و عەرەب دروست ببێت.

10/2/2015

mnali disan ba dunya hatu

 

منداڵێك كه‌ له‌گه‌ڵ دایكی له‌شاری سینیسیناتی له‌ویلایه‌تی ئۆهایۆ ده‌ژین، ده‌ڵێت پێشتر ژیانێكی تر ژیاوه‌. به‌قسه‌ی خۆی ئه‌و منداڵه‌ له‌و ژیانه‌ی پێشویدا ژنێكی ره‌شپێست بووه‌و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پاش مردنی، جارێكی تر له‌خێزانێكی نوێدا له‌داكبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و منداڵه‌ كه‌ ناوی لوك رویهڵمانه‌، جارجاره‌ ژیانه‌كه‌ی پێشوی بیرده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌ڵێت، له‌ژیانه‌كه‌ی پێشویدا ناوی یه‌كه‌می پام بووه‌و ژنێك بووه‌ كه‌ له‌شاری شیكاگۆ نیشته‌جێببووه‌و له‌ساڵی 1993 له‌كاتێكدا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ته‌نها 30 ساڵ بووه‌، پاش خۆهه‌ڵدانه‌خواره‌وه‌ی له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی گڕتێبه‌ربوو، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

mnali disan ba dunya hatu.12jpg

رۆژی هه‌ینی رابردوو دایكی منداڵه‌كه‌ كه‌ ناوی ئێریكایه‌، چیرۆكی ئه‌م منداڵه‌ سه‌یره‌ی بۆ كه‌ناڵی فۆكس 8ی ئه‌مه‌ریكا گێڕایه‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێن بڵاوبووه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ڕاستیدا ژنێكی ره‌شپێستی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی پامێلا رۆبینسۆن كه‌ به‌ كورتی پێیان وتووه‌ پام له‌ شیكاگۆ نیشته‌جێ بووه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ زۆر ئه‌م روداوه‌ی دوباره‌كردووه‌ته‌وه‌، دایكی ئه‌م منداڵه‌ زۆر به‌دوای پامدا گه‌ڕاوه‌، دواتر دایكی بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پامێلا له‌ژیاندا نه‌ماوه‌ به‌ڵكو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له‌هۆتێلی پاكستۆن له‌ شیكاگۆ كه‌ پامی تێدا بووه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه‌. هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌شی خۆهه‌ڵدانه‌خواره‌وه‌ی بووه‌ له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و چیرۆكه‌یه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ گێڕاویه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له‌ژماره‌ی 17-3-1993 ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی روماڵ كردووه‌و تێیدا ده‌ڵێت 15 كه‌س بونه‌ته‌ قوربانی به‌ڵام ناوی هیچ یه‌كێكیانی نه‌هێناوه‌.

دواتر كه‌ناڵێك بانگهێشتی لوك و دایكی كردووه‌و له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كدا وێنه‌ی چه‌ند ژنێكی ره‌شپێستی پیشان منداڵه‌كه‌ داوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌سییه‌كاندا بووه‌. یه‌كێك له‌و وێنانه‌ پامێلا رۆبینسۆن بووه‌ كه‌ خۆی له‌هۆتێله‌كه‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌. كاتێك منداڵه‌كه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی بینیوه‌ یه‌كسه‌ر ناسیویه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی ئه‌وه‌یه‌.

ئێریكا ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ لوك هه‌ر له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه‌، زۆرجار ئه‌م رسته‌یه‌ی وتووه‌ته‌وه‌: "من ژنێك بوم. قژم ره‌ش بووه‌.. گواره‌م كردووه‌ته‌ گوێم".

منداڵه‌كه‌ هه‌ر به‌ دایكیشی تووه‌، پاش مردنی وه‌ك منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبووه‌ته‌وه‌و كاتێك "به‌ئاگاهاتومه‌ته‌وه‌ سه‌یرئه‌كه‌م منداڵێكم و ناوم لوكه‌".

ئه‌م منداڵه‌ حه‌ز له‌گۆرانییه‌كانی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی ستیڤ وۆنده‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له‌ رۆبینسۆنیشدا هه‌بووه‌.

9/2/2015

dubai u kongarai hkumat

 

کۆنگرەی لوتکەی حکومەت لە دوبەی دەستی پێکرد و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ریزی پێشەوەی کۆنگرەکە دانیشتوون.
 
کۆنگرەی حکومەت بە سەرپەرشتی محەمەد بن راشد ئال مەکتوم، حاکمی  دوبەی و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات ئەنجامدەدرێ، کە ٩٣ حکومەتی دەوڵەتانی جیهان بانگکراون بۆ کۆنگرەکە.

 سەما مەرزوقی، نوێنەری حکومەتی ئیمارات لەو کۆنگرەیە بە (رووداو)ی راگەیاند:” ئامانج لەو کۆنگرەیە بۆ درووستکردنی حکومەتی زیرەکە ، چونکە دەوڵەتی ئیمارات بیر لە داهاتوو دەکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠٣٥ دەبێ چۆن بژین، بۆیە هەرچی تەکنەلۆژیا هەیە دەبێ بەکاریبهێنن.”

هەرێمی کوردستانیش بە شاندێکی باڵا بەشداربووە لەو کۆنگرەیە، کە پێکدێت لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، رێباز دەحلان، وەزیری دارایی، عەلی سندی، وەزیری پلاندانان، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەت، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.

کۆنگرەی حکومەت کە سێیەم ساڵە دەکرێ، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێ و لەپاڵ ئەو کۆنگرەیە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و بەرپرسە باڵاکانی ئەو دەوڵەتە کۆدەبێتەوە.

9/2/2015

zindani erann

 

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانییەکانی خۆی لە بارەی ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی کورد لە ئێران، بە ناوی سامان نەسیم، تەمەن 18 ساڵ، دەربڕی و لە داواکارییەکی گشتییدا خوازیاری هەوڵدانە لە پێناو رزگارکردنی ئەو زیاندانییە سیاسییەیە لە پەتی سێدارە.

ئەو رێکخراوە داوا لە خەڵک و هاونیشتمانیانی ئەو زیندانییە سیاسییە دەکات، کە بە زووترین کات پەیوەندی بکەن بە بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەو بەڵێنە لە بەرپرسان وەربگرن کە سزای لە سێدارەدانی سامان نەسیم رابگیرێت و بە شێوەی دادپەروەرانە دادگایی بکرێتەوە .

لە بەیاننامەکەدا رێکخراوەکە داوا لە هاونیشتمانیانی نەسیم دەکات، بەڵێنەکانی ئێران لە بارەی رەچاوکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مەدەنی و سیاسی و کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان وەبیر بەرپرسانی حکومەتی ئێران بێننەوە، چونکە لەو پەیماننامەیەدا هاتووە کە ئەو کەسانەی تەمەنیان خوار18 ساڵە و تووشی تاوان دەبن نابێت لە سێدارە بدرێن و حکومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا داواکراوە کە بەرپرسانی ئێران لەوە ئاگاداربکرێنەوە، دانپێدانانەکانی سامان نەسیم لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە و پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێت و لە کاتی دادگاییکردنیدا بە دژی بەکارنەهێندرێن.

لێبوردنی نێودەوڵتی پێشنیازی کردووە، هەموو ئەم داواکارییانە ئاراستەی باڵاترینی بەرپرسی حکومەتی ئێران، واتە عەلی خامنەیی بکرێت، هەتاوەکو 20 مارسی 2015 .

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەیاننامەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا راگەیێندراوە، دەستبەسەرکردن و دیاریکردنی سزای لە سێدارەدانی سامان نەسیمی لە ساڵی 2011 بووە، لەوکاتەدا کە تەمەنی 18 ساڵ بووە دانی بەوەداناوە کە تەقەی لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کردووە، بەڵام دواتر گوتوویەتی کە ئەو تەقەی ئاسمانی کردووە و لە ژێر گوشاردا بەناچاری ئەو قسانەی کردووە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە رایگەیاندووە کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا رێگەیان پێ نەداوە پارێزەری هەبێ و بۆ ماوەیەکی زۆر بە قاچ هەڵیانواسیووە و ئەشکەنجەیان داوە.

 فەلاح رەحیمی/ رووداۆ

9/2/2015

hibadi123

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، لەگەڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران رێککەوتنیان ئەنجامداوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنگرەی ئاسایش لە میونشن رایگەیاند:" سەرجەم ئەو راوێژکارە ئێرانییانەی هاتوونەتە عێراق، لە دەرەنجامی ئەو رێککەوتنەی نێوان عێراق وئێران بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش".

هەروەها مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەربارەی رۆڵی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا رایگەیاند" ئێران دەستپێشخەربووە لە هاوکاریکردنمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، هاوکارییەکانیشی بەردەوامن".

نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق لە کاتی پێشوازیکردنی لە حەسەن دانای فەری باڵیۆزی ئێران گوتی، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعێراق هەنگاوی گەورەیان بڕیوە.

بە پێ یگوتەی بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لەهەمانکاتدا بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش، لەسەرەتای داگیرکردنی موسڵ لە لایەن چەکدارانی داعش،  ئێران وەک وڵاتێکی دراوسێی عێراق رۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش و یارمەتیدانی عێراق هەبووە. 

9/2/2015

kerri u konfaransi munix

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن وتارێکی پێشکەشکرد. ئەو باسی لە ستراتیژییەتی لەناوبردنی رێکخراوی دەوڵەی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) کرد و  گوتی: "پێویستە لەسەرمان بەرامبەر ئەو دوژمنە هیچ هەڵەیەک نەکەین". جەختیشیکردەوە کە "لە داهاتووی سووریا شوێنێک نییە بۆ بەشار ئەسەد".

جۆن کیری، ئاماژەی بەو تاوان و کۆمەڵکوژییانە کرد کە رێکخراوی داعش ئانجامیاندەدات و گوتی: "ئێمە ئێستا شایەتی هەموو ئەو تاوانانەین کە بەرامبەر منداڵ و ژن و هەموو کەسێک ئەنجامدەدرێ، ئەم جۆرە تاوانە پێویستی بەوە نییە لێی خۆشبین، ئەمە دەبێ رووبەڕووی ببینەوە و تێکبشکێندرێ".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە بەشداریی هاوبەشەکانی وەک ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا کردەوە لە شەڕی دژەتیرۆر و گوتی: "دەبێ بزانین لە هەموو سوچێکی ئەم جیهانەدا هەڕەشەی تیرۆرمان لەسەرە، ئەو 60 وڵاتەی کە بەشداری شەڕی دژ بە داعش دەکەین بەردەوامین لە شەڕکردن دژی ئەو گرووپە و نیازی خۆمان ئاشکرا کردووە، کە تێکشکاندنی داعشە".

کیری ئاشکرایشیکرد: "قسەمان لەسەر ستراتیژییەتێک کردووە کە بتوانێ داعش تێکبشکێنێ و سەرچاوە داراییەکانی لاواز بکات، چونکە ناوچەیەکی زۆریان کۆنتڕۆڵکردووە و دەتوانن سەرچاوە سروشتییەکان لە نەوت و گاز وەک سوودێکی ئابووری بۆخۆیان بەکاربهێنن، هەروەها پێویستە  رێگری لەو پڕوپاگەندەیە بکەین کە بەهۆیەوە ترس و تۆقاندن بڵاودەکەنەوە".

جۆن کیری باسی سەرکەوتنی هێزە کوردییەکانی کرد لە کۆبانێ و گوتی: "دەبێ گوشار بخەینە سەر داعش بۆ ئەوەی تاکتیکەکانیان بگۆڕن، وەک چۆن لە کۆبانێ ئەنجامماندا، هەروەها دەبێ هاوپەیمانێتییەکەمان فراوان بکەین و دیبلۆپاتییەکی وا بەکاربهێنین کە هاوکاری هەموو ئەو هێزانە بکەین کە وەک هێزی کوردی لە عێراق رووبەڕووی داعش دەبنەوە، چونکە دەزانین کە ئەو هێزە پێویستی بە هاوکاری هەیە". جەختیشی لەوە کردەوە لە داهاتووی سووریادا هیچ شوێنێک بۆ بەشار ئەسەد نییە و گوتی "دیتکاتۆرییەتێک کە بە خوێنڕشتن دەستیپێکردووە نابێ جارێکی دیکە لەو شوێنە سەرهەڵبداتەوە".

کیری مەترسی خۆی  خستەڕوو لەبارەی ئەوەی کە ئەگەری هەیە داعش وڵاتی دیکەش بکاتە ئامانج و ئاماژەی بەوەکرد: "پێویستە ئاوڕ لە هەموو ئەو خاڵانە بدەینەوە کە بوونەتە هۆی دروستبوونی هێزێکی لەمشێوەیە".

8/2/2015

mir tahsin bag yazidi

 

وه‌كیلى میرى ئێزدیان بەهۆى ده‌ستنیشاننه‌كردنى شوێنێك له‌ كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ ئایندەی ئێزدی و مەسیحییەكانی عێراق، كه‌ ئه‌مڕۆ لە شاری هەولێر به‌سترا، كۆبوونه‌وه‌كەی‌ به‌جێهێشت.

حازم ته‌حسین به‌گ، وه‌كیلى میرى ئێزدیان به‌ (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: " كۆنگره‌كه‌ لەسه‌ر ئاینى ئێزدى و مه‌سیحییه‌، كه‌ چووین بینیمان زور بێسه‌رو‌به‌رە بوو، كه‌س پێمانی نەگوت شوێنه‌كه‌مان کوێیە‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش وتمان ماده‌م كۆنگره‌كه‌ وایه‌، هه‌ر به‌شدار نه‌بین باشتره‌‌".

وه‌كیلى میری ئێزدیان ره‌تیده‌كاته‌وە ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆنگره‌كه‌ و گوتى: "دیاره‌ پێویستیان به‌ ئێمه‌ نییه‌".

ئه‌مڕۆ (كۆنگرەی كۆمەڵكوژی و پاكتاوی نەژادیی، ئایندەی ئێزدی و مەسیحییەكان لە عێراقدا) لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا بە بەشداری 32 دەوڵەتی جیهان بەڕێوەچوو و‌ سبەیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

8/2/2015

logoi komali islami k

 

ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسیى كۆمه‌ڵى ئیسلامى، باسى هاتنى داعش ده‌كات بۆ كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو هاتنى داعش بۆ كوردستان په‌یوه‌ندیى به‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌بوو.

بیلال سلێمان، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان، ئه‌مڕۆ (7/2/2015)له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێك له‌گه‌ڵ سایتى “كورد پرێس” له‌باره‌ى هاتنى داعشه‌وه،‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: من لام وایه‌ که‌ ئاماده‌بوونی داعش و به‌رنامه‌ی هاتنی فراوانتره‌ له‌وه‌ی که‌ ته‌نیا بۆ هه‌رێمی کوردستان بێ، من پێم وایه‌ ده‌ستی وڵاتانی زلهێزی تێدایه‌.

گوتى: “هۆکار هه‌یه‌ بۆ دروست بوون و به‌هێز بوونی داعش، ئه‌ویش ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌یه‌ که‌ له‌ ڕابردوودا له‌ ناوچه‌کان کراوه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌و هۆکارانه‌ بریتین له‌: بارودۆخی سووریا کە تێیدا ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د،‌ وه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کی، به‌ چه‌وسانه‌وه‌ و زوڵم کردن له‌ هاووڵاتیانی خۆی، ئه‌و هه‌لەی ڕه‌خساند که‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی به‌ دوای ئاڵتیرناتیوێکدا په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر داعش، که‌ دیاره‌ له‌ ڕووی پشتیوانییه‌وه‌ خاوه‌ن پشتیوانییه‌کی ماددی و مه‌عنه‌وی بوو. له‌ عێراقیشدا به‌ هه‌مان شێوه‌ و به‌ تایبه‌ت له‌ شاری ئه‌نبار که‌ بینیمان هاووڵاتیان چه‌ندین مانگ له‌سه‌ر جاده‌ خێوه‌تیان هه‌ڵدابوو نیگه‌ران بوون له‌ کۆمه‌ڵێک خزمه‌تگوزاری و کۆمه‌ڵێک داواکاریی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ حکوومه‌تی ئه‌و کاتی عێراق واته‌ مالیکی نه‌یتوانی ئه‌و بارودۆخه‌ ئیداره‌ بکا، ته‌نانه‌ت هات و خێوه‌ته‌کانیشی تێکدا و خه‌ڵکێکی زۆری ده‌ستگیر کرد و به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ مووسڵ و له‌ شوێنه‌کانی‌تریش خه‌ڵک نه‌یانتوانی ناڕه‌زامه‌ندییه‌کانی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و ئازادانه‌ ده‌رببڕن”.

گوتیشى: “ئه‌مه‌ وه‌ک به‌ستنی ڕێگای کانییه‌یه‌کی ئاوه‌ که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ شوێنێکی دیکه‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دا و ڕێگا بۆ هاتنه‌ده‌ر ده‌کاته‌وه‌، ئینجا ئه‌م شوێنه‌ نوێیه ‌یان شوێنێکی دروست و ڕوونه‌ یان شوێنێکی خراپه‌. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م ناڕه‌زامه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ له‌ شوێنێکه‌وه‌ سه‌ری ده‌رهێنا که‌ داعش بووه‌. که‌واته‌ هۆکاری سیاسی له‌ پشت خه‌ڵکه‌که‌ هه‌بوو و به‌ تایبه‌تی پشتیوانیی زلهێزه‌کان بوو به ‌هۆی هێرش کردن و په‌ره‌سه‌ندنی داعش بۆ سه‌ر عێراق و هه‌رێمی کوردستان و سووریا”.

له‌باره‌ى هۆكارى هاتنى داعش بۆ كوردستان، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “له‌ بابه‌ت په‌لاماره‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر کوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بتوانێ له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ نزیک بێته‌وه‌ له‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران. وه‌ کوردستانیش بو ئه‌وان شوێنیکی ستراتیجییه له ڕووی جیوپۆلیتیکییەوە”.

basnews

7/2/2015

merkel u barzani m

 

کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەی بارزانی و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆتایی پێهات و لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەش، بارزانی رایگەیاند، کە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی برای، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بووە.

لە کۆبوونەوەکەی عەبادی و بارزانیدا هەریەکە لە هوشیار زێباری، وەزیری دارایی، محەمەد ساڵح خەبان، وەزیری ناوخۆ و باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا یاوەریی عەبادیان دەکرد. مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە و فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان یاوەری بارزانیان دەکرد.

حەیدەر عەبادی، لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئاشکراکرد و بە رۆژنامەنووسانی گوت، کە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە رزگارکردنی موسڵ، بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، هاوکاری‌کردنی پێشمەرگە و پرسی نەوت لە عێراق کردووە.

لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی بارزانی و عەبادی، کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا دەستی پێکرد.

پێشبینی دەکرێت هاوکاری کردنی پێشمەرگە لەلایەن ئەڵمانیا و وڵاتانی رۆژئاواوە لە شەڕێ لە دژی چەکدارانی داعش، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بێت. بەتایبەت، کە ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەرەتای هێرشی داعش بۆسەر باشووری کوردستان، بەردەوام هاوکاریی سەربازی و مرۆیی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.

basnews

7/2/2015

barzani u kongarai munix

 

بڕیاربوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی جیهانی (کۆنگرەی ئاسایشی میونیخ) سازبکات، بەڵام رەتیکردەوە کۆنگرەکە سازبکات.

یولیۆس هاردە، سەرۆکی سەنتەری میدیایی کۆنگرەی ئاسایشی جیهان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بەهۆی ئەوەی "شوێنی سازکردنی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بە دڵ نەبوو، رەتیکردەوە کۆنگرەی رۆژنامەوانی سازبکات".

6/2/2015

obama 6_1370892230

 

تیمی ئاسایشی نەتەوەی ئەمریكا راپۆرتێك دەربارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا دەخاتە بەردەم باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا. 

لە راپۆرتەكەدا، کە تیمەکە ئەمڕۆ هەینی 6ـی شوباتی 2015 دەیدەنە ئۆباما، هێڵە گشتییەكانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا  بۆ دوو ساڵی داهاتوو دەخرێتەڕوو.
 
كۆنگرێس و میدیاكانی ئەمریكا بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی ئەم راپۆرتە دەکەن، کە وەكو دوكیۆمێنتی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئیدارەی ئەمریكا تاوەكو كۆتایی ساڵی 2016 دەخوێنرێتەوە.

پێشبینی دەكرێت كۆمارییەكان، كە زۆرینەی كۆنگرێس پێكدەهێن، لێكدانەوە و تێڕوانینی جیاواز بۆ راپۆرتەكە بكەن، لە چەند مانگی رابردوودا كۆمارییەكان بە تووندی رەخنەیان لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا گرتووە.

بڕیارە سوزان رایس، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، گوتارێك دەربارەی ناوەڕۆكی دۆكیومێنتەكە ئامادە بكات.
 
چاوەڕێ دەكرێ گوتارەی رایس لەسەر دوو خاڵی سەرەكی بووەستێت، یەكەم  پابەندبوونی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و سەركردایەتیكردنی ئەمریكا  لە شەڕی دژ بە داعش.

دووەم ، جەختكردنەوەی لەسەر ئاسیای نێوەڕاست و پەیوندییە ئابوورییەكان و جووڵەپێکردنی هێزی سەربازی ئەمریكا بەرەو ئاسیا. 

سێیەم: قەیرانی ئۆكراینا و كۆتایهێنان بە ململانییەكان لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا  و رێگریکردن لە دەستوەردانی سەربازی و سیاسی رووسیا لە ئۆكراینا.
 
بەپێی یاسای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، كە لە ساڵی 1986 پەسەندكراوە، دەبێت ساڵانە دۆكیومێنتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بڵاوبكرێتەوە، بەڵام لەبەر هۆكاری ئەمنیش، هەندێك جار دۆكیومێنتەكان  بڵاوناكرێنەوە.

7/2/2015

 

helikopteri nosepri

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند كە تیمێکی تایبەتی هێزی ئاسمانی رەوانەی کوردستان دەکەن.

بە گوتەی سەرچاوەیەک لە پێنتاگۆن، تیمە نوێیەکە، تیمێکی فریاگوزارییە و ئەرکی رزگارکردنی ئەو فڕۆکەوانانە دەبێت، کە رەنگە لە ناوچەکانی نزیک دەسەڵاتی داعش بکەونەخوارەوە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات "کوردستان نزیکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش، بۆیە دەتوانرێت بە زووترین کات هەوڵی رزگارکردنی هەر فڕۆکەوانێک بدرێت، کە لە نزیک ئەو ناوچانە دەکەونە خوارەوە".

تیمە فریگوزارییەکەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، پێشتر لە بنکەیەکی سەربازی لە وڵاتی کوەیت بوون و لەوێوە دەگوازرێنەوە بۆ کوردستان، لەگەڵیشیان ژمارەیەک هێلیکۆپتەر لە جۆری ئۆسپری رەوانەی کوردستان دەکرێن.

هەلیکۆپتەری ئۆسپری:

- پێشکەوتووترین جۆری هێلیکۆپتەرە کە تیمە فریاگوزارییەکان بەکاریدەهێنن.

- دەتوانێت بەشێوەیەکی  ئاسۆیی  و ستوونی  بفڕێت و بنیشێتەوە.

- لە ساڵی 1981 وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دروستیکردووە.
 
- ساڵی 2009 پێشکەوتوترین و خێراترین جۆری دروستکراوە.

- دەتوانرێت بۆ جەنگ و بۆ  ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری سەربازی بەکاربهێنرێت.

- لە جەنگی ئەفغانستان و عێراق و لیبیا بەکارهاتووە.

6/2/2015

kosart r. u nikolai miladinof

 

نیكۆلای میلادینۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، نامه‌یه‌ك بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می به‌ شه‌هیدبوونی پۆلێك پێشمه‌رگه و هه‌ردوو شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حوسێن مه‌نسور و عه‌مید شێركۆ فاتیح، ده‌ڵێت:"به‌رگری بێوێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ نموونه‌ی به‌رخودانی درێژخایه‌نی ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌ له‌ به‌رگریكردن".


دەقی نامەکەی میلادینۆف بۆ كۆسرەت رەسوڵ:

رێزدار: هاورێی خۆشه‌ویست "كۆسره‌ت ره‌سول" جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆم راده‌گه‌یه‌نم بۆ شه‌هیدبوونی له‌ ناكاوی فه‌رمانده‌ی گشتی شێركۆ فاتیح شوانی , (عه‌میدی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی هێزی یه‌كی پێشمه‌رگه‌) و فه‌رمانده‌ی گشتی حسین منصور , (عه‌میدی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی دووی هێزی پێشمه‌رگه‌) و گشت ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ژیانی خۆیان به‌خشی به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ وه‌حشی گه‌ریه‌ی داعش كردیه‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو. هه‌روه‌ها هاوسۆزی و خه‌می هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ژین ده‌گه‌یه‌نین به‌ كه‌س و كاری شه‌هیدان.

به‌رگری بێوێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ نموونه‌ی به‌رخودانی درێژخایه‌نی ئێوه‌ی به‌رێزه‌ له‌ به‌رگری كردن. رۆلی به‌رێزتان له‌سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی كه‌ركوك له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو و به‌شداری كردنی كردنی بێ وێنه‌ی لیوای سێی تایبه‌ت به‌رز ده‌نرخێنین هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ پیرۆزبایی له‌ به‌رێزت و سه‌ربازه‌ قاره‌مانه‌كنت بكه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پاراستنی كه‌ركوك و هاولاتیان له‌ هێرشی نا مرۆڤانه‌ی داعش.

شه‌ری جوامێرانه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ ژیانیان به‌خشی له‌ 30 و 31 ی مانگی یه‌كی 2015 نمونه‌ی پاراستنی ئاشتیه‌.

ئه‌وان هاورێی تۆ بوون له‌ شه‌ره‌كه‌, هه‌وه‌ها قوربانی ئه‌وان هه‌رگیز له‌بیرناكرێت. له‌ناو بردنی ئه‌و هێزه‌ شه‌رخوازانه‌ و به‌رگری كردن له‌ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستا ن و عێراق ده‌بێته‌ باشترین په‌ند و وانه‌ له‌ یادگاریه‌كانیان. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌رده‌وان ده‌بن له‌ هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی ئێوه‌و به‌رخودانی ئێوه‌.

تكایه‌ رێزو متمانه‌م قبووڵ به‌رموون.
نیكۆلای . ی ملادینۆڤ
به‌غدا 3/2/2015


mala ali kelak

 

مەلا عەلی كەڵەك، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش)، داوادەکات ژمارە تەلەفۆنی ئەمیرانی كوردی بۆ بنێرن یاخود ژمارەی ئەو بدەن بە ئەمیرێک.

مەلا عەلی مەحموود (ناسراو بە مەلا عەلی كەڵەك) لە پۆستێکیدا لە پەیحی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت:" داوا لە دەوڵەتی ئیسلامی دەکەم بە زووترین کات ژمارە تەلەفۆنی چەند ئەمیرێکم بدەنێ کە لە موسڵن یان لە بازگەکانی خازرن، بە مەبەستی دانوستاندن سەبارەت بەو پێشمەرگانەی بە دیلی کەوتوونەتە دەست داعش".

مەلا عەلی بۆ داعش دەڵێت:" باشترە لە نزیکەوە گفتوگۆ بکەین بۆ ئەوەی بگەینە ئامانجێک" دەشڵێت:" ئاگر بە ئاگر چارەسەر ناکرێت، بۆیە من ئامادەم بێمە لاتان".

ئەم پۆستەی مەلا عەلی کەڵەک دوای ئەوە هات، کە پێشتر داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە كردبوو رێگای پێبدەن بۆ ئەوەی سەبارەت بە پێشمەرگە دیلەکان گفتوگۆ لەگەڵ داعش بکات، وەزارەتی پێشمەرگەش رایگەیاندبوو، ئەوان رێگریان لێنەکردووە کە بڕوات.

6/2/2015

merkel u hibadi

 

راوێژكاری ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت كە لەم رۆژانەدا چاوی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێت. حەیدەر عەبادیش مژدەی ئەوە دەداتە خەڵکی مووسڵ کە رزگاریی کۆتایی بەسەر داعشدا نزیک بووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 6-2-2015، دوای كۆبوونەوەیەك ئەنجێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا و حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەرلین كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیان سازكرد، لە وەڵامی پرسیارێكی تۆڕی میدیایی رووداودا كە لە كۆنگرەكەدا ئامادەبوو، مێركل رایگەیاند لەمرۆژانەدا چاوی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێت. ئێستا بارزانی بۆ بەشداریكردن لە (کۆنفرانسی جیھانی ئاسایش) لە ئەڵمانیایە.

مێركل هەروەها گوتی،" بڕیارمانداوە پشتگیری لە حکومەتێکی گشتگیر بکەین لە عێراقدا و هەوڵدەدەین لەپەنای هاوکاریی سەربازی، هاریکاریی ئابووریی عێراقیش بکەین". لەبارەی رێكخراوی داعشیش گوتی،"دەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا قووڵتر بکەینەوە". ئەڵمانیا یەكێك لە وڵاتە سەرەكییەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعشە و چەك و هاوكاری سەربازیشی پێشكەشی كوردستان كردووە.    

لەوەڵامی مێركلیشدا حەیدەر عەبادی گوتی،" پەیوەندیی عێراق و ئەڵمانیا قووڵ و دوورودرێژە و ئەڵمانیا لەڕووی ئەمنییەوە هاوکاریمان دەکات". گوتیشی،" ئەڵمانیا لەڕێگەی ناردنی چەکەوە بۆ پێشمەرگە هاوکاریی عێراقی کردووە، هەروەها پێویستمان بە چەکی پێشکەوتوو هەیە و ئەڵمانیا دەتوانێت لەمڕووەوە هاوکاریمان بکات".

عەبادی لە كۆنگرەكەدا ئەوەشی خستەڕوو كە لە 9ی مانگی داهاتوو لێژنەی هەماهەمنگیی عێراقی و ئەڵمانی پێکەوە دادەنیشن و مەترسی ئەوەشی خستەڕوو كە هەندێک لە چەکدارانی داعش رەنگە بگەڕێنەوە ئەڵمانیا.  

لە وەڵامی پرسیارێكی تۆڕی میدیایی رووداودا لەبارەی هێرشكردنە سەر داعش لە مووسڵ و كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو پارێزگایە، سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتی،"نامانەوێ لە مووسڵ بچینە شەڕێکەوە کە دەرهاویشتەکانی دیارنەبێت، بەڵام مژدەی ئەوە دەدەمە خەڵکی مووسڵ کە رزگاریی کۆتایی نزیک بووەتەوە". جەختیشكردەوە كە دەیانەوێت بە کورتترین ماوە بەسەر داعشدا سەرکەون.

کۆنفرانسی جیھانی ئاسایش (ناسراو بە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ)  ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، ژمارەیەکی زۆری سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیران و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بەشداردەبن. بڕیاریشە ھەریەک لە عەبادی و بارزانی لە کۆنفرانسەکەدا وتار پێشکەشبکەن وەکو دوو سەرکردە کە لە بەرەی دژە داعش دەجەنگن.

rudaw

6/2/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان