فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌ئاهه‌نگێكدا كه‌بۆ پشتیوانی له‌ حه‌شدی میللی له‌كه‌ربه‌لا سازدرابوو، وتارێكی خوێنده‌وه‌و تیایدا به‌ڕوونی باسی له‌دابه‌شكردنی عێراق كرد. گوتیشی: ” ئه‌وه‌ی له‌ موسل و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین ڕوویدا، پیلانێكه‌ زه‌مینه‌سازی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی عێراق”.

هه‌روه‌ها گوتی: ” هێزه‌ چه‌كداره‌كان و حه‌شدی میللی، شكستیان به‌و پیلانه‌ هێناوه‌. دوژمنانیش له‌و ڕاستیه‌ تێگه‌یشتوون كه‌ ئێمه‌ پابه‌ندین به‌هه‌موو بستێك له‌خاكی عێراق. بۆیه‌ ئه‌وان ئێستا جوڵه‌یه‌كی گڵاو ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت حه‌شد له‌ناو به‌رن. ئه‌ویش له‌ڕێی ناشرین كردنی وێنه‌ی حه‌شد و بڵاوكردنه‌وه‌ی شاڵاوێكی درۆو ده‌له‌سه‌ له‌دژی حه‌شد”.

پێداگریشی كرد له‌وه‌ی: ” هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دێت، ئه‌نجامی پیلانگێڕی دوژمنه‌كانمانه‌ كه‌ ملیاره‌ها دۆلاریان بۆ خه‌رج كردووه‌”.

ڕوونیشی كرده‌وه‌: ” عێراقییه‌كان یه‌كگرتوویی خاكی وڵاته‌كه‌یان ده‌وێت و، دابه‌ش كردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌”.

مالیكی هه‌روه‌ها گوتی: ” پیلانه‌كان له‌چه‌ند به‌رگێكدا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ دامه‌زراندنی گاردی نیشتمانی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌جیا، هه‌روه‌ها له‌ڕێی دابینكردنی پارێزگاری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوایه‌ په‌راوێزخراون”.

مالیكی گوتیشی: ” هه‌موو ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی پێشوی عێراق كه‌دروستكراون، خاڵی نه‌بوون له‌هیچكام له‌ پێكهاته‌كان، كه‌واته‌ كوا په‌راوێزخستن؟ ئه‌وه‌ په‌راوێزخستن نیه‌، به‌ڵكو ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌یه‌ كه‌ هه‌مووان داوامان ده‌كرد”.

پاشان به‌م ڕستانه‌ كۆتایی به‌وتاره‌كه‌ی هێنا: ” ئه‌مڕۆ ئێمه‌ چه‌كمان به‌ده‌سته‌، توانامان به‌ده‌سته‌، سندوقی هه‌ڵبژاردنمان له‌ده‌سته‌. هه‌رگیز پاشه‌كشه‌ ناكه‌ین. به‌ره‌نگاری دابه‌شكردنی عێراق ده‌بینه‌وه‌. به‌هه‌موو توانامانه‌وه‌ به‌رگری له‌یه‌كپارچه‌یی وڵات ده‌كه‌ین”.

پاشان گوتی: ” دابه‌شكردنی عێراق ته‌نها ئیسرائیل و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی موسوڵمانی عه‌ره‌ب قازانجی لێده‌كه‌ن”.
27/9/2015

 

“جۆن بینه‌ر” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، له‌كۆتایی مانگی داهاتوودا ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه‌.


بینه‌ر كه‌ خۆی سه‌ربه‌ حیزبی كۆمارییه‌، له‌لایه‌ن پارێزگاره‌كانی حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ فشاری زۆری له‌سه‌ر دروستكرا. به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ باربووكردنی حكوومه‌ت بۆ ئه‌و باوكانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت خێزانه‌كانیان ڕێك بخه‌ن.


یاریده‌ده‌ره‌كانی بینه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌له‌ساڵی ڕابردووه‌وه‌ ناوبراو نه‌خشه‌ داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌.


ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بینه‌ر، له‌پاش یه‌ك ڕۆژدێت له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ”پایا فرانسیس”دا، كه‌له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاش وتارێكی خوێنده‌وه‌.


به‌گوته‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ئاگادار له‌ڕه‌وشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌ بینه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ به‌سه‌ر نوكی چه‌قۆدا بڕوات. چونكه‌ هه‌وڵی ده‌دا سازانێك دروست بكات له‌نێوان كاره‌كانی كۆنگریس و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری پارێزگاره‌كانی ناو حیزبی كۆماری.


به‌گوته‌ی یاریده‌ده‌ره‌كانی، بینه‌ر له‌كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ویستی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی شكستی له‌ناكاوی “ئه‌ریك كانتۆر” ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی كۆماری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بڕیاره‌كه‌ی دواخست.
26/9/2015

 

سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ئەو چەکانەی ئەوان داویانەتە سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سوری، دراوەتە بەرەی نوسرەی باڵی قاعیدە لە سوریا.

سوپای ئەمریکا چەند گرووپێکی هێزەکانی ئۆپۆزیسۆنی سوری مەشقپێکرد و چەکداری کردن، بە مەبەستی بەردەوامبوون لە شەڕی رژێمی سوریا و گرووپەکانی بەرەی نوسرە و رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو گرووپە مەشقپێکراوانە، شەش بارهەڵگری سەربازی بە چەک و جبەخانەوەیان رادەستی چەکدارانی رێکخراوی قاعیدە لە سوریا کردووە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو، کە لە کۆی 54 چەکداری مەشقپێکراو، ئێستا 10 چەکداریان لەسەر زەوی لە بەرژەوەندیی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕەوی سوریا شەڕ دەکەن.
26/9/2015

 

ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانی، ئوارەی رۆژی هەیەنی خۆپێشاندانێکیان دژی سعودیە لە تارانی پایتەخت ئەنجام دا و تێیدا دژایەتی ئەمریکاش دوپاتکراوەتەوە.

خۆپێشاندەرە ئێرانییەکان، سعودیە بە هۆکاری گیانلەدەستدانی زیاتر لە 700 حاجی لە مینا دەزانن.
26/9/2015

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، یەكەمین ڕۆژی جەژنی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری خازری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ بەسەر برد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی 9ـی 2015، “مەسعود بارزانی”، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدی فەرماندە شەهید “فەرەیدوون جوانڕۆیی” و پیرۆزبایی كردنی جەژن لە پێشمەرگە قارەمانەكان، سەردانی میحوەری خازری كرد.

لەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی یادی شەهیدی سەركردە شەهید فەرەیدوون جوانڕۆیی بەرز نرخاند كە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، ئەركی خۆی لە بەرگری كردن لە خاكی كوردستان لە میحوەری خازر قارەمانانە و زۆر بە سەركەوتوویی ئەنجام داوە. سەرۆك بارزانی پیرۆزباییشی لە پێشمەرگە قارەمانەكانی ئەو میحوەرە كرد و هەر لەوێشەوە پیرۆزبایی لە یەك بە یەكی پێشمەرگە قارەمانەكان كرد، هەر لە خانقینەوە هەتا شنگال كە ئازایانە بەرگری لە گەلی كوردستان و مرۆڤایەتی و بەها مرۆیییەكان دەكەن. سەرۆك بارزانی پیرۆزباییشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان كرد و سڵاویشی بۆ گیانی پاكی ئەو پێشمەرگانە نارد كە گیانی خۆیان فیدای نیشتمان كردووە و شەهید بوونە. هەروەها پیرۆزبایی جەژنی لە پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان كرد و هیوای چاكبوونەوەی بۆ خواستن.

سەرۆك بارزانی لەم سەردانەیدا سوپاسی خۆڕاگری و گیانفیدایی پێشمەرگەی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە پێشمەرگە مێژوویەكی مەزنی تۆمار كردووە و بە گیانی خۆی، وڵاتەكەی و جیهانی پاراست و بووە سیمبولی پاراستنی ئازادی و بەهاكان لە بەرانبەر داعشێك كە سیمبولی تاوان و تیرۆر و دژایەتی كردنی ژیانە. سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە بارودۆخی بەرەكانی شەڕ كرد و هێمای بەوە دا كە ئیرادە و بیروباوەڕی پێشمەرگە زۆر بەهێز و بەرزە و دڵنیاییشی دایە پێشمەرگە كە سەركەوتن بۆ پێشمەرگە و كوردستان دەبێت و لەو ڕێگەیشەوە دڵی هەموو لایەك ڕوون بێت و دەبێ هیوامان بە دواڕۆژ زۆر بێت.

لە بەشێكی ئەم سەردانەدا، سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرماندە مەیدانییەكانی میحوەری خازر كۆبوویەوە و فەرماندەكان، سەرۆك بارزانییان لە ڕەوشی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ ئاگادار كردەوە و سەرۆك بارزانیش ڕێنوێنی و ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو.
25/9/2015

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گاته‌ ڕاده‌ی ساردبوونه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ بوویه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی ڕووت. له‌ئێستاشدا ئۆپشنه‌كانی به‌رده‌م ئه‌مرۆكیا بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسییانه‌دا توشی چه‌ق به‌ستن بوون.

له‌م میانه‌یه‌دا”ستیوارت ڕۆبه‌رت” وه‌زیری جه‌نگاوه‌رانی نوێی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكدا ده‌ڵێت: ” نابێ هیچ كاتێك دیاری بكرێت بۆ له‌ناوبردنی داعش له‌عێراقدا”.

هه‌روه‌ها گوتی: ” به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌دا له‌ماوه‌ی 12 تاكو 18 مانگدا ئه‌گه‌رێكی به‌هێزنیه‌. به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی ڕۆژێك هه‌ردێت كه‌به‌ته‌واوی داعش له‌عێراق ده‌ربكرێت”.

له‌لێدوانیدا بۆ كه‌ناڵی”ئه‌ی.بی.سی” ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی ئه‌مریكا گوتی: ” ئه‌و ئامانجه‌ ته‌نها كاتێك دێته‌ دی كه‌ هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌شی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بكه‌ین”. به‌ڵام گوتیشی: ” ئه‌و ئامانجه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگ یان چه‌ند ساڵی داهاتوودا دێته‌دی”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی هیچ خشته‌یه‌كی كاتی بۆئه‌و ئامانجه‌ دیاری نه‌كراوه‌.
25/9/2015

 

به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مریكا تۆماری چه‌ند حاڵه‌تێكیان كردووه‌ كه‌تیایدا فڕۆكه‌ی جه‌نگی ڕووسی ده‌چنه‌ سوریا، له‌دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی چاودێری بێ ته‌له‌كانی فڕۆكه‌، یان ئه‌وه‌ی كه‌ناونراوه‌”ترانسپۆندرز”.


به‌رپرسه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ فڕكه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت چاودێری بكرێن، هه‌وڵیانداوه‌ بچنه‌ ناو سوریاوه‌و، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نزیك له‌ فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانییه‌وه‌ فڕیون.


به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” له‌ پشوی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ڕووسیا، ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان كردووه‌، له‌سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی سوریا، به‌تایبه‌تی له‌ئاسمانی ناوچه‌ی لازقییه‌ش، كه‌ هیچ پێگه‌یه‌كی داعشی تێدانیه‌، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی ڕوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپای ڕووسیا ده‌یه‌وێت هاوكاری ئه‌سه‌د بكات، نه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌دژی داعش چالاكی بكات.
25/9/2015

 

گرووپێکی چەکداری بەناوی “هەڵۆکانی زاگرۆس” دامەزرانی خۆیان راگەیاند و لە ئاگادارییەکدا داوای هاوکاری دەکەن و داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەن، کە یارمەتییان بدەن.

ئەو گرووپە کە خۆیان بەناوی “هەڵۆکانی زاگرۆس” ناساندووە، ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە سەر بە چ لایەنێکی سیاسین، بەڵام هەروەک لە ئاگادارییەکەدا دەردەکەوێ، بەرەنگاری سیاسەتە دوژمنکارانەکانی کۆماری ئسیلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبنەوە.

وێنەیەک لەو ئاگادارییە بۆ باسنیوز نێردراوە.


دەقی ئاگاداریەکەیان

بەرێوەبەریی هەڵۆكانی زاگرۆس

خەبات و بەرخۆدانی گەلی كورد هەوراز و نشێوی زۆری بڕیوە, هەزاران رۆڵەی قوربانی رێی ئازادی و بەختەوەری کردووە و مێژوویەكی پر لە شانازی لە ناوچە و جیهان دا تۆماركردووە, ناوی كورد و رۆڵە گیانبەختكەرانی لە نێو گەلانی جیهان بۆتە وێردی سەر زمانان.

جێی شانازی و سەر فەرازیە كە رۆڵەكانی گەلی كورد رێرەو و رێبواری ئەو هەموو فیداكاری و گیانبازیە بن.

ئێمە (كیژ و كوورانی) كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات بە ئەركی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆمان زانیوە رەورەوەی خەبات و شۆرش درێژە بدەین, هەربۆیە “هەڵۆكانی زاگرۆس”مان دامەزراندوە كە هەموو چین و تۆێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی لە خۆوە گرتووە.

داوا لە هەمووی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی ئێران دەكەین, بە ناردنی هەواڵ و زانیاری لەسەر رووداوەكان, دام و دەزگاو عەوامیلی سەركوتگەری رژێم, جەلادانی نێو بەندیخانە و بەكرێگیراوانی ناوچەیی یارمەتیمان بكەن, داوا لە لاوانی شۆرشگیر لە هەر شوێنێكی كوردستان دەكەین خۆیان بەیار و یارمەتی دەری “هەڵۆكانی زاگرۆس” بزانن, بە پشتیوانی كردنتان و بەیەكەوە بوونمان دەتوانین هێزە زەبەلاحەكەی رژێم لاواز و تێك بشكێنین.

بەرێوەبەریی هەڵۆكانی زاگرۆس

25/9/2015

 

له‌تازه‌ترین لێدوانیدا، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا پشتیوانی بۆ “به‌شار ئه‌سه‌د” ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ ئه‌سه‌د له‌هه‌ر وتوێژێكدا به‌شداربێت كه‌به‌اره‌ی كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌ی چوار ساڵی سوریاوه‌ ئه‌نجام بدرێت.

“ئه‌نگێلا مێركل” ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌كۆتایی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی نائاسایی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا له‌”برۆكسل” به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: ” ده‌بێ له‌گه‌ڵ زۆرێك لایه‌ندا قسه‌ بكه‌ین. ئه‌وه‌ ده‌بێ به‌شار ئه‌سه‌دیش بگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین لایه‌نی تریش بگرێته‌وه‌”.

مێركل هه‌روه‌ها گوتی: ” نابێ وتوێژه‌كه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ڕووسیادا بێت، به‌ڵكوپێویسته‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كانی وه‌ك ئێران و وڵاتانی سوننه‌ مه‌زه‌بی ناوچه‌كه‌ش، به‌تایبه‌تی سعودیه‌دا گفتوگۆر بكرێت”.‌
24/9/2015

 

لە یەکێک لە بەرەکانی شەڕ لە گوندی خراپەرووت لە باشووری کەرکووک حسێن یەزدان پەنا لە هەوڵێکی تیرۆرستی ڕزگاری بوو سێ پاسەوانی شەهید بوون هێزەکانی پێشمەرگە لە هەوڵێ دەستگیرکردنی چەکدارەکەدان.

ڕزگار عەباس زادە” فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان لە میحوەری خراپەرووت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: سەعات 7:30خولەکی ئەمشەو کەسێک بە بیکەیسی تەقە لە حسێن یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان دەکات و بەهۆشیەوە سێ پاسەوانی تایبەتی شەهید بوون.

عەباس یەزدانپەنا گوتیشی ” هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە هەوڵی دەستگیرکردنی چەکدارەکەدان و رێگە نادەن دووربکەوێتەوەوە تەوق دەدرێت و دەستگیر دەکرێت هەڵمەتی گەڕانەکەشی بەردەوامە.

عەباس یەزدانپەنا گوتیشی : ئەوە هەوڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو هەوڵ دەدات سەرکردەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تیرۆر بکات لە ماوەی نزیکدا ئەوە چەندین پلانە بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان.

حسێن یەزدانپەنا فەرماندەی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە شەڕی داعش لە باشووری کەرکووک رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە دژی شەڕی داعش و چەندین هێرشی بەرفراوانی داعشیان تێکشکاندوەو چەند پێشمەرگەیەکیشیان شەهید بوون و زەبرێکی کوشندەیان لە داعش وەشاندوە.
24/9/2015

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئەمریکا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، کە باڵی سەربازیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)یە، وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناناسێنێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەیدا، جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی ”ئێمە یەپەگە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی نابینین، ئەوان سەرکەوتنی دیاریان لە دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەدەستھێناوە“. گوتیشی ”ئێمە بەردەوام دەبین لە ھاوکاریکردنی ئەو گرووپانەی کە دەتوانن سەرکەوتن بەسەر داعش بەدەستبھێنن، ئەو گرووپانەش تەنیا گرووپە کوردییەکان نین“.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، کە وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ئامانجێکی ھاوبەشیان ھەیە، ”مەرج نییە ئێمە لە ھەموو پرسەکان کۆک بین، ئێمە بیر لەوە دەکەینەوە کە لە شەڕەکە دەتوانن چی بکەن، ئەو کردەوەیە لە کوێ دەکرێت، لە چ کاتێک ئەوە دەکرێت. ھەر ئەوەشە کە ئێمە دەمانەوێت بەو شێوەیە رکابەرییەکە ببەینە پێشەوە“.

حکومەتی تورکیا، بەردەوام ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە یەپەگە و پەیەدەی باڵی سەربازی و سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە رۆژئاوای کوردستان، لەبەرامبەردا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە ”لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەین“.
22/9/2015

 

“ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی” سەرۆكی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران دەڵێت: “گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە نزیك سنوورەكانی رۆژهەڵاتی ئێرانەوە بنكەیان داناوە.”

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی “خەبەرئانلاین” هاشمی رەفسەنجانی ئاماژەی بەوەش داوە دەبێ‌ مەترسییەكانی داعش بۆ سەر ئێران بە هێ،د وەربگرین و راشیگەیاندووە: “جیالەوەی لە سنوورەكانی رۆژهەڵاتی ئێران داعش هەیە، لەلای رۆژئاوای ئێرانیشەوە لە ئێران نزیك بوونەتەوە.”

بە گوتەی رەفسەنجانی چەكدارانی داعش لە 35 كیلۆمەتریی سنوورەكانی ئێران بنەكەیان داناوە و نزیكی شاری “قەسر شیرین” لە پارێزگای كرماشان بوونەتەوە و ئێمەش هەڕەشمان كردووە كە ئەگەر نزیكتر ببنەوە، لێیان دەدەین و ئێستەش هەر لەو شوێنە ماونەتەوە.”

سەرۆكی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە “نائەمنترین ناوچەی جیهان” ناوزەد كردووە و گوتی: “ئەگەر نەتوانین ئەمنەیتی خەڵك بپارێزین، زۆر بە ئاسانی دەستە نادیارەكان ئاسایش و سەقامگیریمان تێك دەدەن.”

ئەم قسانەی رەفسەنجانی لە كاتێك دان كە “حەسەن فیرووزئایادی” سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی ئێران چەند مانگ لەمەوبەر هەڕەشەی كردبوو ئەگەر بێت و داعش نزیكی 40 كیلۆمەتریی ئێران ببنەوە، بە یەكجاری لەناوی دەبەین.

فەرماندە سەربازییەكانی ئێران مەودای نێوان چەكدارانی داعش و سنوورەكانی ئێرانیان بە 40 كیلۆمەتر خەمڵاندووە و ئەوەشیان بە هێڵی سوور وەسف كردووە.
22/9/2015

 

“محەمەدجەواد زەریف” وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەسپَكی رەوتی بەرجام (بەرنامەی هاوبەشی رێككەوتنی ئەتۆمی)، هەروەها دیدار لەگەڵ وڵاتانی گرووپی پێنج كۆ یەك ئەمڕۆ بەرەو نیۆیۆرك وەڕێكەوت.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، زەریف لەم سەفەرەیدا لەگەڵ “فیدریكا موگرینی” سەرۆكی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا و وەزیرانی هاوتای خۆی لە وڵاتانی گرووپی پێنج كۆیە یەك و بەتایبەتی جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دیدار و چاوپێكەوتنی دەبێت.

بڕیارە لەم سەفەرەی وەزیری دەرەوەی ئێراندا بۆ ئەمەریكا “كۆمیسیۆنی هاوبەشی ئێران و گرووپی پێنج كۆ یەك” بە مەبەستی تاوتوێی وردەكارییەكانی بەرجام (رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران) پێك بهێنرێت.

عەباس عێراقچی و حەمید بەعیدی نەژاد دوو كەس لە ئەندامانی تیمی دانوستانكاری ئێران لەم سەفەرەدا هاوڕێیەتی وەزیری دەرەوەی ئێران دەكەن.

دیدارەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیۆیۆرك لە پەراوێزی “كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان”دا بەڕێوە دەچن.

جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەرەتای ئەم حەفتەیە “ستیفان ماڵ” یەكێك لە دیپلۆماتەكانی ئەمەریكای وەك یاریدەردەر بۆ پرسی هاوئاهەنگی و بەڕێوەبەری بەرنارمەی ئەتۆمیی ئێران و نوێنەری ئەمەریكا دەستنیشان كرد.

جۆن كێری ئاشكرای كردووە دانانی كۆمیسۆنی هاوبەشی “بەرجام” بە ئەندازەی خودی رێككەوتنە ئەتۆمییەكە گرنگە.

لە دوو رۆژی رابردووشدا یۆكیا ئامانۆ سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتیی وەزەی ئەتۆم سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و حەسەن رۆحانی سەركۆمار و سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران كۆبووەوە.
22/9/2015

 

حکوومەتی رووسیا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی دەداتە سوپای رژێمی سوریا.

بەرپرسێکی باڵای سەربازیی سوری بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، کە فڕۆکەکان رۆژی هەینی رابردوو گەیشتوونەتە بنکەیەکی سەربازی لە شاری لازقییە.

هاوکارییەکانی رووسیا بۆ سوریای هاوپەیمانی پێکدێن لە، پێنج فڕۆکەی جەنگی، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەند جۆر چەک و جبەخانە.

سەرچاوەکە هەروەها رایگەیاندووە، کە چەکەکان بە وردی ئامانج دەپێکن و جۆرێکی مووشەکیشیان تێدایە، کە لە دوورەوە ئاراستە دەکرێت و گوتویەتی، ”ئەو چەکانە چەکی بەرگری و هێرشبردنن و تەنیا فڕۆکەی سەربازیی نین“.

لەوکاتەوەی لە مانگی ئاداری 2011 شەڕی ناوخۆیی لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای رژێمی سوریا دەستیپێکردووە، رووسیا هاوشانی چین و ئێران، هاوپەیمانی سەرەکیی رژێمی سوریایە.
22/9/2015

 

وڵاتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان پلەی 151ی لە بواری بێکاریدا هەیە و ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لە بوونی شەش ملیۆن بێکار لەو وڵاتەدا دەکەن.

بەپێی ئامارێک کە ناوەندی ئامار و زانیاریی وڵاتی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، وڵاتی ئێران بە نرخی بێکاریی 16%ـەوە، لە نێوان 202 وڵاتی جیهاندا پلەی 151ی هەیە.

زۆرێک لە کارناسان لەو باوەڕە دان نرخی بێکاری لە وڵاتی ئێران لە 16% زیاترە، هەروەها زیاترین نرخی بێکاری له 4 پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی لە پارێزگای ئیلام دایە.

بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بێکاری لە وڵاتی ئێران سنووری سێ ملیۆن و 500 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و کارناسانیش باوەڕیان وایە کە ئاماری بێکاری لە وڵاتی ئێران زیاتر لە پێنج ملیۆن و 900 هەزار کەسە.

پارێزگای ئیلامیش لە چاو پارێزگاکانی دیکەی ئێران پلەی یەکەمی بۆ بێکاریی هەیە هەیە کەرێژەی بێکاری لەو پارێزگایە لەسەرووی 20% ڕاگەیەندراوە.

هەر ساڵێک نزیک بە 800 هەزار کەس بە بازاڕی کاری ئێران زیاد دەبن کە بەهۆی داخرانی بەردەوامی داخرانی کارخانە و کەرتە پیشەییەکان و بەردەوامیی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، ئەو رێــژەیەش پەیوەست بە بێکاران دەبن.

22/9/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان