عێراق به‌پێگه‌ی جیۆستراتیژی و قووڵایی فه‌رهه‌نگی و، سیمبولیه‌تی شارستانی و، سامانه بهلێشاوهكانیهوه. ده‌بێته ژماره‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو خه‌یاڵدانی دروستكه‌رانی بڕیار له‌جیهاندا.
له‌دوای ڕزگاركردنی عێراق له2003 و، هه‌ڵكشانی هه‌ژموونی ئێران تیایدا، هه‌روه‌ها له‌دوای هاتنه كایه‌ی ڕێكخراوی داعشه‌وه، عێراق بووه‌ته ده‌وڵه‌تێكی میحوه‌ری له‌ناو ژینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌م ڕاپۆرته‌دا باس له‌هه‌ڵكشانی ڕۆڵی نێگه‌تیڤی ئێران ده‌كه‌ین له ڕێی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو “نوری مالیكی”یه‌وه كه‌له 2006ه‌وه لهوپۆستهدابوو. سیاسه‌ته‌كانیشی بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش.
بۆیه له‌م ڕاپۆرته‌دا تیشك ده‌خرێته سه‌ر ئه‌گه‌ری پێكدادانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران وڕێكخراوی داعش له‌سه‌ر خاكی عێراقدا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ده‌ده‌ین له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌وه.
ئێران سودی له ڕزگاركردنی عێراق وه‌رگرت
ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌رتای هاتنی ئه‌مریكاوه بۆ ئێران دروست بوو، ئێران گۆڕی بۆ ده‌رفه‌تێك و ئه‌وپه‌ڕی سودی وه‌رگرت له ڕوخانی سه‌دام حسێن. ئه‌و دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئێران بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له‌و دوژمنه ڕزگاریان بوو، به‌ڵام ئێرانییه‌كان نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی كه‌ڕه‌نگه له‌لایه‌ن پارێزگاره تازه‌كانی كۆشكی سپییه‌وه بكرێنه ئامانج.
ئێرانییه‌كان به‌جیدی بیریان لهبهرهنگاربوونهوهیهكی ستراتیژی هه‌ژموونی ئه‌مریكا كرده‌وه. كاره‌كه‌شیان له‌دوو ئاستدا كرد:
یه‌كه‌م: كاركردن له‌سه‌ر ئۆقرهنهبوونی دۆخی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراقدا. له‌ڕێی هاوكاری كردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كانه‌وه.
دووه‌م: كۆنترۆڵ كردنی سیسته‌می سیاسی عێراق، تاكو گوێڕایه‌ڵی ئه‌مریكا نه‌بێت.
هێزه شیعییه‌كان
له‌م میانه‌یه‌دا حیزبه شیعییه‌كان ڕۆڵێكی گرنگیان بینی بۆ پراكتیزه‌كردنی نه‌خشه دووخاڵییهكهی ئێران. چونكه گره‌وی ئێران له‌داڕشتنی پلانه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وان بوو.
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئێران په‌یوه‌ندی جۆراوجۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ حیزبه عێراقییه‌كاندا. بۆنمونه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌دا، په‌یوه‌ندی زۆر به‌تین و گه‌رمی هه‌بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ حیزبی ده‌عوه‌و ڕه‌وتی سه‌دردا هه‌مان په‌یوه‌ندی نه‌بوو.
به‌ڵام له‌دوای 2003 وڕووداوه‌كانی دواتر، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌عوه‌و ڕه‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ ئێران‌دا تابێ گه‌رموگوڕتر ده‌بوون. له‌ڕێی سیسته‌می پشك پشێكنهشهوه، ئێران توانی له‌گه‌ڵ پێكهاته سیاسییه‌كانی تری ناو ماڵی شیعه‌دا په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ دروست بكات. ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی ئێران سپۆنسه‌ری سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا.
هێزه شیعییه‌كان پێیان وایه ئه‌وان پێشتر له‌ژێر هه‌ژموونی سوننه‌دا بوون، بۆیه له‌بری دروستكردنی سیسته‌مێكی دیموكرات، په‌نایان برده‌به‌ر جۆرێك له‌تۆڵه‌كردنه‌وه.
ئێران له‌ڕێی قه‌ناعه‌ت كردنه‌وه بهشیعهكانی عێراق به‌وه‌ی خۆی تاكه ده‌وڵه‌ته بۆشیعه، توانی هێزی خۆی زیاتر بكات. هه‌ر زیادبوونێكی هێزی خۆیشی به‌زیاتر بوونی هێزی تاكه وڵاته شیعییه‌كه ناساند.
سه‌ره‌تای دابه‌ش بوون.. ئێران ژێییهكهی ڕاگرت
ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا هێزه شیعییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بوون وله‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كی یه‌كگرتوودا كاریان ده‌كرد. به‌ڵام دواتر ناكۆكی كه‌وته نێویانه‌وه‌و، دابه‌ش بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێران ژێیه‌كانی دابه‌شبوونه‌كه‌ی ڕاگرت. هه‌وڵیدا ناكۆكییه‌كان كۆنترۆڵ بكات. به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌دا كه قه‌ناعه‌تی به‌موقته‌دا سه‌در كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی “نوری مالیكی” بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له2010دا.
له‌دوای پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له‌عێراق و، زاڵ بوونی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به‌سه‌ر سیسته‌می حوكمدا، بڕوایه‌ك بڵاوبوویه‌وه كه ئێران به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی ئێرانی كردووه. به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی پێشوه‌خت ده‌ركیان نه‌كردبوو به مه‌ترسی سیاسه‌ته‌كانی مالیكی. چ بۆ سه‌رخۆیان یان له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق.
ململانێی شوناس
مالیكی به‌شێوازێكی سه‌دامیانه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانی سوننه‌دا ده‌جوڵایه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد سوننه‌كان زیاتر هه‌ست به په‌راوێزخران و سته‌م بكه‌ن. له‌ئه‌نجامدا ڕێكخراوی داعش توانی له‌ناو ڕیزه‌كانی سوننه‌دا جێپێی خۆی بكاته‌وه. ململانێكه‌ش بوویه ململانێی شوناس. له‌ناو ململانێكه‌دا، هێز توانی جێپیی خۆی به‌ڕوونی بكاته‌وه.
له‌هه‌نگاوێكدا كه‌هه‌موو جیهانی توشی شۆك كرد، ڕێكخراوی داعش توانی “موسل” داگیربكات. هه‌رله‌یه‌كه‌م ساته‌وه پرسیار و گومان ده‌ربڕان سه‌باره‌ت به هه‌ڵهاتنی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی عێراقی له‌به‌رده‌م چه‌ند سه‌د چه‌كدارێكی داعشدا.. له‌مانگی ئابی هه‌مان ساڵیش‌دا كۆنترۆڵی چه‌ندین شاروشارۆچكه‌ی تری كرد، وه‌ك شاره‌دێیه‌كانی:( زاب، ڕیاز، قه‌زای حه‌ویجه)له‌كه‌ركووك. هه‌روه‌ها كۆنترۆڵ كردنی قه‌زاكانی(شه‌رگات، فه‌لوجه) له‌ئه‌نبار. له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌كانی(سه‌عدیه، گوڵاڵه، میقدادیه)له دیاله.
له‌به‌رده‌م ئه‌م پێشڕه‌وییانه‌ی داعش و، مه‌ترسی گه‌یشتنی به‌به‌غدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق له فیكری ستراتیژی ئێرانی‌دا پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌نه. ئه‌وان له‌ژێر هیچ گوشارێكدا ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری عێراق ببن. بۆیه پێشڕه‌وییه‌كانی داعش ئێرانی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێنایه ناو بارودۆخی عێراقه‌وه.
كه‌وتنی موسڵ و ئه‌و شارۆچكانه‌ی تر، ده‌ری خست كه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به‌ته‌نها ناتوانن به‌ره‌نگاری بارودۆخ و مه‌ترسییه‌كه ببنه‌وه. بۆیه ئێران ده‌ستی كرده پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی سه‌ربازی بهحكوومهتهكهی مالیكی، چه‌ند هێزێكی سنورداری ئێرانیش هاتنه عێراقه‌وه. هه‌ندێ جار ژماره‌ی سه‌ربازه ئێرانییه‌كان ده‌گه‌یشته 5000 سه‌رباز. ئه‌وان شانبه‌شانی هێزه حكوومییه‌كانی عێراق و حه‌شدی میللی ده‌ستیان بهشهڕكرد له‌گه‌ڵ داعشدا.
هێزه‌كانی حه‌شدی میللی دابه‌ش ده‌بن بۆ دوو گرووپ:
یه‌كه‌م: گرووپی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه چه‌كداره گه‌وره و ناسراوهكانن، وه‌ك: حیزبوڵای عێراق، عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق، سریه‌كانی ئاشتی، لیوای خۆراسان.
دووه‌م: ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه‌به‌ده‌م فه‌توای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانه‌وه هاتن و، له‌دژی داعش چه‌كیان هه‌ڵگرت.
داعش دوو ئامانجی پێكا
هه‌رچی له‌سه‌ر داعش گوترابێت و بگوترێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه دوو ئامانجی پێكا:
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌بوو توانی ئایندهی سیاسی “نوری مالیكی” بسوتێنێت. له‌كاتێكدا مالیكی پیاوی پله یه‌كی ئه‌مریكایش و ئێرانیش بوو، له‌ناو سیسته‌می حوكمی عێراقدا. چونكه له‌دوای ئاڵوگۆڕه‌كانی كه‌وتنی موسڵ، ئیتر ئه‌ستێره‌ی به‌ختی مالیكی به‌ره‌و ئاوابوون چوو. هه‌ربۆیه دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و له‌حوكم، مه‌رجێكی زلهێزه‌كان بوو بۆ ده‌رهێنانی عێراق له تهنگهڵانهكهی.
ئه‌وه‌ش وایكرد مالیكی ئه‌عسابی خۆی له‌ده‌ست بدات و، ڕووكاری تایفی خۆی ئاشكرا بكات، ئه‌وه‌بوو له وتارێكدا خه‌ڵكی عێراقی گه‌ڕانده‌وه بۆ 1300 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ی كه‌له‌ساڵی 61ی كۆچی‌دا ڕوویدا. له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی عێراقه‌وه به‌ڕوونی گوتی: ” ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراقدا ڕووده‌دات، به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یه له‌ڕابردوودا ڕوویداوه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نگرانی یه‌زید و لایه‌نگرانی حسێنه”.
له‌دوای ئه‌و وتاره، هه‌ندێك ده‌یان پرسی: ئایا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌سیفه‌تی فه‌رمی قسه‌ی كرد؟ یان وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی له حسێنییهیهكی شیعه‌كاندا؟.
دووه‌م: دووه‌م ئامانج كه داعش پێكای ئه‌وه‌بوو كه ئێرانی خسته به‌رده‌م ڕێگه‌یه‌ك كه‌به‌درێژایی چه‌ندین ساڵی دوای ڕزگاركردنی عێراق خۆی لێ لاده‌دا. ئه‌ویش بریتیه له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌عێراقدا. چونكه به‌درێژایی كاره‌كانی ئێران، هه‌وڵی داوه به‌پشت به‌ستن به هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی ناوخۆ، هه‌ژمونی خۆی له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا زیاتر بكات. چونكه ده‌زانێ باجی ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ زۆر له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیدا زۆر قورس له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت.
پرسیارێكی میحوه‌ری
پرسیارێك كه‌لێره‌دا دێته پێشه‌وه ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌داهاتوودا ئێران وڕێكخراوی داعش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌یه‌ك بده‌ن؟ له‌كاتێكدا قۆناغی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه به‌هۆی داڕوخانی سوپای عێراقه‌وه له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ته‌واو بووه؟ ئایا قۆناغی شكستی حه‌شدی میللی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران و داعش ده‌بینین له‌خاكی عێراقدا؟.
گومانی تێدانیه كه نائۆقره‌یی عێراق سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێران، چونكه له‌ئێستاشدا ئێرانییه‌كان و عێراقییه‌كانیش لهناویادهوهرییهكانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌ژین.
به‌ئه‌زمونیش ده‌ركه‌وتووه كه ئێران بۆ پاراستنی سنوره‌كانی ته‌نها پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت. به‌ڵام بۆ ده‌ركه‌وتنی بایه‌خی به‌غدا به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئێران، ئه‌وا ده‌كرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی “عه‌لی یونسی” ڕاوێژكاری سه‌رۆككۆماری ئێران كه‌له 8/3/2015دا گوتی: ” ئێران ئه‌مڕۆش وه‌ك ڕابردوو بووه‌ته‌وه بهئیمپراتۆریهتێكی گه‌وره، پایتهختهكهیشی به‌غدایه. به‌غدا سه‌نته‌ری شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ و شوناسی ئێمه‌یه”.
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌دانێكی ڕوونه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی ساسانی كه پێش ئیسلام دروست بووه‌و، شاری مه‌دائینی كردۆته پایته‌ختی خۆی.
یه‌كێك له‌واتاكانی ئه‌م لێدوانه، ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه ئێران”به‌تایبه‌تی پاسه‌وانی شۆڕش-پاسداران” ئاره‌زووی له‌وه هه‌بێت ده‌ستتێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی داعش پێشڕه‌وی زیاتر بكات به‌ره‌و باشوری عێراق. له‌و كاته‌دا ئێرانییه‌كان بڕیاری ده‌ستتێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی به‌ئامێری جه‌نگی و موشه‌كی جۆری”ئێم 270″ وه ده‌ده‌ن.
ئامانجی ئێران له‌و هه‌نگاوه، چی ده‌بێت؟
وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كه ده‌ڕژێته ناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئێرانه‌وه، هاوكات ده‌یه‌وێت قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌مریكا بهێنێت به‌وه‌ی كه‌ته‌نها ئێران له‌توانایدایه ڕێكخراوی داعش له‌ناو ببات.
له‌په‌نای ئه‌وه‌شدا، تاران ده‌یه‌وێت خۆی بكاته هاوپه‌یمانی دیفاكتۆی ئه‌مریكا، بۆیه دۆخی جه‌نگ داعشی هێناوه‌ته سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاتی ئێرانه‌وه.
دوا ئامانجی ئێران له‌و بڕیاره گریمانه‌ییه، ئه‌وه‌یه وا بكات ئه‌مریكا هیچ نكولی نه‌بێت له‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان بكات له‌كاروباری عێراق، چ به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، یان له‌ڕێی میلیشیاكانی شیعه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م پرسیاره گرنگه لێره‌دا دێته پێشه‌وه: ” ئایا ئه‌مریكا به‌و ده‌ستتێوه‌ردانه قایل ده‌بێت؟“.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی خودی باراك ئۆباما له‌كۆبوونه‌وه‌ی كامپ دێڤیدی نێوان خۆیان و سه‌رانی كه‌نداودا، به سه‌رۆك و پادشا‌و میره‌كانی كه‌نداوی گوتووه، ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌مریكا له‌ئیستادا بریتیه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. له‌سه‌رده‌ستی هه‌رلایه‌نێك بێت.
بۆیه وادیاره ئه‌مریكا بهپهیامهكانی ئێران قایله. واته چاوپۆشین له مه‌رامه فراوانخوازییه‌كانی ئێران و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی له‌دژی داعش. چونكه ئێران به‌ڕاستی پێی وایه پرۆژه‌ی داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و، كۆتایی به پرۆژه‌ی كه‌وانه‌ی شیعی ده‌هێنێت، نه‌خاسمه له‌ڕووی جوگرافییه‌وه.
دوو قۆناغی جیاواز له‌دیدی ئۆبامادا
دیدی ئۆباما بۆ كێشه‌كانی ناوچه‌كه، به‌دوو قۆناغدا گوزه‌ری كردووه:
یه‌كه‌م: یه‌كه‌میان له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه، كه پشتیوانی له ئیخوانه‌كانی ناوچه‌كه كرد بۆ بره‌ودان به‌نمونه‌یه‌كی توركی له‌ناوچه‌كه‌دا. له‌وكاته‌دا ئیخوانه‌كان له‌میسر و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌دا گه‌یشتنه ده‌سته‌ڵات. به‌و پێیه‌ی ئه‌وه بره‌ودانه به‌ئه‌لته‌رناتیڤی ئیسلامی میانه‌ڕه‌و.
دووه‌م: ئۆباما بڕیاریدا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادایه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بگاته ڕێككه‌وتن. بۆیه هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی قبوڵ كرد كهبڕیاردهرانی ئێران، به‌ناوی میانه‌ڕه‌وی “حه‌سه‌ن ڕۆحانی”یه‌وه دایان به‌سه‌ر ئه‌مریكادا.
ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئۆباما و جۆرج بۆشی كوڕ له‌سه‌ر ڕێك بوون، پرۆژه‌ی “پترۆلستان/ شیعه‌ستان”ه. له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی ئێران له‌لایه‌ك و، لاوازكردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه.
به‌گشتی
وادیاره ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی ئێران له‌عێراقدا بڕیاری لێدراوه.به‌ڵام ئه‌و كاره درگای لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر له بارودۆخی عێراق ده‌كاته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌چاودێران پێیان وایه ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه و لێكه‌وته‌كانی ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی تایفی گه‌وره له‌عێراقدا كه هاوتا ده‌بێت به‌شه‌ڕی ئاینی ئه‌ورووپا كهلهسهدهی حه‌ڤده‌دا هه‌ڵایسا، له‌نێوان كاسۆلیك وپرۆتستانتهكاندا. ماوه‌ی 30 ساڵی خایاند.
هه‌روه‌ها به‌شێكی تر له‌چاودێران ده‌ڵێن: ” ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه له‌لایه‌كه‌وه جه‌مسه‌رگیری تایفی زۆر گه‌وره دێنێته كایه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه خزمه‌ت به‌داعش ده‌كات له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه چهكدارانێكی زۆر په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن”.
له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌دا
ده‌ستتێوه‌ردانه‌كه دابه‌شكردنی عێراق خێراتر ده‌كات. ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانه، چونكه دابه‌ش كردنی عێراق، ئێران دوور ده‌خاته‌وه له‌سوریا. ئه‌و جه‌نگه‌ش كه‌دروست ده‌بێت ته‌نها به‌عێراق و شامه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێران پێویسته
بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌و كێشه گه‌وره‌یه دووربكه‌وێته‌وه، پسپۆڕان پێیان وایه باشتر وایه ئێران له ئه‌قڵیه‌تی ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانه‌كانی له‌عێراقدا سیاسه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر سوننه‌كان بگۆڕن. چونكه له‌ناوبردنی ڕاسته‌قینه‌ی داعش به‌وه ده‌بێت دابڕنرێت له ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت ئاشته‌وایی به‌رفراوانی نیشتمانی بێیتهكایهوه. مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بدرێت، به‌بێ ئه‌وه داعش له‌ناو ناچێت. ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی سه‌ربازیش ببه‌زێت، به‌ناوێكی تره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
– به‌ده‌ستكارییه‌وه له‌سه‌نته‌ری”ئهلڕهوابیت” وه‌رگیراوه.
21/9/2015