فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی ئاژنسی هەواڵی ڕوسی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە وكوو وڵاتێكی دۆست مۆسكۆ ئامادەیە نێوەندگیریی لە نێوان سعوودیە و ئێراندا بكات بۆ چارەسەرەكردنی كێشەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و باشتركردنەوەی پەیوەندییەكانیان.


پاش ئەوەی سعوودیە لە 2ی ئەم مانگە سزای لەسێدارەدانی بەسەر "نەمر باقر نەمر" كە سەركردەیەكی ئایینی شیعی سعوودی بوو سەپاند گرژییەكانی سعوودیە و ئێران گەیشتنە ئاستێكی خراپ.


لە كاردانەوەكانی ئێرانیشدا"حوسێن جابری ئەنساری" گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، سعوودیە دەبێت باجی ئەم كردەوەیەی بداتەوە و پاش ماوەیەكی كەم لە بڵاوبوونەوەی لەسێدارەدانی "شێخ نمر" خۆپیشاندەران لە تاران هێرشیان كردە سەر باڵیۆزخانەی سعوودیە و كۆنسووڵگەریی سعوودی لە شاری مەشهەد و ئاگریان تێبەردان.


لە بەرمبەردا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا "عادل جوبێر" وەزیری دەرەوەی سعوودیە پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی وڵاتی سعوودیەی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و داوای لە نێردراوە دیپلۆماسییەكانی سعوودی كرد كە لە ماوەی 48 كاتژمێردا وڵاتی ئێران بەجێ بهێڵن.


لە بەرامبەردا دوێنێ‌ دووشەممە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند" بڕیاری پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی سعودیە لەگەڵ ئێران سیاسەتێكی ژیرانە نییە و ناسەقامگیری و پشێویی زیاتری لە ناوچەكەدا لێدەكەوێتەوە و ڕاشیگەیاند ئێران ئەوەی لەسەری بێت كردویەتی بۆ پاراستنی گیانی دیپلۆماتە سعوودییەكان لە تاران و مەشهەد وڵاتەكەشی پشتگیربی سیاسەتی ئارامی و سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەكە

 

دەكات و هیچ بڕیار و هەنگاوێك نانێت كە لەسەر بنەمای پشێوی و نائارامیی كردنی وڵاتانی دیكە بێت.

5/1/2016

 

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و له‌ دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گوته‌بێژی حكوومه‌ت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و له‌وێدا باسی له‌ سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ له‌ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ كرد.
نوعمان كورتولموش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ ئاشكرا بۆچوونی حكوومه‌تی له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ له‌ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ و هه‌روه‌ها داخستنی هه‌ده‌په‌ راگه‌یاند.
ئه‌و سه‌ره‌تا له‌ باره‌ی هه‌وڵدان بۆ داخستنی هه‌ده‌په‌ گوتی "ئێمه‌ له‌ رابردوودا بینیومانه‌ كه‌ چه‌ندین جار پارتی سیاسی داخراوه‌ و هیچ سوودێكی نه‌بووه‌ بۆ توركیا، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ داخستنی هه‌ده‌په‌ نین".
هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌ سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ له‌ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ كرد، به‌وه‌ی پاڵپشتی له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پشتگیری خۆیان بۆ كانتۆن راگه‌یاندووە.
ئه‌و ده‌ڵێ "سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان هیچ سوودێكی نییه‌ و رابردوویش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر كۆتایی پێبێت، به‌رپرسیارییه‌تی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هه‌ده‌په‌. ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌ هه‌ده‌په‌ داوه‌ به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ ده‌نگیان پێداوه‌ كه‌ شه‌ڕی ئاشتی بكات بۆ توركیا، نه‌ك هاوكاریی په‌كه‌كه‌ بكات".
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ هه‌ر داواكارییه‌كی هه‌بێت پێویسته‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ داوای بكات و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات، نه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی لێكترازانی توركیا و لێدوانه‌كانی هه‌ده‌په‌ش به‌و ئاڕاسته‌یه‌ ده‌ڕۆن.

5/1/2016

 

ڕاوێژكارێكی بانكی نێودەوڵەتی ئاشكرای كرد، هیچ بیانوویەكی ئابووریی یەكلاكەرەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت لەئارادا نییە، بەڵام هۆكاری سیاسی بۆ ئەم بابەتە بە ڕوونی دەردەكەوێـت.

د. "مەمدووح سەلامە"، ڕاوێژكاری بانكی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری نەوت و وزە، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە كرد، زۆریی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، بۆ زیادبوونی یەكجار زۆری بەرهەمی نەوتی زەیتی (بەردی)ی ئەمریكی دەگەڕێتەوە. گوتیشی: "ئەگەر سەیری ساڵانی نێوان 2009-2011 بكەین، دەبینین بارودۆخەكە لە ئێستا زۆر خراپتر بوو، كەچی نرخی نەوت بە ڕادەی ئێستا دانەبەزی، ئەوەتا ئێستا دەبینین، چین هێشتا 7.5% و ئەمریكاش 5%ی گەشەی ئابووری هەیە، بۆیە بیانووی تەواوی ئابووری بۆ دابەزینی نرخی نەوت نییە".

بە گوتەی مەمدووح سەلامە، هۆكاری سیاسی لە پشت ئەو دابەزینی نرخی نەوتەوەیە و دەڵێت: "ڕێككەوتنێكی سعوودی- ئەمریكی هەیە كە سعوودیە دەیەوێت زیان لە هێز و هەیمەنەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدات، لەو ڕێگایەشەوە زیان بە ئابووریی ڕووسیا بگەیەنێت.

گوێمان لە وەزیری نەوتی سعوودیە بوو كە گوتی (ئەگەر نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بۆ 20 دۆلاریش دابەزێت، بەرهەمهێنان كەم ناكەینەوە)".

ئاماژەشی بەوە كرد كە سیاسەتێكی وڵاتانی كەنداو بە سەرۆكایەتیی سعوودیە و بە هاوكاریی ئەمریكا، بۆ "شكاندنی ئێكسی" ئێران و ڕووسیا هەیە، بەڵام پێیوایە ئەو وڵاتانەی كەنداو یاری بە ئاگر دەكەن و دەڵێت: "ئێران بە داخستنی گەرووی هورمز، دەتوانێت زیان بە سعوودیە بگەیەنێت. ڕووسیاش دەتوانێت ئەوە ڕەتبكاتەوە كە دۆلار وەك دراوێك بۆ ئاڵوگۆڕی بەرهەمەكانی خۆی پەسەند بكات و زیان بە ئەمریكا بگەیەنێت"

5/1/2016

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، کە باشووری کوردستان دەبێتە دەوڵەتیکی سەربەخۆ و داوادەکات بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن لە هەنگاوەکانیان بۆ ئەم مەبەستە.

ریچارد چارنێسکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بە کەناڵی کوردستان 24ـی راگەیاند، کە شەڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ”تەنها شەڕی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە نییە و ئێوە شەڕ لە بری هەموو جیهان دەکەن“.

ریچارد چارنێسکی پێشوازیکردنی هەرێمی کوردستان لە ئاوارەکانی عێراق و بەتایبەت لە مەسیحییەکان بە گرنگ دەزانێت و رایدەگەیەنێت، کە دەبێ یەکێتیی ئەوروپا ئەوە بزانێت، کە پێشمەرگە بەرگریی لە مەسیحییەکانی عێراق کردووە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بە وردییەوە لە هەنگاوەکانی حکوومەتی تورکیا دەڕوانن لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، چونکە لە مانگی رابردووەوە تورکیا لە چوونە نێو یەکێتی ئەوروپا نزیکتر بووەتەوە و پێیوایە هەرێمی کوردستان لە تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رۆڵێکی گرنگی هەیە و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەتوانێ رۆڵێکی کاریگەر لە چارەسەرکردنی کیشەی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا ببینێت.

ریچارد چارنێسکی باسی ئەوەی کردووە، کە بۆ یەکێتی ئەوروپا قورسە چەک لەرێی بەغداوە بداتە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ”دەبێ رێگایەکی کورتتر بدۆزینەوە بۆ هاوکاری کردنی پێشمەرگە“، کە بەرپرسیارێتی ئەوروپایە، بەهۆی ئەوەی پێشمەرگە لە بری ئەوروپاش شەڕی داعش دەکات.

چارنێسکی، کە بە سەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانە، هەروەها باسی کۆبوونەوەی خۆی و بارزانی کردووە و رایگەیاند، کە بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گوتووە، ”هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی سەقامگیر و گرنگە لە ناوچەکە“.

ئەو بەپرسە باڵایەی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بە کەسایەتیی بارزانی کردووە و رایگەیاندووە، کە ”بارزانی سیاسییەکی زۆر بەهێز و کاریگەرە“ لە باشووری کوردستان و تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ”من و سیاسییەکانی ئەوروپا زۆر رێزی دەگرین، ئەو  سیمبولی کوردستانە“ و دەڵێ، ”پێگەی کورد و حکوومەتەکەشی لە رووی نێودەوڵەتییەوە بەهێزە“.

بە گوتەی چارنێسکی، ناتوانرێ تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق بکرێت ”بەبێ ناوهێنان و بەشداریی هەرێمی کوردستان“ و لە بارەی داهاتووی سوریاشەوە دەڵێت، ”نابێ هیچ بڕیارێک بۆ داهاتووی سوریا بەبێ کوردەکان بدرێ“.

ریچارد چارنێسکی پێشیوایە باشترین کار ئەوەیە، ”کوردستان و یەکێتی ئەوروپا هاوکاریی نزیکی ئابوورییان هەبێت و وەبەرهێنەرەکانمان بچنە کوردستان“ و ئاماژەی بەوەشکردووە، کە یەکێتییەکەی لە سێ رێگاوە دەتوانێ هاوکاریی کوردستان بکات، ”سەربازی، ئابووری و یارمەتیی مرۆیی“.

لەبارەی سەربەخۆبوونی باشووری کوردستانیشەوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا باس لەوەدەکات، کە داهاتوو بۆ کوردستانە و یەکێتیی ئەوروپا ئەوەی لەبەرچاوە. ”هێزی سەربازی و دیپلۆماسیی“ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەریی لەسەر سەربەخۆبوون دەبێ و پێشیوایە، پرۆسەی دەوڵەتبوون دەبێ هەنگاو بە هەنگاوبێت و ”کوردستان دەبێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ“.

4/1/2016

 

سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، نیەتێک لە بەغداوە هەیە، بۆ ئەوەی کورد دوور بخرێتەوە. ئەوەش دەخاتەڕوو کە وڵاتانی جیهان پشتیوانیی دەوڵەتی کوردی دەکەن.

"محەممەد حاجی مەحمود"، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “تائێستاش بەغدا و هەولێر ناکۆکن، لەوە دەچێت کەسانێک هەبن کە بیانەوێت کورد لە بەغدا دوور بخەنەوە، چونکە 2 پێشنیار لە بەغدا هەیە، بەشێکیان دەڵێت با دەوڵەتی کوردی هەبێت و کوردەکان بڕۆن، چونکە هیچیان پێناکرێت و پێیانوایە بەهۆی کوردەوە تووشی گرفت بوون. بەشێکیشیان لە ڕووی دڵسۆزییەوە قسە دەکەن و پێیان خۆشە کورد دەوڵەتی خۆی هەبێت”.

بە گوتەی محەمەدی حاجی مەحموود، شیعە و سوننەی عێراق، سوود لە کورد وەردەگرن، چونکە کورد لە ناوچەکەدا باڵانسە، بەڵام: “هیچیان پشگیری لە دەوڵەتی کوردی ناکەن، تەنیا دەوڵەتانی دوور لە کوردستان کە گرفتیان لەگەڵ کورد نەبێت، ڕەنگە ئەوانە پێیان باش بێت، تەنیا گوتوویانە پشتیوانی لە کورد دەکەن، بەڵام دەبێت کورد پڕۆژەی هاوبەشی بۆ دەوڵەتی کوردی هەبێت، تائێستاش بە فەرمی بڕیاری لەسەر نەدراوە، ئەگەر بڕیاری لەسەر درا، بێ گومان ئەوان پشگیری دەکەن".

4/1/2016

 

سەرۆكی ئەنستیتۆی كوردی لە وڵاتی سوید ئاشكرای دەكات بەپێی ئامارەكان رۆژانە حەوت كەس لە ئێران لە سێدارە دەدرێن.

دكتۆر "حوسدن خەلیقی" سەرۆكی ئەنستیتۆی كوردی لە وڵاتی سوید رایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی ئێران دژی لەسێدارەدانی شیعەیە لە سعوودیە، بەڵام لە ئێران رۆژانە 7 كەس لەسێدارە دەدرێن كە بەشێك لەوانە كوردن. "

حوسێن خەلیقی بە دەنگی ئەمریكای گوتووە: "ئەگەر سەیری تۆمارە ڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی بكەین، لە بەرامبەر ئەوەی عەرەبستانی سعوودیە كردوویەتی یەك بە هەزارە."

سەرۆكی ئەنستیتۆی كوردی هێمای بۆ ئەوە كردووە ئەوەی ئێران و سعوودیە دەیكەن شەری تایفیە، گوتیشی: "نە عەرەبستانی سعوودیە راست دەكات و نە كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕاست دەكات و لەم شەڕەیاندا ئایینی ئیسلامیان كردووەتە هۆكار تا بەرژەوەندییەكانی خۆیان لە ناوچەكەدا بپارێزن."

دوای لە سێدارەدانی شێخ نەمر و 46 كەسی دیكە كاردانەوەی جیاجیا لەلایەن ئێران و چەند وڵاتێكی دیكەی شیعەنشین درست بووە و بەم هۆیەوە ئێران و سعوودیە پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسییەكانیان پچڕاندووە.

4/1/2016

 

لێکۆڵەریکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، کە بوونی دەوڵەتێکی کوردی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، شتێکی باشە.

دکتۆر دانیاڵ پایپس، سەرۆکی ناوەندی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست لە ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمریکا بە رادیۆی دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، کە کورد پێویستە خاوەنی دەوڵەتی خۆی بێ و پێشیوایە ئەو دەوڵەتە کوردییە گەورەبێ یان بچووک گرنگ نییە، ”گرنگ بوونی دەوڵەتەکەیە“.

بە گوتەی ئەو لێکۆڵەرە ئەمریکییە، چوار خاڵ هانی دەدەن بۆ بڕواکردن بەوەی، دەبێ کوردەکان دەوڵەتی سەربەخۆیان هەبێت، ئەوانیش بریتین لە خۆبەدورگرتن لە کاری توندوتیژی لە هەرچوار وڵات، کارکردن لە رێگە دیموکراسییەکانەوە، لە ژینگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا میانڕەون و خاوەنی دیسپلینن، کە بەشێکی دراوسێکانیان نیانە، بۆیە ”بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەو ناوچەیەدا شتێکی باشە“.

4/1/2016

 

دوابەدوای لەسێدارەدانی "شێخ نەمر" کەسایەتی و مەلای سەکردەی شیعەکان لەلایەن سعوودیەوە، پەرچەکردایپەیڕەوانی مەزهەبی شیعەی لێکەوتەوە  دوێنێ شەو لە شارەکانی تاران و مەشهەد هیڕش کرایە سەر باڵیۆزخانە و کۆنسوولگەریی سعوودیە.

بە گوتەی پۆلیسی تاران ئەو هیرش و خۆپیشاندانە خۆڕسک و لەلایەن کەسانی خۆسەرەوە بووە.

"عوسێن ساجدی" سەرۆکی پۆلسی تاران بە ئاژسنی ئیسنای راگەیاندووە کە کۆمەڵێک هیزە ئەمنییەکان خۆسەرانە سەعات 10:20 خولەکی شەوی رابردوو لەبەردەم باڵیۆزخانەی سعوودیە لە تاران کۆبوونەتەوە دەستیان کردووە بە هاویشتنی بەرد و بە هەڵدانی مۆلۆتۆف هەندێ خەسار و زیانیان بە بینای باڵۆزخانەکە گەیاندووە.

پاشان لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە رەوشەکە کۆنترۆڵ کراوە، دەگوترێ لە شاری مەشهەدیش جەماوەرێکی زۆر هێرشیان کردووەتەوە سەر کۆنسوولگەریی سعوودیە و بە هاویشتنی بەرد و مادەی ئاگراوی زەرەیان بە بیناکە گەیاندووە و کە لەلایەن هیزە ئەمنیەکانەوە کۆنتۆڵ کراوە.

 حوسێن جابری ئەنساری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران ئاشکرای کردووە کە ئەو خۆپیشاندانە رێکخراو نەبووە و کەسانی خۆسەر بوون، بئەمە لە کاتێک دایە کە هێزە ئەمنییەکانیش لە سووتاندن و هێرش بۆ سەر باڵیۆخانەکەدا بەشدار بوون.

ساڵی 2011ش هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی سعوودیە لە تاران و لەو کاتەوە هەتا کۆتایی ساڵی 2015 سعوودیە باڵیۆزی خۆی لە تاران کشاندووەتەوە و لەلایەن چەن فەرمانبەر و دیپلۆماتەوە کارەکانیان رادەپەڕێنرێ.

دوای لەسێدارەدانی شێخ نەمر، شیعەکانی ئێران، عێراق، سووریا، هیندستان و یەمەن پەرچەکرداریان نیشان دا و خۆپیشاندانیان رێکخست و حکوومەتی ئێرانیش بە فەرمی ئیدانەی ئەو کارەی سعوودیەی کرد و رایگەیاند

 

کە وڵاتی سعوودیە دەبێ باجی ئەو کارە بدات.

3/1/2016

 

وەزارەتی دەرەوە: سعودییە دەوڵەتێکی تیرۆریستییە و ڕزگاری نابێت

دوای ئەوەی سعودیە 47 كه‌سی شیعەی لەسێدارەدا كه‌ زانای ئاینی شیعه‌ مه‌زهه‌ب ئایه‌توڵا نه‌مر-یشیان تێدابوو، ئێران كاردانه‌وه‌ی له‌ دژی ئه‌و وڵاته‌ نیشاندا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند "ئه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن باجی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و حکومه‌تی سعودیه‌ باجی قورسی ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌داته‌وه‌".
حوسه‌ین جابر ئه‌نساری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سێداره‌دانی نه‌مری به‌توندی ئیدانه‌ كرد.
ئه‌نساری بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ سعودییه‌ سیاسه‌تی تیرۆریستانه‌ په‌یڕه‌و ده‌كات و ئه‌و كه‌سانه‌ له‌سێداره‌ ده‌دات كه‌ ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و گوتی "ئه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن باجی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و حکوومه‌تی سعودیه‌ باجی قورسی ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌داته‌وه‌".
لای خۆیەوە عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا له‌ شاری بوشه‌هر دوای له‌سێداره‌دانی نه‌مر رایگه‌یاند "له‌سێداره‌دانی نه‌مر كێشه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ په‌ره‌پێده‌دات".
لاریجانی رایگه‌یاند سعودییه‌ به‌ له‌سێداره‌دانی نه‌مر به‌ربه‌ستێكی له‌به‌رده‌م خۆیدا دروست كرد.
ئەوەشی گوتی "پێموانییه‌ سعودییه‌ له‌و به‌ربه‌سته‌ رزگاری ده‌بێت كه‌ به‌ شه‌هیدكردنی نه‌مر دێته‌ ئاراوه‌".
هەروەها سه‌رۆكی كۆمسیۆنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانی ئێران عه‌لادین بوروجه‌ردی لای خۆیه‌وه‌ ئیدانه‌ی له‌سێداره‌دانی نه‌مری كرد و گوتی "ده‌ره‌نجامه‌كانی كوشتنی نه‌مر بۆ به‌رپرسانی سعودی قورس ده‌بێت".
هەروەها ئایه‌توڵا ئه‌حمه‌د خاته‌می ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، خێزانی شاهانه‌ی سعودییه‌ به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام دراوه‌ له‌ناوده‌چێت و گوتی "رژێمی سعودیه‌ باجی قورسی ئه‌و تاوانه‌ ده‌دات".

3/1/2016

 

alai kudistan1234

 

 

ئاژانسێکی فەرمیی ڕووسی، لە ڕاپۆرتێکدا کە بەناوی ”خەیاڵەکانی بەهاری عەرەبی و نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)ەوە بڵاوی کردووەتەوە، نەخشەی کوردستانی گەورەی لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردووە. 

ئاژانسی (RT)ی ڕووسی لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا لە ساڵی 2006ەوە، بۆ یەکەمجار باسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ کردووە. ئاماژەشی بەوە داوە: ”بە شێوەیەکی گشتی، وا بەباش دەزاندرێت کە نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هێڵە گشتییەکانیدا، نەریتە سیاسییەکان و قەدەغەکراوەکانی پێشوو تێپەڕێنێت، لە ڕێگای درووستکردنی دەوڵەتی کوردی لە ناوچەکانی باکووری عێراق، باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لەگەڵ چەند بەشێکی سووریا و ئێران. لەگەڵ دابەشکردنی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ 2 دەوڵەتی سوننی و شیعی کە دەوڵەتی یەکەمیان لە ڕۆژهەڵاتی سعوودیە و دەوڵەتی دووەمیشیان لە ڕۆژئاوای ئێران درووست دەکرێت“.

ئەو ئاژانسە ڕووسییە ئاماژەشی بەوە داوە کە نەخشە نوێیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا لەسەر ویستی ئەمریکا نەوەستاوە، بەڵکو پەیوەندیشی بە ململانێیەکی نهێنییەوە هەیە کە ئێستا لە نێوان وڵاتە زلهێزەکاندا لەسەر ئەو ناوچەیە هەیە.   

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هەرچەندە ئەمریکا بانگەشە بۆ ئەوە دەکات، نەخشە نوییەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوزارشت لە تێڕوانینی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناکات، بەڵام ئێستا ئەو نەخشەیە وەک میتۆدێکی پلانی ستراتیژی لە کۆلێژی ئەفسەرانی باڵای ناتۆ لە ڕۆما دەخوێندرێت، ئەویش دوای ئەوەی کە ئەکادیمیای سەربازیی ئەمریکی مۆڵەتی بەو کۆلێژە داوە کە “ڕاڵف پیتریس” دوای خانەنشینبوونی لە نووسینگەی جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ کاروباری هەواڵگری لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا.

ئاژانسەکە ئاشکرای کردووە، پاش ئەوەی ئەفسەرانی تورکیا لە کۆلێژەکەی ناتۆ نەخشە تازەکەیان بینیوە، وڵاتەکەیان لێ ئاگادار کردووەتەوە و ئەوەش ناڕەزایی تورکیای بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەمەش “یەشار بیۆکانت”ی سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای تورکیای ناچار کردووە کە پەیوەندی بە هاوشانە ئەمریکییەکەی بکات و ناڕەزایی تورکیا بۆ ئەو “نەخشە شێوێندراوە”ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرببڕێت، چونکە بەشێک لە جوگرافیای تورکیاش کە بەشی کوردستانەکەیەتی، گۆڕانی بەسەردا هێندراوە.

ئەو ئاژانسە ڕووسییە نەیتوانیوە خۆی لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی وڵاتەکەی دەربهێنێت و لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە نەخشە نوێیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دەسەڵات و توانای ئەمریکادا نییە و تەنیا هەڵمەتێکی میدیاییە.

2/1/2016

 

هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند کە پارتەکەیان لەپێناو گەیشتنی گەلانی تورکیا بە ئاشتی و دیموکراسی بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی.

فیگەن یوكسێكداغ هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەبەردەم بینای شارەوانی سێرت قسەی بۆ رۆژنامەوانان كرد و گوتی "بەنیاز بووین ئەمڕۆ سەردانی شرنەخ بكەین، بەڵام بەهۆی نالەباری كەشوهەواوە بۆمان نەكرا".
یوكسێكداغ لەبارەی هەڵوێستی پارتەكەیان لەم هەلومەرجەی ئێستە گوتی "هەدەپە لەپێناو گەیاندنی گەلانی توركیا بە ئازادی و لەپێناوی گەیشتن بە ئاشتی و دیموكراسی بەردەوام دەبێت لەسەر رێبازەكەی".
یوكسێكداغ هەروەها ئاماژەی كرد كە قەدەخەكردنی هاتوچۆ كە لەسەر سوور و جیزرە جێبەجێكراوە، زیانی زۆری بە خەڵك گەیاندووە.
دووپاتیشی كردەوە كە هەدەپە بۆ شادكردنەوەی گەل و بەدیهێنانی ئازادی و دیموكراسی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی. هاوسەرۆكی هەدەپە هیواشی خواست کە ساڵی نوێ وەك 2015 نەبێت و ساڵێكی رۆشن بێت بۆ گەلانی توركیا.

 

1/1/2016

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە دەركردنی بەیاننامەیەك باسی لە پێشكەوتن لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ناوكی لە نێوان ئێران و دەسەڵاتە جیهانییەكان كردووە.

جۆن كێری لەو بەیاننامەیەدا ئاماژەی بەوەش كردووە: "ئێران بە رادەستكردنی ئەو بڕە ئۆرانیۆمەی بە رووسیا، هەنگاوێكی بنەڕەتیی لەڕاستای جێبەجێكردنی بەڵێنییەكانی هەڵگرتووە و ئەمەش هەڵوێتێكی ئەرێنییە."

لە رۆژانی رابردوودا حكوومەتی ئێران بە كەشتییەك 11 هەزار و 340 كیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێنراوی 20% كە هێشتا كاری لەسەر نەكردبوون، رادەستی رووسیا كردووە.

بەپێی رێككەوتنی ئێران و كۆمەڵەی وڵاتانی پێنج كۆ یەك، ئێران لە بەرانبەر رادەستكردنی ئەو بڕە یۆرانیۆمە بە رووسیا، لە وڵاتی كازاخستان كێكی زەرد بۆ بەكارهێنانی تەكنیكی وەردەگرێت.


لە درێژەی بەیاننامەكەی ئەمەریكادا هاتووە: "ئێستە ئیتر دەبێ‌ رێكخراوی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی ئەوە پەسەند بكات كە تەنیا 300 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران ماوە."


بەپێی رێككەوتنەكەی ڤییەنا ئێران دەبێ‌ ژمارەی ئەو سانتریفیۆژە چالاكانەی كەم بكاتەوە، هەروەها ریاكتۆری شاری "ئەراك"یش كە "پلۆتۆنیۆم"ە بەرهەمهاتووەكەی دەتوانی چەكی ئەتۆمی پێ‌ ساز بكرێت، كەم بكاتەوە.

30/12/2015

 

بپێی لێدوانی گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزە چەكداراەكانی ئەمەریكا لە رۆژانی رابردوودا سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە ئاوەكانی كەنداو بە رۆكێت كەشتییەكی فڕۆكە هەڵگری ئەمەریكایی كردووەتە ئامانج.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئەڵمانیا، ئەو كەشتییە فرشۆكە هەڵگرە ئەمریكییە لەگەڵ دوو كەشتیی دیكە كەلە نزیكیی "تەنگەی هورمز" لە ئاوەكانی كەنداو تێپەریون، هێزە دەریاییەكانی سوپای پاسدارانی چەندین رۆكێتیان تێگرتوون و لە نزیكیان كەوتووتە خوارەوە.

"كایل رینز" گوتەبێژی فەرماندەی ناوەندی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا راشیگەیاندووە كە ئێران بەبێ‌ هیچ ئاگادار كردنەوەیەك دەستی داوەتە هاویشتنی رۆكێت و ئەمەش كارێكی دندەرانە و نایاسایی و ناپیشەییە و هەوڵدانە بۆ شەڕ و ئاڵۆزی.


كایل رێنز بە رۆیتەرزی راگەیاندووە یەكێ: لە رۆكێتەكان كە راستەوخۆ بەرەو كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكە هاوێراوە لە 150 مەتریی داكەوتووە و ئەمەش دەبێـە هۆی لەدەستدانی متمانە و بەڵێتیی ئێران لە بەرانبەر پاراستن و ئەمنیەتی تەنگەی هورمز كەلە رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان لە بواری ئابووریدا واژۆی كردووە.


ماوەی زیاتر لە یەك ساڵە كەشتییەكی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی بەناوی "ترۆمەن" لەگەڵ دوو كەشتییەكی دیكەی سەربازیی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە رێبەریی ئەمریكا لەدژی داعش لە ئاوەكانی كەنداو جێگیر بووە.

زستانی ساڵی پێشوو لە یەكەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی سوپای پاسدارا لە ئاوەكانی كەنداوە، بە هاویشتنی 4 مووشەك و 400 رۆكێت، كەشتییەكی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكییان لەناو برد.

30/12/2015

 

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغدا دەڵێت، حكوومەتی بەغدا چەكی بۆ پێشمەرگە نییە، بەڵام بۆ پەكەكە چەكی هەیە بەبێ بەرامبەر، ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر پرۆسەی ئاشتی لە كوردستانی باكوور.

د. "ئەرەفات كەرەم ستوونی" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنی پەیوەندیداری هەرێم، چەندین جار داوای چەك و مافەكانی پێشمەرگە لە بەغدا كراوە، كەچی بەغدا دەڵێت چەكم نییە بۆ پێشمەرگە، بەڵام بۆ پەكەكە چەكی هەیە بەبێ بەرامبەر، ئەوەش مەترسیەكی گەورەیە بۆ سەر پرۆسەی ئاشتی و لە توركیا."

ئاماژەی بەوەش دا چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان، خاوەن ئەو پرۆژەیە كە ئاشتی سەقامگیر بكات لە باكووری كوردستان، لێرەدا دەپرسین ئەگەر بەغدا مەبەستی پشتگیریی پەكەكەیە وەك هێزێكی كوردی، ئەی بۆچی بەغدا پشتگیری حزبی دیموكراتی كەردستانی ئێران ناكات و چەكیان پێنادات، ئایا بۆچی لەو كاتەدا چەك دەدات بە پەكەكە، بەدڵنییایەوە ئەوە وڵامدانەوەیەكە بۆ ئەو هێزەی توركیا لە سنووری شاری مووسڵ و تیكدانی رەوشەكە.

ئەو پەرلەمانتارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت: "داواكارین پەكەكە ئەو هەڵەیە نەكات و ئەو هەنگاوە نەنێت بچێت لە بەغدا چەك وەربگرێت، چونكە كاریگەریی خراپی لێدەكەوێتەوە و دژ بە پرۆسەی ئاشتییە لە توركیا، لە هەمانكاتیشدا توركیا وڵاتێكی گرنگە و درواسێی ئێمەیە و ئەندامی ناتۆشە، تەنانەت ئەو پەیوەندییەی بەغدا دەیەوێت لەگەڵ توركیا تێكی بدات لە بەرژەوەندی عێراقیشدا نییە، چونكە ئێستە حكوومەتەكەی عەبادی لاوازە".

30/12/2015

 


له‌ میحوه‌ری باشیكی ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ چڕی باره‌گاكانی داعشیان بۆردومان كرد، له‌ ئه‌نجامدا باره‌گای هێزی پشتیوانیی ئه‌و رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌یان ته‌خت كرد و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشیش كوژران.
نه‌جم عه‌بدوڵلا جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری باشیكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌(باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش چه‌ند گولـله‌هاوه‌نێكیان ئاراسته‌ی باره‌گاكانی هێزی پیشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری باشیك كرد، خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌توندی وەڵامی دانه‌وه‌ و به‌چڕی كه‌وتنه‌ بۆردومانكردنی باره‌گاكانی هێزی پشتیوانی داعش له گوندی بیرحه‌ڵان له‌و میحوه‌ره‌دا".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد "بۆردومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر باره‌گاكانی داعش له‌و میحوه‌ره‌دا له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییەوە دەستی پێکردووە و كه‌مێك پێش ئێستە کۆتایی پێهات".
نه‌جم عه‌بدولڵا قادۆ گوتیشی "به‌گوێره‌ی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و زنجیره‌ درێژه‌ بۆردومانه‌یاندا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی داعش، به‌ته‌واوه‌تی هێزی پشتیوانی داعشیان له‌و گونده‌دا كردووه‌ته‌ ئامانج و چه‌ندین بنكه‌ و باره‌گایان خاپوور كردووە و ژماره‌یه‌ك چه‌كی قورسیشیان تێكشكاند‌وون، جگه‌ له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌ش کوژراون".

1/1/2016

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان