فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌ فراوانه‌كه‌ی داعش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوده‌كاته‌وه‌و، ده‌ستخۆشی له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌خوازێت.
له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: " پێشمه‌رگه‌ داستانێكی زۆر گه‌وره‌ی تۆماركرد".
له‌بڕگه‌یه‌كی تری په‌یامه‌كه‌دا، سوپای فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله‌ ده‌كات، وێڕای فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی دهۆك و هێزی پشتیوانی و له‌شكری ڕۆژئاواو هێزی ئیحتیاتی ڕۆژئاوای دیجله‌.
هه‌روه‌ها له‌بڕگه‌یه‌كی تردا، سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كراوه‌، كه‌ پاڵپشتی ئاسمانیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون.

:ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سەر لە بەیانیی ڕۆژی هەینی 4ـی 3ـی 2016 تیرۆریستانی داعش پەلامارێكی بەرفراوانیان كردە سەر سەنگەرە پۆڵایینەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە و لە چواڕیانی كەسكێ و ئەسكی موسڵ. سوپاس بۆ خودای مەزن ئەو هێرشەی تیرۆریستان لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان تێكشكێندرا و زیانێكی گەورە لە دوژمن درا و پێشمەرگە داستانێكی كەم وێنەی لە بەرانبەر تیرۆریستان تۆمار كرد.

بەبۆنه‌ی ئەو سەركەوتنە مەزنە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم. سوپاسی فەرماندە و پێشمەرگەكانی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە و فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی دهۆك و فەرماندەیی هێزی پشتیوانی و لەشكری ڕۆژی ڕۆژئاوا و هێزی ئیحتیاتی ڕۆژئاوای دیجلە دەكەم و دەستخۆشیان لێ دەكەم كە بەشداری ئەو سەركەوتنە بوونە و دوژمنیان تێكشكاندووە و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم. بە پێویستی دەزانم سوپاسی هێزی هاوپەیمانان بكەم كە بە پشتیوانیی ئاسمانی پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون.


پێزانینی بێ سنوورم هەیە بۆ دلێری و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە لە گشت میحوەرەكانی شەڕی بەرگریكردن لە گەل و نیشتیمان. هەتا گەلی كوردستان خاوەنی ڕۆڵەی چاونەترس و ئازای وەك ئێوە بێت، هەمیشە سەرشۆڕی و شكست بۆ دوژمنان و ناحەزان دەمێنێتەوە.

هەر بمێنن بۆ كورد و كوردستان و هیوای تەمەندرێژی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
4ی3ی2016

 

دادگای‌ حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی هەوڵدان لەدژی تەناهیی نەتەوەیی حوكمی‌ 6 ساڵ زیندانی‌ بۆ دوو خوێندكاری‌ كورد بڕییه‌وه‌.

به‌پێی‌ ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە ناوەندەکانی هەواڵی رۆژهەڵات بڵاویان کردووەتەوە لقی 2ی‌ دادگای‌ شۆڕشی ورمێ دوو خوێندكاری‌ كوردی به‌ ناوه‌كانی‌ "قادر عه‌بدوڵڵازاده‌ و محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر"ی به‌ تۆمه‌تی‌ هه‌وڵدان دژی‌ تەناهیی نەتەوەیی دادگایی کردوە و قادری به‌ 5 ساڵ زیندان و محەمەد بە ساڵێک زیندانی‌‌ حوکم داوە.

محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر پاییزی ساڵی پار له‌گه‌ڵ 16 كه‌سی دیكه‌ له‌ ڕه‌وتی‌ ڕێپێوانی‌ پشتیوانی‌كردن له‌ كۆبانی‌ له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانەوە گیرا كه‌ پاش چه‌ند ڕۆژ به‌ دانانی‌ بارمته‌ به‌ شێوه‌ی‌ كاتی‌ ئازاد كرا.

لقی ٢ی‌ دادگای‌ شۆڕشی ورمێ پاییزی ئه‌مساڵ ئه‌م خوێندكاره‌ی‌ به‌ ساڵێک زیندانی‌ مه‌حكوم كرد و ئەو حوکمە له‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وەشدا‌ وه‌ك خۆی‌ پەسەند كراوەتەه‌وه‌.

پاش پەسەندکردنی‌ حوكمه‌كه‌ی‌، محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر ده‌ستبه‌رسه‌ر و بۆ كێشانی‌ ماوه‌ی‌ حوكمه‌كه‌ی‌ بۆ زیندانی‌ ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه‌.
قادر عه‌بدوڵڵازاده‌ش له‌ سەرەتای پاییزی‌ ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانەوە له‌ شاری‌ ورمێ ده‌ستبه‌سه‌رو پاش مانگێک ڕاگرتنی‌ له‌ ژووری‌ تاکەکەسی‌ بۆ زیندانی‌ ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه‌.

لقی 2ی‌ دادگای‌ ورمێ كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز ئه‌م خوێندكاره‌ی به‌ تۆمه‌تی‌ هه‌وڵدان دژی‌ ئه‌منیه‌تی‌ میللی دادگایی ‌و حوكمی‌ 2 ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پاند.

ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ئێستا له‌سه‌ر بڕیاری‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ زیندان له‌ به‌ندی‌ تاوانابرانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و قاتڵه‌كان ڕاگیراون ‌و سه‌ره‌ڕای‌ داواكاریی ئه‌م دوو زیندانییه‌ بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندی‌ 12، كاربه‌ده‌ستانی‌ پێوه‌ندیدار تا ئێستاش وه‌ڵامی‌ داوای ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌
4/3/2016

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی ئاشكرای كرد كه‌ ڕێكخراوی داعش پلانی داناوه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ هێرشی تیرۆریستی بكاته‌ سه‌ر ئه‌ورووپا.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه‌: " زانیاری بڕواپێكراو له‌به‌رده‌ستدان كه‌ ئاماژه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌، له‌ئاماده‌سازیدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكترین كاتدا هێرشی تیرۆریستی له‌ ئه‌ورووپادا ئه‌نجام بده‌ن". هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپاش له‌ژێر مه‌ترسیدان و تاكو ئێستا مه‌ترسییه‌كه‌ به‌ره‌ڕووی هه‌موویانه‌.

له‌بڵاوكراوه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان په‌لاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
4/3/2016

 

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پشتیوانی لەبیرۆكەی سیستەمی فیدراڵی لە سووریا دەكات و داوایەكیش ئاراستەی لایەنە كوردییەكانی ئەو وڵاتە دەكات.

ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لێدوانێكی لەبارەی ئاییندەی سووریا بڵاوكردەوە.

دەقی لێدوانی گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئاییندەی سووریا

سەبارەت بە ئاییندەی سووریا و بۆ بەرقەراربونی سەقامگیری و دروستبوونی هاوبەشییەكی ڕاستەقینە لەنێوان پێكهاتە جیاجیاكانی سووریا، هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە بیرۆكەی پێكەوەنانی سیستەمی فیدڕاڵی لە سووریا دەكات. بۆ ئەو مەبەستەیش داوا لە لایەنە كوردییەكانی سووریا دەكەین كە یەك هەڵوێست بن و بە وتارێكی سیاسیی هاوبەش پێداگری لەسەر داواكاری بۆ سیستەمی فیدڕاڵی لە ئاییندەی سووریادا بكەن.

گوتەبیژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
4/3/2016

 

لفنتانت " فنسنت ستیوارت" به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مریكا، مه‌زنده‌گیری ده‌زگاكه‌ی بۆ شێوازی كاركردنی ئێران و حیزبوڵای لوبنانه‌وه‌ له‌ 2016دا ده‌خاته‌ به‌رچاو. پێی وایه‌ له‌م ساڵدا ئه‌و دوو لایه‌نه‌ مه‌شق و كه‌لوپه‌لی زیاتر بۆ ئه‌و هێزانه‌ دابین ده‌كه‌ن كه‌ به‌رگری له‌ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ پایه‌به‌رزه‌ گوتی: " تاكو ئێستاش ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی. به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانی له‌زۆربه‌ی كاتدا جیاواز و ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه‌. ته‌نانه‌ت جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بریتییه‌ له‌مانه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌و، فراوان كردنی هه‌ژمونی له‌ ئاستی هه‌رێمایه‌تیداو، به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران".

هه‌روه‌ها گوتی: " له‌كاتێكدا ئێران پابه‌ندبوو به‌هه‌ندێك له‌ پابه‌ندییه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا، به‌وه‌ش هه‌ندێك له‌ سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، به‌ڵام پێناچێت ئه‌وه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران هه‌بێت".
4/3/2016

 

کۆریای باکوور ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی دەریای یابان دەکات، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

دوای چەند سەعاتێک لە دەرکردنی بڕیاری توندترکردنی سزاکانی سەر کۆریای باکوور لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، حکوومەتی کۆریای باکوور بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 3ـی ئاداری 2016 ژمارەیەک مووشەکی نزیک مەودای لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بە ئاراستەی دەریای یابان، تەقاندووە.

”سانگ گیون“، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاندووە، کە سوپای وڵاتەکەی چاودێریی جموجۆڵەکانی سوپای کۆریای باکوور دەکات.
3/3/2016

 

حکوومەتی ئیتاڵیا، بۆ بەهێزکردنی سوپای عێراق، هێزی زیاتر ڕەوانە دەکات و 8 هه‌لیكۆپته‌ر بۆ لە هەولێر جێگیر دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2.3.2016)، رۆبیرتا بینوتی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ بۆ زیاتر هاوكاریكردنی سوپای عێراق، 130 سەرباز لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاته‌كه‌ی ده‌نێرنه‌ عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو، 4 هەلیکۆپتەری مانگوستا A- 129" و 4 فڕۆکەی گواستنەوەی جۆری "NH90" رەوانەی عێراق دەکات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی حكوومه‌تی ئیتاڵیا، ئەو فڕۆکانە لە شاری هەولێر جێگیر دەکرێن.
3/3/2016

 

"سۆران ئه‌حمه‌دپوور" کاسبکارێکی خه‌ڵکی یەکێک لە گوندەکانی سه‌رده‌شت ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2016 -3 -1 که‌وتووتەوە‌ به‌ر ده‌تسڕێژی هێزه‌کانی حکوومەتی ئێران به‌ توندی بریندار بووە.

به‌پێی ئەو راپۆرت و هەواڵانەی کەلە سەردەشت بڵاو کراونەتەوە دوێنێ ئێوارە کۆمەڵێک کاسبکار و کۆڵبەری کورد له‌ ناوچه‌ی سنووریی "سه‌رشیو"ی سه‌رده‌شت که‌وتوونه‌ته‌ که‌مینی هێزی ئەمنییەکانی و لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران کاسبکارێک بەناوی "سۆران ئەحمەدپوور" خەڵکی گوندی "قەلەڕەسی بە توندی بریندار بووە.

دەگوترێت بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی کوردستانی باشوور کراوە و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه‌.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی "کوردستان ‌و کورد" گولله‌ به‌ر جێگه‌ی سه‌ختی سۆران که‌وتووه‌و له‌به‌ر سه‌ختیی برینه‌که‌ی مه‌ترسیی گیان له‌ده‌ستدانی زۆره‌.

ئامار و داتاکان باس لەوە دەکەن لە سەرەتای ساڵی 94ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا42 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.

شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌ڵێن ته‌قه‌کردنی هێزه‌کانی ئینتزامی له‌ کاسبکاران به‌بێ هیچ ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌کی پێشوه‌خت ‌و ته‌قه‌ی هه‌وایی ڕوو ده‌دات و تا ئێستاش شکایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کۆلبه‌ره‌ کوژراو و بریندارانه‌‌ له‌ دژی هێزه‌ ئەمنییەکان سه‌باره‌ت به‌ کوژران، یان نقوستان بوونی شتنی که‌سه‌کانیان هیچ ئاکامێکی نه‌بووه‌.
2/3/2016

 

هه‌ریه‌ك له‌ سعوودیه‌ و توركیا، به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ دۆخی سیاسی و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پسپۆڕێكی ستراتیژیی سعوودیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ وڵاته‌كه‌ی ڕزگاركردنی هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه‌ به‌ گەره‌نتییەک بۆ ئەو هاوپەیمانێتییە دەزانێت کە سعوودیە سەرۆکایەتی دەکات.

“مه‌هنا حوبێل”، به‌رپرسی نووسینگه‌ی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی له‌ ئیسته‌نبووڵ كه‌ نووسه‌رێكی ناسراوی سعوودیه‌یه‌، لە تویتێکدا کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)دا ڕایگەیاندووە: “هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان، ده‌ستپێخه‌رییه‌كی بۆ ئاشته‌وایی له‌ نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایەنەکان ئه‌نجام داوه‌، له‌ ڕێی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه‌، جارێكی دیكه‌ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لێك نزیك ده‌بنه‌وه‌”. به‌پێی گوته‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ستراتیژییه‌، ئێران توانیویه‌تی بیقۆزێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك، ڕێگه‌ له‌به‌رده‌م ئێران به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه‌.

ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوەش داوە: "ئێران ئه‌و شه‌ڕه‌ كه‌مه‌رشكێنه‌ مه‌ترسیداره‌ی نێوان بارزانی و لایەنەکانی قۆستووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ڕیاز و ئه‌نقه‌ره‌، ده‌رگه‌ به‌ ڕووی ئه‌و لایه‌نه‌ داده‌خات كه‌ ئێران بۆ خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌".

له‌ 1.12.2016، “مه‌سعود بارزانی”، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ سعوودیه‌ و وڵاتانی كه‌نداو، له‌گه‌ڵ “محه‌مه‌د سه‌لمان ئال سعوود”، جێنشینی جێنشینی شای سعوودیه‌، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌ و تێیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵا سعوودیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌ بڕیاری شای سعوودیە، پەیوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان پته‌وتر ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان خرابووه‌ ڕوو.

مه‌هنا حوبێل نووسیویه‌تی: "كورد پێشوازی له‌و پڕۆژه‌یه‌ی سعوودیه‌ و توركیا ده‌كات كه‌ تێیدا هاوكاریی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانش ده‌كات كه‌ وێڕای ڕزگاركردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییەی هه‌یه‌تی، ده‌بێته‌ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ سنووردانان بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ هه‌رێمییه‌ی (هاوپه‌یمانی شیعه‌) كه‌ له‌ دژی هاوپه‌یمانیی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی (هاوپه‌یمانی سوننی) ده‌كرێ”.

هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی هه‌رێمی كوردستان، بۆ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ردوو هاوپه‌یمانیی شیعه‌ و سوننه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌، چونكه‌ كورد بچێته‌ پاڵ هه‌ر یه‌ك له‌و دوو هاوپه‌یمانییه‌، به‌شێكی زۆر له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان ده‌گۆڕێ.

به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی له‌ ئیسته‌نبووڵ، زۆر به‌ ڕوونتر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی سوننه‌ ده‌دوێ و ده‌ڵێ: "پته‌وكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پیلانانه‌ی له‌ دژی برا كورده‌كانمان دروست ده‌كرێ" پێشی وایه‌، پشتیوانینه‌كردنی كورد له‌م كاته‌دا، ته‌واوی هاوپه‌یمانی سوننه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌.
2/3/2016

 

هه‌ولێر-KDP.info- نەگەیشتنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان، بەهۆی هەڕەشەی پەكەكەوه‌ بۆ سەر بۆرییە نەوتییەكانی هەرێم لە ناو خاكی توركیا، كاریگەریی نەرێنی كردووەته‌ سەر بازاڕی جیهانیی نەوت و ئۆپێك وەك وڵاتانی فرۆشیاری نەوت لە ناوچەكە.

به‌گوێره‌ی ڕووپێوێكی ڕۆیته‌رز كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌، به‌و هۆیه‌ی كه‌ دوو حه‌فته‌یه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ هۆی كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌وه‌ وه‌ستاوه‌، گرینگیی هەرێمی كوردستان لە بازاڕەكانی جیهانیی نەوت دەردەخات.
چاودێران پێیان وایە هەوڵدان بۆ ڕێگری لە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بە ئاراستەكردنی ڕاستەوخۆی ڕووسیا لە ڕێگەی ئێرانەوە بۆ پەكەكە ئەنجام دەدرێت. ئەوەش وای كردووە نزیكەی 700 هەزار بەرمیل ڕۆژانە لە نەوتی هەرێم نەگاتە بازاڕەكانی جیهان.

دواهێرش به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، له‌ ڕۆحای باكووری كوردستان بوو و، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمیش پارتیی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌)ی به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی كوردستان تۆمه‌تبار كرد، كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهاتی هه‌رێمی كوردستانه‌.

ڕۆیتەرز
2/3/2016

 

سه‌رۆكی ڕژێمی سوریا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئۆپۆزسیۆن بیكات تاكو لێ بوردنیان بۆ ده‌ربچێت ئه‌وه‌یه‌ چه‌كه‌كانیان دابنێن. هاوكات تیرۆریسته‌كانی تۆمه‌تباركرد به‌ پێشێل كردنی ئاگربه‌ست.

ئه‌سه‌د له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی"ئه‌ی ئاڕ دی" ئه‌ڵمانیدا كه‌ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ په‌خش كرا، له‌باره‌ی لێخۆش بوون له‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ گوتی: " هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته‌ ئه‌وه‌یه‌ چه‌كه‌كه‌ت دابنێیت و وازی لێ بێنیت، ئیتر چ بته‌وێت بێیته‌ ناو پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه‌ یان نا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌جێندایه‌كی سیاسیشت نه‌بێت گرنگ نیه‌".

ئه‌سه‌د گوتیشی: " كاری زۆر گرنگ به‌لای منه‌وه‌ له‌ڕووی ده‌ستوری و یاساییه‌وه‌، به‌پشت به‌ستن به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی سوریا، ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك هاووڵاتی ڕێگه‌ت پێ نه‌دراوه‌ چه‌ك هه‌ڵگریت و، زیان به‌ هاووڵاتییان و موڵك و ماڵیان بگه‌یه‌نیت. ئه‌وه‌ هه‌موو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئێمه‌ داوای ده‌كه‌ین. ئێمه‌ داوای هیچ شتێكی تر ناكه‌ین. وه‌ك گوتم لێبوردنی ته‌واویان پێده‌به‌خشین. پێشتر وابووه‌و، چه‌ندین كه‌س له‌دوای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییان به‌سوپای سوریاوه‌ كردووه‌. به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندییان به‌ژیانی سیاسییه‌وه‌ كردووه‌".
2/3/2016

 

هەولێر-KDP.info- لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی کوردستاندا، جێگری یەكەمی وەزیری زانستەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، ئەوان خوازیارن پەیوەندییە زانستییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران باشتر پەرەی پێ بدرێت و زانكۆ و مامۆستایانی خوێندنی باڵای هەردوولا زۆرترین سوود لە بواری زانستی بە یەكتری بگەیەنن و لە ئایندەشدا ئەو پەیوەندیانە زیاتر فراوان بكرێن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 1 - 3 - 2016 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (د. حوسەین سالار ئامولی)، جێگری یەكەمی وەزیری زانستەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا كە (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیبوو، (سالار ئامولی) خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و باسی ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و ئیمزاكردنی گرێبەستێك لەگەڵ وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە لایەنەكانی گۆڕینەوەی زانستی و دروستكردنی دەرفەت بۆ خوێندنی قوتابیان و سەردانی سەرۆكی زانكۆكان و مامۆستایانی هەردوولا و چەند بابەتێكی دیكە لەخۆدەگرێت.

هەروەك ئەوەشی دووپات كردەوە كە ئەوان خوازیارن پەیوەندییە زانستییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران باشتر پەرەی پێ بدرێت و زانكۆ و مامۆستایانی خوێندنی باڵای هەردوولا زۆرترین سوود لە بواری زانستی بە یەكتری بگەیەنن و لە ئایندەشدا ئەو پەیوەندیانە زیاتر فراوان بكرێن.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و خۆشحاڵیی خۆی بە برەودانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بەتایبەتی لە بواری زانستیدا دەربڕی و سوپاسی وەزارەتی زانستەكانی ئێرانی كرد كە لە ڕووی زانستییەوە هاوكاریی هەرێمی كوردستان دەكات و هیوای خواست ئەم هاوكارییە ببێتە هۆی فراوانكردنی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان زانكۆكان لە هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردەمی ئاوارەییی خەڵكی هەرێمی كوردستاندا كە لە دەستی دیكتاتۆری ئاوارەی ئێران ببوون، خزمەتێكی زۆریان بەو خەڵكە ئاوارە كردووە و هەرێمی كوردستان هەرگیز ئەو ڕۆژانە لەیاد ناكات و ئێستاش خۆشحاڵە كە لە هەموو بوارەكاندا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران باشتر ببێت و هەموو پشتیوانییەكی حكوومەتی هەرێمیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە زانستی و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران پیشان دا.
1/3/2016

 

هەولێر-KDP.info- (عەلی حوسێن) دەڵێ، لەئێستادا بەهۆی بوونی پێگەی نێودەوڵەتیی و سیاسەتی حەكیمانەی (سەرۆك بارزانی)، هەوڵ دەدرێ رێككەوتننامەی سایكس-پیكۆ بسڕێته‌وه‌. (د.ئەمین فەرەج)ـیش پێی وایە "دەبێ ئێمەی كورد یەكگوتار و یەكهەڵوێست و یەكگرتوو بین، بۆئەوەی لە نەخشە نوێیەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مافەكانمان دەستەبەر بكەین."

(عەلی حوسێن) بەرپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە 16ـی مانگی پێنجی ئەمساڵدا، سەد ساڵ بەسەر رێككەوتننامەی سایكس پیكۆدا تێدەپەڕێ، كاتی خۆیشی كە ئەم رێككەوتننامەیە مۆر كرا لەنێوان فەرەنسییەكان و بەریتانیاییەكان بوو بۆ بەرژەوەندی و دابەشكردنی ناوچەی نفوزی خۆیان. كاتێكیش بە شێوەیەكی نادروست دەوڵەتی عێراقیان دروست كرد، له‌ سایه‌یدا تا ئەمڕۆكه‌یش گەلانی عێراق خێریان لەخۆ نەدیوه‌، چونكە بە ئیرادەی ئەوان ئەم عێراقە دروست نەبووە. ئێستاكه‌یش وردە وردە نەخشەی سیاسیی ناوچەكە بە گشتی، عێراق و سووریا بەتایبەتی، دەگۆڕێت و مەرج نییە سایكس پیكۆ هەر بەردەوام بێت."

(عەلی حوسێن) جەختی كردەوە: "گەلی كورد لە سایەی سایكس پیكۆدا دووچاری ئەنفال و جینۆساید و كاولكاری و قڕكردن بووەوە، دوای پرۆسەی ئازادیی عێراقیش دیسانەوە كورد خواستە دەستوورییەكانی جێبەجێ نەكرا و لە مافەكانی خورا. كاتی خۆی رەوشەكە لەبار نەبوو بۆ سەركردە سیاسییەكانی كوردستان و بوار نەڕەخسا كە بە تەواوی هەرەس بەم رێككەوتنە بێنن، بەڵام لەئێستادا بەهۆی بوونی پێگەی نێودەوڵەتیی و سیاسەتی حەكیمانەی (سەرۆك بارزانی)یه‌وه‌، هەوڵ دەدرێ ئەم رێككەوتنە بسڕێته‌وه‌. سەرەڕای ئەوەش خەبات و تێكۆشانی میللەتی كورد و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگە، هۆكارگه‌لی بەهێزن بۆئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە نەخشەی سیاسیی دابێ، له‌ هاوسه‌نگیی نوێی ناوچه‌كه‌دا، پێگه‌ی كورد بەرز رابگرێت."

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی‌ پارتی ئاماژەیشی دا: "كورد دوای یەكەم جەنگی جیهانی و دووەمیش، بەشێك نەبووه‌ لە هاوكێشەی سیاسی و ئابووری و سەربازی، بەڵام ئێستا گەلی كورد و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، بەشێكی گرینگە لە هاوكێشە سیاسی و ئابووری و سەربازییەكان. ئێستا گرینگە كە ئێمەی كورد ناوماڵی خۆیان یەك بخەین و خۆمان ئامادە بكەین بۆ ئەو گۆڕانكاریانەی لە ناوچەكە روو دەدات و پێگەیەكی باش بۆ خۆمان دابین بكەین."

هاوكات (د.ئەمین فەرەج) پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەدین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "رێككەوتننامەی سایكس پیكۆ رێككەوتننامەیەكی نهێنی بوو كە لە ساڵی 1916دا مۆر كرا، دواتر بە چەندین رێككەوتننامەی تری وەكو سان ریمۆ و ئینتیداب و چەندانی ترەوە جێبەجێ كرا. ئێستایش بۆ ئەوەی دووبارە سنوورە جیۆگرافییەكانی ناوچەكە دابرێژرێتەوە، دەبێ رێككەوتننامەیەكی تر بێتە ئاراوە، لەلایەن وڵاتە زلهێزەكانی ئەم سەردەمە."

ئەم پسپۆڕەی زانستە سیاسییەكان روونی كردەوە: "ئێستا نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە كرداری گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، عێراق و سووریا و لیبیا و چەند وڵاتیكی دیکە، بوونەتە چەند پارچەیەك و تەنها لە ڕووی یاسایییەوە ماونەتەوە، بەڵام تائێستا هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بكەری سەرەكی نین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، لە چوارچێوەی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكاندا دەسووڕێینەوە. بۆیە دەبێ ئێمەی كورد یەكگوتار و یەكهەڵوێست و یەكگرتوو بین، تا لە نەخشە نوێیەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مافەكانمان دەستەبەر بكەین."

سەرباز واحد
1/3/2016

 

هەولێر-KDP.info- (سەرۆک بارزانی) لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیدا، بە کۆبووەوەکانی ڕاگەیاندووە "چاکسازی لە خۆمەوە دەست پێ دەکەم".

پێرێ شەممە، بە سەرپەرشتیی سەرۆک، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بووەوە و، تێیدا سەبارەت بە بڕیارەكانی (سەرۆك بارزانی) دەربارەی پرۆسەی چاكسازی، چ لە ئاستی حكوومەتی هەرێم و چ لە ئاستی ناوخۆی حزبدا، گفتوگۆ كرا و، كۆبوونەوە دووبارە پشتگیری و ئامادەیی خۆی بۆ ئەو بڕیارانە و ئالیەتی گونجاو سەبارەت بە هەنگاوەكان دەربڕی.

ڕۆژنامەی هەولێر لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا ئاماژەی داوە کە، لە دواکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، سەرۆک (مەسعوود بارزانی، جەختی لەسەر جیددیەتی بەرنامەی چاکسازیی ئیداری و دارایی لە ڕیزەکانی پارتی و لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کردووەتەوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا (سەرۆک بارزانی) ڕایگەیاندووە: "هیچ کەس و دەزگا و دامەزراوەیەک لە سەرووی لێپرسینەوە و پێداچوونەوە و بەدواداچووندا نین و لەپێناو جێبەجێکردنی عەدالەت و شەفافیەت و چارەسەری گرفتەکاندا، هەرچی پێویست بێت، دەبێت بکرێت."

هاوکات (سەرۆک بارزانی) ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە: "چاکسازی لە شەخسی خۆمەوە دەست پێ دەکەم."
29/2/2016

 

هه‌ولێر-KDP.info- "(بارزانی نه‌مر) توانیی مرۆڤێكی نوێ پەروەردە بكات؛ به‌پێی ویست و داواكاری كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆ ئازادیخوازی و مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد ئامادەیانی‌ كرد، به‌ناوكردنی هه‌زاران کەس له‌م وڵاته‌دا به ‌ناوی (مه‌لا مسته‌فا) یاخود (بارزانی) یان (بارزان) له‌ خۆشه‌ویستی بارزانی بوو، چونكه‌ له‌وپه‌ڕی ساده‌ییدا ده‌ژیا، بۆیه‌ خەڵکه‌كه‌ ئێستا هه‌ر كه‌سێك ببینی ده‌بینی بیره‌وه‌رییه‌كی لەگەڵ بارزانی نەمردا هەیە"، عەلی عەونی وای گوت.

(عه‌لی عه‌ونی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دیارترین كه‌سایه‌تی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی ڕابردووی كوردستان جه‌نابی (بارزانی نه‌مر)ە؛ زەحمەتە جارێكی تر ڕه‌حمی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو (بارزانی) عه‌داله‌تخواز و نه‌ترس له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ته‌كه‌ی به ‌خۆیه‌وه‌ ببینێ؛ (بارزانی) توانیی به‌ كاره‌كانی خۆی له‌ وته‌ و كردار بە خەڵکی بسه‌لمێنێ كه‌سێكی خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌ بۆ میلله‌تی كورد و، ئاماده‌یه‌ قوربانی بدات به‌ خۆی‌ بۆ ڕزگاری ئه‌و میلله‌ته‌، چونكه‌ (بارزانی) ته‌نیا شۆڕش بوو به‌ سه‌ركردایه‌تی خۆی بگات به‌ ئامانجی خۆی پێش ئه‌و شۆڕ‌شه‌ گشت شۆڕشه‌كانی تر شكان و تووشی ڕوخان بوون به‌ڵام له‌ شۆڕشی ئه‌یلول (بارزانی) سه‌ركردایه‌تی شۆڕشێكی كرد توانیی ئۆتۆنۆمی كه‌ به‌رنامه‌ی بوو به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقدا بسه‌پێنێ و بیگه‌یێنێته‌ ئه‌نجام ئه‌مه‌ش یه‌كم جار بوو شۆڕشی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی بگاته‌ ئه‌نجامی خۆی و شۆڕشه‌كانی تر سه‌ڕه‌رای قوربانی زۆر به‌ڵام دژمن زه‌فه‌ری پێ بردن."

(عه‌ونی عه‌ونی) گوتی: "(بارزانی نه‌مر) توانیی مرۆڤێكی نوێ دروست بكات به‌پێی ویست و داواكاریی كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆ ئازادیخوازی و مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد ئاماده‌ كرد و، به‌ناوكردنی هه‌زاران خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ به‌ناوی (مه‌لا مسته‌فا) یاخود (بارزانی) یان (بارزان) له‌ خۆشه‌ویستیی بارزانیدا بوو، چونكه‌ له‌وپه‌ڕی ساده‌ییدا ده‌ژیا بۆیه‌ خەڵکه‌كه‌ ئێستا هه‌ر كه‌سێك ببینی ده‌بینی بیره‌وه‌رییه‌كی لەگەڵ بارزانی نەمردا هەیە"، له‌ ووته‌كانی كرداره‌كانی و پێشوازی و عه‌داله‌تخوازی و ئامۆژگارییه‌كان و سووربوونی له‌سه‌ر پشتگیری لە هه‌ژاره‌كان، ئه‌مه ‌وای كردبوو خۆشه‌ویستی هه‌ژاران بێت كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خەڵکی كوردستان هه‌ژاربوونه‌ بۆیه‌ خۆشه‌ویستی زۆربه‌ی هه‌ره ‌زۆری خەڵکی كوردستان بووه‌."

(عه‌لی ته‌ته‌ر) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: ئه‌مڕۆ له ‌ساڵیادی كۆچی دوایی (بارزانی نه‌مر)دا سه‌ردانی بارزانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمان و سۆز نوێ بكه‌ینه‌وه ‌و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ كه‌ ڕێبازێكی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و ئێمه‌ی گه‌یاندووەته‌ ئه‌م قۆناغه؛‌ ئه‌و ڕێبازه‌ش بووه‌ كه‌ كورد هه‌مووی یه‌ك بگرێت و له‌ژێر لیوای یه‌ك حزب و یه‌ك ئاڵا و به ‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌ك كه‌سایه‌تی كۆ ببێته‌وه كه‌ سه‌د ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌؛ ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌بینین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ن كه‌ ئەمڕۆ به‌ده‌ست هاتوون به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان به‌ قه‌یرانێك ده‌رباز ده‌بێت بۆیه‌ وا باشه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خۆماندا بچینه‌وه‌ كه‌ باس له‌ چاكسازی ده‌كرێت پاكسازییش بكه‌ین؛ له‌ خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین چاكسازی له‌ سلووك و ڕه‌فتاری خۆمان بكه‌ین ئەمڕۆ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان بگه‌رێینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ ڕاسته‌قینه‌ی كه‌ ڕێبازی دادپه‌روه‌ری، دوور له‌ هه‌موو ئه‌و دیارده‌ ناخۆشانه‌ی كه‌ ئەمڕۆ باس ده‌كرێن و بۆته‌ په‌تایه‌ك گرێدانی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی گرتووه‌.

(عه‌لی ته‌ته‌ر) گوتیشی: "ده‌كرێ ئەمڕۆ پاش ‌ 37 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی (بارزانی) هه‌موومان به‌ خۆماندا بچینه‌وه‌ و سۆز و په‌یمان نوێ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ دادپه‌روه‌ر بین؛ خۆمان له‌ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و خراپه‌ بده‌ینه‌ پاش له‌داوی هه‌ردوو پرۆژه‌چاكسازییه‌كه‌ی (سه‌رۆك بازرانی)ـیش چ بۆ حكوومه‌ت یاخود بۆ خودی حزب ده‌كرێت هه‌موومان به ‌خۆماندا بچینه‌وه‌ و به‌ڵێن بده‌ین بێینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ڕێگا ڕاسته‌؛ مادامەکینێ خۆمان به‌ په‌یڕه‌وانی ئه‌م ڕێبازه‌ داده‌نێین، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ین ئه‌وا ده‌توانین و ئه‌و توانایه‌مان هه‌یه‌ و ڕێبازه‌كه‌مان ده‌توانێت ببێته‌ ڕێنیشانده‌ر بۆمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌دا زاڵ بین و ده‌ربازیش بین چونكه‌ ده‌زانین (بارزانی نه‌مر) بۆ خۆشبه‌ختی و به‌ختیاری و سه‌ربه‌ستی ئه‌م گه‌له و میلله‌ته‌ بوو تا بگه‌ینێته‌ قۆناغی كۆتایی و كورد له‌ژێر ده‌ستی ده‌ربێت و ببێت به دەوڵەت، كه‌ په‌نجا ساڵی تێكۆشانی بارزانی و پێشتریش تێكۆشانی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی ئه‌مه‌ سه‌ده‌یه‌ك و چاره‌كێكه‌ تێده‌كۆشین تا ئه‌و میلله‌ته‌ ڕزگاری بێت ئێستا ده‌رفه‌ته‌ ئێمه‌ له‌ ده‌وری سه‌ركردایه‌تی له‌ ده‌وری درێژه‌ پێده‌ری ئه‌و ڕێبازه‌ كه‌ (سه‌رۆك بارزانی)ـیە ده‌توانین كۆ بینه‌وه‌ و، كاتێكی زۆر باش و زێرین بۆ كورد هاتووەته‌ پێش ڕاسته‌ تووشی چه‌ند قه‌یرانێكی ناخۆش بووینه،‌ له‌وانه‌ش شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و قه‌یرانی دارایی، به‌ڵام نابنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕابوه‌ستین ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وام بین و هه‌ول بده‌ین پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم كه‌ جه‌نابی سه‌رۆك هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌دات وه‌ك مافێكی ڕه‌وای ئه‌و میلله‌ته‌ جێبه‌جێ بكرێت تا میلله‌تی كوردیش وه‌كو هه‌موو میلله‌تانی جیهان ببێته‌ خاوه‌ن دەوڵەت و سه‌ربه‌خۆ ببێت."

نەشوان بەرزنجی
1/3/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان