فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هه‌ولێر-KDP.info- ئاژانسی ریا نوڤۆستی ڕووسی بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی لە 14ی ئاداردا، یەکەم باری چەکی ڕووسیایی گەیشتە کوردستان، لە مانگی نیساندا شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی مۆسکۆ دەکات بۆ باس لە ھاوکاییەکانی ڕووسیا بۆ ھەرێمی کوردستان.


بەپگوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ڕۆیتەرزیش، بارە چەکەکەی ڕووسیا، چەکی دژەئاسمانی و مووشەکی لەخۆ گرتبوو.
شایانی باسە، لە کانوونی یەکەمی 2015، پێشمەرگەی کوردستان کە شەڕی داعش دەکەن، بارەچەکی گەورەیان لە ئەڵمانیاوە پێگەیشت کە دژەتانک و مووشەک و کەرەستەی شەڕی تێدا بوو.
24/3/2016

 


له‌میانه‌ی دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ ئامانجی من گەیشتنە بەو خاڵە، بەوەی کوردستانێکی سەربەخۆمان هەبێت. ئەوەش بەڵێنێکە لە منەوە. ئەورۆژەی کوردستانێکی سەربەخۆمان بەدەست هێنا، من چیتر سەرۆکی ئەو کوردستانە نامێنمەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆژی هەینی 18ـی 3ـی 2016 لە دیمانەیەكی لەگەڵ ئەنبەرین زەمانی ڕۆژنامەنووس باسی چەندین پرسی چارەنووسسازی كردووە كە لە ئەلمۆنیتۆردا بڵاو بووەتەوە. دەقی دیمانەكەی بەشێوەی خوارەوەیە:

ئەلمۆنیتۆر: تۆ لە هەموو کات زیاتر باس لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەکەیت. هەندێک کەس بە گومانن، دەڵێن هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردنی خەڵک لە کێشە ئابووری و سیاسییەکانتان. پێیان وا نییە تۆ جیددی بیت. ئایا تۆ جیددیت؟ ئەگەر جیددیت، ئایا بەروارێکمان پێ دەدەیت بۆ ریفراندۆم و، ئەو ریفراندۆمە لەسەر چی دەبێت؟

بارزانی: پێت وایە من بابەتێکی وەها هەستیار کە پەیوەندی بە چارەنووسی ملیۆنان خەڵکەوە هەیە، دوای ئەو هەموو نەهامەتیانەی چەشتوویانە، ئەو هەموو قوربانیەی داویانە، بە کار دەهێنم بۆ بەرژەوەندیی داهاتووی سیاسیی خۆم؟ ئاخر من لە دوای ئەو هەموو ئەزموونە تاڵانەی ئەو هەموو ساڵە درێژ و قورسانەی بەسەرمان بردووە، گەیشتوومەتە ئەو بڕیارە؛ چونکە هیچ رێگایەکی دیکە نەماوە. من لێت دەپرسم، چی رێگایەکی دیکەمان هەیە؟ با تەماشای پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا بکەین کە بەسەر دوو قۆناغدا دابەش بووە. یەکەمیان لە ١٩٢٢ بۆ ٢٠٠٣ بوو. لەو ماوەیەدا، ٤٥٠٠ لە گوندەکانمان خاپوور کران؛ ١٨٢ هەزار کەس بێسەروشوێن کران؛ ١٢ هەزار کوردی فەیلی ونبوون؛ ٨ هەزار لە بارزانییەکان کوژران؛ ٥ هەزار کەس کیمیاباران کران لە هەڵەبجە. ئەوە ژمارەکانی قۆناغی یەکەمە.
لە ٢٠٠٣، ئێمە بەشداریمان کرد لە رووخاندنی رژێمێک کە هەموو عێراقییەکانی دەچەوساندەوە، ئێمەش بە ئومێد بووین پێکەوە لە عێراقێکی نوێ بژیێن لەسەر بنەمای دەستوورێکی نوێ و دیموکراتی بە مافی تەواو و یەکسان بۆ هەموو هاووڵاتیانی. ئێمە یارمەتیی نووسینی ئەو دەستوورەمان دا و دەنگیشمان پێی دا. نیازپاکیی خۆمان نیشان دا و بە نیەتی باشەوە کارمان کرد.
بە ڕوونی لە دەستووردا هاتبوو کە پابەندبوون بە بنەماکانی کلیلی یەکێتیی عێراقە. بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرەقەڵەمێک کۆتایی بەمە هێنا. حکوومەتی عێراق بەشەبودجەی کوردی بڕی و نەیتوانی ئیلتیزامەتەکانی بەرانبەرمان لە چەندین وێستگەی هەستیار جێبەجێ بکات. هەربۆیە ئێستا ئێمە دوو بژاردەمان لە پێشە. یەکەمیان ئەوەیە دەستبەرداری هەموو مافەکانی خۆمان ببین – کەوا واز لە فیدراڵیزم بهێنین و ببینە پارێزگایەکی دیکەی عێراق. ئەوەی دیکەیان بریتییە لە چوون بۆ لای گەلەکمان بە ریفراندۆمێکەوە و لێیان بپرسین چییان دەوێت. ئەم بارودۆخەی ئێستا بەردەوام نابێت. ئەگەر شتەکان بەمجۆرەی ئێستا بەردەوام بن، ئەوا دەکەوینە نێو خوێنڕشن و لەناوبردنی رابردووەوە.
ئەلمۆنیتۆر: ئەو پرسیارەی ئاراستەی گەلەکەتانی دەکەن چییە؟
بارزانی: هێشتا کۆتاییمان پێ نەهێناوە. ئێمە هێشتا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین.
ئەلمۆنیتۆر: هەڵبژاردەکان چین؟
بارزانی: تەنها یەک پرسیار دەبێت.
ئەلمۆنیتۆر: مەبەستت ئەوەیە کە ئایا خەڵک سەربەخۆییی کوردستانی دەوێت یان نا؟ ئایا ئەو ریفراندۆمە پێشنیاز کراوە لە ناوچە کێشەلەسەرەکانیش ساز دەکرێت هەروەکو لە دەستووری عێراقدا هاتووە، بەوەی لە خەڵکی ئەو ناوچانە بپرسن ئاخۆ دەیانەوێت وەک بەشێک لە عێراقدا بمێننەوە یان بەشیک بن لە کوردستانێکی سەربەخۆ؟
بارزانی: ئەوەش بە هەمان شێوە بەشێکە لە پرۆسەکە.
ئەلمۆنیتۆر: واتا ئەم دوو پرسیارە جیاوازە لە یەک راپرسیدا بخەنە روو؟
بارزانی: هێشتا بڕیارمان نەداوە. رەنگە پرسیارەکان پێکەوە بن یان بە جیا بن. بەڵام ریفراندۆم هەر دەکرێت.
ئەلمۆنیتۆر: بەڵام ئایا بە دڵنیاییەوە ئەمساڵ دەکرێت؟
بارزانی: من بەوپەڕی قەناعەتەوە دەڵێم، مەگەر ئەو هەلومەرجانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەن لێ دەربچێت، بەڵێ ئێمە ئەمساڵ سازی دەکەین.
ئەلمۆنیتۆر: هیچ بەروارێکتان لە خەیاڵە؟
سه‌رۆك بارزانی: وابزانم پێش مانگی تشرینی یەکەم دەبێت [بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە مانگی تشرینی دووەم].
ئەلمۆنیتۆر: لە هەموو جیهاندا بۆچوونەکە وەهایە کە بۆ ئەوەی کوردستان بتوانێت وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ بمێنێتەوە، ئەوا پێویستی بە پشتیوانیی یەکێک لە دوو هێزە ناوچەییەکان، تورکیا یان ئێران، دەبێت. لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، بینیومانە سیاسەتی تورکیا لە بەرژەوەندیی ئێوەدا گۆڕاوە. ئایا تورکیا پشتیوانیی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دروستبوو لە عێراقدا دەکات؟
بارزانی: لە سەرەتادا تورکیا لە دژی فیدراڵیزمی کوردستان بوو و ئێشتایش تەماشای پەیوەندییەکانی ئەمڕۆمان بکە. تا ئەوکاتەی ریفراندۆمەکە بۆ تەنها کوردستانی عێراقە، ئەوە هیچ پەیوەندی بە کوردی تورکیاوە نابێت [هیچ کێشەی تێدا نابێت]. هەربۆیە ئومێدەوارین کە تورکیا تێبگات لەوەی کوردستان داوای دەکات. لە هەمان کاتدا ئێمە لەگەڵ بەغدا قسە دەکەین، هاوکاتی قسەکردن لەگەڵ تورکیا ئێمە لەگەڵ ئێرانیش قسە دەکەین. ئێمە دەمانەوێت بە شێوەیەکی ئاشتییانە و هاوسەنگانە بیکەین.
ئەلمۆنیتۆر: کەوایە پێت وایە ئەگەر سەربەخۆیی رابگەیەنیت، حکوومەتی ئێستای تورکیا قه‌بووڵی بکات؟
بارزانی: لەو بڕوایەدام ئەگەر حکوومەتی داد و گەشەپێدانی ئێستا کوردستانێکی سەربەخۆ قه‌بووڵ نەکات و ددانی پێدا نەنێت، ئەوە هیچ حکوومەتێکی دیکە لە تورکیا بیکات.
ئەلمۆنیتۆر: رەجەب تەییب ئەردۆغان هەتا ٢٠١٩ سەرۆکی تورکیا دەبێت. ئایا تۆ دەڵێیت دەبێت شتێک لە نێوان ئێستا و ئەوکاتە روو بدات؟
سه‌رۆك بارزانی: مەبەستت چییە لە روودان؟
ئەلمۆنیتۆر: مەبەستم ئەوەیە کە پێویستە سەربەخۆیی لەم ماوەیەدا بکرێت، وایە؟
بارزانی: کاتێک ئەردۆغان سەرۆکوەزیران بوو، ئەوە ئەو بوو کە هات بۆ هەولێر و لە هەولێر گوتی کە سەردەمی نکوڵیکردن لە کورد تەواو بووە. ئەمە پێشکەوتنێکی زۆر گرینگ بوو. من چەندین جار چاوم بە ئەردۆغان کەوتووە و بینیومە، ئەردۆغان لە زۆربەیان زیاتر تێگەیشتێکی باشتری بۆ پرسی کورد هەیە. ئەوەی من لە ئەردۆغانم بیستووە لە کەسی دیکەم نەبیستووە.
ئەلمۆنیتۆر: بەڵام تورکیا کێشەیەکی گەورەی هەیە لەگەڵ کوردەکانی خۆی و بە خێرایی بەرەو خراپتریش دەچێت. وای بۆ دەچم کە تا ئەوکاتەی تورکیا ئەو کێشەیە چارەسەر نەکات، تەنانەت ئەگەر تورکیا پشتیوانی سەربەخۆییی ئێوەش بکات، لەسەر بنەمایەکی تۆکمە نابێت.
بارزانی: ئێمە خۆزگەمان دەخواست پرۆسەی ئاشتی رانەوەستایە و ئەوپەڕی هەوڵمان دا بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت. نامەوێت بچمە وردەکارییەکانەوە، بەڵام پێم وایە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٧ـی حوزەیرانی ٢٠١٥ کاتێک پارتی دیموکراتی گەلان ٨٠ کورسی لە پەرلەمان بەدەست هێنا، ئێمە بەیاننامەیەکمان بڵاو کردەوە بەوەی هەڵەیەکی مێژوویی دەبێت ئەگەر ئەوان بەشداری نەکەن لە حکوومەتێکی هاوپەیمانی [لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان]. ئەوسا من وامدەزانی کە ئەوە پارتی داد و گەشەپێدانە قه‌بووڵ ناکات هەدەپە بچێتە ناو حکوومەتی هاوپەیمانییەوە، بەڵام دواتر لە خەڵكانی ناو هەدەپەم بیست ئەوە ئەوان بوون نەیاندەویست ببنە بەشێک لە هاوپەیمانییەکە. پێم وایە ئەوە هەڵەیەکی گەورە بوو.
ئەلمۆنیتۆر: رەنگە لەبەر ئەوەی ئەوان نەیانویستبێت پشتیوانیی ئەردۆغان بکەن تا ببێتە "سوڵتان"؟
بارزانی: سەردەمی سوڵتان کۆتایی هاتووە. بە پێچەوانەوە، ئەگەر بەشێک بوونایە لە هاوپەیمانییەکە، دەیانتوانی بە هەندێک لەو پرسانەی جێی نیگەرانیی ئەوان بوو بیانگوتبایە نەخێر. پێم وایە تا ئەو کاتەی دەرفەتێک هەبوو بۆ ئەوان لە پەرلەمان بن تاوەکو شەڕ بۆ گۆڕانکارییەکان بکەن، دەبوایە ئه‌و هەله‌یان بقۆستبایەوە. ئێستا من زۆر نیگەرانم و دەترسم. کاتێک دەبینین تەقینەوە لە ناو شارەکان دەکرێن، کردەوەی تیرۆریستی لە ناو شارەکان، لەژێر ناوی رێکخراوی تیرۆریستی ناڕوون دەکرێن، لە کۆتاییدا گەلی تورک کوردەکە به‌ بەرپرسیار دەزانن. دەترسم ئەمە پەرە بسێنێت بۆ شەڕێکی نەتەوەیی نێوان کورد و تورک.
ئەلمۆنیتۆر: وا پێدەچێت گوشاری زیاتر و زیاتر لە تورکیاوە لەسەرتان بێت بۆ ئەوەی هەنگاو دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان بنێن، رەنگە لە شنگال. هەست بە گوشارە دەکەن؟
بارزانی: نەخێر ئێمە ئەجێندای خۆمان هەیە.
ئەلمۆنیتۆر: بەڵام من لە مەسروور بارزانیی کوڕتانەوە بیستم کە دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکات.
سه‌رۆك بارزانی: بێگومان دەبێت پەکەکە شنگال چۆڵ بکات و، دەمانەوێت ئەوان شنگال بە ئاشتیانە چۆڵ بکەن نەک بە زەبری هێز.
ئەلمۆنیتۆر: ئەمەریکاییەکان لە بری ئێوە لەم پرسەدا تەدەخول دەکەن؟
بارزانی: ئەمەریکاییەکان لە مەسەلە ناوخۆییەکاندا دەستوەردان ناکه‌ن. بەڵام ئەمەریکاییەکان دەزانن کە هیچ بەهایەک بۆ بوونی پەکەکە لە شنگال نییە.
ئەلمۆنیتۆر: هەڵسەنگاندنتان چییە بۆ راگەیاندنی فیدراڵیەتی باکووری سوریا؟
بارزانی: پێم وایە چەمکی فیدراڵی بۆ بارودۆخی سووریا گونجاوە. بەڵام دەبێت لە نێوان خودی سووریاییەکان تەوافوق لەسەر ئەمە بکرێ. کاتێک ئێمە فیدراڵیەتی هەرێمی کوردستانمان راگەیاند لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٢، تاکلایەنە نەمان کرد.
ئەلمۆنیتۆر: پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) کە پێدەچێت هێزی سەرەکیی پشت ئەم راگەیاندنە بێت، دەڵێت پابەندە بە رێزگرتن لە گرووپەکانی دیکە و دیموکراسی.
بارزانی: لە ڕێی کردەوەکانیان، پەیەدە پێناچێت زۆر جیددی بن لەسەر دیموکراسییەت.
ئەلمۆنیتۆر: ئەی راتان چییە سەبارەت بە قووڵبوونەوەی پەیوەندییە سەربازییەکان و تەنانەت سیاسییەکان لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەلی هی کوردەکانی سووریا لەگەڵ ئەمەریکاییەکان؟
بارزانی: هەر پشتیوانییەک بۆ پەیەدە واتا پشتیوانیکردنی پەکەکە.
ئەلمۆنیتۆر: پێتان وایە پەیەدە و پەکەکە یەک شتن؟
بارزانی: بەڵێ یەک شتن.
ئەلمۆنیتۆر: ئەمەریکاییەکان پێیان وایە ئەمە وابێت؟
بارزانی: ئەوان زۆر چاک دەزانن، بەڵام نایانەوێت بڵێن کە زۆر باش دەزانن. ئەولەویەتی ئێمە و ئەمەریکاییەکان جەنگی دژ بە داعشە، بۆیە رەنگە چاو لەو شتانە بپۆشن.
ئەلمۆنیتۆر: کەوایە با باس لە شەڕی دژ بە داعش بکەین. پێت وایە دەبێت مووسڵ پێش سەربەخۆیی خەمی بخورێت؟
بارزانی: هیچ پەیوەندییەک نییە لە نێوان مووسڵ و سەربەخۆییی کوردستان.
ئەلمۆنیتۆر: هیچ؟، دەتوانیت سەربەخۆ بیت و داعشیش هێشتا لە مووسڵ بێت؟
بارزانی: بۆچی نا؟
ئەلمۆنیتۆر: رەنگە دراوسێی مەترسیدار بن.
بارزانی: کورد راهاتووە لە نێو زەحمەتیدا بژیێت.
ئەلمۆنیتۆر: بۆچی پێت وایە ئێستا باشترین کاتە بۆ سەربەخۆیی؟
بارزانی: من هەمیشە باوەڕم بەمە هەبووە. کاتێک کەسێک لێمان دەپرسێت: "بۆچی ئێستا؟" منیش لێیان دەپرسم: "بۆچی ئێستا نا؟."
ئەلمۆنیتۆر: لەبەر ئەوەی لەگەڵ بەغدا سەری نەگرت؟
بارزانی: فەشەلی هێنا.
ئەلمۆنیتۆر: چۆن سنوورەکانی دەوڵەتەکەتان دیاری دەکەن و، چۆن قەناعەت بە حکوومەتی ناوەندی دەکەن؟ چی لە کەرکووک دەکەن؟
بارزانی: ماددەی ١٤٠ـی دەستوور، کە هەرگیز لە لایەن حکوومەتی ناوەندییەوە جێبەجێ نەکرا، داوای ریفراندۆم لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکات، لە کەرکووک و لە شنگال. ئەگەر خەڵکەکەیان بڵێن دەمانەوێت ببینە بەشێک لە کورستان، ئەوا دەبێت دەنگەکانیان ببیسترێن و رێزیان لێ بگیردرێت. ئەگەریش بڕیان دا نەبن بەشێک لە کوردستان، ئەوا گوێ لە دەنگەکانیان دەگرین و رێزیان لێ دەگرین.
ئەلمۆنیتۆر: بەڵام پێت وایە ئەمەریکا رۆڵی هەیە بیگێڕێت بۆ یارمەتیدان لە گواستنەوەیەکی هێمنانە؟
بارزانی: هیچ لایەک ناتوانێت وەکو ئەمەریکا رۆڵێکی وەها گەورە بگێڕێت و، ئێمە سوپاسگوزار دەبین ئەگەر ئەو رۆڵە بگێڕن. گەرەنتییە ئەمنییەکانی ئەمەریکا زۆر گرینگن بۆ سەلامەتیی کورد و سوپاسگوزاریان دەبین ئەگەر رووبەڕووی سەربەخۆییی ئێمە نەبنەوە.
ئەلمۆنیتۆر: بێگومان کێشەیەکی دیکە نەبوونی یەکگرتووییە لە نێو کورد خۆیدا.
سه‌رۆك بارزانی: ئێمە بە جیددی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە گفتوگۆداین و لەگەڵ پارتەکانی دیکەش هەروا. گۆڕان رۆڵێکی رووخێنەری گێڕاوە و خۆیان بێبایەخ کردووە.
ئەلمۆنیتۆر: ئێوە کە بەرەو سەربەخۆیی دەچن، نەخشەڕێگاتان هەیە؟
بارزانی: بەڵێ بێگومان. ئێمە پەرلەمان کارا دەکەینەوە و دەستەیەکی سەرۆکایەتیی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرین. سەربەخۆییی کوردستان لە پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان گرینگترە. ئەوەی دەیەوێت بەشێک بێت لێی، ئەوە بەخێربێت و ئەوەشی دەیەوێت لە دژی بێت، ئەوە دەبێت بڕۆن و رێگای خۆیان بدۆزنەوە.
ئەلمۆنیتۆر: پێتان وایە دەبێت ئێوە لەم قۆناغە هەستیارەدا وەکو سەرۆک بمێننەوە؟
بارزانی: ئامانجی من گەیشتنە بەو خاڵە، بەوەی کوردستانێکی سەربەخۆمان هەبێت. ئەوەش بەڵێنێکە لە منەوە. ئەورۆژەی کوردستانێکی سەربەخۆمان بەدەست هێنا، من چیتر سەرۆکی ئەو کوردستانە نامێنمەوە. هەروەها من پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەم و با یەکێکی دیکە جێگای من بگرێتەوە. ئەمە بەڵێنێکە لە منەوە و من سەرۆکی کوردستان نابم.
ئەلمۆنیتۆر: بە ڕاستی؟
بارزانی: بەڵێ. ئامانجی من دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆیە، نەک لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنمەوە.
ئەلمۆنیتۆر: پلانەکانتان ئەوەبوو کە داهاتی نەوت و وزە کۆمەکی داراییی وڵاتەکەتان دەکات. نرخی نەوت دابەزیوە. ئایدن سەلجن، كۆنسووڵی پێشووی تورکیا، پێشنیازی کرد کە تورکیا پشکی سەرمایە بەرهەمهێنانەکانی کوردستانی عێراق بکڕێت و کۆمەکی دروستکردنی بۆرییەکی غازی سروشتی بکات، کە هەموویان دەگاتە نزیکەی ٨ ملیار دۆلار. ئەمە شتێکی باشە؟ ئایا ئەمەتان لەگەڵ حکوومەتی تورکیادا باس کردووە؟
سه‌رۆك بارزانی: نامەوێت بچمە ناو وردەکاریی شتەکانەوە. باشترە ئەم پرسیارە وردەکارییە لەسەر ئابووری و نەوت ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەیت، چونکە ئەوان لەمە بەرپرسیارن.
ئەلمۆنیتۆر: بەڵام رەخنەیەکی گشتی هەیە لەسەر ئەوەی گرێبەستەکانی وزە چۆن دەکرێن، گوایه‌ زۆر شەفاف نین؟
بارزانی: کەموکوڕی هەیە، بەڵام من وردەکارییەکانم لەلا نییە، باشترە لە ئەنجوومەنی وەزیران بپرسیت.
ئەلمۆنیتۆر: لە ماوەیەکی نزیکدا شاندێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەچێتە ئانکارە بۆ باسکردنی غاز.
سه‌رۆك بارزانی: غاز موڵکی هەموو خەڵکی کوردسانە. دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵە بەم پرسانەوە بکات نەک پارتە سیاسییەکان. لەسەر نەوت و غاز، ئەوە کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و نەک کاری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان.
ئەلمۆنیتۆر: وا پێدەچێت مەسەلەی گەندەڵی لەم کاتە پڕزەحمەتییەدا زیاتر باسی لێوە بکرێت. پلانەکانتان چین بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵی؟ ئێوە ئامادەن نموونەیەک دروست بکەن بەوەی لایەنە تۆمەتبارەکان سزا بدەن ئەگەر تەنانەنەت پلەیەکی بەرزیشیان هەبێت؟
بارزانی: دوێنێ کۆبوونەوەیەکی زۆر گرینگم هەبوو لەگەڵ بەرپرسی دەزگا قەزاییەکان. ئەمانە ئەو دەزگایەنەن کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی چاکسازی دارایی.
ئەلمۆنیتۆر: کەوابێت هەندێک دەستگیرکردن یان لێکۆڵینەوەی قەزایی دەبینین؟
بارزانی: من شتێکم پێ گوتن: کەس بەدەر نییە. ئەگەر شتێکتان لەسەر من بینییەوە، بانگم بکەن و دێم بۆ دادگا. دەبێت نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بێن بۆ دادگا ئەگەر شتێکیان لەسەر هەبێت. سەرەتا دەبێت لە خێزانی خۆمەوە دەست پێ بکەم و ئینجا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و، ئینجا بۆ پارتە سیاسییەکانی دیکەش. من بەو دەزگایانەم گوت کە ئەوان پشتیوانیی تەواوەتیی منیان هەیە بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی پۆستەکانی خۆیان قۆستۆتەوە. پێم گوتوون ئێوە بەرپرسیارن لە دژایەتیکردنی گەندەڵی. بۆیە من دەمەوێت ئێوە ئەم شەڕە بکەن؛ بەڵام ئەگەر ئێوە کاری خۆتان نەکەن، ئەوا من لە پشتی ئێوە دەچم و خۆم رووبەڕووی گەندەڵی دەبمەوە. بەڵام دواتر گلەیی نەکەن کە من یاساشكێنی دەکەم لە کوردستان، لەبەر ئەوەی زۆر گرینگە بۆ ئێمە لە کوردستان کە رووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە و لە بەرانبەر ئەو کەسانە بوەستین کە پێگە حکوومییەکانیان بەکار هێناوە بۆ گرێبەستی نەوت، فرۆشتنی زەویی کشتوکاڵی و شتی لەوجۆرە. هەرکەسێک بەرپرسیار بێت لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکوەزیران و هەر وەزیرێک، بەرپرسی هەر پارتێک، هەر بەرپرسێکی ئەمنی، دەبێت هەموویان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لەسەر ئەو شتانەی کردوویانە.
ئەلمۆنیتۆر: من لەگەڵ زۆر گەنج قسەم کردووە و گلەیی لەبارەی گەندەڵییەوە دەکەن.
بارزانی: بەلای ئێمەوە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی مەسەلەی مان و نەمانە. چۆن لەبەرانبەر داعش بە هەموو هێز و توانایەکەوە کە هەمانبوو شەڕمان کرد، بە هەمان ئیرادەوە رووبەڕووی گەندەڵی دەبمەوە.
24/3/2016

 

سەرۆکی ئەمەریکا ئاگاداری هەمووجیهان دەکاتەوە کە تیرۆر مەترسییەکی گەورەیە و دەبێت بە هەموو لایەکەوە دژایەتی بکرێت.
"باراك ئۆباما" سەرۆکی ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند: بیستنی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌لجیكا نیگه‌رانیكردین، به‌ڵام هه‌رچیه‌كه‌م له‌توانادا بێت بۆ هاوپه‌یمانه‌ دڵسۆزه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هاوكاری ئه‌و وڵاته‌ ده‌بین بۆ سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌ران و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان له‌پشته‌وه‌ی كرده‌وه‌كانه‌وه‌ هه‌بووه‌ .
رونیشكرده‌وه‌، بۆ هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌، زیاتر تێده‌گه‌یه‌ن، جیهان له‌به‌رده‌م چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆردایه‌ و ده‌بێت هه‌موومان رێگه‌ و ده‌رفه‌ت به‌ ره‌شپه‌رسته‌كان نه‌ده‌ین و به‌ته‌واوی له‌ناویان به‌رین .
جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ گه‌لی به‌لجیكا ده‌وه‌ستین و رێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ تێكبچێت و تیرۆرستان شكست ده‌ده‌ین .
23/3/2016

 

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌نگاری پێنج هه‌ڕه‌شه‌ی ستراتیژی ده‌بێته‌وه‌، كه‌بریتین له‌: ئێران، كۆریای باكور، ڕووسیا، چین، تیرۆر.هه‌ر ئه‌وانه‌ش ده‌بنه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بودجه‌ و پلاندانانی په‌نتاگۆن و له‌بودجه‌ی 2017شدا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌.

"ئاشتۆن كارته‌ر" له‌ وتارێكدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی خێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، به‌به‌شداری به‌رپرسه‌ باڵاكانی به‌رگری ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته‌كه‌ كرد و، به‌ڕێككه‌وتنێكی باشی دانا بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ڵام پێداگری له‌وه‌شكرد كه‌ پێویسته‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ڕێگه‌ له‌زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی ئێران بگیرێت.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی به‌رگری ته‌رخان كرابوو، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ئه‌مریكا به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌بێته‌وه‌.
23/3/2016

 

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا"په‌نتاگۆن" دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆی له‌ باكوری عێراق ڕاگه‌یاند. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌وجۆره‌یه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌2014ه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق.

له‌په‌یامێكی كورتی ڕۆژنامه‌وانیدا"ستیڤ وارن" وته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئاشكرای كرد كه‌ بنكه‌یه‌كیان به‌ناوی" فایر بیرز بیل" له‌ناوچه‌ی مه‌خمور كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو شاری موسڵ و كه‌ركووكه‌وه‌. ئه‌وه‌ش بۆ دابین كردنی پاسه‌وانی و ئارامییه‌ بۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان و ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی. هاوكات باسی له‌وه‌شكرد كه‌ هه‌بوونی ئه‌و هێزه‌ له‌و بنكه‌یه‌دا له‌سه‌ر بانگهێشتی حكوومه‌تی عێراق بووه‌و، به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌و حكوومه‌ته‌ بووه‌.

وارن گوتیشی: " ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه‌ له‌ 200 سه‌رباز كه‌متره‌، تاكو ڕاوێژكاره‌كان له‌مه‌خمور بمێننه‌وه‌ ئه‌وانیش ده‌مێننه‌وه‌. به‌ڵام ڕۆڵیان ته‌نها دابین كردنی پاسه‌وانییه‌، ڕێگه‌نه‌دراون به‌وه‌ی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منییان له‌سه‌ر نه‌بێت".
23/3/2016

 

فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات سوپای عێراق لە ئازادکردنەوەی شاری موسڵ دواکەوتووە و دەبوایە خێراتر کاری بۆبکردبایە.

"قادر قادر"، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی لە میحوەری گوێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند: حکوومەتی عێراق لە ئازادکردنەوەی شاری موسڵ دواکەوت دەبوایە زووتر موسڵ ئازادبکرابایەتەوە، چونکە بەشێکی زۆری ناوچە کوردیەکان بەماوەیەکی کەم لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لەدەست داعش دەرهێنراوون.
ئەوەشی خستەروو: داعش وەک جاران توانا سەربازییەکانیان نەماوە، بەڵام مانای ئەوەش نییە کە جێگیا مەترسی نەبن، چونکە هێشتا هاوکارییان لە سوریاوە بۆ دێت.
22/3/2016

 

یەكێتی بازاڕەكانی دراوی ئەوروپا لێكۆڵینەوەیەكی لەبارەی زیانەكانی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا كردووە، تیایدا ئاشكرای دەكات ئەگەر ئەو وڵاتە لە یەكێتییەكە بچێتە دەرەوە 145 ملیار دۆلار زیانی بەردەكەوێ.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە لە 68 لاپەڕە پێكدێت، دەزگای كلیفۆرد چانسی یاساییش داوای كردووە بكرێتە كارتێكی گوشار بۆ ئەوەی لە راپرسییەكەی 23ی حوزەیرانی بەریتانیادا داوای مانەوە لە چوارچێوەی یەكێتی ئەوروپادا بكرێت.

لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە "لەوانەیە چوونە دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا كاریگەرییەكی نەرێنی گەورە بكاتە سەر بانكەكان و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی بەریتانیا، لەبەرئەوەی ئەو هەنگاوە چەندین ڕێگری و مەرجی نوێ دێنێتە نێو كارەكان، بەتایبەتیش لە چالاكییەكانی دەرەوەی سنووری بەریتانیا".

هەروەها ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی نزیكەی یەك ملیۆن فەرمانبەر و كارمەندی بەریتانی كارەكانیان لەدەست بدەن.
21/3/2016

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێک بۆ گەلانی عێراق بە گشتی و گەلی کوردستان دەنێرێت.

"حەیدەر عەبادی"، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا، کە لە پەیتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلانی عێراق بە گشتی و "گەلی کورد بە تایبەتی" دەکات.

لە پەیامەکەیدا، حەیدەر عەبادی داوا لە خوا دەکات هەموو رۆژی "عێراقییەکان" پڕ بێت لە خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی.
21/3/2016

 

هەولێر-KDP.info- (سەرۆك بارزانی) بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی كوردی پیرۆزبایی لە گشت خەڵكی كوردستان بە هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی دەكات و ده‌ڵێت، بە درێژایی مێژووی گەلی كوردستان لە نەورۆزدا زوڵم و ستەم و تاریكی تێكشكاوە و سەركەوتن و ئازادی بەدیهاتووە. زۆربەی سەركەوتن و خۆشی و ناخۆشییەكانی گەلی كوردستان لە نەورۆزدا ڕوویان داوە و مێژووی ئێمەیان نەخشاندووە و، نیشانەی ئەوەیە كە كوردستان زوڵم قبووڵ ناكات و كۆتایی بە چەوسانەوە و ژێردەستی دەهێنێت.

ده‌قى پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی نەورۆز

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان

بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی كوردی پیرۆزبایی لە گشت خەڵكی كوردستان بە هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم كە بە خوێن و قوربانیدانیان گەل و نیشتیمانیان پاراستووە. لەم بۆنەیەدا هەزاران سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاكی شەهیدەكانمان كە ڕۆحی بێگەردیان هەوێنی سەربەرزی و ژیانی گەلەكەمانە.

نەورۆز بۆ گەلی كوردستان هەڵگری پەیامی ڕووناكی و نوێبوونەوە و ئازادییە. بە درێژایی مێژووی گەلی كوردستان لە نەورۆزدا زوڵم و ستەم و تاریكی تێكشكاوە و سەركەوتن و ئازادی بەدیهاتووە. زۆربەی سەركەوتن و خۆشی و ناخۆشییەكانی گەلی كوردستان لە نەورۆزدا ڕوویان داوە و مێژووی ئێمەیان نەخشاندووە و، نیشانەی ئەوەیە كە كوردستان زوڵم قبووڵ ناكات و كۆتایی بە چەوسانەوە و ژێردەستی دەهێنێت.

نەورۆزی ئەمساڵ لە كاتێكدایە كە ناوچەكەمان بە گۆڕانكاریی قووڵدا تێدەپەڕێت و گەلەكەمان لەبەردەم دەرفەتی مەزن و هەڕەشە دایە. ئەگەرچی پەلاماری تیرۆریستان و گوشاری هەمە لایەنەی نەیاران بۆ ئەوە بوو گەلی كوردستان دەستبەرداری پێشكەوتن و مافە ڕەواكانی بێت بەڵام بە خۆڕاگریی خەڵك و گیانفیدایی پێشمەرگە دوژمن تێكشكا و گەلەكەمان لە هەموو كاتێك زیاتر پێداگرە بۆ ئەوەی بگاتە شكۆ و ئازادی و خاوەنی چارەنووسی خۆی بێت. پیرۆزبایی نەورۆز لە خوشك و براكانم لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیش دەكەم و هیوای خۆشی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم. لەگەڵ ئەوە داین كە كێشەی كورد لە پارچەكانی تر بە ڕێگەچارەی ئاشتیانە چارەسەر بكرێت. زۆر نیگەران و خەمبارم بە قووڵبوون و ئاڵۆزتربوونی گرژییەكانی توركیا، بۆ ئەوەی ڕێگە لە كارەساتی مەزن بگیرێت و نەبێتە شەڕی نەتەوەیی، هیوادارم شەڕ و خوێنڕێشتن ڕابگیرێت و گرژییەكان زیاتر تەشەنە نەكەن. لەبارەی سووریایش سیستەمی پێشنیاركراوی فیدڕاڵی بە چارەسەرێكی گونجاوی دەزانین بۆ داهاتووی سووریا و بۆ سەركەوتنی دەبێ پێكهاتە و لایەنەكانی سووریا لەسەری ڕێكبكەون.

بەپێویستی دەزانم لەم بۆنەیەدا لەبارەی چەند پرسێك بۆچوونی خۆم ڕاشكاوانە بە ئێوەی خۆشەویست ڕابگەیێنم.

لەبارەی قەیرانی سیاسیی هەرێم و بابەتی سەرۆكایەتی هەموو هەوڵێك لەگەڵ حزبەكان درا و ئەوەی پێویست بوو بۆ چارەسەری دۆخەكە لەگەڵ حزبە سیاسییەكان باس كراوە. حزبەكان بڕیاریان لەسەر ئەوە نەدا هەڵبژاردنی سەرۆك بكرێت، یان بەڕێزێك دەستنیشان بكرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی و بڕیاریان بۆ ئەوەیش نەدا كە بە لەبەرچاوگرتنی شەڕ و گرفتەكانی دیكە بارودۆخی ئێستا هەتا هەڵبژاردنەكانی 2017 وەك خۆی بمێنێتەوە و كار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی خەڵك بكەن. بە داخەوە نەیانتوانی چارەسەری دۆخەكە بكەن و بەشێكیان تەنیا كەوتنە تۆمەتبەخشین و قووڵتركردنی گرفتەكان. كە كاریش گەییشتە ئەوە، هیچ بایەخێك بۆ تۆمەت و هەڵسوكەوتیان نامێنێت. ئێستایش جەخت لە هەمان هەڵوێستم دەكەمەوە كە لایەنەكان لەسەر سێ بژاردەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یان دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێم یان بڕیاردان لەسەر مانەوەی دۆخەكە هەتا هەڵبژاردنی داهاتوو ڕێكبكەون و كۆتایی بەو پرسە بهێنن. لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمیش لە 23ـی حوزەیران بنەمای ئەو تەوافوقە تێكدرا كە حكوومەت و پارلەمانی لەسەر بنیاتنرا بوو، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە پارلەمان كارا بكرێت و دەستەی سەرۆكایەتیی پارلەمان و حكوومەتێكی تازە پێكبهێندرێت.

سەبارەت بە قەیرانی داراییش كە هۆكارەكانی بۆ بڕینی بودجەی هەرێم و تێچوونەكانی شەڕ و میوانداریی سەدانهەزار ئاوارە و دابەزینی نرخی نەوت و كەموكوڕییەكانی بەڕێوەبردن دەگەڕێتەوە، وێڕای ئەوەی سوپاسی بێ پایانی تەحەمول و خۆڕاگریی گەلی كوردستان دەكەم لەوە دڵنیام كە قەیرانەكە كاتییە و پشت بە خودا گەلەكەمان بە سەركەوتوویی قەیرانەكە تێدەپەڕێنێت. ئەو پڕۆژە چاكسازیانەی ڕاگەیێندراون كاری جددی لەسەر كراوە و ئەنجامەكانیشی بە زوویی دەدیترێن و یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و دەستەبەركردنی دادپەروەری. پێویستە قەیرانی دارایی وەك هەلێك سەیر بكەین بۆ پشتبەستن بە توانا و سەرمایە ناوخۆییەكان و دەستەبەركردنی سەرچاوەكانی تری داهات و هەروەها پێداچوونەوە و ڕاستكردنەوەی هەڵەكان و توندوتۆڵكردنی سیستەمی كارگێڕی و كاركردن بۆ بنیاتنانی وڵاتێكی بەرهەمهێن، بەشێوەیەك كە لە خزمەتی خۆشگوزەرانی و دادپەروەری بێت بۆ گەلەكەمان. ئومێدی زۆرم هەیە كۆتایی بە قەیرانی دارایی بێت و چاكسازییەكانیش سەركەوتوو بن و هیچ قەیران و كۆسپێكیش ناتوانێ ڕێگر بێت لەبەردەم پڕۆسەی چاكسازی و ئەوانەی بە هەر هۆكارێك دژی چاكسازی دەوەستن و لە هەوڵی نائومێدكردنی خەڵكن دواجار ئەنجامەكەی دەبینن.

جەماوەری سەربەرزی كوردستان

لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق هەتا ساڵی 2003 كە دەوڵەتێك بوو لەسەر بنەمای شەراكەتی نێوان كورد و عەرەب، بەشی گەلی كوردستان لەو شەراكەتە جینۆساید و ئەنفال و كیمیاباران و بەعەرەبكردن و هەوڵدان بۆ تواندنەوەی گەلی كوردستان و تێكدانی چوارهەزار و پێنجسەد گوندی كوردستان و بەكارهێنانی سامانی كوردستان لەدژی خەڵكی كوردستان بوو. لە دوای ڕاپەڕینی 1991 و لەپێناو كردنەوەی لاپەڕەیەكی تازە و بەدیهێنانی پێكەوەژیاندا گەلی كوردستان گەورەیی نواند و پەنای بۆ تۆڵە نەبرد، تەنانەت لەپێناو كۆتاییهێنان بە نەهامەتییەكان و بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی دەیانهەزار بێسەروشوێنی ئەنفال، وەك شاندی بەرەی كوردستانی چووین بۆ بەغدا و چاومان بە بكوژانی گەلەكەمان و تاوانبارانی بەعسیش كەوت بەڵام دەستەڵاتدارانی عێراق ئەو پەیامە بەرزەی گەلی كوردستانیان وەرنگرت و بەردەوام بوون لە ملهوڕی و سەرەڕۆییان. دوای 2003 هەر ئەوانەی لەسەر شانی گەلی كوردستان بوون بە دەستەڵاتداری عێراق نانی خەڵكی كوردستانیان بڕی. هێشتا دیار نییە كە چۆن مافیان بە خۆیان داوە نانی خەڵكی كوردستان ببڕن؟ بۆ پشتیان لە پەیمان و بەڵێن و ئیمزاكانیان كرد؟ دەمەوێ زۆر ڕاشكاوانە ڕایبگەیێنم كە گرفتی سەرەكی فەرهەنگ و عەقلیەتێكە كە ڕێگە نادات پێكەوەژیان و شەراكەت جێگەی خۆی بگرێت و ناتوانێ پابەندی دەستوور بێت و شەراكەتی گەلەكەمان قبووڵ بكات. بۆیە با خۆمان هەڵنەخەڵەتێنین ئێمە دوو ڕێگەمان لەبەردەمە. یان دەست لە هەموو شتێك هەڵگرین و قوربانیدان و خەباتی سەدساڵەی خۆمان پشتگوێ بخەین یان دەبێ ئەو بارودۆخە و سرووشتی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا گۆڕانی بەسەردا بێت. بەردەوامبوونی ئەو وەزعەی ئێستا لە بەرژەوەندیی هیچ لایەك نابێت. چونكە ئێمە دوای ئەو هەموو قوربانیدانە پاشكۆیی قبووڵ ناكەین و فەرهەنگی باڵادەستی دەستەڵادارانی بەغدایش شەراكەت بە گەلی كوردستان ڕەوا نابینێت. بۆ ئەوەی لە شەڕ و كێشەكان دوور بكەوینەوە و بتوانین خۆمان بپارێزین و گەشە بە ژیانی خۆمان بدەین دەبێ چارەنووسی خۆمان لە دەستی خۆماندا بێت. گەلی ئێمە چیتر ناتوانێ تەحەمولی كارەسات و نەهامەتی بكات و دەبێ لە ئاشتیدا بژییت و پێویستە هەموو لایەك و دراوسێكانمان لە ئازار و داوا ڕەواكانی گەلی كوردستان بگەن. ویستی سەربەخۆیی گەلی كوردستان ویستێكی ئاشتیخوازانەیە و هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەك و دەمانەوەێ بە خۆشی و لێكتێگەییشتن و دوور لە گرژی و توندوتیژی لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجام. هەر بۆ ئەو مەبەستەیش بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دیالۆگێكی جددی و ڕاستگۆیانە و ڕاشكاوانە لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی چارەسەری كێشە و پەیوەندییەكانیان بكەن.

ئەوانەیشی لەناوخۆی كوردستاندا بەرانبەر مافی سەربەخۆیی دوودڵ و بەدگومانن و ستراتیژییان تێكدانی ئاساییشی خەڵكی كوردستانە، دەكەونە بەرەی دژی سەربەخۆیی گەلی كوردستان و، ئەوانەیش كە دەڵێن هێشتا كاتی سەربەخۆیی نییە، شانازیی ئەو دەستكەوتەی گەلی كوردستانیان بەرناكەوێت و بەرپرسیش نابن لە هیچ ئەگەرێك.

ئیرادەی گەلی كوردستان لەسەرووی هەموو ویست و ئیرادەیەكە، دۆزی گەلی كوردستان ڕەوایە و شاییستەی گرانبەهاترین دەستكەوتە چونكە لەڕێگەی ئازادیدا قوربانیی بێهەژماری داوە.

نەورۆزتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

21/3/2016

 

رووسیا-KDP.info-نیوزویك سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی رووسیا له‌ پشتگیریكردنی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، له‌ ڕاپۆرتێكیدا نووسیویه‌تی، كاتێك توركیا فڕۆكه‌یه‌كی رووسیایی خسته‌ خوار، (پووتین) گوتی، له‌كاتی گونجاودا وه‌ڵامی توركیا ده‌ده‌ینه‌وه‌.

نیوزویك سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی رووسیا له‌ پشتگیریكردنی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، له‌ ڕاپۆرتێكیدا نووسیویه‌تی، كاتێك توركیا فڕۆكه‌یه‌كی رووسیایی خسته‌ خوار، (پووتین) گوتی، له‌كاتی گونجاودا وه‌ڵامی توركیا ده‌ده‌ینه‌وه‌. بێگومان مه‌به‌ستی سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌وه‌ نه‌بوو ته‌نیا بازرگانیی ته‌ماته‌ له‌گه‌ڵ توركیا رابگیرێت، به‌ڵكو پشتیوانیكردنی كورده‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه‌ زیاتر له‌ دووسه‌د ساڵه‌ زانیاری و خوێندنه‌وه‌ی باشیان له‌سه‌ر هه‌یه‌، له‌ ئه‌گه‌ره‌ به‌هێزه‌كانه‌.
نیوزویك ده‌ڵێت: ئه‌سته‌مه‌، كشانه‌وه‌ی رووسیا له‌ سووریا، كشانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجاری له‌و ناوچه‌یه‌ بێت. كورده‌كان ئه‌مڕۆ له‌ عێراق و سووریا و توركیا و به‌ ئێرانیشه‌وه‌، زۆر به‌هێزترن له‌ جاران و له‌ كاراكته‌ره‌ به‌هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مێژووی هاوچه‌رخی خۆیان.

ئێستا به‌هێزتر له‌ هه‌ر كاتێك، ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له‌ ئارادایه‌. به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی كورده‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌بێ پاڵپشتیی به‌هێزی زلهێزه‌كان، كارێكی ئه‌سته‌مه‌. به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ توركیا، بووه‌ته‌ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ له‌ به‌رانبه‌ر پاڵپشتییه‌كی سه‌داسه‌د بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ڵام رووسیا ده‌توانێ پاڵپشتییه‌كی بێسنوور و زۆر ئازادانه‌تر له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات.

(پووتین) ده‌توانێ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا په‌یوه‌ندیی زیاتر له‌ دووسه‌د ساڵه‌ی مۆسكۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كان بگه‌یه‌نێته‌ باڵاترین ئاستی لۆژیكی و عه‌قلانی و، بۆ سه‌ربه‌خۆیی پشتگیرییان بكات، له‌ هه‌مان كاتیشدا گورزێكی كوشنده‌ له‌ توركیا بدات.

نیوزویك ده‌ڵێت: (ئه‌ردۆگان و داوودئوغلو)، هه‌ردووكیان حه‌ز و نیازێكی شاراوه‌یان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می عوسمانی و به‌تایبه‌تی (سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م) ئاشكرا كردووه‌. به‌ڵام باشتره‌ هه‌ردووكیان ئه‌وه‌ له‌بیر نه‌كه‌ن كه‌ له‌ سه‌رده‌می هه‌مان (سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م) بوو كه‌ هێزی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی رووسیایی وڵاتانی بولگاریا و رۆمانیا و سربستانی گه‌یانده‌ قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی. له‌ قۆناغی ئه‌مڕۆیشدا، ده‌وڵه‌تی كوردستان چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه‌ رووسیایه‌.
21/3/2016

 

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، کە گەلی کورد لە کوردستانی باشوور هەر بڕیارێک لەبارەی مافی چارەنووسی خۆی بدا، ”پشتیوانیی دەکەین“.

”سەڵاحەدین دەمیرتاش“، هاوسەرۆکی هەدەپە لە چاوپێکەوتنێ کەناڵی (کوردستان 24) رایگەیاند، کە ئەوان رۆژانە ھەواڵەکانی کوردستانی باشوور دەبیستن و ئاگاداری رەوشی نالەباری دارایی، گەمارۆی حکوومەتی عێراق و شەڕی رێکخراوی توندڕەوی داعشن لەسەر ھەرێمی کوردستان، بەڵام ”ھەر ھەواڵێکی ناخۆش لە بارەی ناکۆکیی نێوان لایەنەکانەوە ببیستین، زۆر خەمبار و نیگەران دەبین“.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەها داواکارییەکی ئاراستەی ”مەسعود بارزانی“ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە، کە بە ”برای بەرێزم“ ناوی هێناوە، تاوەکو ”پشتگیری و ھەماھەنگیی ھەموو لایەنەکان بەدەستبھێنێت بۆ یەکخستنی گوتاری کوردی لە بارەی پرسی سەربەخۆییەوە و پێشنیازیش دەکەم، پرسی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بێتەوە بەرباس و ھەموو گەل بەیەکەوە ئەو بڕیارە بدەن“.

هاوسەرۆکی هەدەپە پەیامێکیشی ئاراستەی حزبەکانی کوردستانی باشوور کرد، کە ”شانبەشانی حکوومەت“ هەوڵ بدەن قیرانەکان تێبپەرینن و ”ئێستا بەرپرسیارێتیان لە ئەوەیە بەیەکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاشتیی و دیموکراسی لە کوردستانی باشوور پێشبخەن“.

سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشکرد، کە پرسی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور ”پرسێکی گرنگە و گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان چ بڕیارێک بدات ئێمە پشتیوانی لێدەکەین“.

هەروەک دەمیرتاش رایگەیاندووە، کە کەسایەتیی مەسعود بارزانی ”پێشەنگە لە ناوچەکەدا و خەونی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی ھەیە“.
20/3/2016

 

لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئاگری نەورۆزی کوردەواریدا پارێزگاری هەولێر و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان بەشدار دەبن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێ‌ سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 20-3-2016 لە پاركی شانەدەر مەشخەڵی ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 20-3-2016 "هەمزە حامید" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پارێزگای هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەعات6ی ئێوارە لە پاركی شانەدەر لە مەراسیمێكی جەماوەریی گەورەدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست مەشخەڵی ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە ."

دەشڵێت ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی دارایی پارێزگای هەولێر چالاكی دیکەی نابێت، جگە لەوەی ئێستا كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گەشیاری لە هەولێر بەڕێوە دەچێت زیاتر بایەخ بەو كۆنفرانسە دراوە كە نوێنەرانی 500 وڵات تێیدا بەشدارن .

"هەمزە حامید" ئەوەش دەخاتەڕوو: "كە هەر ئەمڕۆ ئێوارە ڤیستیڤاڵێكی نەورۆزی لە سۆران بەڕێوە دەچێت كە ئاگركردنەوە و ئاهەنگی نەورۆزی بەڕێوە دەچێت و نوێنەرانی حكوومی و حیزبی و بیانی تێیدا بەشدار دەبن.
20/3/2016

 

ده‌گوترێت ڕێكه‌وتێكی سه‌یره‌ بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌یری زنجیره‌ی كارتۆنی "خێزانی سیمبسۆن"یان كردووه‌، چونكه‌ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له‌ ئاڵقه‌كانی ئه‌و زنجیره‌یه‌، هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی "دۆناڵد ترامب" ببێته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

نوسه‌ری ئه‌و ئاڵقه‌یه‌ی كارتۆنییه‌كه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئه‌و زنجیره‌یه‌ له‌و كاته‌دا پێیان وابووه‌ به‌سه‌رۆك بوونی دۆناڵد ترامب، بۆ ئه‌مریكا كاره‌سات دروست ده‌بێت.

"دان گرینی" نوسه‌ری ئه‌و ئاڵقه‌یه‌ كه‌ پێشبینی بۆ ئاینده‌ی بنه‌ماڵه‌ی سیمبسۆن ده‌كات، كارتۆنییه‌كه‌ له‌ساڵی 2000 داپه‌خش كرا، به‌ سایتی" هۆلیۆد ڕیپۆرته‌ر" ده‌ڵێت: " ئه‌و كاته‌ پێشبینی ئه‌وه‌مان كرد كه‌ترامبی ملیاردێر بگاته‌ به‌رزترین پۆستی سه‌رزه‌وی، له‌چوارچێوه‌ی سیناریۆ یان چیرۆكێكدا سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌تی شێتبوونه‌ی كه‌ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه‌".

له‌و ئه‌ڵقه‌یه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ "بارت"ی براگه‌وره‌ زۆر له‌باوكی ده‌چێت، واته‌ له‌هومر، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا خوشه‌كه‌ زیره‌كه‌كه‌ی كه‌ناوی لیزایه‌، ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ژن له‌مێژووی ئه‌مریكادا، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی سه‌رده‌می ترامب دێت.

شیاوی باسه‌ تاكو ئێستا ترامب له‌ پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌پێشڕه‌ویدایه‌.
20/3/2016

 

هه‌ولێر-KDP.info- (ئیلیا مۆرگۆنۆڤ) باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق رایگه‌یاند، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا زۆر باشه‌ و، ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژارد، ڕووسیا رێز له‌م ویسته‌ ده‌گرێت.

(ئیلیا مۆرگۆنۆڤ) به‌ كوردستان24ی گوتووه‌: "هه‌روه‌ك پێشتر گوتوومانه‌، بیرۆكه‌ی فیدڕاڵییه‌ت ره‌ت ناكه‌ینه‌وه‌ و، دژی ئه‌وه‌ش نین گه‌لان به‌ مافی چاره‌نووسی خۆیان بگه‌ن".

باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق ده‌ڵێ: "له‌ دیداره‌كانیشمدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌م داوه‌، ئه‌نجامدانی راپرسی به‌ واتای راسته‌وخۆی سه‌ربه‌خۆیی نییه‌،'' ئاشكرایشی كرد كه‌، "هه‌میشه‌ رێز له‌ خواستی گه‌لان ده‌گرین، خۆ ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژارد، ئێمه‌ رێز له‌م ویسته‌ ده‌گرین".
19/3/2016

 


سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد، هاوکات چەند لایەنێکی کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان و قەیرانی دارایی و هەوڵەکانی سەربەخۆیی کوردستان و کێشەکان لەگەڵ بەغدای ڕوون کردەوە، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان

بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی كوردی پیرۆزبایی لە گشت خەڵكی كوردستان بە هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم كە بە خوێن و قوربانیدانیان گەل و نیشتیمانیان پاراستووە. لەم بۆنەیەدا هەزاران سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاكی شەهیدەكانمان كە ڕۆحی بێگەردیان هەوێنی سەربەرزی و ژیانی گەلەكەمانە.

نەورۆز بۆ گەلی كوردستان هەڵگری پەیامی ڕووناكی و نوێبوونەوە و ئازادییە. بە درێژایی مێژووی گەلی كوردستان لە نەورۆزدا زوڵم و ستەم و تاریكی تێكشكاوە و سەركەوتن و ئازادی بەدیهاتووە. زۆربەی سەركەوتن و خۆشی و ناخۆشییەكانی گەلی كوردستان لە نەورۆزدا ڕوویان داوە و مێژووی ئێمەیان نەخشاندووە و، نیشانەی ئەوەیە كە كوردستان زوڵم قبووڵ ناكات و كۆتایی بە چەوسانەوە و ژێردەستی دەهێنێت.

نەورۆزی ئەمساڵ لە كاتێكدایە كە ناوچەكەمان بە گۆڕانكاریی قووڵدا تێدەپەڕێت و گەلەكەمان لەبەردەم دەرفەتی مەزن و هەڕەشە دایە. ئەگەرچی پەلاماری تیرۆریستان و گوشاری هەمە لایەنەی نەیاران بۆ ئەوە بوو گەلی كوردستان دەستبەرداری پێشكەوتن و مافە ڕەواكانی بێت بەڵام بە خۆڕاگریی خەڵك و گیانفیدایی پێشمەرگە دوژمن تێكشكا و گەلەكەمان لە هەموو كاتێك زیاتر پێداگرە بۆ ئەوەی بگاتە شكۆ و ئازادی و خاوەنی چارەنووسی خۆی بێت. پیرۆزبایی نەورۆز لە خوشك و براكانم لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیش دەكەم و هیوای خۆشی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم. لەگەڵ ئەوە داین كە كێشەی كورد لە پارچەكانی تر بە ڕێگەچارەی ئاشتیانە چارەسەر بكرێت. زۆر نیگەران و خەمبارم بە قووڵبوون و ئاڵۆزتربوونی گرژییەكانی توركیا، بۆ ئەوەی ڕێگە لە كارەساتی مەزن بگیرێت و نەبێتە شەڕی نەتەوەیی، هیوادارم شەڕ و خوێنڕێشتن ڕابگیرێت و گرژییەكان زیاتر تەشەنە نەكەن. لەبارەی سووریایش سیستەمی پێشنیاركراوی فیدڕاڵی بە چارەسەرێكی گونجاوی دەزانین بۆ داهاتووی سووریا و بۆ سەركەوتنی دەبێ پێكهاتە و لایەنەكانی سووریا لەسەری ڕێكبكەون.

بەپێویستی دەزانم لەم بۆنەیەدا لەبارەی چەند پرسێك بۆچوونی خۆم ڕاشكاوانە بە ئێوەی خۆشەویست ڕابگەیێنم.

لەبارەی قەیرانی سیاسیی هەرێم و بابەتی سەرۆكایەتی هەموو هەوڵێك لەگەڵ حزبەكان درا و ئەوەی پێویست بوو بۆ چارەسەری دۆخەكە لەگەڵ حزبە سیاسییەكان باس كراوە. حزبەكان بڕیاریان لەسەر ئەوە نەدا هەڵبژاردنی سەرۆك بكرێت، یان بەڕێزێك دەستنیشان بكرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی و بڕیاریان بۆ ئەوەیش نەدا كە بە لەبەرچاوگرتنی شەڕ و گرفتەكانی دیكە بارودۆخی ئێستا هەتا هەڵبژاردنەكانی 2017 وەك خۆی بمێنێتەوە و كار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی خەڵك بكەن. بە داخەوە نەیانتوانی چارەسەری دۆخەكە بكەن و بەشێكیان تەنیا كەوتنە تۆمەتبەخشین و قووڵتركردنی گرفتەكان. كە كاریش گەییشتە ئەوە، هیچ بایەخێك بۆ تۆمەت و هەڵسوكەوتیان نامێنێت. ئێستایش جەخت لە هەمان هەڵوێستم دەكەمەوە كە لایەنەكان لەسەر سێ بژاردەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یان دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێم یان بڕیاردان لەسەر مانەوەی دۆخەكە هەتا هەڵبژاردنی داهاتوو ڕێكبكەون و كۆتایی بەو پرسە بهێنن. لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمیش لە 23ـی حوزەیران بنەمای ئەو تەوافوقە تێكدرا كە حكوومەت و پارلەمانی لەسەر بنیاتنرا بوو، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە پارلەمان كارا بكرێت و دەستەی سەرۆكایەتیی پارلەمان و حكوومەتێكی تازە پێكبهێندرێت.

سەبارەت بە قەیرانی داراییش كە هۆكارەكانی بۆ بڕینی بودجەی هەرێم و تێچوونەكانی شەڕ و میوانداریی سەدانهەزار ئاوارە و دابەزینی نرخی نەوت و كەموكوڕییەكانی بەڕێوەبردن دەگەڕێتەوە، وێڕای ئەوەی سوپاسی بێ پایانی تەحەمول و خۆڕاگریی گەلی كوردستان دەكەم لەوە دڵنیام كە قەیرانەكە كاتییە و پشت بە خودا گەلەكەمان بە سەركەوتوویی قەیرانەكە تێدەپەڕێنێت. ئەو پڕۆژە چاكسازیانەی ڕاگەیێندراون كاری جددی لەسەر كراوە و ئەنجامەكانیشی بە زوویی دەدیترێن و یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و دەستەبەركردنی دادپەروەری. پێویستە قەیرانی دارایی وەك هەلێك سەیر بكەین بۆ پشتبەستن بە توانا و سەرمایە ناوخۆییەكان و دەستەبەركردنی سەرچاوەكانی تری داهات و هەروەها پێداچوونەوە و ڕاستكردنەوەی هەڵەكان و توندوتۆڵكردنی سیستەمی كارگێڕی و كاركردن بۆ بنیاتنانی وڵاتێكی بەرهەمهێن، بەشێوەیەك كە لە خزمەتی خۆشگوزەرانی و دادپەروەری بێت بۆ گەلەكەمان. ئومێدی زۆرم هەیە كۆتایی بە قەیرانی دارایی بێت و چاكسازییەكانیش سەركەوتوو بن و هیچ قەیران و كۆسپێكیش ناتوانێ ڕێگر بێت لەبەردەم پڕۆسەی چاكسازی و ئەوانەی بە هەر هۆكارێك دژی چاكسازی دەوەستن و لە هەوڵی نائومێدكردنی خەڵكن دواجار ئەنجامەكەی دەبینن.

جەماوەری سەربەرزی كوردستان

لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق هەتا ساڵی 2003 كە دەوڵەتێك بوو لەسەر بنەمای شەراكەتی نێوان كورد و عەرەب، بەشی گەلی كوردستان لەو شەراكەتە جینۆساید و ئەنفال و كیمیاباران و بەعەرەبكردن و هەوڵدان بۆ تواندنەوەی گەلی كوردستان و تێكدانی چوارهەزار و پێنجسەد گوندی كوردستان و بەكارهێنانی سامانی كوردستان لەدژی خەڵكی كوردستان بوو. لە دوای ڕاپەڕینی 1991 و لەپێناو كردنەوەی لاپەڕەیەكی تازە و بەدیهێنانی پێكەوەژیاندا گەلی كوردستان گەورەیی نواند و پەنای بۆ تۆڵە نەبرد، تەنانەت لەپێناو كۆتاییهێنان بە نەهامەتییەكان و بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی دەیانهەزار بێسەروشوێنی ئەنفال، وەك شاندی بەرەی كوردستانی چووین بۆ بەغدا و چاومان بە بكوژانی گەلەكەمان و تاوانبارانی بەعسیش كەوت بەڵام دەستەڵاتدارانی عێراق ئەو پەیامە بەرزەی گەلی كوردستانیان وەرنگرت و بەردەوام بوون لە ملهوڕی و سەرەڕۆییان. دوای 2003 هەر ئەوانەی لەسەر شانی گەلی كوردستان بوون بە دەستەڵاتداری عێراق نانی خەڵكی كوردستانیان بڕی. هێشتا دیار نییە كە چۆن مافیان بە خۆیان داوە نانی خەڵكی كوردستان ببڕن؟ بۆ پشتیان لە پەیمان و بەڵێن و ئیمزاكانیان كرد؟ دەمەوێ زۆر ڕاشكاوانە ڕایبگەیێنم كە گرفتی سەرەكی فەرهەنگ و عەقلیەتێكە كە ڕێگە نادات پێكەوەژیان و شەراكەت جێگەی خۆی بگرێت و ناتوانێ پابەندی دەستوور بێت و شەراكەتی گەلەكەمان قبووڵ بكات. بۆیە با خۆمان هەڵنەخەڵەتێنین ئێمە دوو ڕێگەمان لەبەردەمە. یان دەست لە هەموو شتێك هەڵگرین و قوربانیدان و خەباتی سەدساڵەی خۆمان پشتگوێ بخەین یان دەبێ ئەو بارودۆخە و سرووشتی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا گۆڕانی بەسەردا بێت. بەردەوامبوونی ئەو وەزعەی ئێستا لە بەرژەوەندیی هیچ لایەك نابێت. چونكە ئێمە دوای ئەو هەموو قوربانیدانە پاشكۆیی قبووڵ ناكەین و فەرهەنگی باڵادەستی دەستەڵادارانی بەغدایش شەراكەت بە گەلی كوردستان ڕەوا نابینێت. بۆ ئەوەی لە شەڕ و كێشەكان دوور بكەوینەوە و بتوانین خۆمان بپارێزین و گەشە بە ژیانی خۆمان بدەین دەبێ چارەنووسی خۆمان لە دەستی خۆماندا بێت. گەلی ئێمە چیتر ناتوانێ تەحەمولی كارەسات و نەهامەتی بكات و دەبێ لە ئاشتیدا بژییت و پێویستە هەموو لایەك و دراوسێكانمان لە ئازار و داوا ڕەواكانی گەلی كوردستان بگەن. ویستی سەربەخۆیی گەلی كوردستان ویستێكی ئاشتیخوازانەیە و هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەك و دەمانەوەێ بە خۆشی و لێكتێگەییشتن و دوور لە گرژی و توندوتیژی لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجام. هەر بۆ ئەو مەبەستەیش بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دیالۆگێكی جددی و ڕاستگۆیانە و ڕاشكاوانە لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی چارەسەری كێشە و پەیوەندییەكانیان بكەن.

ئەوانەیشی لەناوخۆی كوردستاندا بەرانبەر مافی سەربەخۆیی دوودڵ و بەدگومانن و ستراتیژییان تێكدانی ئاساییشی خەڵكی كوردستانە، دەكەونە بەرەی دژی سەربەخۆیی گەلی كوردستان و، ئەوانەیش كە دەڵێن هێشتا كاتی سەربەخۆیی نییە، شانازیی ئەو دەستكەوتەی گەلی كوردستانیان بەرناكەوێت و بەرپرسیش نابن لە هیچ ئەگەرێك.

ئیرادەی گەلی كوردستان لەسەرووی هەموو ویست و ئیرادەیەكە، دۆزی گەلی كوردستان ڕەوایە و شاییستەی گرانبەهاترین دەستكەوتە چونكە لەڕێگەی ئازادیدا قوربانیی بێهەژماری داوە.

نەورۆزتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

20ـی 3ـی 2016

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان