فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نەشمیل عەبدی، كچێكی چاوكاڵە، زۆر گەنجتر لە تەمەنی راستەقینەی خۆی دەردەكەوێ‌. دەزگیرانی یەكێك لەو پێشمەرگانەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوو كە هەفتەی رابردوو لە شنۆ بەدەستی سوپای پاسدارانی ئێران شەهید كرا. نەشمیل دەڵێت "بەڵێنم بە دەزگیرانەكەم داوە، چەك هەڵبگرم و تاوەكو رزگاریی كوردستان درێژەپێدەری رێگاكەی ئەو بم".

بڕیار بوو پایزی ئەمساڵ نەشمیل و سەڵاح نادری خێزان پێكەوە بنێن، بەڵام سیخوڕێك ئەو خەونەی بردنە ژێر گڵ. نەشمیل و سەڵاح پێكەوە لە راگەیاندنی حیزبی دیموكراتی كوردستان- ئێران (حدكا) كاریان دەكرد. سەڵاح فۆتۆگرافەر بوو، نەشمیل كاری مۆنتاژی دەكرد. نەشمیل دەگێڕێتەوە كە پێش ئەوەی لەگەڵ سەڵاح ببنە هاوكار لە ئۆرگانێكدا، سەڵاحی دیتوە و خۆشی ویستووە.

نەشمیل باسی دوایین دیداری نێوان خۆی و سەڵاح نادری دەكات و دەڵێت "سەڵاح نەیگوت دەچمەوە رۆژهەڵاتی كوردستان. ئەو گوتی لەوانەیە چەند رۆژێك مۆبایلەكەم شەبەكەی نەبێت".

كاتێك هەواڵی شەهیدبوونی پێدەگات باوەڕ ناكات "ئێستاش باوەڕ ناكەم سەڵاح شەهید بووبێ‌"، بەڵام نەشمیل لەگەڵ بنەماڵەی سەڵاح لە پرسەی دەزگیرانەكەی دانیشتووە".

هەفتەی رابردوو لە گوندی قەرەسەقەڵی سەر بە شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان، شەڕ لە نێوان مەفرەزەیەكی پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سوپای پاسدارانی ئێران روویدا. لەو شەڕەدا بەپێی راگەیێنراوێكی حدكا شەش پێشمەرگە شەهید بوون. بەرپرسانی حدكا دەڵێن هێشتا گومانیان هەیە هەموو پێشمەرگەكانیان شەهید نەبووبێت، بەڵكو رەنگە برینداریان كەوتبێتە دەستی سوپا.

شەڕەكە دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە دەستی پێكرد و تا نیوەڕۆی رۆژی دواتر بەردەوام بوو. سوپای پاسداران رایگەیاند: لەو شەڕەدا 12 پێشمەرگەی كوشتووە، بەڵام دواتر كارتی پێناسی تەنیا شەش كەسیانی بڵاوكردەوە.

سوپای پاسداران هەروەها رایگەیاند كە سێ ئەندامی خۆشیان كوژراون، بەڵام دواتر دەركەوت چوار ئەندامی سوپا كوژراون كە دوو كەسیان ئەندامی خۆجێیی سوپا و خەڵكی شاری شنۆ بوون. حدكا لە راگەیەندراوەكانیدا دەڵێ "دەیان پاسدارمان كوشتووە، بەڵام حكومەت رایناگەیەنێت". یەكێك لەوانەش جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی شاری شنۆ بووە كە خۆی توركە و خەڵكی شاری سایین قەڵا بووە.

قسەی زۆر لەبارەی شەڕەكەی شنۆ لە نێوان پێشمەرگەكانی حدكا و سوپای پاسداران و چۆنیەتی هەڵگیرسانی دەكرێ‌، بەڵام هەموو كۆكن لەسەر ئەوەی كە سیخوڕێك راپۆرتی لە پێشمەرگەكانی حدكا داوە.

شەڕەكە لە گوندی قەرەسەقەڵ رووی داوە كە دەكەوێتە نێوان شارەكانی شنۆ و نەغەدە. هەردوو لایەن، شەڕەكە بە شەڕێكی قورس وەسف دەكەن.

حدكا دەڵێ "ئەو پێشمەرگانە بە مەبەستی كاری رێكخستن و پەیوەندی لەگەڵ خەڵك، سەردانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان كردووە، بەڵام هێرش كراوەتە سەریان و ئەوانیش بەرگرییان لە گیانی خۆیان كردووە"، بەڵام سوپای پاسداران ئەوان وەك كۆمەڵێك "تیرۆریست و ئاژاوەگێڕ" دەناسێنێ.

شەڕەكە لە نێوخۆی ئێراندا كاردانەوەی جیاجیای لێكەوتەوە. رۆژی یەكشەممەی رابردوو 68 ئەندامی پەرلەمانی ئێران یاداشتێكیان ئاراستەی هەر یەك لە سەرۆك كۆماری ئێران، وەزیرەكانی بەرگری، دەرەوە، ئیتلاعات و ناوخۆ كردووە كە هەڵسوكەوتی یاسایی بەرامبەر هەرێمی كوردستان بگرنە بەر، بۆ ئەوەی پێش بە هاتنی "تیرۆر" بۆ ئێران بگرن.

رۆژی شەممەی رابردووش روحوڵڵا حەزرەتپوور، نوێنەری ورمێ لە پەرلەمانی ئێران گوتی "ئەم شەڕە شەڕی بە وەكالەتە و دەستی عەرەبستانی سعودی لە پشتە، ئەم چالاكییانە بە سپۆنسەریی دۆلارە نەوتاوییەكانی سعودیە بەڕێوەدەچێت".

حەزرەتپوور هەروەها گوتی "زانیاری وردمان هەیە لە چەند مانگی رابردوودا كاربەدەستانی عەرەبستان هاتوچۆی هەرێمی كوردستانیان كردووە و ئامانجیش نائارامكردنی باكووری رۆژئاوای ئێرانە". حەزرەتپوور هەرێمی كوردستان بە بەرپرسیاری ئەم رووداوانە دەزانێت و دەڵێت "دەبێت وەڵام بدەنەوە".

بەڵام حدكا ئەم تۆمەتانەی حەزرەتپووری رەتكردەوە و بە "چەواشەكاری" نێوی دەبات. رۆستەم جیهانگیری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدكا دەڵێ "خۆمان پلانی كاروباری خۆمان دادەڕێژین و هێزەكانیشمان لە ناوخۆ رێكدەخەین نەك لە دەرەوە".

هەر سەبارەت بە شەڕەكەی شاری شنۆ، لایەنەكانی كۆمەڵە پشتیوانی خۆیان بۆ حدكا دەربڕی. عەبدوڵڵا ئازەرپوور، بەرپرسی كۆمیسیۆنی سەربازیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، دەڵێ "خۆمان بە هاوهەڵوێستی حدكا دەزانین".

رەزا كەعبی، جێگری سكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیش، دەڵێ "پشتیوانی لەو خەباتە دەكەین و داوا لە خەڵك دەكەین لە هیچ هاوكارییەك درێغی نەكەن".

حیزبی دیمۆكراتی كوردستانیش لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ "داهاتووی ناڕوونی بزووتنەوەی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان‌و پڕ تێچووی حزووری تێكۆشەرانمان لە نێوخۆی رۆژهەڵاتو، ئەنجامە سیاسی، نیزامی‌ و ئەمنیەتییەكانی ئەم ئەركە پێویست ‌و گەورەیە، لێمان دەخوازێ كە هەردوولامان پرسی یەكگرتنەوەی دیموكراتەكان، پتر لە هەموو وەختێكی پێشوو بخەینە دەستووری كارمان".

نوێنەرەكەی ورمێ لە پەرلەمانی ئێران هەڕەشە لە پێشمەرگەكانی رۆژهەڵات دەكات و دەڵێت "ئەگەر دوژمنان هەر هەوڵێك لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بدەن، شاخەكانی پارێزگای ورمێیان لێدەكەین بە گۆڕستان".

سەبارەت بە بەردەوامیدان بەو شەڕە، حدكا دەڵێت "ئەو دەمەی بڕیارماندا پێشمەرگە لەنێو خەڵك و لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوونی هەبێت، هەموو تێچووی ئەو پلانەمان لێكداوەتەوە و درێژە بە چالاكی پێشمەرگانە دەدەین و رایناگرین".

فواد حەقیقی

20/6/2016

كه‌م نین ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی مردن كه‌ به‌هۆی ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به‌ خوێنی پێویست رووده‌ده‌ن. له‌ كه‌سانی ته‌ندروست یان نه‌خۆشیشدا، به‌بێ خوێن ژیان به‌رده‌وام نابێ، كه‌واته‌ ئه‌و شله‌ ره‌نگ سووره‌ چییه‌ كه‌ ژیانی هه‌موومانی پێوه‌ په‌یوه‌سته‌؟ ئه‌مانه‌ هه‌ندێك راستین له‌باره‌ی خوێن كه‌ ره‌نگه‌ زۆرمان نه‌یانزانین:

1-پیاوان خوێنیان له‌ خانمان زیاتره‌:

به‌گشتی خوێن 8%ی كێشی جه‌سته‌ پێكدێنێ، به‌ڵام له‌ پیاواندا بڕه‌كه‌ی زیاتره‌. ئه‌گه‌ر پیاوێك كێشی 70 كیلۆگرام و باڵای 180 سانتیمه‌تر بێ ئه‌وه‌ نزیكه‌ی پێنج لیتر خوێنی تێدایه‌. به‌ڵام خانمێك كه‌ هه‌مان ئه‌و كێش و باڵایه‌ی هه‌بێ، نیو لیتر كه‌متر له‌ پیاو خوێنی تێدایه‌. بڕی خوێنی جه‌سته‌ی هه‌ر تاكێك به‌پێی كێش و باڵای كه‌سه‌كه‌ ده‌گۆڕێ.

2-هه‌ر زوو جێگه‌ی خوێنی به‌خشراو پڕده‌كرێته‌وه‌:

كاتێك خوێن ده‌به‌خشی نزیكه‌ی نیو لیتر خوێنت لێوه‌رده‌گرن كه‌ ده‌كاته‌ ده‌وروبه‌ری 10%ی قه‌باره‌ی خوێنی جه‌سته‌ت. له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا جێگه‌ی شله‌ی خوێنه‌كه‌، خڕۆكه‌ سپییه‌كان و په‌ڕه‌كانی خوێن پڕده‌كرێنه‌وه‌. به‌ڵام درووستكردنه‌وه‌ و جێگه‌گرتنه‌وه‌ی خڕۆكه‌ سووره‌ به‌خشراوه‌كان نزیكه‌ی دوو مانگی ده‌وێ.

3- له‌ده‌ستدانی دوو لیتر خوێن كوشنده‌یه‌:

ئه‌وانه‌ی تووشی كاره‌سات و برینی گه‌وره‌ ده‌بن، بڕێكی زۆری خوێن ونده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی خوێنی له‌ده‌ستدراو بگاته‌ 40%ی كۆی قه‌باره‌ی خوێن (ده‌وروبه‌ری دوو لیتر)، چیدیكه‌ دڵ ناتوانێ به‌رده‌وامیی به‌ سووڕانه‌وه‌ی خوێن به‌نێو جه‌سته‌دا بدات، ئه‌وه‌ش په‌ككه‌وتنی ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌سته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌خاته‌ حاڵه‌تی كۆما (نه‌مانی هۆش) و ده‌بێ زوو به‌ زوو جێگه‌ی خوێنه‌ له‌ده‌ستچووه‌كه‌ بگیرێته‌وه‌، ده‌نا كوشنده‌ ده‌بێ.

4-بۆچی ره‌نگی خوێن سووره‌؟

خوێنی گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كان، باڵنده‌كان و خشۆه‌كه‌كان ره‌نگی سووره‌. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی هیمۆگڵۆبین كه‌ بریتیه‌ له‌ پرۆتینێك كه‌ به‌ گه‌ردی ئاسنه‌وه‌ به‌ستراوه‌ و هه‌ڵده‌ستێت به‌ هه‌ڵگرتنی ئۆكسجین و سووڕاندنه‌وه‌ی به‌ له‌شدا له‌ رێگه‌ی سووڕی خوێنه‌وه‌.
له‌ به‌رامبه‌ردا خوێنی مێرووه‌كان، جاڵجاڵۆكه‌ و نه‌رمۆڵه‌كانی وه‌ك هه‌شتپێ (ئه‌خته‌بووت) ره‌نگی زه‌رده‌ ئه‌وه‌ش چونكه‌ خوێنی ئه‌وانه‌ له‌بری هیمۆگڵۆبین مادده‌یه‌كی تێدایه‌ كه‌ به‌ هیمۆسیانین ناسراوه‌، هیمۆسیانین ره‌نگی سپییه‌ و كاتێك به‌ ئۆكسجینه‌وه‌ ده‌به‌سترێ، ره‌نگی زه‌رد ده‌بێ.

5- هه‌وكردن (ژه‌هراویبوون)ی خوێن مه‌ترسیداره‌:

هه‌وكردن (ژه‌هراویبوون)ی خوێن ده‌بێته‌هۆی گواستنه‌وه‌ی میكرۆب و ژه‌هره‌كانیان به‌ هه‌موو جه‌سته‌دا! هه‌ندێكجار هۆكاری هه‌وكردن (ژه‌هراویبوون)ی خوێن هه‌بوونی فۆكه‌سێكی هه‌وكردنه‌ له‌ شوێنێكی جه‌سته‌ وه‌كوو ددان یان سییه‌كان یاخود برینێكی پیسبووی پێست. گۆڕانی ئه‌و هه‌وكردنانه‌ی خوێن به‌ هه‌وكردن (ژه‌هراویبوون)ی خوێن ده‌بێته‌هۆی سووڕاندنه‌وه‌ی به‌كتریا و ژه‌هره‌كانیان به‌ ئه‌ندامه‌ جیاوازه‌كانی  جه‌سته‌دا و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێ به‌ خێرایی ده‌بێته‌هۆی مردن.

19/6/2016

وەزیری بەرگریی رووسیا بە فەرمانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە سووریا لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا كۆبووەوە.

 


سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا دوای ئەوەی بە سەردانێك گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا، لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆبووەوە، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە کێشە سەربازییەکان و هەماهەنگی سەربازی نێوانیان کردووە. 

سەردانەكەی وەزیری بەرگریی رووسیا رانەگەیەندراو بوو، بەشێوەیەك تاوەكو دوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی ئاشكرا نەکرا.

سێرگی شۆیگۆ لە پارێزگای لازقیەی سووریا سەردانی بنكەی سەربازی حمێمیم-ی ئاسمانی كرد. بەپێی ئاژانسی فەرمی رووسیا، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە گوێی لە راپۆرتی ئەلیكسەندەر دفورنكۆی، فەرماندەی رووسیا لە سووریا گرتووە، هەروەها تاووتوێی بارودۆخی سیاسی و جەنگیش لە ناوخۆی سووریا کراوە.

19/6/2016

سکرتێری گشتیی حدکا پێیوایە کۆماری ئیسلامیی ئێران جێپەنجەی بە قەیرانی جیاوازى وەک: قەیرانی دارایی، شەڕی داعش، دەستوەردان لە کاروباری باشووری کوردستان و کێشە و ئاژاوە لەنێو هێزە سیاسییەکاندا دیارە و دەشڵێت "شەڕ و ئاژاوە و دووبەرەکی لە بەشەکانی کوردستاندا بەرهەمی سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە".


مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ئەو شەش پێشمەرگەیەی رۆژی چوارشەممە 15-6-2016 لە پێكدادانێكدا لە شارۆچكەی شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان شەهیدبوون، رۆژی یەكشەممە 19-6-2016 لە شاری هەولێر گوتارێکی پێشکەشکرد.

هیجری رایگەیاند "ئەوەی ئەمڕۆ ئێمەی لێرە لە هەموو بەشەکانی کوردستان لە دەوری یەک کۆکردووەتەوە، تەنیا ئەوە نییە بە دڵ و گیان لەگەڵ یەک دانیشتووین، بەڵکو گرنگتر لەوە، ئەو بیر و باوەڕ و خەبات و تێکۆشانەیە، کە لە هەر گۆشەیەکی ئەو کوردستانەدا بەردەوام، لە هەر جێگایەکی پەیکەری ئەو کوردستانە برینداربێت، تێکۆشەران و خەباتکارانی کورد لە بست بە بستی ئەو خاکە دابەشکراوەدا گیانفیداکاری بکەن، ئەوە لە دڵ و ئیرادەی هەمووماندا هەیە".

هیجری زۆرتر گوتی "کوردستان، کوردستانی هەموومانە، لە هەر جێگەیەک سەرکەوتن هەبێت هی هەموومانە، لە هەر جێگەیەکیش کۆسپ و دەرد و ئازار هەبێت، هەموومان دەیچێژین و پێکەوە خەمەکان دابەش دەکەین".

سکرتێری گشتیی حدكا لە درێژەی قسەكانیدا تیشكی خستە سەر كۆدەنگی حیزبە كوردییەكان لە پاراستنی نیشتمان و گوتی "ئەو کۆبوونەوە و سەرەخۆشییە نموونەی ئەو یەکگرتووییەیە، ئێمە رەنگە لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان لە مێژووەکەمان و ئێستا، هەر کامێکامان و هەر گرووپە سیاسییەکمان هەڵگری بیر و بۆچوونی جیاواز بین، بەڵام ئەو دانیشتن و کۆبوونەوانە پیشانی دەدات لەسەرووی هەموو جیاوازییەکانەوە یەک پرس بۆ هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر گرنگە، ئەویش پاراستنی نیشتمانە بە هەموو بەهاو نرخێک".

بە ورەبەرزییەوە گوتیشی "ئێمە ئێستا لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا خەریکین ئەو نرخە دەدەین و بە دوژمنانی کورد و داگیرکەران دەڵێین، سەرەڕای سەدان ساڵ لە پیلانی دوژمنان و داگیرکەران بۆ تواندنەوەی کورد و بۆ فەرامۆشکردنی کولتوور و فەرهەنگ و مێژوو و بایەخەکانی کورد، ئەوان ناکام بوونە و بەرەو رووخان چوونە".

هیجری بە ناراستەوخۆ باسی دەستپێكردنەوەی چالاكی چەكداری كرد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و گوتی "ئەوەی کە رۆژ بە رۆژ زیاتر نێوبانگ دەردەکات و حەقانیەتی خەباتەکەی بۆ دونیا رووندەبێتەوە، گەلی کوردە لە هەموو بەشەکاندا، بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات و ئاڵای ئەوەی هەڵگرتووە، کە دوورگەی ئارامییە لە رۆژهەڵاتی شەڕاوی و پڕ لە خوێندا، دەیەوێت ئەوە پێشانبدات کە ئەو رێگەچارەکانی لەلایە و لەوێدایە کە کورد و باقی نەتەوەکان و ئازادیخوازان و دەنگیان لێوەدەرنایە بە نیشانەی رەزایەت، لە حاڵێکدا ئەگەر ئارامگەیەک بێت بە زۆری سەری نێزەیە، لەژێر خەفەقان و دیکتاتۆری دایە، کە رۆژ بە رۆژ ئەو خەفەقان و دیکتاتۆری دایە زیاتر دەبێت".

هەروەها گوتیشی "کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ئایدۆلۆژی و سیاسەتەکانی لەماوەی 37 ساڵی رابردوودا تاوەکو ئێستا، نیشانی داوە نەک هەر دژی مافی ئازادیخوازان لە ئێرانە، دژی مافی کورد و باقی نەتەوەکانە، بەڵکو دژی مافی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانی دابەشکراوە، بۆیە لە هەموو بەشەکاندا شەڕ و ئاژاوە و دووبەرەکی بەرهەمی سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە".

پرسی دەستوەرانی ئێران لە كاروباری باشووری كوردستان بەشێكی دیكەی قسەكانی مستەفا هیجری بوو، ناوبراو گوتی "ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە لە باشووری کوردستان، کە حکومەتێکی خۆجێیی بۆ خۆی پێکهێناوە، دەبینین لەگەڵ قەیرانی جیاواز، وەکو قەیرانی دارایی، شەڕی داعش، دەستواردان لە کاروباری ئەو بەشە لە کوردستان و کێشەو ئاژاوە لەنێو هێزە سیاسییەکان دایە، جێپەنجەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو ئەمانەوە دیارە.

لەبارەی رۆژهەڵاتیش گوتی "ئەگەر لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا، کە بەشی ژێر کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، خەباتکارانی کورد شەهید دەبن و زیندانی دەکرێن و بێڕێزیان پێدەکرێت، شتێکی نوێ و سیاسەتێکی تازەی کۆماری ئیسلاميی ئێران نییە و لە خەباتی گەلی کوردی ئەو بەشەشدا شتی تازە نییە".

19/6/2016

 

بەرپرسێکی باڵای ئێرانی پەیامێک بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەنێرێت و پیرۆزبایی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی فەللوجە دەکات.

لە پەیامێکدا، کە رۆژی شەممە 18ـی حوزەیرانی 2016 بۆ سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی ناردووە، عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، کە بەشداریکردنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب ”پاڵەوانانە“ بوو و پیرۆزباییان لێدەکات.

عەلی لاریجانی پێیوایە یەکهەڵوێستی و یەکدەنگیی حزبە سیاسییەکان و گەلانی عێراق بووەتە هۆی ”ئەو سەرکەوتنە“ و داوای لە خواش کردووە، ”ئەو یەکێتییەی گەلانی عێراق بەردەوام بێت“.

رۆژی هەینی 17ـی حوزەیرانی 2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رزگارکردنەوەی زۆرینەی ناوچەکانی فەللوجەی راگەیاند.

لە میانەی شەڕەکانی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی فەللوجە، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی چەکدارە شیعەکان بڵاو بووەتەوە، کە ئازاری هاووڵاتییە سوننەکانی فەللوجە دەدەن و بە زیندوویی دەیانسووتێنن. هەروەها وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە نزیک شارۆچکەکە بڵاو بووەوە، کە حکوومەتی عێراق رایگەیاند، هاتووە بۆ راوێژکردن بە هێزە عێراقییەکان.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 23ـی ئایاری 2016 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی فەللوجەی راگەیاند.

فەللوجە شارۆچکەیەکی سوننەنشینی پارێزگای ئەنبارە، لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە داگیرکراوە.

18/6/2016

کاوە بەهرامی، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی حدکا، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕەکەی شنۆ و شەهیدەکانیان هەندێ وردەکاریی بڵاو کردەوە.

 

کاوە بەهرامی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (باسنیوز) گوتی: "دامودەزگا سیخوڕی و ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێ ڕاستیی ڕووداوی شەڕەکەی شنۆ بشێوێنن و بیروڕای گشتی بەلاڕێدا بەرن و بەم چەشنە دەیهەوێ ئەو کردەوە دڕەندانەی کە کردوونی بیانشارێتەوە."

کاوە بەهرامی گوتیشی: "بەپێی دوایین زانیاری کە بە من گەیشتووە، پێشمەرگەکانمان هەتا دوایین گوللە قارەمانانە بەرەنگارییان کردووە و لەو شەڕەدا تەنیا سێ شەهیدمان هەبووە، ئێمە پێشمەرگەشمان لەلایەن ئەوانەوە بەدیل گیراوە و ئەگەر ئاماری شەش شەهیدەکە ڕاست بێت، کەواتە دوای بەدیل گیرانیان شەهیدیان کردووەن و ئەوان لە بەرانبەر گیانی پێشمەرگەکانماندا بەرپرسیارن."

ئەو فەرماندەیەی حدکا ئاماژەی بەوەش کرد "بەداخەوە هەندێ دەزگای ڕاگەیەندنی کوردی، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کەلە کەناڵەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو دەبنەوە دەکەنە سەرچاوە، کە هیچیان ڕاستن نین و تەنیا بە قازانجی دوژمنە و ئامانجی کۆماری ئیسلامیش شاردنەوەی ڕاستییەکان و بەلاڕێدا بردنی بیرورای گشتییە لە جین کوشتاری خەڵکی کوردستان و وێرانکردنی موڵک و ماڵیان."

18/6/2016

 

میدیاکانی نزیک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بڵاویان کردووەتەوە، کە 13 سەربازی سوپای ئێران بە دەستی پێشمەرگەکانی ئەو حزبە لە شاری پیرانشار، کوژراون.

شەڕەکە لە گوندی سەرکانی شاری پیرانشار لە کوردستانی رۆژهەڵات روویداوە و تێیدا دوای گەمارۆدانی هێزێکی حدکا لەلایەن پاسدارانەوە، شەڕ دروست بووە و "لە ئەنجامدا 13 پاسدار کوژراون و زیاتر لە 30 پاسداری دیکەش بریندار بوون".

شەڕەکە، کە هەروەک میدیاکانی نزیک لە حدکا ئاماژەی بۆ دەکەن، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 16ـی حوزەیرانی 2016 روویداوە، نزیکەی یەک سەعات و نیوی خایاندووە و سوپای ئێران بە چەندین چەک قورس روبەڕووی پێشمەرگەکانی حدکا بووەتەوە، بەڵام "پێشمەرگەکان توانیاینە گەمارۆکە بشکێنن و بەبێ هیچ زیانێکی گیانی، خۆیان دەرباز بکەن".

لە دوو رۆژی رابردوودا، پێشمەرگەکانی حدکا و پاسداران لە شاری شنۆ لە کوردستانی رۆژهەڵات رووبەڕووی یەک بوونەوە و بەپێی هەواڵی میدیاکانی حدکا، 14 سەربازی ئێرانی کوژراون.

17/6/2016

 

لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سان پترسبۆرگ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا کۆدەبێتەوە و دواتر سەردانی سەنتەری زانستە تایبەتەکان دەکات کە لەبارەی پرسی کورد لێکۆڵینەوە دەکەن.

رۆژی هەینی 17-6-2016، دووەم رۆژی بیستەمین کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سان پترسبۆرگ بەردەوامدەبێت و تێیدا چەندین پانێل بەڕێوەدەچن و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان و شاندی یاوەری لە کۆڕبەندەکەدا بەشدارن.

بڕیارە لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەشدا، رۆژی هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا کۆببێتەوە و دواتریش سەردانی سەنتەری زانستە تایبەتەکان دەکات، کە سەنتەرەکە لەماوەی رابروودا بایەخی بە دۆزی کورد داوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە سانپترسبۆرگ چەندین ناوەندی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پرسی کورد هەن و داوایان کردووە کە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەبارەی کارەکانی ناوەندەکان گفتوگۆبکەن و ناوەندەکان کارا بکرێنەوە. 

بەرنامەی کاری نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیاندا بۆ رووسیا
هەینی 17-6-2016 

10:15 سەردانیکردنی پەیمانگای دەستنووسە رۆژهەڵاتییەکان لە ئەکادیمیای رووسیا بۆ زانستەکان بەشی دەستنووسە کوردییەکان.

8:30 سەردانیکردنی سەنتەری تەکنەلۆژیای زانستەکانی تایبەت بە گازپرۆم. 

11:30 بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئەکیسبۆفۆرم.

12:30 دیدار لەگەل ڤالنتینا ماتڤیکۆ سەرۆکی پەرلەمانی رووسیای فیدراڵ بە بەشداریی رۆژ نووری شاوەیس، نەجمەدین کەریم و ئاشتی هەورامی. 

14:00 تاوەکو 16:30 بەشداریی لە دانیشتنێکی گشتی کە تێیدا ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا گوتار پێشکەش دەکات و هەریەک لە رۆژ نووری شاوەیس، نەجمەدین کەریم، ئاشتی هەورامی، سەفین دزەیی، سامی ئەرگووشی و شێرزاد ئازاد هاوڕێی دەکەن.

کۆڕبەندی ئابووری سان پترسبۆرگ

کۆڕبەندێکی ئابووریی ساڵانەیە

لە سان پترسبۆرگی رووسیا بەڕێوەدەچێت

بە داڤۆسی رووسیا ناودەبردرێت

20 ـەمین کۆڕبەندی سان پترسبۆرگ رۆژانی 16 - 18-6-2016 بەڕێوەدەچێت

یەکەم کۆڕبەندی سان پترسبۆرگ 1997 بەڕێوەچوو

ساڵی رابردوو بە بەهای 4.5 ملیار دۆلار گرێبەستی تێدا واژووکرا

ئامانجی ئەمساڵی کۆڕبەندی سان پترسبۆرگ بەدیهێنانی ئابوورییەکی سەردەمیانەیە

17/6/2016

 

سەرۆكی پێشووی شارەوانی ناوچەی سووری ئامەد داوا دەكات بارزانی لەنێوان ئۆجەلان و ئەردۆغان رۆڵی نێوانگیری ببینێت و دەشڵێت، بەهۆی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەكان رێكخراوی یونسكۆ چاوی لەئاست وێرانكارییەكانی ناوچەی مێرژووی سووری ئامەد داخستووە.

عەبدوڵڵا دەمیرباش، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ناوچەی سووری ئامەد، لە بەرنامەی گوتوبێژی رادیۆی رووداودا رایگەیاند، لە ساڵی 2013 پلانسازی ناوچەی سووری ئامەد-یان داناوە و رێكخراوی یونسكۆ ناوچەی سووری ئامەدی لە 2014 وەك یەكێك لە ناوچە شوێنەوارییە دێرینەكان پەسند كرد.

گوتیشی "بەڵام یونسكۆ لەبەرامبەر ئەو وێرانكارییەی بەسەر ناوچەی سووری ئامەد-دا هاتووە، بێدەنگە. ئەوەش بەهۆی بەژەوەندییە نێودەوڵەتییەكانییەوە".

دەمیرباش سەبارەت بە ناوچەی سووری ئامەد گوتی "ویستمان ناوچەی سوور بكەینە مۆدێلی ئاشتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. چونكە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەشی زۆری ناكۆكییەكان بەهۆی مەزهەب و ئاین و جیاوازی نەتەوەییەوەیە. ویستمان فرەزمانی، فرەناسنامەیی و سوور بخەینە روو. بۆیە ئەو شوێنەی تاهیر ئێلچی، پارێزەری كوردی لێ شەهید كرا، كردمان بە بازاڕی رۆشنبیری و كولتوور".

دەمیرباش دەڵێت "بەڵام دەوڵەت ئەمەی ناوێت و دەڵێت دەمەوێت سیستەمی بیردۆزی تورك- ئیسلامی بەڕێوەبەرم. دەیانەوێت هەموو شتێك لەبنەڕەتدا هەڵتەكێنن و بڵێن ئامەد شارێكی تورك - ئیسلامییە".

 سەبارەت بە قەرەبووكردنەوەی هاونیشتمانیانی ناوچەی سووری ئامەد عەبدوڵڵا دەمیرباش گوتی "وەزیری شارەوانی توركیا نایەوێت بەخۆڕایی خانووی قەرەبوو لەبەرامبەر خانووەكانی ناوچەی سوور بە هاونیشتمانییەكان بدات، بەلكو خانووەكان بە پارە و بە قیست دەدات پێیان".

سەرۆكی شارەوانی پێشووی ناوچەی سووری ئامەد داوادەكات بارزانی بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و دیالۆگ لە توركیا، لەنێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیادا رۆڵ ببینێت.

دەمیرباش گوتی "داواكارم لە بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كورستان لەنێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە و رەجەب تەیب ئەردۆغان، بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و دیالۆگ لە توركیا، رۆلی نێوانگیری بگێڕێت. چونكە ئەگەر سیاسەت قەدەخە بكرێت شەڕ دژوارتر دەبێت."

سەبارەت بەوەی ئەنجادەرانی خەندەق بە دەست پێشخەری شەڕ تۆمەتبار دەكەن، دەمیرباش گوتی "هیچ ئەنجامێك بەبێ هۆكار نییە. كاتێك پرسی چارەسەری لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە دۆڵمەباخچە تێكدرا، ئەوكات ئاشتی بەرقەرار بوو، شەڕ لە ئارادا نەبوو."

دەمیرباش دەڵێت "هەرچەندە هەموو لایەنەكانی توركیا لەگەڵ یەكدی ناكۆك بن، بەڵام كاتێك باسەكە دێتە سەر كورد ئەکەپە، جەهەپە و مەهەپە هەموویان یەكدەگرن و لەدژی بەرژەوەندی كورد دەبنە یەك".

17/6/2016

 

 

بەرپرسێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) داوای پشتگیریی لە هێزە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور بۆ خەباتی کوردستانی رۆژهەڵات دەکات، ”هاوشێوەی کۆبانێ“.
محەمەد ساحێبی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی حزبی حدکا لە سلێمانی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، سوپای پاسداران لە ھەر شوینێک ھێرش بکات، هێزەکانی حدکا وەڵامیان دەدەنەوە و درێژە بە جوڵانەوەکانیان لە کوردستانی ڕۆژھەڵات دەدەن.
محەمەد ساحێبی ئاماژەی بە پەیامی سکرتێری گشتیی حدکا لە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵەوە کرد و رایگەیاند، کە دیموکرات بەڵێنی داوە زیاتر لە جاران لە نێو گۆڕەپانی خەباتی خۆیدا ئامادەیی هەبێت.
ئەو سەرکردەیەی حدکا رەتی کردەوە ئەوان دەست بە خەباتی چەکداری بکەنەوە و رایگەیاند، لە هەر شوێن و ناوچەیەک سوپای ئێران هێرش بکاتە سەر هێزەکانیان، ”ئەوا وەڵامیان دەدینەوە“.
محەمەد ساحێبی داوای لە هێز و حزبە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور کرد، کە هاوشێوەی هاوکارییەکانیان بۆ شاری کۆبانێ لە کوردستانی رۆژئاوا، ”هاوکاریی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات بکەن“.
17/6/2016

 

 

پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سلێمانی بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەردەم رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO)و سێ کەسیشیان مانیان لە خواردن گرتووە.

جەمال ئەحمەد جەمیل، پەیامنێری (تۆڕی میدیایی رووداو) لە سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ چەند جارێک بۆ داواکردنی مافەکانیان چوونە بەردەم رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت، دەستیان بە مانگرتن کرد".

ژمارەیەک لەو پەنابەرانەی رۆژهەڵاتی کوردستان چەند دواکارییەکیان لەبەردەم CDO بەرزکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بۆ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەرزبکەنەوە.

ئەوانەی مانیان گرتووە، دۆسیەکانیان سیاسین و داوا دەکەن لەڕووی ئەمنییەوە ژیانیان لە باشووری کوردستان پارێزراوبێت، وەک خۆیان باسی لێوە دەکەن مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانیان ئەوەیە لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بیانگوازنەوە بۆ وڵاتی سێیەم، هاوکات داوای باشترکردنی رەوشی ژیانیان دەکەن و، وەک خۆیان دەڵێن لە نەهامەتیدا دەژین و ژیانیان سەختە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەو منداڵانەیان کە لە باشووری کوردستان لەدایک دەبن بێ ناسنامەن و چارەنووسیان دیار نییە.

بەشێک لەو مانگرتووانە، بە دیاریکراویش سێ کەسیان چەند رۆژێک دەبێت مانیان لە خواردن گرتووە و گللەیی و گازاندەی ئەوە دەکەن تائێستا لایەنە حکومییەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان و تەندروستی بەهانایانەوە نەچوون، بۆ ئەوەی لە رووی تەندروستییەوە چاودێریان بکەن.

ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن، لەبەر ئەوەی دۆسیەکانیان سیاسییە، مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بەهۆی ئەوەی لەسەر شەقامێکی گشتی شاری سلێمانی مانیان گرتووە، بۆیە داوا دەکەن کەرتی تەندروستی و ئەمنی بەهانایانەوە بچن

16/6/2016

 

گەورە سەرکردەیەکی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیوای 91ـی هەولێر، دەکوژرێت.

بەپێی زانیارییەکان، حاجی عەلی ماهر عەکاب لهێبی، رۆژی چوارشەممە 15ـی حوزەیرانی 2016 لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیوای 91ـی هەولێری فیرقەی 15ـی سوپای عێراق، کوژراوە.

حاجی عەلی ماهر عەکاب لهێبی، کە بە رەگەز عەرەبە و خەڵکی گوندی تەل ریمە لە شاری مەخموور، یەکێک بوو لە سەرکردەکانی ئەو رێکخراوە توندڕەوەلە سنووری میحوەری گوێڕ - مەخموور.

16/6/2016

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ركۆماری توركیا به‌بۆنه‌ی 12ی حوزه‌یرانەوە، رۆژی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ڤلادێمیر پوتین سەرۆکی رووسیا كرد.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا وه‌رگیراون، ئه‌ردۆان له‌ پەیامەكه‌یدا كه‌ به‌بۆنه‌ی 12ی حوزه‌یران رۆژی نه‌ته‌وه‌یی رووسیاوه‌، ئاراسته‌ی پوتینی كردووه‌، هیوای خواستووه‌ له‌ قۆناخی ئاینده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا بگاته‌وه‌ ئاستی شایسته‌.

له‌ ده‌قی پەیامەكه‌ی ئه‌ردۆگاندا هاتووه‌ "به‌بۆنه‌ی رۆژی نه‌ته‌وه‌یی رووسیاوه‌، به‌ناوی گه‌له‌كه‌مه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خودی خۆت و گه‌له‌كه‌ت ده‌كه‌م و ئومێد ده‌كه‌م له‌ قۆناغی ئاینده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا - رووسیا بۆ ئاستی شایسته‌ی خۆی به‌رزببێته‌وه‌".
15/6/2016

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند ھیچ زانیارییەکیان بەدەست نەگەیشتووە کە پشتگیری لە دەنگۆی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی بكات.

جیڤ دافیس گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە گوایە بەغدادی لە ھێرشی فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بۆ سەر داعش لە رەققە کوژرابێت.

داڤیس لەوبارەیەوە دەنگۆکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەبیرھێنایەوە و گوتی "ھیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە کە پشتگیری لەو دەنگۆیانە بکات".

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە پێشتریش ھەمان دەنگۆ لەسەر کوژرانی بەغدادی بڵاو کرابووەوە و بەم پێیەش گوتی "ھیچ شتێکیمان لەبەردەست نییە کە راستی ئەمە بسەلمێنێت".

جێگەی باسە ئاژانسێکی ھەواڵ کە پەیوەنی بە داعشەوە ھەیە ئاماژەی بەوە دا کە بەغدادی لە ھێرشێکی رۆژی یەکشەممەی رابردوو بۆ سەر رەققە کوژراوە. ھاوکات ھەفتەی رابردوو ھێزەکانی ھاوپەیمانان برینداربوونی بەغدادی لە ھێرشێک ئاسمانی رایگەیاندبوو. بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وایە بەغدادی ھێشتا لەژیاندا ماوە.
15/6/2016

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە سان پترسبۆرگ کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا هەریەکە لە رۆژ نووری شاوەیس، نەجمەدین کەریم و ئاشتی هەورامی بەشداربوون.

رۆژی پێنجشەممە 16-6-2016 لەشاری سان پترسبۆرگی رووسیا، لە کاژێر 9:00 بەشێوەیەکی فەرمی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئابووری دەستیپێکرد و لە یەکەم رۆژی کۆڕبەندەکەدا ژمارەیەک دیدار ئەنجام دەدرێن، رۆژی دووەم بە لوتکەی کۆڕبەندەکە ناودەبرێت.

سامی ئەرگووشی، سکرتێری رۆژنامەڤانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە سان پترسبۆرگی رووسیا بە رووداوی راگەیاندبوو " لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا و وەزیرانی دەرەوە و نەوت و سەرۆکی کۆمپانیای گازپرۆم کۆببێتەوە".

16/6/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان