هەرگیز فەرەنسا پابەندی جەنگاوەرانی کورد لە جەنگی دژی داعش لەبیر ناکات
سه‌رۆك بارزانی: دۆستایه‌تی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێدوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی دووپاتیكرده‌وه، له دیمانه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌میانه‌ی تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر گفتوگۆمان له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه ده‌رفه‌تێك بوو، بۆ ئه‌وه سوپاسی خۆم بۆ دۆستایه‌تی راستگۆیانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌رببڕم و بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌رییه‌كانماندا ده‌مێنێته‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری هه‌ولێر، ئیمانویل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌وه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له شاری مووسڵ بۆ شاری هه‌ولێر، ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسگه‌لێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، عێراق و حیهان به گشتی كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، "سه‌ردانی سه‌رۆك ماكرۆن بۆ به‌غدا و هه‌ولێر په‌یامێكی روونی پشتگیرییه‌كانی فه‌ره‌نسایه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
لای خۆشیه‌وه ماكرۆن گوتی: سه‌رۆك بارزانیم له هاوسۆزی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان، دڵنیاكرده‌وه، هاوكاری ئێمه بۆ جه‌نگی دژی تیرۆر له‌پێناو سه‌ر هه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێگای ئاماژه‌یه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، ئیمانوێل ماكرۆن بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی تایبه‌ت به وڵاتانی دراوسێی عێراق سه‌ردانی به‌غدای كرد و دوای به‌شداریكردنی له كۆنگره‌كه‌دا، شه‌وی رابردوو به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی په‌رله‌مانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌وه.
هه‌ر شه‌وی رابردووش له به‌غداوه گه‌یشته هه‌ولێر و ئه‌مڕۆش سه‌ردانی شاری مووسلی كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی به‌ری راستی مووسڵ بوو و شوێنه‌واری وێرانكارییه‌كانی مزگه‌وتی نووری و كلێسای دێرینی ئه‌و شاره‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه، كه به‌هۆی داگیركارییه‌كانی داعش و پرۆسه‌ی ئازادكردنی ئه‌و شاره وێرانكارییه‌كی زۆر تا ئێستاش له مووسڵ ماوه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و به جیاش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه.می كوردستان بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌رییه‌كانماندا ده‌بێت
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، له تویتێكدا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد و رایگه‌یاند، سوپاس بۆ ئێوه، ماوه‌ی 30 ساڵه هه‌ردوو گه‌له‌كه‌مان مێژووییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه. 31/8/2021