فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دەیان کەس لە دانیشتووانی گوندی دشەی پاوە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، تووشی نەخۆشی کۆئەندامی هەرس دەبن و بەرپرسانی تەندروستیی پارێزگای کرماشانیش هۆکاری تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە بۆ تێکەڵبوونی ئاوەڕۆ بە ئاوی خواردنەوەی گوندەکە دەگەڕێننەوە.

بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستی، رۆژی هەینی 10-9-2021 نزیکەی 200 کەس لە دانیشتووانی گوندی دشە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و هەر بەو هۆیەشەوە تیمێکی پزیشکییان لەو گوندە جێگیرکردووە.

فارووق سەلیمی، بەڕێوەبەری ناوەندی دەرمان و تەندروستیی پاوە دەڵێت، داوای لە خەڵک کردووە تاوەکو کاتێکی نادیار و بۆ دڵنیابوون لە پاکوخاوێنی ئاوی خواردنەوەیان، سوود لە ئاوی دەبە وەربگرن.

بەهمەن رەوشەنی، جێگری زانکۆی پزیشکیی کرماشان، هۆکاری تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشییەی بۆ تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە بە ئاوەڕۆوە گەڕاندەوە و دەڵێت: ئاوەڕۆی گوندەکە گیراوە و جگە لەوەش ئاوەڕۆکە نزیکە لە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە، بۆیە بەشێک لە ئاوەڕۆکە تێکەڵ بە ئاوی خواردنەوەی گوندەکە بووە.

ژمارەی دانیشتووانی گوندی دشە نزیکەی 2 هەزار کەسە و بەگوتەی بەهمەن رەوشەنی، رۆژی هەینی سەرەتا 114 کەسیان سەردانی نەخۆشخانەی شاری پاوەیان کردووە و بەو هۆیەوە تیمێکی پزیشکییان لە گوندەکە جێگیرکردووە.

فارووق سەلیمی، بەڕێوەبەری ناوەندی دەرمان و تەندروستیی پاوە دەڵێت: 80 کەسیش هەر لە گوندەکە سەردانی پزیشکیان کردووە، تاوەکو ئێستاش 11 کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

پێشتریش رووداوی لەمجۆرە لە هەندێک لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا روویانداوە. ساڵی رابردوو هەر لەم کاتەدا نزیکەی 300 کەس لە دانیشتووانی گوندی شێخ سڵە لە ناوچەی سەلاس و باوەجانی ژەهراوی ببوون و بەرپرسانی تەندروستیی کرماشان هۆکارەکەیان بۆ پیسبوونی ئاوی گوندەکە گەڕاندەوە.

١٢/٩/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان