فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران، له‌ماوه‌ى 22 تا 29ى تشرینی دووه‌مى 2017، له‌ گرتووخانه‌كانیدا 18 زیندانیكراوى له‌سێداره‌ داوه‌،كه‌ 10 له‌سێداره‌دراویان له‌ گرتووخانه‌ى جه‌وهه‌رده‌شت له‌ شارى كه‌ره‌ج بووه‌ و له‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 29ى تشرینی دووه‌م ئه‌نجام دراون. هه‌روه‌ها 6 زیندانیكراوى تر له‌ نێوان 22 و 26ى تشرینی دووه‌م له‌ گرتووخانه‌ى ته‌بریزی ناوه‌ندیی له‌سێداره‌ دراون. له‌ ڕۆژى 28ى هه‌مان مانگادا دوو زیندانیكراوى تر له‌ گرتووخانه‌كانى "بابل" له‌ باكوورى ئێران و شارى "قائین" له‌ خۆرهه‌ڵاتى ئێران، له‌سێداره‌ دراون.


به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى به‌رگری ئێران، كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ (پاریس)ـه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، له‌سێداره‌دانه‌كان هاوكات بوون له‌گه‌ڵ سه‌ردانى شاندێك له‌ گروپى په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌رله‌مانى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ئێران، بۆ شارى تاران.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ سه‌ردانى شانده‌ ئه‌ورووپیی و بیانییه‌كان بۆ ئێران له‌ ژێر هه‌ر ناو و ناویشان و بیانوویه‌كدا بێت، ته‌نها ده‌بێته‌ مایه‌ی هاندانى ڕژێمى تاران له‌سه‌ر به‌ردوامبوونى كوشتن و له‌سێداره‌دانى هاووڵاتیانی بێتاوان.


داواشكراوه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه‌، مه‌رجداربێت به‌ باشكردنى دۆخى مافى مارۆڤ له‌ ئێران و ڕاگرتنى سزاى له‌سێداره‌دان.

2/12/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان