هێزە ئیتلاعاتییەکان، لە شاری سنە ٦ چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەیان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەش چالاکی مەدەنی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.
شوناسی ئەو شەش چالاکە مەدەنییەی شاری سنە بەم چەشنەی خوارەوەیە
فەرهاد چەتانی، تەبیب چەتانی، لوتفوڵڵا ئەحمەدی، حەیدەر ئەختە، ئەفشین ئەدەب و ئەحمەد کەرباسچی.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئەو شەش چالاکە مەدەنییەی بە هۆی چالاکی جۆراوجۆر بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکردوون.
2/12/2017