فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆڵبەرێکی کورد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری شارستانی ماکۆ بریندار کرا.

 ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی سەرماوەز هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری ماکۆ دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەورۆز بادپا" بە توندی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەره کوردە، لە نزیک گوندی "بەهلوولە" تەقەی لێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لەو پێوەندییەدا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەز، سەرما و سۆڵە گیانی کۆڵبەرێکی کوردی بە ناوی "هیوا مستەفەوی" تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی گوندی "پووشاوێ" سەر بە شاری شنۆ لە بەرزاییەکانی کێلەشین ئەستاند.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە مانگی ژانوویە هەتا مانگی ئۆکتوبر ١٧٧ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، بەربوونەوە، هەرەسی ڕنوو، سەرمابردووی، جەڵتەی دڵ و ڕووداوی هاتووچۆ کوژراو و بریندار بوون.

3/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان