فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رڕۆژی شەمە ڕیکەوتی ٢٧/١/٢٠١٨ شاندێکی باڵای پارتی دێموکراتی گەلان {هەدەپە} پێکهاتوو لە بەرێزان موزەین گونوش و عابید ئیکە هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی هەدەپە لە کوردستان سەردانی بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و لە لایەن وەفدی کۆماریخوازان بە سەرپەرشتی هێماسۆفی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بزووتنەوە لە کوردستان بە یاوەری هەریەک لە هاوڕێیانی شووڕای هەماهەنگی ئازاد محەمەدزادە ، ئەنوەر عەزیزی، ژیلوان شەمامی و ئەسرین محەمەد زادە بەرپرسی شووڕای ژنانی بزووتنەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا هەر دوولایەن جەختیان لە سەرر یەکریزی نەتەوەیی گەلی کوردستان و پتەو کردنی پەیوەندییەکان کردەوە و لە پاشان لە لایەن هەردوو شاندەوە کۆمەڵی باس و مژاری گرینی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران و تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی کوردستان لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی.
لە درێژەی ئەم دانیشتنەدا وێرای مەحکوم کردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان هەر دوولایەن جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ بە زووترین کات کۆڕ و ناوەندە سیاسیە جیهانییەکان بەربەست بن لە کۆمەڵکوژی خەڵکی بێ تاوان و سڤیل و چارەسەر کردنی کێشەکان لە رێگای گفتوگۆ و سازانەوە.
جێگای ئاماژەیە بەرەسمی لەلایان پارتی دێموکراتی گەلان،بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەستنی کۆنگرەی سێهەمی ئەو پارتە لە ئانکارای پێتەختی ولاتی تورکیە بانگهێشت کران. هەر لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوە وێرای پیرۆز بایی و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەم بارودۆخە پڕ هەستیارەی تورکیە و ناوچەکە بەستنی کۆنگرەی سێهەمی هەدەپەی بەگرینگ و چارەنووس ساز وەسف کرد و هیوای کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو و پڕ دەست کەوتی بۆ ئەندامی ئەم پارتە بە ئاوات خواست.

لە کۆتایی دا هەردوولایەن جەختیان لە سەر بەردەوامی دیدار و سەردان و هاودەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان دوو لایەن کردووە


28/1/2018


دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان