فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دژی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، درێژەی هەیە و دۆخی دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان نالەبارە و هەتا ئێستا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیش لە زیندانەکانی ڕێژیم گیانیان لە دەست داوە.

سەرەڕای هەڕەشەی کوشتن و سەرکوتی بێڕەحمانەی خەڵک و هاووڵاتییان لە لایەن هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، هەروا بە شێوەی پچڕپچڕ لە شارەکانی کوردستان و ئێران خۆپیشاندانەکان درێژەیان هەیە و خەڵک دروشمی ڕووخانی ڕێژیم لە سەر دیوارەکان دەنووسنەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، خەڵکی ئێران لە شارەکانی برووجێرد، ئیسفەهان، شیراز، ماهشهەر دژی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئاخوندی و بارودۆخی ئابووری و ن ابەرپرسیاریەتی کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە خۆپیشاندانیان کردووە.

پاش ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران، لە هەمبەر خەڵکی ناڕازی کە تووڕەیی و بێزاری خۆیان لەو ڕێژیمە لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەربڕیوە و دروشمی ڕووخانی ڕێژیمیان داوە، داماو و دەستەوەستان بووە و بۆ دامرکانی دەنگی خەڵک و بەتایبەت گەنجان، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران بڕیاری داوە کە بێکاری چارەسەر دەکات و هەندێک بەڵێنی بێکردەوەی دیکەی بە خەڵک داوە.

بەڵێنییەکانی سەرکۆماری ڕێژیم لە کاتێک دایە، کە زۆربەی دامەزراوە ئابوورییەکانی ئێران تووشی قەیران هاتوون و ئابووریی ئێران بەگشتی داڕمانێکی بێوێنەی بە خۆیەوە بینیوە.

لەو بارەیەوە پێشنوێژی هەینی کاتیی تاران لە قسەکانی نوێژی هەینیدا وتبووی: ئینقلاب بەهرەی گەورەی خودایە و زاناترین ڕێبەری جیهان سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەکات.

ئەحمەد خاتمی پێشنوێژی هەینی کاتیی تاران باسی لەوە کردبوو، "ڕۆحانییەکان" سەرمایەی ئێمەن و هێرش بۆ سەر حەوزەی علمییە ورەی "ڕۆحانییەت" دادەبەزێنێت.

30/1/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان