فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى خێزانى به‌رپرسێكى نزیك له‌ سه‌رۆكى ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/ 1/ 2018 چووه‌ ڕیزی هه‌ڵمه‌تى فڕێدانى سه‌رپۆش له‌ ئێران، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.

"حه‌سه‌ن یونسى"، كوڕى "عه‌لى یونسی" یاریده‌ده‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئێران بۆ كاروبارى كه‌مینه‌ ئاینییه‌كان، له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینیستاگرام) ڕای گه‌یاند: "مه‌رجه‌عه‌ ئاینییه‌كانى وه‌كو شیرزاى، تاڵه‌قانی و خومه‌ینی، دژ به‌وه‌ بوون سه‌رپۆش به‌زۆر بسه‌پێندرێت".


لێدوانه‌كه‌ى كوڕى ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به‌ به‌زۆر سه‌پاندنى سه‌رپۆش به‌سه‌ر ئافره‌تاندا هات، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تى لابردنى سه‌رپۆش له‌ جاده‌كانى تاران و شاره‌ گه‌وره‌كانى ئێران، ده‌ستى پێكردووه‌.


له‌سه‌رتاى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران، شه‌پۆلێكى ناڕه‌زایی به‌هۆى سه‌رپۆشه‌وه‌ كه‌ ڕژێمى ئیسلامى له‌تاران له‌ ساڵى 1979 به‌زۆر سه‌پاندوویه‌تی، ده‌ستى پێكردووه‌.


له‌ چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆییه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوكرانه‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ ئافره‌تانى شاره‌كانى ڕشت له‌ باكوورى ئێران، تاران و ئه‌سفه‌هان و ئازه‌ربایجانى خۆرهه‌ڵات، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك، سه‌رپۆشه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌ن.

30/1/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان