فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران 7 مه‌رجی‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ ڕێكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ بۆ یه‌كیه‌تیی ئورووپا دیاری‌ كرد.
ڕۆژی‌ ڕابردوو عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ 3 ده‌زگای قه‌زایی، جێبه‌جێكار و قانووندانان ڕوو به‌ یه‌كیه‌تیی ئورووپا گوتی‌: ئێمه‌ به‌ 7 مه‌رج له‌ ڕێكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ ده‌مێنینه‌وه‌ كه‌ مه‌رجێك یه‌كیه‌تیی ئورووپا بڕیارنامه‌یه‌كی‌ دژی‌ ئه‌مریكا ده‌ر بكا، كڕینی‌ و فرۆشتنی‌ نه‌وت به‌رده‌وام بێ و ئورووپا گه‌ره‌نتی‌ ئه‌وه‌ بدا كه‌ بانكه‌كانی‌ ئورووپا ئێران به‌جێ نه‌هێڵن.
ده‌نگ و ڕه‌نگی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕێبه‌ری‌ ئێران ڕه‌فتاری‌ ئه‌مریكای‌ له‌ به‌رجام به‌ دڵ نه‌بوو و گوتبووی‌: هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ئه‌زموونه‌یان به‌ ئێمه‌ داوه‌ كه‌ ئێمه‌ ناتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوكاریمان هه‌بێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌مریكا پێبه‌ندی‌ ڕێكه‌وتنه‌كان نابێ.”
له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتبوو كه‌ “ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێك كه‌ ڕێكه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل بكا، ناتوانین هیچ چه‌شنه‌ هاوكارییه‌كمان هه‌بێ. ئه‌زموونی‌ به‌رجام، وه‌ڵامی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ به‌رده‌وام ده‌یانگوت بۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وتووێژ ناكه‌ن.”
خامنه‌یی له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ وڵاتانی‌ ئورووپایی گوتی‌: “ئێمه‌ هیچ شه‌ڕ و نێوان ناخۆشییه‌كمان له‌گه‌ڵ ئورووپا نیه‌ به‌ڵام 3 وڵاتی‌ ئورووپایی ئه‌وه‌یان نیشان دا كه‌ له‌ هه‌ستیارترین كاته‌كاندا پشتیوانیان له‌ ئه‌مریكا كرد.
ڕێبه‌ری‌ ئێران بۆ مانه‌وه‌ له‌ به‌رجام 7 مه‌رجی‌ داناوه‌ كه‌ ئورووپا ده‌بێ بڕیارنامه‌یه‌ دژی‌ ئه‌مریكا بۆ شورای‌ ئه‌منیه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بنێرێ و سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رجام ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌رببڕێ… ڕێبه‌رانی‌ 3 وڵات ده‌بێ پێبه‌ندی‌ ئه‌وه‌ به‌ن و به‌ڵێن بده‌ن كه‌ هیچكات سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی‌ مووشه‌كی‌ ئێران قسه‌ نه‌كه‌ن…. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ڕێگریی له‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ ئێران كرد، ئورووپا ده‌بێ نه‌وتی‌ ئێران بكڕێ…. بانكه‌كانی‌ ئورووپا ده‌بێ گه‌ره‌نتی‌ ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌ پێوه‌ندی‌ بازرگانی‌ و دراوی‌ له‌گه‌ڵ ئێران نپچڕێنن.
ڕێبه‌ری‌ ئێران پێداگریی مانه‌وه‌ی‌ له‌ وڵاتانی‌ دراوسێ كرد و گوتی‌: خه‌ڵكی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌ خوازیاری‌ مانه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامین و به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باوه‌ڕپێكراوی‌ ئایینیی ده‌زانن و هیچ عه‌قڵێك ئه‌وه‌ قه‌بووڵ ناكا ئێمه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌جێ بێڵین.
هه‌روه‌ها ناوبراو داوای‌ له‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕێكخراوی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ كرد خۆیان بۆ دووباره‌ پیتاندنی‌ ئورانیوم ئاماده‌ بكه‌ن. و پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ به‌رجام پیتاندنی‌ سه‌دی‌ 20 ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌.
عه‌لی خامنه‌یی له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی‌: “ڕێكه‌وتنی‌ خراپ بژێره‌ی‌ ئێمه‌ نیه‌. خه‌ڵكی‌ ئه‌مریكا پشتنیان به‌ ئێمه‌ به‌ستووه‌ و بۆیه‌ ده‌بێ به‌ باشی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنی‌ باش له‌سه‌ر مێزی‌ وتووێژه‌كان نه‌بێ، زۆر به‌ ڕێزه‌وه‌ واز له‌ وتووێژ دێنین و له‌ ڕێكه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ ده‌كشێینه‌وه‌.”

26/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان