تازەلاوێکی تەمەن 18 ساڵەی کورد سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا.
بە بڕیاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان میلاد کاژی، تەمەن 18 ساڵ خەڵکی سەردەشت سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا. میلاد تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامیی دراوەتە پاڵ.
ناوبراو کە نیزیک مانگێک لەوە پێش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری سەردەشتەوە دەسبەسەر کرابوو، لە دادگایەکی ڕواڵەتیدا و بێ ئەوەی هیچ کام لە مافەکانی ئەو تازەلاوەی بۆی لەبەرچاو گیرابێ، ئەو سزا سیاسی و نادادپەروانەیەی بەسەردا سەپاوە.
27/5/2018