فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مانگرتن لە کارکردنی شۆفێری بارهەڵگرەکان لە ئێران لە ڕۆژی ٢٢ی ئایارەوە دەستیپێکردوە و ئەمڕۆ لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، مانگرتنەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبێت.

بارهەڵگرەکانی ئێران بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە گرانبوونی پارچەی بارهەڵگر و هەروەها کەمبوونی کرێی ئەو بارهەڵگرانە مانیان لە کارکردن گرتووە و هاتووچۆ و گواستنەوە لە وڵاتیان تووشی کێشەی جدی کردووە.


ئەو مانگرتنە لە ماوەی چوار ڕۆژدا سنووری دەیان پارێزگای ئێرانی تێپەڕکرد، لە هەندێک پارێزگادا بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و بەنزینیش بەشداری مانگرتنەکە بوون، ئەوەش وایکردووە بەنزین نەگات بە بەنزینخانەکان و هاوڵاتیان بەنزینیان دەستنەکەوێت.


سوپای پاسداران بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانە، بارهەڵگرەکانی خۆی خستووەتە کار و سەرقاڵە بە گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ بەنزینخانەکان.


دوێنێ ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێری پاسەکانی پارێزگای شیرازیش بەشداری مانگرتنەکە بوون.


جێگای ئاماژەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ڕێگاوبانی ئێران، ٣٦٠ هەزار بارهەڵگر لە ئێراندا هەن و ڕۆڵێکی گرنگ لە سیستمی گواستنەوە لە ئێراندا دەگێڕن.

27/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان