فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هونەرمەندانی بەناوبانگی سینەمای ئێران بانگهێشتەکەی “حەسەن روحانی”یان بۆ مەراسمی بەربانگ قەبووڵ نەکرد و، بە بڵاوکردنەوەی پەیام و نامە، ڕەخنەیان لە سەرۆک‌کۆماری ئێران گرتووە.
بەشێک لە ئاکتەرەکانی سینەمای ئێران لە وڵامی نامەی بانگهێشتی حەسەن روحانی بۆ زیافەتی بەربانگ، دەعوەتییەکەیان قەبووڵ نەکرد و دۆخی خراپی ئابووریی و کەشی نائەمنی سیاسیی وڵاتیان وەبیر حەسەن ڕوحانی هێنایەوە و لەو بارەوە ڕەخنەیان لێی‌گرتووە.
ئاناهیتا هێمەتی ژنە ئاکتەری ناسراوی ئێرانی بەبڵاوکردنەوەی نامەی حەسەن روحانی لە ئێنیستاگرام، لە وڵامی ئەو نامەیە نووسوویەتی: بەڕێز سەروک‌کۆمار من لەو مەراسمە بەشداریی ناکەم چونکە لەمێژە سفری خەڵکی ئێران بەتاڵ و رۆژ بەرۆژ خەڵک هەژارو دەسکورت‌تر دەبن.
ئاناهیتا هێمەتی لە درێژەی نامەکەی‌دا بە باس کردن لە کێشەو گرفتەکانی خەڵکی ئێران ئاماژەی بە کوشتنی کوڵبەرانی کورد و لێقەوماوانی پارێزگای کرماشان و گرانی و گەندەڵیی ماڵی داوە.
هەروەها پەرویز پەرەستوویی یەکێک دیکە لە ئاکتەرە ناسراوەکانی سینەمای ئێران ئەویش بانگهێشتی حەسەن روحانی رەت کردۆتەوە و بەهەمان شێوە ڕەخنەی لە دەوڵەت و بەرپرسانی نیزام گرتووە.
مەهناز ئەفشار ژنە سینەماکاری ئێرانی رووبە حەسەن روحانی دەڵێ: بەڕێز سەرۆک‌کۆمار لە جیاتی من ئاتنا دائیمی کە ئێستاکە لە بەندیخانەدایە بۆ ئەو مەراسمە بانگ بکە، کە جینایەتکاریش نیە، تەنیا لە سەر مافی خەڵکی وڵاتەکەی
دەسبەسەر کراوە.
شیاوی باسە ئەو هونەرمەندانە کەمپەینێکیان لە ژێرناوی ” ئێمە ناچین بۆ بەربانگ ” پێکهێناوە و تا ئێستا بەشێک لە هونەرمەندان و “سلبریتی”یەکانی ئێران ڕایانگەیاندوە کە لە مەراسمی بەربانگی ئەمساڵی سەرۆ‌کۆمار بەشداری ناکەن.

29/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان