لووك ئۆیل، دووهه‌مین شیركه‌تی گه‌وره‌ی نه‌وتی ڕووسیه ڕایگه‌یاند كه به هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران پڕۆژه‌كانی خۆی له‌و وڵاته ڕاگرت. ئه‌و شیركه‌ته بۆ گه‌شه‌پێدانی مه‌یدانه نه‌وتییه‌كانی “ئاب ته‌یموور، مه‌نسووری و شه‌نگۆله” هاوكاریی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كرد.
شیركه‌تی لووك ئۆیل له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نرخی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی دابه‌زێنێ، كه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران ڕێگریی له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی له ده‌ورووبه‌ری ئه‌هواز كرد.
به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه پیشه‌سازیی و هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆ بهاوێژێ. ئه‌و شیركه‌تانه‌ی كه له ئه‌مریكا سه‌رمایه‌گوزارییان كردووه و به‌رژه‌وه‌ندی زۆریان له‌و وڵاته هه‌یه، له‌وه زیاتر هاوكاریی ئێران ناكه‌ن. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك شیركه‌تی به ناوبانگی ئورووپایی وه‌ك فولادی دانیلیی ئیتالیا، شیركه‌تی گاز و وزه‌ی “ئێنژی”ی فه‌ڕانسه، شیركه‌تی پاپۆڕه‌وانیی مێرسكی دانماڕك و زیمێنسی ئاڵمان قه‌راره تا كۆتایی مۆڵه‌تی دیاریكراوی ئه‌مریكا هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆیان له‌و وڵاته ڕأگرن و گرێبه‌سته‌كانیان نوێ نه‌كه‌نه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، یه‌كێك له كارمه‌ندانی شیركه‌تی لووك ئۆیل له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا گوتی: “به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه، ئێستا ناتوانین به‌رنامه‌كانی خۆمان به باشی له ئێران به‌ڕێوه‌به‌رین و هه‌ر بۆیه پڕۆژه‌كانمان وه‌ستاندووه.”
كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی واته به‌رجام 70 مه‌یدانی نه‌وت و گازی بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی شیركه‌ته بیانییه‌كان دیاری كردبوو و له هه‌وڵی ڕاكێشانی سه‌رمایه‌گوزاریی بۆ ئێران بوون. ساڵی ڕابردوو لووك ئۆیل ڕایگه‌یاند كه بۆ دابه‌زینی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز ئاماده‌یه له ئێران چالاكی بكا.
شایانی باسه ئه‌و شیركه‌ته هاوكات ڕێكه‌وتنی له ئه‌بووزه‌بی و كوه‌یتیش ئیمزا كردوو و كه ته‌نیا چالاكییه‌كانی خۆی له ئێران ڕاگرتووه و ئه‌ویش بۆ گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا دژی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
1/6/2018