فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک بنکەی سەربازیی میلیشیایەکی ئێران بۆردومان دەکەن و کوژراو و بریندار هەن.

چالاکوانانی سووریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بۆردومانەکە رۆژی سێشەممە 29/5/2018 کراوەتە سەر ژمارەیەک بنکەی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی لە نزیک ناوچەی قەسیر لە گوندەوارەکانی حمس.

هەروەک ئەو چالاکوانانە باسیدەکەن، جگە لە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک چەکداری میلیشیاکە و یەکێک لە فەرماندەکانی، بەهۆی بۆردومانەکەوە بنکەی هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی حزبوڵڵا لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان. وێران بووە و ئاگری گرتووە.

تا ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو هێرشە مووشەکییەی فڕۆکە جەنگییەکانی بڵاو نەکردووەتەوە.

سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین جار بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیا ئێرانییەکانیان لە سووریا بۆردومان کردووە.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، ئێران و حزبوڵڵا بە ناردنی چەک و چەکدار، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکەن.

حزبوڵڵا میلیشیایەکی چەکداریی شیعەمەزهەبی لوبنانییە. دارایی و چەکی ئەو میلیشیایە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دابین دەکرێت.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

بەهۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

29/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان