فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی، هاووڵاتییەکی کوردیان دسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موسەیب لاچینی" دەسبەسەریان کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان چالاکیی سیاسی ڕاگەیاندووە و پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

لەو پێوەدندییەدا، هێزە ئیتلاعاتییەکان ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمجەد قادری" خەڵکی گوندی چۆڕ سەر بە شاری مەریوانیان، دەسبەسەر کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

1/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان