فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

قوتابخانە و قوتابییانی کوردستان و ئیران، لەژێر دەسەڵاتی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەرەو هەڵدیر دەڕۆن و چارەنووسیان ناڕوونه.

"مێهروڵڵا ڕەخشانی مێهر"، سەرۆکی ڕێکخراوی نۆژەنکردنەوە، گەشەپێدان و تەیارکردنی قوتابخانەکانی ڕێژیمی ئێران لە پرێسکۆنفڕانسێکدا باسی لەوە کردووە، ٢٧ لەسەدی قوتابخانەکانی ئێران لە بواری بیناسازییەوە وەک داڕماو ئەژمار دەکرێن.

ناوبراو وتوویەتی ٣٤ لەسەد پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و تەنیا ٣٩ لەسەدی قوتابخانەکان قایم و پتەون.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم لە قسەکانیدا باسی لەوە کردووە، کە یەک هەزار و ٧٠٠ پۆلی وانەوتنەوە لە کانێکسدا بەڕێوە دەچێت و ٩٨٧ پۆلی وانەوتنەوەی دیکەش لە قوڕ و خشت ساز کراون.

ناوبراو لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو قوتابخانانەی کە ماوەی ٣٠ ساڵ بۆ دەبێت کە دروست کراون وەک داڕما ئەژمار دەکرێن.

ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران باسیان لەوە کردبوو، کە ساڵی نوێی خوێندن لە کاتێکدا دەستی پێ کردووە، کە لەسەدا ٥٠ی قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە لە قوڕ و خشت دروست کراون و خودی بەرپرسانی ڕێژیمیش ئەو قوتابخانانەیان بە بۆمبی قورمیشکراو، شوبهاندووە.

ڕەخشانی مێهر لەو پرێسکۆنفڕانسەدا ئاماژەی بەوە داوە، کە لە بودجەی ساڵی ٩٧دا بڕی یەک هەزار و ٢٠٠ میلیارد تمەن پارە بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان دابین کراوە، بەڵام کەمترین ئیمکانەتی ئەمنییەتی و خوێندن بۆ قوتابخانەکان دابین نەکراوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ٣٦ هەزار میلیارد بوودجەی بۆ ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی بۆ بەشی پەروەردە تەرخان کردووە، که بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ٤ هەزار میلیارد کەمتره.

له گەڵاڵەی پیشنێاری بوودجەی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، بۆ بەشی پەروەردە، ٣٦ هەزار میلیارد بوودجه دابین کراوە که ٢ هەزار و ٨٣١ میلیارد تمەنی بۆ بەشی ئیجرایی دانراوە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، زیاتر له ٤ هەزار میلیارد، کەمی کردووە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم، ٣٠ لەسەدی قوتابخانەکانی ئێران دەبێ بڕوخێن و سەرلەنۆی ساز بکرێنەوە، هەروەها ٤٢ لەسەدی قوتابخانەکانی ئێران، سیستمی گەرمایییان نییە و له زۆرێک لە پارێزگاکانی ئێران قوتابخانەکان بە شێوەی کانێکس و خێوەت ساز کراون.

لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتی پەروەردەی ڕێژیم، توانای پێدانی مووچەی مامۆستاکانی نییە و ٦ هەزار میلیارد تمەن به مامۆستاکان قەرزدارە و لە کاتی خۆیدا ناتوانێت مووچەیان پێ بدات.

بەپێی مادەی ٣٠ی یاسای بنەڕەتیی ڕێژیمی ئێران، خوێندن هەتا ئاستی دواناوەندیی دەبێت به بێبەرانبەر بێت و بوودجەی تایبەت بۆ بردنە سەرەوەی ئاستی فەزای پەروەردە دابین بکرێت، بەڵام له هێندێک قوتابخانه هەتا ٧٥٠ هەزار تمەن پارەیان له قوتابییان وەرگرتووە.

1/6/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان