مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
ستراتیژناسی به‌ناوبانگی ئه‌رده‌نی"دكتۆر ربحی حه‌لوم" له‌تازه‌ترین شرۆڤه‌ی خۆیدا، تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ناوه" سیناریۆی هاوینێكی بهكڵپه كه‌له 100 ساڵه سایكس بیكۆدا دێته پێشه‌وه" تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه له‌سه‌د ساڵه سایكس بیكۆدا، ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ڕووسیاوه دابه‌شكراوه.له‌ڕاپۆرته ستراتیژییه‌كه‌یدا كه میدیا عه‌ره‌بییه‌كان به‌چڕی بڵاویان كرده‌وه، باس له‌وه كراوه‌كه هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ"ڕووسیا و ئه‌مریكا" بڕیاریانداوه په‌رده‌پۆشی كێشه‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن. ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فه‌ره‌نساوه كه خاڵییه له‌هه‌ر جۆره تام و بۆنێك، ئه‌و كێشه‌یه به‌فه‌رامۆشی بسپێرن.ئه‌و ستراتیژناسه باس له‌وه ده‌كات كه سێ مانگی دادێ، شه‌ڕێكی بێ ئامان له‌ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌بێت كه سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی عه‌ره‌به‌كان و سه‌روه‌ت و سامانی عه‌ره‌ب ده‌بێت. له‌دوای ئه‌و جه‌نگه ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌باكوری عێراق و باكوری سوریادا دروست ده‌بێت.سنوره‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌گاته نۆكه‌ندی "ئه‌سكه‌نده‌رون" له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.