كه‌یوان ئازاد
(چاڵدێران) ناوی ئه‌و پێگه جوگرافییه‌ی خۆرئاوای شاری (ته‌ورێز)ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی بوو، كه له (23ی ئابى 1514ز) بووه گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی مێژوویی ئایینزایی گه‌وره، له‌نێوان دوو زلهێزی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كه‌میان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دووه‌میشان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی. له‌و شه‌ڕه 12 سه‌عاتییه‌دا، ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه خۆی به هه‌ڵگر و پارێزه‌ری ئایینزای سوننه ده‌زانی سه‌ركه‌وت و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویش، كه هه‌ڵگر و پارێزه‌ری ئایینزای شیعه بوو شكستی خوارد. به‌و ڕووداوه‌ش به‌شی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته ده‌ست ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی شیعه و به‌شی باكووریش وه‌ك سه‌ره‌تا كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی سوننه. خاڵی گرنگی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئه‌وه بوو، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر خاكی كوردستان ڕووی دا و خواردن و خواردنه‌وه و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی و ته‌نانه‌ت به‌شێكی هێزی شهڕكهریشی له‌و خاكه‌وه بۆ دابین كرا، به‌ڵام دواجار خودی ئه‌و خاكه‌ی كرده قوربانی و داگیر و دابه‌شی كرد!
خاڵێكی گرنگ كه له‌و شه‌ڕه‌وه ده‌ره‌نجام كرا، سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئایینزای سوننه بوو به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی شیعه مه‌زهه‌ب. ده‌وڵه‌تی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن (سوڵتان سه‌لیمی یه‌كه‌م) و ده‌وڵه‌تی دووه‌میش له‌لایه‌ن (شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا. واته