رابرت بی تلیس
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی: كلاسیك و مۆدێرن
جگه له‌و ئه‌سڵه زێدهوێژانه و دڵنشینه له سه‌ره‌تای كتێبی “ما بعد الطبیعه” دا كه ده‌ڵێ: “هه‌موو مرۆڤه‌كان به پێی سروشتیان خوازیاری زانستن”، به‌ناوبانگترین وته‌ی ئه‌ره‌ستوو ئه‌م وته‌یه‌ی له ناو كتێبی سیاسه‌تدایه كه ده‌ڵێ: “مرۆڤ به پێی سروشته‌كه‌ی حه‌یوانێكی سیاسییه”.(Aristotle 1997, 1253a3). ره‌نگه ئه‌م رسته‌یه زیاتر له‌وه‌ی لێی تێبگه‌ن، پشتی پێ ده‌به‌سترێ. ئه‌گه‌ر واتای ئه‌م رسته‌یه روون بكه‌ینه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ كه به ئاشكرا هه‌ڵه‌یه. ئه‌م وته‌یه‌ی ئه‌ره‌ستوو به‌لای ئێمه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هزری سیاسیی ئێمه، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین و ئاشكراترین ئاستی خۆیدا، هه‌ڵگری تێڕوانینێك بۆ سیاسه‌ته كه له بنه‌ڕه‌ت دا جیاوازه له‌گه‌ڵ تێڕوانینی ئه‌ره‌ستوو بۆ سیاسه‌ت. له‌م به‌شه دا ئێمه تێگیشتنی ئه‌ره‌ستوو له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، و جێگرێكی مۆدێرن و ئاشنا، واتا لیبرالیسم، له‌به‌ر یه‌ك رۆدهنێین.
تێڕوانینی كلاسیك بۆ سیاسه‌ت: تیۆریی ئه‌ره‌ستوو
مه‌به‌ستی ئه‌ره‌ستوو چ بوو كاتێك دهیكوت ئێمه به پێی سروشتمان سیاسیین؟ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی ئه‌ره‌ستوو، له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌یه‌كی گشتی تر و ئاراستهبهندیی